❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / منداڵێك زیندووده‌بێته‌وه‌ و دوای خواردنی كۆپێك ئاو دووباره‌ ده‌مرێته‌وه‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2012-06-11 03:24:57

Karokh
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Hewler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-07-13
په‌یامه‌كان: 200
WindowsVistaMSIE7

منداڵێك زیندووده‌بێته‌وه‌ و دوای خواردنی كۆپێك ئاو دووباره‌ ده‌مرێته‌وه‌

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-0da1c95397.png
رووداو- Dailymail

له‌رووداوێكی ده‌گمه‌ن و سه‌ره‌نج راكێشدا منداڵێك له‌ به‌ڕازیل پێش ئه‌وه‌ی بنێژرێ زیندوو ده‌بێته‌وه‌ و دوای خواردنی كۆپێك ئاو ده‌مرێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مایل"ی به‌ریتانی كه‌ له‌ سایتێكی هه‌واڵی به‌ڕازیلی به‌ناوی "O.R.M" گواستووه‌ته‌وه‌. منداڵێك به‌ناوی كلفن سانتۆس تووشی نه‌خۆشی هه‌وكردنی سییه‌كانه‌وه‌ بووه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاری "بلیم" له‌ باكووری به‌ڕازیل له‌ ژێرچاره‌سه‌ردابووه‌. له‌پڕ ئه‌و منداڵه‌ هه‌ناسه‌دانی به‌ ته‌واوی وه‌ستاوه‌ و پزیشكه‌كان كاژێر 7:40ی ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی رابردوو مردنی ئه‌و منداڵه‌یان راگه‌یاند و ته‌رمه‌كه‌یان راده‌ستی خێزانه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه‌.

رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی ئه‌و شه‌وه‌ تاوه‌كو به‌یانی خێزانه‌كه‌ به‌دیار ته‌رمی كوڕه‌كه‌یانه‌وه‌ بوونه‌ و پێش ئه‌وه‌ی به‌خاكی بسپێرن، له‌ پڕ ئه‌و منداڵه‌ له‌ نێو تابوته‌كه‌یه‌وه‌ هه‌ستاوه‌ته‌وه‌ و سه‌یری باوكی كردووه‌ و داوای كه‌مێك ئاوی لێكردووه‌ و كوپێك ئاوی خواردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌نتۆنیۆ سانتۆس باوكی كوڕِه‌كه‌ ده‌ڵێ هه‌موومان توشی سه‌رسوڕمانێكی گه‌وره‌ بووینه‌ته‌وه‌، به‌ جۆرێك هه‌ندێ كه‌س باوه‌ڕ ناكات. باوكی ئه‌و منداڵه‌ پێوایه‌ زیندووبوونه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی موعجیزه‌ بووه‌.

به‌ڵام له‌ هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌ وه‌ك باوكی باسی ده‌كات "كوڕه‌كه‌ی دووباره‌ چووه‌ته‌وه‌ نێو تابوته‌كه‌ی و نووستوه‌ته‌وه‌، چه‌ندین جار هه‌وڵیانداوه‌ خه‌به‌ری بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام بێ سوود بووه‌".

له‌ پاشان باوكه‌كه‌، (كلفن سانتۆس)ی كوڕه‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌، به‌ڵام پزیشكه‌كان هیچ لێكدانه‌وه‌كیان بۆ ئه‌و رووداوه‌ نه‌بووه‌.

له‌ ئێستادا خێزانی ئه‌و منداڵه‌ بڕیاریانداوه‌ به‌خاكسپاردنی كوڕه‌كه‌یان دوابخه‌ن و سكاڵاشیان له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ تۆمار كردووه‌ و به‌ كه‌مته‌رخه‌می كردن تۆمه‌تباریان كردووه‌. هاوكات پۆلیس ئه‌و وڵاته‌ش له‌و باره‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2012-06-12 21:51:32

دلان88
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
شوێن: هةوليرةكةم
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-04-19
دواترین سه‌ردان: 2013-12-25
په‌یامه‌كان: 1249
WindowsFirefox

Re: منداڵێك زیندووده‌بێته‌وه‌ و دوای خواردنی كۆپێك ئاو دووباره‌ ده‌مرێته‌وه‌

دةست خؤش كاك كارؤخ هةواليكى سةير بووووووووو

Kurdzhin



زؤر سةيرة مرؤف فرياى رق لى بوونةوة بكةوى
كةجى هةموو تةمةن بةشى خؤشةويستى ناكات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2012-06-27 00:44:21

Karokh
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Hewler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-07-13
په‌یامه‌كان: 200
WindowsVistaMSIE7

Re: منداڵێك زیندووده‌بێته‌وه‌ و دوای خواردنی كۆپێك ئاو دووباره‌ ده‌مرێته‌وه‌

zor sopas dle xan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.207.136.184
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net