❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مادۆنا هه‌ڕه‌شه‌ی وازهێنان ده‌كات

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2012-12-25 15:44:44

Ledsen Flicka
جوانی کوردژین
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-01-23
په‌یامه‌كان: 1072
WindowsFirefox

مادۆنا هه‌ڕه‌شه‌ی وازهێنان ده‌كات

له‌ كۆنسێرتێكی نوێیدا مادۆنا گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی و شاژنی "پۆپ" هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاماده‌بووانی كۆنسێرته‌كه‌ی ده‌كات و ڕایده‌گه‌ێنێت گه‌ر جگه‌ره‌كێشه‌كان جگه‌ره‌كانیان فڕێ نه‌ده‌ن، له‌ كۆنسێرته‌كه‌ پاشه‌كشێ ده‌كات.

ماڵپه‌ڕی هه‌فینگتۆن پۆست ڕایگه‌یاند، له‌ كۆنسێرته‌كه‌یدا له‌ وڵاتی "شیلی" و له‌كاتی ئاماده‌بوونی له‌سه‌ر شانۆ، مادۆنا هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت: "تیاتاندایه‌ ئێستا جگه‌ره‌ ده‌كێشێت، گه‌ر له‌ كێشانی جگه‌ره‌ به‌رده‌وام بن، ناتوانم به‌رده‌وامی به‌ گۆرانی وتن بده‌م".

پاش ئه‌وه‌ی به‌شداربووان به‌رده‌وام بوون له‌ سه‌یركردنی مادۆنا به‌ده‌م جگه‌ره‌كێشانه‌وه‌ كه‌ پێده‌چێت به‌و هۆیه‌وه‌ بووبێت كه‌ مادۆنا به‌ زمانی ئینگلیزی قسه‌ی ده‌كرد و ئاماده‌بوانیش زمانی قسه‌كردنیان ئیسپانی بوو، هه‌ر بۆیه‌ مادۆنا به‌رده‌وام بوو له‌ هاواركردن.

مادۆنا وتیشی: "ئێوه‌ منتان به‌لاوه‌ گرنگ نییه‌، منیش ئێوه‌م به‌لاوه‌ گرنگ نابێت"، ئایا ئه‌م یارییه‌ هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت؟".

پاش ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی بێسود ده‌بێت، مادۆنا له‌سه‌ر شانۆ ده‌چێته‌ خواره‌وه‌ و ئاماده‌بووانیش به‌ هاواره‌وه‌ توانجی لێده‌ده‌ن، به‌ڵام پاش كه‌مێك له‌ كۆنترۆڵكردنی باری ده‌رونی خۆی، مادۆنا درێژه‌ی‌ به‌ كۆنسێرته‌كه‌ی دا و تا كۆتایی به‌رده‌وام بوو.

مادۆنا به‌ناوبانگه‌ به‌وه‌ی كه‌ گرنگی زۆر به‌ شێوازی خواردن و ژیانێكی ته‌ندروست ده‌دات، به‌ڵام وه‌ك له‌ هه‌واڵه‌كدا هاتووه‌، پێده‌چێت هه‌نگاوێكی دیكه‌ی به‌ره‌وپێش نابێت به‌وپێیه‌ی كه‌ به‌توندی دژی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌وه‌ستێته‌وه‌ كه‌ له‌ به‌رده‌میدا جگه‌ره‌ده‌كێشن.





سەرچاوە:FB

Kurdzhin
کاتێک ستایشی که‌سێک ده‌کرێت که‌من ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌که‌ن، به‌ڵام کاتێک زه‌می که‌سێک ده‌کرێت هه‌موو که‌س باوه‌ڕ ده‌که‌ن!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.210.23.15
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net