❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ئاگاداری ئه‌دات له‌مه‌ترسیه‌کانی شیرنه‌دانی دایکان بۆ مناڵه‌ ساواکانیان ////

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-03-14 14:20:50

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2026-10-24
په‌یامه‌كان: 710
WindowsXPSafari

لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ئاگاداری ئه‌دات له‌مه‌ترسیه‌کانی شیرنه‌دانی دایکان بۆ مناڵه‌ ساواکانیان ////




به‌  پێ ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ شیری دایک ، یارمه‌تی سیسته‌می به‌رگری له‌شی ساوا ده‌دات دژی نه‌خۆشی ،

وه‌ئه‌یانپارێزێت له‌فایرۆس و به‌کتریا ، به‌ڵام زۆربه‌ی دایکان له‌ووڵاته‌ تازه‌ گه‌شه‌سه‌ندوه‌کاندا ، شیری خۆیان ناده‌نه‌ ،



ساواکانیان ، ئه‌ویش هۆکاریان زۆره‌ به‌تایبه‌تی پروپاگه‌نده‌ی کۆمپانیاکانی خۆراک ، و نه‌زانینیان ،



ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ی ڕێکخراوی ( Save the children ) ناحکومیه‌ ئه‌ڵێت :-

له‌هه‌موو 38 جرکه‌یه‌کدا منداڵێک ده‌مرێت ، له‌وانه‌یه‌ بکرێت بژین ئه‌گه‌ر شیری دایکیان بدرێتێ .. واته‌ 380 هه‌زار ،

منداڵ ئه‌مرن ساڵانه‌ ، به‌هۆی نه‌دانی شیری دایکیانه‌وه‌یه‌ ڕاسته‌وخۆ دوایی له‌دایک بونیان .

به‌گوێره‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ منداڵی ساوا له‌ڕێگه‌ی شیری مه‌مکی دایکیه‌وه‌ توخمێک به‌ده‌ست دێنێ ، یارمه‌تی سیسته‌می،

به‌رگری له‌شی ساوا ده‌دات و ئه‌یانپارێزێت له‌فایرۆس و به‌کتریا ..به‌ڵام ئه‌و منداڵانه‌ی که‌شیری دایکیان نادرێتێ ،

زۆرترینن که‌تووشی هه‌وکردنی سیه‌کان ده‌بن ... وه‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆریان ده‌مرن به‌هۆی سک جونه‌وه‌ ،

له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ی ڕێکخراوه‌ ناحکومیه‌ هاتوه‌ که‌ هه‌موو ژنان له‌ووڵاته‌ پیشه‌سازیه‌کاندا ، گرنگی شیرپێدانی منداڵانی ،

تازه‌ له‌دایک بوو (ساوا ) ده‌زانن ، به‌ڵام له‌ووڵاته‌ هه‌ژاره‌کاندا ده‌گۆڕێت ، جونکه‌ شیری دایک ناکرێته‌ ژه‌مه‌ خۆراکی تایبه‌تی

منداڵانی ساوا .

له‌نه‌خۆشخانه‌کاندا ڕێنمای دایکه‌کان ده‌کرێت که‌شیری ووشک بده‌نه‌ ساواکانیان ، ئه‌گه‌ر گرفتێک له‌شیردانی دایکه‌که‌دا ،

هه‌بوو ، ئه‌مه‌ش هۆکاره‌ بۆ که‌مبونه‌وه‌ی شیر له‌مه‌مکه‌کانی دایکدا ،

ئه‌م ڕێکخراوه‌ سکاڵا له‌نه‌بونی ڕێنمای بۆ دایکان ئه‌کات ، له‌نرخ و بایه‌خی شیری دایکان بۆ ساواکانیان وه‌گرنگی له‌،

پارێزگاری کردنی ساواکانیان له‌توشبونیان به‌نه‌خۆشیه‌کانی گه‌ده‌ ، ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی که‌کۆمپانیه‌ گه‌وره‌کانی خۆراک ،

ده‌یکه‌ن بۆ خۆراک و شیره‌کانیان ڕۆڵێکی گه‌وره‌ ده‌بینێ و گرنگیدانی دایکان به‌شیری ووشک بۆ تێرکردنی ساواکانیان ،

ئه‌م کۆمپانیایانه‌ له‌پڕوپاگه‌کانیاندا بۆ شیری ووشک ، وێنه‌ی منداڵانی سپی پێستی جوان ده‌خه‌نه‌ سه‌ر خواردنه‌کانیان ،

که‌ته‌ندروستیه‌کی باشیان هه‌یه‌ ، ئه‌مه‌ش وا له‌زۆربه‌ی دایکان ده‌کات که‌ شیری ووشک بده‌نه‌ منداڵه‌کانیان ،

هه‌روه‌ها نه‌بوونی یاسایه‌ک بۆ  پارێزگاریکردن له‌دایکان پاش منداڵ بون پشودانیان له‌ ئیشه‌کانیان و بڕینی موجه‌کانیان ،

زۆربه‌ی زۆری دایکه‌کان بۆ تێر کردنی منداڵه‌کانیان په‌ناده‌به‌نه‌ به‌ر شیری ووشک هه‌تا له‌ئیشه‌کانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ ،

له‌ڕابووردودا له‌سه‌دا ‌هه‌شتای دایکان له‌ئه‌ڵمانیادا شیری خۆیان ئه‌دایه‌ ساواکانیان ڕاسته‌وخۆ پاش له‌دایک بونیان بۆ ،

ماوه‌ی شه‌ش مانگ .. به‌ڵام له‌ئێستادا دایکان هه‌تا جوار مانگ شیری خۆیان ئه‌ده‌نه‌ ساواکانیان ، پاش له‌دایک بونیان ،

دواتر خواردنیشیان ده‌ده‌نێ ، له‌گه‌ڵ شیری خۆیان .


                                              (((  تایبه‌تیه‌ بۆ ماڵپه‌ڕو یانه‌ی کوردژین )))



سه‌رجاوه‌ :-
-----------   Top story  -Deutsch

ئاماده‌کار& وه‌رگێڕان

    داوین

کاتتان شاد له‌گه‌ڵ ڕێزی Dawin

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن dawin (2013-03-17 09:55:16)

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-698ba5fd48.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net