❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ تورِه‌یى منداڵدا ده‌كه‌یت؟

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2011-03-30 10:15:23

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2019-07-09
په‌یامه‌كان: 2252
WindowsMSIE7

چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ تورِه‌یى منداڵدا ده‌كه‌یت؟

چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ تورِه‌یى منداڵدا ده‌كه‌یت؟




له‌زۆربه‌ى مناڵاندا ناو به‌ناو تورِه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت له‌نێوان ته‌مه‌نى 2 بۆ 4 ساڵان.. هه‌ندێ جار ئه‌مه‌ هۆكاره‌كه‌ى بۆ بونى نه‌خۆشییه‌ك ده‌گه‌رِێته‌وه‌..

ده‌بینین ئه‌گه‌ر ئه‌و منداڵه‌ داواكارییه‌كانى بۆ جێبه‌جىَ نه‌كه‌یت هاوار ئه‌كات و به‌هه‌موو هێزى ئه‌گرى و خۆى ئه‌دات به‌زه‌ویدا و زۆر جاریش له‌تورِیدا سه‌رى ئه‌كێشىَ به‌زه‌ویه‌كه‌دا.

له‌م كاته‌دا چى بكه‌ین؟

به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌ لاى خه‌ڵكیدا رِویدا .. یان له‌شوێنێكى گشتیدا..منداڵ داواى شیرینى یان ئایس كرێم بكات له‌ شوێنێكى گشتى وه‌ك سوپه‌رماركێتێك دا یان داواى یارییه‌ك ده‌كات له‌ بازارِێكى گشتیدا.. كاتێك له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌وه‌ داواكه‌ى جێبه‌جىَ ناكرێت ده‌سده‌كات به‌هاوار ، كه‌سوكار بۆ ئه‌وه‌ى ئیحراج نه‌بن داواكه‌ى بۆ جێبه‌جىَ ده‌كه‌ن ته‌نها له‌به‌ر خاترى ئه‌وه‌ى كه‌ بێده‌نگ بێت و چاوى خه‌ڵكیان له‌سه‌ر نه‌مێنێت یان توشى قسه‌ى خه‌ڵكى نه‌بن.

چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین له‌م كاته‌دا؟

باس و توێژینه‌وه‌ رِه‌وشتییه‌كان كه‌ له‌سه‌ر منداڵ ئه‌نجام دراون بۆمان ده‌رده‌خه‌ن كه‌ به‌جێگه‌یاندنى داواى منداڵ له‌كاتى هاتوهاواریدا .. وه‌ پێدانى ئه‌وه‌ى كه‌داواى ده‌كات له‌و كاته‌دا هۆكارى سه‌ره‌كی به‌رده‌وامیه‌تى له‌سه‌ر ئه‌م خورِه‌وشته‌ى .. بۆ جارێك منداڵه‌كه‌ت تاقیكردۆته‌وه‌و پاشان بوه‌ به‌خو لاى .. ئه‌نجا فێر بووه‌ كه‌ ئاسانترین رِێگه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌یه‌وێت بریتى یه‌ له‌ هاوار و گریان و تورِه‌بون.

كه‌واته‌ چى بكه‌ین؟ٍٍٍٍ

1-له‌سه‌رخۆبه‌ .. تورِه‌مه‌به‌ .. ئه‌گه‌ر له‌شوێنێكى گشتیدا بوى شه‌رم مه‌كه‌ .. وه‌بزانه‌ خه‌ڵكیش هه‌موو منداڵیان هه‌یه‌ و ئه‌وانیش وه‌ك تۆیان به‌سه‌ر هاتووه‌.

2-جه‌خت بكه‌ سه‌ر ئه‌و په‌یامه‌ى كه‌ ئه‌ته‌وێت بیگه‌یه‌نیت به‌منداڵه‌كه‌ت ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گریان و هاوارت هیچ گرنگییه‌كى نیه‌ لام و تورِه‌م ناكات و نابێته‌ هۆى جێبه‌جێكردنى داواكاریه‌كه‌ت .

3- بیرت بێت .. هیچ تورِه‌مه‌به‌و به‌هیچ جۆرێك مه‌كه‌وه‌ره‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌تدا سه‌باره‌ت به‌بابه‌تى داواكارى و گریانه‌كه‌ى ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پرسیاریشى لێكردى .

4- گوێمه‌ده‌ره‌ هاوارو گریانه‌كه‌ى و بیرى خۆتى به‌ره‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كى گشتى .. وه‌ هه‌وڵبده‌ پیشانى بده‌یت كه‌ تۆ سه‌رقاڵیت به‌ شتێكى تره‌وه‌ .. وه‌ گوێت لێى نیه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ستایت به‌هاواركردن به‌سه‌ریدا واته‌ تۆ گرنگیت داوه‌ به‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ى وه‌ ئه‌گه‌ر داواكاریه‌كه‌یت بۆ جێبه‌جىَ كرد ئه‌وا تۆ فێرى ده‌كه‌یت كه‌ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر شانى ئه‌وه‌ بیكات ته‌نها دوباره‌كردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌یه‌تى هه‌موو جارێك .

5- كاتێك منداڵه‌كه‌ت له‌هاوارو گریان وه‌ستا و هێمن بوه‌وه‌ .. ئه‌و هه‌له‌ بقۆزه‌ره‌وه‌ و گرنگى خۆتى پێبده‌و خۆت وانیشان بده‌ كه‌ زۆر دڵخۆشیت كاتێك ئه‌بینیت ئه‌و ناگرى و هاوارناكات .. وه‌بۆى رِونبكه‌ره‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكات بۆ به‌ده‌ستهێنانى داواكارییه‌كانى.

بۆ نمونه‌ پێویسته‌ سه‌ره‌تا نان بخوات پاشان شیرینى یان هۆكارى ئه‌وه‌ى كه‌ داواكارییه‌كه‌یت جێبه‌جێنه‌كردوه‌ ئه‌وه‌ بوه‌ كه‌ ئه‌وه‌ى ئه‌و داواى ده‌كات خراپه‌و بۆ منداڵ ناگونجێت.

6- ئه‌گه‌ر تۆ كه‌م توانایت به‌رامبه‌ر به‌تورِه‌بونى منداڵه‌كه‌ت له‌به‌رده‌مى خه‌ڵكیدا ئه‌وا خۆت دوربگره‌ له‌ بردنیان بۆ سوپه‌رماركێت یان بازارِ یان چێشتخانه‌ و شوێنه‌گشتیه‌كان تا منداڵه‌كه‌ت فێرده‌كه‌یت و وایلێده‌كه‌یت به‌قسه‌ت بكات.

7- واباشه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد منداڵه‌كه‌ت تورِه‌ بوه‌و به‌ره‌و ئه‌وه‌ ئه‌رِوات بگرى و هاواربكات ئه‌وا هه‌وڵبده‌ سه‌رنجى رِابكێشه‌ به‌ره‌و شتێكى كاریگه‌ر له‌و رِێگه‌یه‌دا .. وه‌ك هێمایه‌كى سور.. وێنه‌یه‌كى پێكه‌نین .. یان یاریه‌كى جوان .. وه‌ له‌ كۆتایدا هه‌موو كات ئه‌م خاڵه‌ گرنگه‌ت بیربێت .. یه‌كجار به‌سه‌ بۆ منداڵه‌كه‌ت كه‌ فێرببێت ئه‌گه‌ر هاوارى كردو گریا وه‌ تۆش داواكاریه‌كه‌یت جێبه‌جێكرد ئه‌وا رِادێت له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵسو كه‌وته‌و دوباره‌ى ده‌كاته‌وه‌ بۆ جاره‌كانى داهاتوو.




kurdiu

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2012-09-13 13:35:40

lawy&lalo
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-09-13
دواترین سه‌ردان: 2012-09-13
په‌یامه‌كان: 2
WindowsSafari

Re: چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ تورِه‌یى منداڵدا ده‌كه‌یت؟

ده ستت خؤش بيت زؤر به سوود بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2012-09-13 13:51:49

ليوزة
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-23
دواترین سه‌ردان: 2016-04-11
په‌یامه‌كان: 1074
WindowsSafari

Re: چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ تورِه‌یى منداڵدا ده‌كه‌یت؟

dastknt xoshe be xwshkakm ta ble baswd be bardwam be lam babata
jwana har bzhe sarkawtwbe marya gyan

Kurdzhin

نـاخـۆشترین ڕۆژکانـی ژیـانـم که‌سێک پـێـی بـه‌خشیـمکـه‌ " خـۆشتریـن ڕۆژه‌کانـی ژیانـم پـێشکـه‌شی کـرد.
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-59036817f0.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2012-10-16 10:27:57

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2019-07-09
په‌یامه‌كان: 2252
WindowsXPFirefox

Re: چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ تورِه‌یى منداڵدا ده‌كه‌یت؟

زؤر سوباس بؤئيوةي خؤشةويست
دةستي ئيوةش خؤشبيت خؤشحالبووم جيي رةزامةندي ئيوةي ئازيز بووة
سةركةوتو و سةرفرازبن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2012-11-11 17:05:19

ghambars
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-09-15
دواترین سه‌ردان: 2013-03-25
په‌یامه‌كان: 17
WindowsSafari

Re: چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ تورِه‌یى منداڵدا ده‌كه‌یت؟

دةستت خؤش  بةراستى بة سودة  دووبارة دةستت خؤش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.207.136.184
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net