❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / يورى كاكارى

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2012-06-16 20:46:48

دلان88
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
شوێن: هةوليرةكةم
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-04-19
دواترین سه‌ردان: 2013-12-25
په‌یامه‌كان: 1249
WindowsFirefox

يورى كاكارى


یۆرى ئه‌لیكسیاڤیچ گاگارین ، گه‌شته‌وانێكى بۆشایى سۆڤیه‌تیه‌، له‌ دایك بووى (9-مارس-1934)، گاگارین به‌یه‌كه‌م مرۆڤ دائه‌نرێ ، كه‌ توانیبێتى هه‌ڵفڕێ بۆ بۆشایى ده‌ره‌كى ، و خولانه‌وه‌ به‌ ده‌ورى زه‌ویدا، له‌رێكه‌وتى (12-اپریل-1961)، به‌سوارى گالیسكه‌ى بۆشایى ڕووسى(فۆستۆك1).
    سه‌ره‌تاى ژیانى :
     یۆرى ، له‌ خێزانێكى هه‌ژار له‌ دایك بووه‌ ، له‌ (كلۆشیۆ)، له‌ نزیك (گزاتسك) كه‌ شوێنێكه‌ له‌ رۆژ ئاواى (مۆسكو) له‌ (روسیا)، كه‌ دواتر شوێنى نیشته‌جێ بوونى به‌ناوى ئه‌وه‌وه‌نرا ، وه‌ك رێزلێنانێك بۆى له‌ساڵى (1968). باوكى دارتاش بووه‌، دایكیشى سه‌رگه‌رمى خوێندن بووه‌ ، ڕێزبه‌ندى له‌ نێوان چوار خوشك وبراكه‌ى ، سێ یه‌مینه‌، خوشكه‌ گه‌وره‌كه‌ى په‌روه‌رده‌ى ئه‌كرد ، له‌به‌ر له‌ ماڵ نه‌بوونى زۆربه‌ى كاتى دایك و باوكى ، بۆبژێوى په‌یداكردن ، هه‌روه‌كو زۆربه‌ى خانه‌وده‌كانى یه‌كیه‌تى سۆڤیه‌ت . خانه‌واده‌كه‌یان تووشى ناخۆشى بووه‌، له‌ ماوه‌ى شه‌ڕى جیهانى دووه‌م ، دوو براشى له‌ده‌ست داوه‌ له‌كاتى شه‌ردا ، له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیه‌كان كاتێك كه‌ به‌ دایلیان گرتن ، له‌ كۆتایى جه‌نگیشدا نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ . هه‌رده‌م مامۆستاكانى به‌زیره‌ك و لێهاتوو باسیان كردووه‌ ، وازهێنانى له‌ مامۆستاى ماتماتیكى و په‌یوه‌ندیكردنى به‌ هێزى ئاسمانى له‌ له‌شكرى سوور، كاریگه‌رى  دیارى له‌سه‌ر یۆرى جێهێشتووه‌ .
فێربوونى :
   له‌كاتى كاركردنى له‌ یه‌كێك له‌ كارگه‌كانى ئاسن ، هه‌ڵئه‌بژێردرێ بۆ  پڕۆژه‌ى مه‌شقكردن ، له‌ په‌یمانگاى ته‌كنۆلۆژى له‌ شارى (سرتوف) ، له‌كاتى مانه‌وه‌ى له‌وێ ، په‌وه‌یه‌ندى ئه‌كات به‌ یانه‌یێكى فڕۆكه‌وانى ، و مه‌شقكردن ، بۆ هه‌ڵفڕینى فڕۆكه‌ى بچووك ، واى لێ هات گرنگى به‌م ئاره‌زووه‌ نوێیه‌ى بداو ،  زۆربه‌ى كاته‌كانى پێیه‌وه‌ خه‌ریك بووه‌ تائه‌وه‌ كاته‌ى فێرى هونه‌رى فڕۆكه‌وانى بوو ، به‌ شێوه‌یێكى رێك و پێك ، وه‌ بوو به‌ هانده‌رێك بۆئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى بكات به‌ كۆلێژى فرۆكه‌وانى جه‌نگى ، له‌ ئۆرنبێرگ له‌ساڵى 1955ز ، دواى ته‌واو كردنى خوێندنه‌كه‌ى له‌ سرتۆف . له‌ كۆلێژیشدا چاوى كه‌وت به‌ فالانتیا گۆڕیشیفیا ، وه‌ له‌ ساڵى 1957ز  بوون به‌ هاوسه‌ر، وله‌ دواى ته‌واو كردنى مه‌شقه‌كه‌ش به‌شێوه‌یێكى دروست له‌ سه‌ر فرۆكه‌ى میگ(15) ، له‌بنكه‌یێكى ئاسمانى دامه‌زرا ، له‌نزیك سنوورى نه‌رویجى ، له‌ هه‌رێمى مۆڕماسك.
  كاركردنى له‌ پرۆژه‌ى بۆشایى گه‌رى سۆڤیه‌تى :
      له‌ساڵى 1960ز ، ئه‌ندازیارانى پرۆژه‌ى بۆشاییگه‌رى سۆڤیه‌تى ، ده‌ستیان كرد به‌ لێكۆڵینه‌وه‌و كاركردنى ورد ، له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ى كه‌سانى شیاو  و لێهاتوو ، تامه‌شقیان پێ بكرێ ، و ئاماده‌ بكرێن ، بۆ ئه‌م كاره‌ چاوه‌ڕوان كراوه‌ى ، كه‌ گۆڕانێك دروست ئه‌كات له‌سه‌ر ئاستى نێو ده‌وڵه‌تى ، چونكه‌ سه‌ركه‌وتنى یه‌كیه‌تى سۆڤیه‌ت له‌ پرۆژه‌ى بڕینى بۆشاییگه‌ریان ، ئه‌وه ‌ئه‌گه‌ێنى ، كه‌ئه‌مان سه‌ركه‌ووتن به‌سه‌ر وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كان ، به‌تایبه‌ت له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ى بۆشاییگه‌رى ، له‌م كه‌ته‌دا هه‌ر كێبركێیه‌كى بێ ئه‌ندازه‌ خۆى ئه‌نواند ، له‌ نێوانى ئه‌م دوو زلهێزه‌دا ، له‌ هه‌موو بوارێكدا بیست كه‌س هه‌ڵبژێردرا ، كه‌ یۆرى یه‌كێك بوو له‌وان ، و خرانه‌ ژێر جۆره‌ها شێوازى تاقى كردنه‌وه‌ى لاشه‌یى ، و ده‌روونى توند ، بۆ مسۆگه‌ركردن له‌ سه‌ركه‌وتنى كاره‌كه‌ ، له‌ كۆتاییدا ئه‌وه‌ مایه‌وه‌ كه‌یه‌كێك له‌م دوو ناوه‌ هه‌ڵبژێردرێ( یۆرى گاگارین ، یان گیرمان تیتۆف) ، بۆ ئه‌وه‌ى ببێ به‌ یه‌كه‌م كه‌س كه‌ئه‌چێ بۆ بۆشایى ئاسـمان ، ئه‌وه‌ بوو یۆرى گاگارینى كورته‌ باڵایان هه‌ڵبژارد ، چونكه‌ له‌كاتى مه‌شق و تاقى كردنه‌وه‌كان سه‌ر كه‌تووتربوو ، وه‌ جگه‌ له‌مه‌ش خاوه‌نى كه‌سایه‌تیێكى نه‌رم و ساده‌ بوو.
یۆرى له‌بۆ شایى ئاسمان:
   له‌ دوانزه‌ى ئه‌پریلى 1961 ، یۆری ‌یه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌زه‌وه‌ى ببینێ له‌ بۆشایى ده‌ره‌كیدا، به‌سوارى گالیسكه‌ى (فۆستۆك1) . به‌پێى ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنى نێوده‌وڵه‌تى ، ئه‌وكاته‌ى كه‌ یۆرى له‌ بۆشایى ئاسماندا بووه‌ ، وتویه‌تى (هیچ بوونێك بۆ خودا نابینم لێره‌)، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌ێك له‌سه‌ر ڕاستى ئه‌م وته‌یه ‌نییه‌ چونكه‌ تۆماركراوه‌ رێكۆرده‌رییه‌كان هیچ جۆرێك له‌م وتانه‌ى تیانییه‌ ، له‌م كاته‌ى كه‌ ئه‌م له‌ بۆشایى ئاسماندا بوو، پله‌ى به‌رزكرایه‌وه‌ له‌ یاریده‌ده‌رى یه‌كه‌م ،بۆ پله‌ى پێشڕه‌و(رائد) . سۆڤیه‌ت به‌ جارێ سه‌رى سوڕمابوو له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى یۆرى ، چونكه‌ ئه‌وان ئه‌مه‌یان چاوه‌ڕوان نه‌ئه‌كرد ، نیكیتا خرۆشۆف ، یۆرى به‌ نه‌به‌ردێكى نه‌ته‌وه‌یى دانا ، به‌هۆیه‌وه‌ ناوبانگى تاده‌هات زیاتر ئه‌بوو . ئه‌م سه‌ركه‌وتن و ده‌سكه‌وته‌ سه‌رنجى خرۆشۆفى ڕاكێشا ، كه‌ پڕۆژه‌ى بۆشاییگه‌رى سۆڤیه‌تى به‌ده‌ستى هێناوه‌ ، بۆیه‌ فه‌رمانى دا كه‌پاره‌ى زیاتر ببه‌خشرێ به ‌جبه‌خانه‌ى موشه‌كى سۆڤیه‌تى ، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ چه‌كى ئاسایى پشت گوێ خرا ، بۆیه‌ بوو به‌هۆى بێزارى و توڕه‌بوونى ده‌زگاكانى له‌شكرو سوپا و، دابه‌زینى ئاستى خرۆشۆف له‌ ڕووى ڕامیاریه‌وه‌.
  له‌ دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ سه‌ر زه‌وى :
له‌ دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆسه‌ر زه‌وى ، یۆرى بوو به‌یه‌كێك له‌ گرنگترین كه‌سایه‌تییه‌ به‌ناو بانگه‌كان وسه‌ردانى وڵاتانى جیهانى ئه‌كرد ، وه‌ك ریكلامێك بۆ یه‌كێتى سۆڤیه‌ت .وه‌ له‌گه‌ڵ ناوبانگه‌كه‌یدا به‌ڕێكى هه‌ڵسو كه‌وتى ئه‌كرد ، به‌ڵام ئه‌مه ‌شوێنه‌وارێكى نه‌ریتى بۆ دروست كرد ، ئه‌وه‌ بوو كه‌ ڕاهات له‌سه‌ر مه‌ى خواردنه‌وه‌ ، كه‌به‌هۆیه‌وه‌ كێشه‌ى خێزانیشى پێ چاره‌نه‌ئه‌كرا ، پاشان بوو به‌ جێگرى ئه‌نجوومه‌نى سۆڤیه‌تى ، تائه‌وكاته‌ى كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ (سیتىستار)تا هاریكاربێت له‌ دروستكردنى گالیسكه‌یێكى بۆشاییگه‌رى كه‌ ، تواناى ئه‌وه‌ى هه‌بێت كه‌زێتر له‌ جارێك به‌كاربهێنرێ ، ئه‌وه‌بوو له‌ساڵى 1967ز ئه‌و له‌وێ كارى ئه‌كرد ، كاتێ كه‌ گالیسكه‌ى بۆشاییگه‌رى(سویوز) سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست نه‌هێنا ، و گه‌شته‌ وانێكى سۆڤیه‌تى تیایدا گیانى له‌ده‌ستدا ، به‌ناوى ڤلادیمیر كۆمارۆف.
كۆچى دوایى كردنى :
     به‌هۆى سروشتى كاره‌كه‌ى ، كه‌جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى مه‌شق كردن بوو ، له‌ سیتى ستار، ئه‌بوایه‌ جارێكى تر هه‌ڵفڕێ به‌ سوارى مێگ-15، تا مۆڵه‌تى فڕۆكه‌وانى پێ بدرێ ، ئه‌وه‌ بووله‌ 27-مارس- 1968ز ، له‌كاتى مه‌شق كردنێكى ئاسایى(رۆتینى) له‌ نزیك (كیزراچ)، به‌هۆى كه‌مووكوڕیه‌كى هونه‌رى نه‌زانراو ، فرۆكه‌كه‌ى تێك شكا ، و خۆى و ڕاهێنه‌ره‌كه‌ى بوون به‌ قوربانى.


س كورديو
                                                                                                تايبةت بة كوردزينم

Kurdzhin



زؤر سةيرة مرؤف فرياى رق لى بوونةوة بكةوى
كةجى هةموو تةمةن بةشى خؤشةويستى ناكات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 34.229.175.129
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net