❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زه ما وه ندى بوو به شين

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2013-07-25 13:54:03

شيواز
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-05-01
دواترین سه‌ردان: 2014-01-12
په‌یامه‌كان: 205
WindowsSafari

زه ما وه ندى بوو به شين

(نازە) ی تەمەن (18) ساڵان پۆڵی شەشی دواناوەندی بوو، كاتێ لە رێگەی دەستەخوشكێكی، كوڕێكی لاساری نەخوێندەواری ناسی و بەهۆی ئەو پەیوەندییەوە تووشی كێشە بوو، (نازە) دەڵێت بیرم لە شووكردن نەكردبۆەوە، چونكە من قوتابی بووم بڕیارم دابوو تاوەكو زانكۆش تەواو نەكەم شوونەكەم، بەڵام خودا ئەو دەستەخوشكەم بگرێ كە منی تووشی ئەو كێشەیە كرد، رۆژێكیان ئەو دەستەخوشكەم هات پێی گووتم : ئەو كوڕەی خۆشەویستم برایەكی زۆر رێكو و پێكی هەیە و لە خانەوادەیەكی باشی مامناوەندین و باری دارایشیان باشە و دەیەوێت ژن بینێ لەلای من ئەوەی دركاندووە كە ئەگەر كچێكی باش و رێكوپێك دەناسی پێم بناسێنەو بەس یەك دوو قسەی لەگەڵ دەكەم ئەگەر زانیم كچێكی باشە و لە خێزانێكی باشن، ئامادەم بێ ئەوەی پەیوەندییمان زۆر بخایەنێ بێمەداوای، موبایلەكەی هێنا تاوەكو پەیوەندی پێوەبكات و من قسەی لەگەڵدا بكەم بەڵام من رازی نەبووم گووتم، من قسە ناكەم جارێ بیرم لە شووكردن نەكردووتەوە، بەڵام ئەو بەزۆر قسەی لەگەڵ ئەو كوڕە پێكردم و من ئەو كاتیش بەو كوڕەم راگەیاند كەوا ئێستا شووناكەم چونكە من قوتابیم و ئەو كاتەی بڕیاری شووكردنیش بدەم شووو بە كەسێك دەكەم ئاستی رۆشنبیری بەرزبێ و خاوەن بروانامەبێ، ئەو لە تەلەفۆنەكە لە باشی و رێكوپێكی هیچی لە خۆی نەهیشت ئەو رۆژی تەواو خواحافیزیم لێكرد و بەو دەستەخوشكەشم گووت : جارێكی دیكە ئەوهەلسوكەوتەی دووبارە نەكاتەوە، بەڵام ئەو ژمارەموبایلەكەی منیشی دابوو ئەو كوڕە و ئەوەبوو دوای چەند رۆژ پەیوەندی پێوەكردم، تاوەكو رای من وەربگرێ بەڵام من بێ هەڵوێستبووم بەرامبەری، دوای چەندین جار لە پەیوەندی كردن نەگەیشتە هیج وەڵام، بۆیە هاتە بەردەرگای قوتابخانە، من پێشتر قەت نەمبینی بوو، دەستەخوشكەكەم وەسفی بۆكردم ئەوكات زانیم ئەوە ئەو كوڕەیە بەڵام سەیریم نەكرد، بۆیە پەیوەندیم پێوەكرد و پێم گووت، من و تۆ دووكەسی زۆر جیاوازین جارێكی دیكەش تەلەفۆن بۆ ئەم ژمارەیە نەكەیت و ئەو لە تەلەفۆنەكە هەڕەشەی لەمن دەكرد و گووتی : ژیانت لێ دەكەمە دۆزەخ، بەڵام من قسەكانیم بەهەند وەرنەگرت، لە دڵی خۆم گووتم بەچی، خۆمن تاوەكو ئێستا چوار قسەم لەگەڵی نەكردووە، بەڵام ئەو چەندین جاری دیكە پەیوەندی كردەوە، لەسەریم هەڵنەگرت تاوای لێكردم سیم كارتەكەی خۆشم شكاند، دوای چەند مانگ رۆژێك لەبەر دەرگای قوتابخانە بینیم ویستی قسەم لەگەڵدابكات زۆر ترسام هەر زوو رۆیشتم و خۆم گەیاندەوە ماڵێ، ئیدی لەو رۆژیەوە نەمبینی، دوای چەند مانگ مالێكی ناسیاوی خۆمان داوایان كردم و رازی بووم بەمەرجێ دوای تاقیكردنەوەی ئەزمونەكان زەماوەند بكەین، بەڵام ئەوان دوای یەك دوو هەفتە لە مارە بڕینەكە هاتن گووتیان: ئێمە بووكی خۆمان دەگوازینەوە منیشیان رازی كرد كە زەماوەندەكە پێش تاقیكردنەوە بخەین، ئەوە بوو لەگەڵ دەزگیرانەكەم پێكەوە چەند جار چووینە بازاڕ و خۆمان ئامادەكرد بۆ رۆژی زەماوەند، رۆژێ پێش زەماوەندەكەم، ئەو دەستەخوشكەم لەگەڵ خوشكەكەی هاتنە ماڵی ئێمە و ئەو كوڕەش بەدوایانەوە هاتبوو، خوشكی دەستەخوشكەكەشم لێی گەڕابۆوە و پێی گوتبوو بۆ بەدوامانەوەی، چیت لێمان دەوێ وازمان لێبێنە، بەسە شەرمە بۆتۆ واز لەو كچەش بێنە، شووی كرد ئەویش گووتبووی (نازە) شووی كرد باشە، هەر ئەو كات هەوڵیدابوو ژمارەی دەزگیرانەكەمی وەرگرتبوو لە تەلەفۆن هەڕەشەی كردبوو، گووتووبووی ئەو كچە نەگوازیەوە، دەزگیرانەكەشم پەیوەندی پێوەكردم تاوەكو بزانی پێشتر پەیوەندیم لەگەڵ كەس هەبووە، پێم گووت: نەخێر چونكە پەیوەندیەكەم وانەبوو هیچ سۆزم بۆ ئەو كوڕە نەبوو تاوەكو ئەو بەمجۆرە عەشقم بێت .
ــ رۆژی زەماوەند …..»
رۆژی زەماوەندەكەم رۆژی هەینی بوو هەر وەكو عادەت زاوا بەیانی دێت بووك دەباتە ئارایشگای جوان كردنی بووكان و دەزگیرانەكەم لەگەڵ خوشكەكەی هاتوو منیان بردە ئارایشگا، كە چووین من ئەو كوڕەم بەر چاوكەوت لە بەرامبەر ئارایشگا راوەستابوو، بەڵام وامزانی هەر بۆ خۆی راوەستاوە نەم دەزانی چ نیازێكی هەیە، بەس كەلە ئارایشگا دەرهاتین بە ماتۆڕ دوامان كەوت و بە ماتۆڕ لە نێو ئۆتۆمبێلەكان زیكزاكی دەكرد من خەریكبوو دڵم راوەستی هیچ قسەم پێ نەدەكرا ئاگام لە خۆم نەما ئەوەندەمزانی بووە قەڵەبالغی و خەڵك گووتیان : دەمانچەی دەرهێنا دەیویست تەقە لە بووك و زاوا بكات، بەقسەی هەندێكیان تەقەشی كردبوو، بەڵام من گوێم لێ نەبوو، دوای ئەوە رایكرد و خەڵكەكەی لەگەڵمان دوای كەتبوون، ئەویش ماتۆڕی جێ هێشتبوو رایكردبوو، ئێمەش بە دڵێكی پڕ لە خەم بەشەرمەزاری بەرەو ماڵ گەڕاینەوە حەزم دەكرد، ئەو كات بمردبام نەوەكو وام بەسەر بێت و خەڵكی بەو چاوە سەیرم بكەن، منیان بردەوە ماڵی زاوا، بەس هیچ هۆشم لە خۆم نەبوو زۆرم لە خۆداو گووتم خۆم دەكوژم منیان گرت و كە سەیری چاوی خەڵكەكەم دەكرد هەر یەكەو سەدان پرسیارم تێدا بەدی دەكرد، دوای ئەوەی خەڵكەكە بڵاوەی كرد، منیان بەتەنیا جێ هێشت، ئەوەندەی پێ نەچوو پیاوێكی خزمی زاوا هاتوو زۆر بە تووڕەیی و چاو لێ سووركردنەوە گووتی: تۆ چیت لەگەڵ ئەو كوڕە هەبوو چۆنت ناسی لە كێ دەتبینی، زۆر لێی ترسام گووتم بەخوا هیچم لەگەڵی نەبوو بەڵام پێنچ شەش مانگ لەمەو بەر لەرێگەی دەستەخوشكێكم ناسیوم و بەس هەر زوو زانیم كوڕێكی زۆر بێ مستەوایە و قسەم لەگەڵی نەكردووە ئەگەر من هەر شتێكم لەگەڵ ئەو كوڕە هەبووایە شووم بە كوڕێكی دیكە نەدەكرد، بەخوای سیم كارتەكەی خۆشم شكاندووە، ئەوپیاوەی خزمی دەزگیرانەكەم ئەو كات لای من گووتی: باشە مادام هەر ئەوەندەبووە هیچ نییە من لایەنگیری تۆ دەبم بەڵام كەلە ژوورێ لای من دەرچوو بوو قسەكانی بەجۆرێكی دیكە گۆڕیبوون و گووتبووی ئەو كچە پێنچ شەش مانگ پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ئەو كوڕە هەبووە و دواتر لەگەڵ خزمێكی بابم كەهامووشۆی ماڵی خەزوورمی دەكرد خۆیان كردە یەك و لای بابم و مامەكانیشم قسەی زۆر بێ شەرمانەیان دەكردوو هانیان دەدان تاوەكو من بكوژن، ئەوانیش لەسەر قسەی ئەو دووانە بڕیاری كوشتنی من و دایكمیاندا و من تاوەكو بەیانی لە ماڵی خەزوورم بووم، بەیانی خزمەكانم هاتن منیان بردەوە ماڵی بابم تاوەكو بۆ شوێنێكمان ببەن و بمكوژن، بەڵام خوا رەحمی كرد ئامۆزایەكی بابم منی لە دەستیان فڕاند و منی بردە ماڵی خۆیان گووتی: كەس بۆی نیە دەست بۆ ئەو كچە درێژ بكات مەگەر بەمەرگی من بێ، ئەوەبوو بڕیاریاندا دەبێ تەڵاق بدرێم و ئەو پارەی كە سەرفیشیان كردبوو دەبێ بابم هەمووی بداتەوە، پارەكەمانداوە و منیش تەڵاق درام و ئەو كوڕە ئاست نزمەش كەوا نیازی كوشتنی من و دەزگیرانەكەم بوو، كە ئەو كات رایكردبوو خۆی بەدەستەوەداوە، چونكە ماڵی خەزوورم سكاڵایان لە پۆلیس لەسەری تۆماركردبوو منیش سكاڵام لەسەری تۆماركرد، ئەو ژیانی لێ كردمە دۆزەخ دوا رۆژی رەش كردم، ئێستاش كارم بەس گریانە، نازانم رۆژگارم چۆن دێت و دەڕوات و هەنگاوەكان بەرەو كوێم دەبەن.

س-كوردلاس

Kurdzhin

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.133.12.172
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net