.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
هه‌رچه‌نده خۆشم ویستی,, به‌ڵام شیاوی بیرکردنه‌وه‌کانم نیت
کاتێ سهیردم کرد له ژیان گه‌یشتم،، وتیان ژیان به خۆشه‌ویستیه‌وه جوانه، وامزانی هه‌موولایه‌ک و هه‌موو خه‌ڵک وا په‌رۆشن بۆ خۆشه‌ویستی ژیان.. به‌ڵام ده‌رکه‌وت زۆربه‌یان بۆ گاڵته پێکردن و رابواردن بوو،، ده‌رکه‌وت زۆربه‌یان دێن و عه‌شق کوێر ئه‌که‌ن..
له‌سه‌ره‌تای ئه‌وینی تۆوه، کلیلی ده‌رگاکانی دلم دا به‌ده‌ستی تۆ، هه‌ر تۆش والات کردن و بۆت واڵابوون،، باغچه‌ی دڵیشمم بۆت واڵاکرد، زۆر به‌وته‌ی پڕ بریقه و جوانی درۆیینه‌وه وتت ئه‌یپارێزم،، که‌تێر بووی له بۆنی گوڵاوو ڕه‌یحان، ئیتر وتت به‌س بێزار بووم له دڵت، ئه‌و گرنگیی نه‌ما،، من که ئاماده‌بووم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو گیانم له پێناوتا بسووتێنم، ببم به چرای تاریکی شه‌وانت، سێبه‌رێک بم بۆ ڕۆژی گه‌رمی ژیانت،، به‌ڵام ئاخ، ئاخ و هه‌زاران ئاخ، گوێت به‌دڵ و هه‌ستم نه‌دا، لای خۆت کۆچت کرد و منیش ته‌نیا، منت هێشته‌وه له‌گه‌ڵ خه‌مدا..
متمانه‌م پێدای،، دڵمم پێدای،، هیوامم پێدای،، هه‌ستمم پێدای،، ژیانمم پیدای، بیرکردنهوهمم پێدای،، خهیاڵمم پێدای،، خۆشم ویستی،، عه‌شقت بووم،، به‌ڵام ئاخ و ئاخ، ئه‌مانه لای تۆ ما‌نایان نه‌بوو!
هه‌رده‌م ئاخم خوارد که نێوانمان به کۆتا هات،، که‌چی نه‌مزانی شیاوی ئه‌وه‌نیت بۆم..
هه‌رده‌م له بیر و خهیالهکانما میوانی هه‌میشه‌یی بوویت،، چون وامزانی شیاوی ئه‌وه‌یت، به‌ڵام هه‌ڵه‌بووم..
هه‌رده‌م لهبیرکردنهوهکانمدا به‌زیندوویی مابوویته‌وه، ئه‌م وت: " تۆبڵێی ڕۆژێ به‌رده‌وام نه‌بینه‌وه!؟" به‌ڵام من هه‌ڵه‌م بیرکرده‌وه، تۆ شیاوی ئه‌وه نیت چون دوای هه‌موو ئه‌و هه‌سته، دوای هه‌موو ئهوعهشقهم، ڕۆژێ وتت ماڵئاوا..
ئه‌وه دڵه که ناتوانم له یادت که‌م، به‌ڵام دڵم فێر ئه‌که‌م که بیرت کات وه‌ک مردوێک، مردوێک له ژیانمدا، مردوێک له ناخمدا، که هه‌رگیز زیندوو نابیته‌وه تیایدا،، خۆ ئه‌گه‌ر ڕۆژێ په‌شیمانی له‌ده‌رگات بدات و تۆش له‌ده‌رگای من، ئیتر هیچ مردوێک ناتوانێت ده‌رگاکان بکاته‌وه، ئه‌گه‌ر توانی له‌ده‌رگاکان بدات، من هه‌ستی پێناکه‌م، چونکه بیستنم نابێت بۆی..
په‌شیمان نیم له‌وه‌ی ڕۆژێک خۆشم ویستووی، وه‌ک مرۆڤێک په‌شیمان نیم،، ئه‌و شکسته‌ی تۆ پێتدام گه‌وره‌ترین بوو،، شکستیش بۆ مرۆڤ ڕێگایه بۆ سه‌رکه‌وتن.
به‌ڵام په‌شیمان ئه‌گه‌ر ڕۆژێک و زیاتر بێ فه‌رمانی خوام کردبێت..
په‌شیمانم ئه‌گه‌ر وه‌ها په‌یوه‌ندیه‌ک به‌خۆشه‌ویستی ناونرا.. 
خوایه‌گیان له‌هه‌ر بێ فهرمانیهکم, بێ فهرمانیهکم له‌م پهیوهندیهمدا لێخۆش‌بوونت لێ داوا ئه‌کم و لێم خۆشبه،، بێ پایان سوپاس بۆتۆ که به ئاگات هێنامه‌وه, به ئاگات هێنامه‌وه له بیرهکانمدا،، بێ پایان سوپاس بۆتۆ که بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئاسووده‌یی و لابردنی غه‌م و دڵته‌نگیم یارمه‌تیت دام و ڕێی ڕزگارم بووی..
نووسینی:
موسلیم چۆمانی + لێوژه
تایبه‌ت به: کوردژین
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Muslim (2011-08-13 17:07:51)
له‌سه‌ر هێڵ نییه








(( به‌ڵام په‌شیمان ئه‌گه‌ر ڕۆژێک و زیاتر بێ فه‌رمانی خوام کردبێت..
په‌شیمانم ئه‌گه‌ر وه‌ها په‌یوه‌ندیه‌ک به‌خۆشه‌ویستی ناونرا.. ))
دةست و بةنجةكانتان خؤش بيت كاك موسليم, لێوژه كيان
بابةتيكى زؤر جوانه
بةداخةوه ئةمرؤ خؤشةويستى بووه به يارى منالان
دووباره دةستةكانتان خؤش
هيوادارم هةميشه بةختةوةر و سةركةوتوو بن له ژيان
تةمةن دريژ بن انشاء الله

له‌سه‌ر هێڵ نییه








سباس بو به يامه جوانه كه ت هوليا كيان

نـاخـۆشترین ڕۆژکانـی ژیـانـم که‌سێک پـێـی بـه‌خشیـمکـه " خـۆشتریـن ڕۆژه‌کانـی ژیانـم پـێشکـه‌شی کـرد.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








هاورێیانی زۆر به‌رێز ( کاکه مسلم چۆمانی ، خاتوو لێوژه )
ده‌سته‌کانتان خۆشبێت و هه‌میشه ده‌ست و خامه‌تان ڕه‌نگین بێت
بابه‌تێکی جوانتان ئاماده کردووه ،
هیوای به‌رده‌وامیتان بۆ ئه‌خوازم ، سه‌رکه‌وتوو سه‌رفراز بن انشاالله

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه








سباس بو به يامه جوانه كه ى توش كاكه خه مه كيان
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ئه‌و ده‌ست و په‌نجانه‌تان نه‌ڕزێ کاکه موسلیم و خاتو لێوژه
به‌راستی کۆمه‌ڵه ڕسته‌یه‌کی زۆر جوان و به ماناتان نوسیوه
خۆشه‌ویستی ئه‌م زه‌مانه پڕ بوه له درۆ و بێوه‌فایی
بۆیه ئه‌توانم بڵێم خۆشه‌ویستی راسته‌قینه زۆۆۆر زۆۆر که‌م بوه!!
خۆزگه هه‌موو که‌سێک که خۆشه‌ویستیان ئه‌کرد پێشتر لهماناکای تێئه‌گه‌یشتن
کاتێك به‌ڵێنیان ئه‌یا و ئه‌یان وت تا مردن له‌گه‌ڵت ئه‌بم خۆزگه ئه‌و به‌ڵێنه‌یان ئه‌برده سه‌ر
خۆزگه ته‌نها قسه‌ی بریق و باق نه ئه‌بو خۆزگه کرده‌وه ئه‌بو......
دوباره ده‌سته‌کانتان خۆشبێت و هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم
شاد و به‌خته‌وه‌ر بن هه‌میشه
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن یوجین (2011-08-20 08:46:05)

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasttan xosh hawrean mandu nabn babateky jwana

له‌سه‌ر هێڵ نییه



به راستی جوان بو کاک موسلیم و خاتو لیوژه
پیشکه ش به ئیوه:
هه تا ماوم به یادی تووه شادم
که ناشپرسی له ئیش و ئاه و دادم
ده بی وه ک کوشتمت،بشپرسی دادم
به یادی خوت،بکه یادی له یادم
له‌سه‌ر هێڵ نییه








لە سەرەتا دەستخۆش بۆ هاوکارم خاتوو لێوژە کە ئەم نووسینەمان بەیەکەوە داڕشت
بەهیوای سەرکەوتن و خۆشبەختی بۆتۆی ئەزیز..
~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~.
زۆر سوپاس بۆ ئێوەی ئەزیز هاوڕێیان بۆ پەیامەکەتان
خاتوو هولیا، کاکە خەمە، خاتوو شیوەن، ئەستێرە خان، بەڕێز sir1_sh9
سوپاس بۆ وشەکانتان
إن شآءالله سەرکەوتوو و بەختەوەر و ئاسوودە دەبن :)
له‌سه‌ر هێڵ نییه
دةست خؤش سةركةوتوو بيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس هاوڕێی ئەزیزم کاک شوان
دەستی تۆش خۆش، سەرکەوتوو و شاد بیت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دةستان خؤش هةر سةركةتو بن 
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
