.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447724242223) .
سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی وای لێکردم ئه‌م بابه‌ته بنوسم بینینی هه‌ندێ گۆرانی کوردی بوو ،، من خۆم نه موزیکژهنم نه گۆرانی بێژیشم ، به‌لام ئه‌وه‌ی که من ئه‌یڵێم وتتهی چه‌ندین که‌سی پسپۆر و چه‌ندین که‌سی هۆشیارن .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین که‌ناڵی پێشکه‌وتووی کوردی هه‌یه به‌لام هونه‌ری کوردی توشی قه‌یران هاتووه و به‌لام له هه‌مان کاتیش‌دا چه‌ندین گۆرانی بێژی ده‌نگ خۆش هه‌رهه‌ن به‌لام کهمنن .. ئه‌وه‌ی ئێستا به‌دی ئه‌کرێت ده‌رکه‌وتنی کۆمه‌لێ گۆرانی بێژی کورده ،، که‌به‌ناو ئه‌لێن گۆرانێیه ،، به‌لام به‌س گۆرانی نین ،، چونکه هه‌م تێکستی شعره‌کانیان به‌که‌لکی گۆرانی نایه‌ن هه‌میش کیلپهکانیان باش نین ، کیلپ پێویسته له‌گه‌ل تێکست و شعره‌کان بگونجێت ،ئه‌و کاته بینه‌ر چێژ له گۆرانی و بینی کیلپهکه ئه‌بینێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسورمانه جل و بهرگهکانه ، به‌راستی جل و بهرگهکانیش له‌گه‌ل که‌لتوری کوردا ناگونجێت ،هه‌مووان له تازه گهریداین به‌لام به شێوه‌یه‌ک وا نه‌که‌ین جل و به‌رگه‌کانی خۆمان فه‌رامۆش بکه‌ین ، کاتێک بینه‌ر ته‌ماشا ئه‌کات پێویستی به چئژی کیلپهکه هه‌یه ،به‌لام جله‌کان واکهن تاقه‌تی سه‌یر کردنی کیلپهکان نه‌بینێت بینه‌ر.
یه‌كێکی تر له‌وانه‌ی که واده‌که‌ن هونه‌ری کوردی بشێوێت ، تێکه‌لکردنی موزیکی ئه‌ره‌ب و فارسی و تورکی به موزیکی کوردی ، هونه‌ری موزیکی کوردی خاوه‌نی موزیکێکی تایبه‌تی خۆیه‌تی ،پێویسته هونه‌رمه‌ندان نه‌یشێوێنن ، چونکه گوێ‌گران رۆژانه گوێ له هه‌موو جۆره گۆرانییه‌کان ئه‌بێت ، پێویسته ئه‌گه‌ر بۆ تاکه ساتێکیش بێت گوێ له موزیکه‌که‌ی خۆت بێت ئه‌ویش موزیکی کوردییه.
ئێمه چه‌ندین گۆرانی بێژی به‌ناوبانگ و ده‌نگ خۆشمان هه‌یه و کیلپهکانیان به جوانترین شیوه‌ییه که‌وا له بینه‌ر ده‌که‌ن که بینه‌ر خۆی تامه‌زرۆی بینینی کیلپهکه بێت . به‌لام چێگه‌ی داخه له ئێستادا بینه‌ر واڵێهاتووه سه‌یری کیلپه کوردییه‌کان نه‌که‌ن به هۆی بینینی دیمه‌نه‌کانی نێو کیلپهکان.
له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌مانه‌شدا هه‌ندێ که‌س هه‌ن خۆیان به هونه‌رمه‌ند ده‌زانن به‌لام ده‌نگیشیان خۆش نییه و هه‌ر قسه‌یه ئه‌یڵێن و ئه‌که‌ن به گۆرانی ، به‌راستی ئه‌و وتتانهی که‌له شیعردا پێویسته هه‌بێ ،ده‌بێت وته‌ی پر به ئیحساس بێت بزانرێت ئایا شاعیر به چ مه‌به‌ستێکی پر دله‌وه ئه‌مه‌ی نوسیوه ، ئه‌وه‌ی زۆر جێگه‌ی داخه هه‌ندێ گۆرانی ههرلهسهرهدێری گۆرانیه‌که‌وه هه‌تا ئاخر وتتهی گۆرانییه‌که وشه‌ی ناوبازاری به‌کار هاتووه ،..
ئیتر به‌س نییه ئه‌م شێواندنه‌ی هونه‌ری کوردی؟ ئایا چ خۆشییه‌ک له‌و شێواندنه ئه‌بینن ؟ ئایا خۆتان هه‌ستی پێناکه‌ن یان ئه‌تانه‌وێ بیلێنن ئێمه نین ؟ شێواندنی ئه‌م هونه‌ره پیرۆزه به‌چ ئامراز و مه‌به‌ستێکی خۆتان ئه‌گه‌یه‌نێ؟ به‌رای ئێوه ئه‌مه به‌ناوبانگکردنی هونه‌ری کوردییه ؟
تکایه گه‌ر ئه‌تانه‌وێ به‌ناوبانگ نه‌بێ هونه‌ری کوردی ناشرینیشی مه‌که‌ن ، با هونه‌ری کوردی بگه‌رێنینه‌وه سه‌ر هونه‌ره بنه‌ره‌تییه‌که‌ی خۆی و نه‌یشێوێنین ، چونکه مادام کوردی زمانی دایکت و زمانی خۆتته وامه‌که بیبیته هۆی شێواندنی ، هیوادارم هونه‌رمه‌نده‌کان هه‌ست به‌وه بکه‌ن خه‌ریکه هونه‌ری کوردی تێك ئه‌چێت ،وابکه‌ن که هه‌مووان پێکه‌وه هونه‌ری کوردی به‌ره‌و پێش به‌رن .
هیوادارم به‌س بێت ئه‌م شێواندنه و هونه‌ری کوردی ئیتر نهشوێنین و باشتری که‌ن و به‌ناوبانگتری که‌ن ، هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ گیشت هونه‌رمه‌ندانی کورد.......
نوسینی:سۆما محمد
تایبه‌ت به کوردژین
له‌سه‌ر هێڵ نییه
dastakant xosh harbzhyt
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستخۆس هاوناز گیان به‌ڕاستی بابه‌تێکی تابڵییت جوانه و ماندو بانی پێوه دیاره و هه‌بونی ئه‌م بابه‌تانه زۆر پێویسته تابزانین له چ گێژاوێکی هونه‌ری ئه‌ژین .به‌ڕاستی جاری وا هه‌یه که کۆرانی کوردی ئه‌بینیت هێلنجت دێت بۆ ئه‌و هونه‌ره سه‌قه‌ته نازانیت هونه‌ره یان خۆده‌رخستن یان بازرگانی یان حه‌یای خۆبردن.هه‌بونی لیژنه‌یه‌کی هه‌ڵسه‌نگاندنی هونه‌ری به‌قه‌ت هه‌بونی سه‌رکرده‌یه‌کی رۆحانی گرنکه بۆ حاڵی ئێستا.هه‌ندێک که‌س بونه‌ته پێلاو دانه‌ری و ده‌ست که‌لای به‌رپرسه‌کان( ئه‌وانه‌ی ئه‌چنه زبڵدانی مێژو ،ئه‌وانه‌ی بونه‌ته بۆنی پۆساڵ،ئه‌وانه‌ی لێوان لێو بون له خیانه‌ت)،،،،ئه‌وانه‌ن که حاڵی هونه‌ری کوردیان گایانده ئه‌م رۆژه ڕه‌شه و ئه‌وانه‌ن که ئێستا خۆیان به سوار چاکی هونه‌ری ئه‌زانن ،هه‌ر ئه‌وانه‌ن به‌شانازی خیانهتیانهوه پێکه‌نینیان به‌گریانی خه‌ڵک دیت و له‌نێو ئاهو حهسرهتیاندا گێره‌ی سوتانی هه‌ست و رۆحیان ئه‌که‌ن ،،،(ئه‌بێت چ هونه‌رێک چاوه‌ڕی بکردێت له‌مانه)
دوباره ده‌ستخۆس
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆش هاوناز خان ، بابه‌تێکی جوانه هه‌ر بژین .
هونه‌ری کوردی ئه‌مڕۆ وه‌ک کاک سورێن باسی کرد بۆته بازرگانی و هیچی تر نیه ، ئه‌وه‌ی به پله‌ی یه‌که‌م 7اڵی هونه‌ری کوردیی به‌م ڕۆژه گه‌یاند ده‌سگاکانی ڕاگه‌یاندنه !!! ئه‌مڕۆ به هه‌زاران گۆرانیبێژ سه‌ریان هه‌ڵداوه له کوردستاندا ، ئه‌وه‌ش به هۆی بایه‌خدانی ئه‌و که‌ناڵانه به‌و گۆرانیبێژه ناهونه‌رمه‌ندانه ، به ڕای من تاوانبار له‌م 7اڵهدا گۆرانیبێژان نین به‌ڵکو تاوانبارانی که حاڵی هونه‌ری کوردیان به‌م ده‌رده بردوه ئه‌مانه‌ن :
1_ ئه‌و تیپه مۆسیقایانه‌ی که له پێناوی پاره‌دا کاره‌کانیان بۆ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن .
2_ ئه‌و ناهونهرمهندهی که کاره هونه‌ریه‌کانی وه‌ک ئاواز و دابه‌شکردنی مۆسیقا و .... ی بۆ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن . بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بکه‌نه‌وه ئاخۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده
شایانی شاره‌زایی هه‌یه یان نا ، ده‌نگی خۆشه یان نا ، شیعره‌که‌ی گونجاوه یان نا ، چونکه ئه‌گه‌ر بیریان له‌وه بکردایه‌وه ئه‌م شیعره‌یان نه ئه‌کرد به گۆرانی
و هونه‌ری کوردی‌یان پێ سووک نه ئه‌کرد : ( نه تهلهفونێکم بۆ ئه‌که‌یت ، نه نوکه‌یه‌ک ، نه کارتێکم بۆ ئه‌نێریت ، نه نامه‌یه‌ک ....... یاڕه‌ببی له‌شت داوه‌شی
شاعیر بۆ خۆت و شیعرت هههههههه ) .
3_ ئه‌و تۆمارگایانه‌ی که دووابره له پێناوی چه‌ند دۆلارێکدا کاره‌کانیان بۆ تۆمار ئه‌که‌ن و هونه‌ر به پاره ئه‌فرۆشن .
4_ ئه‌و که‌ناڵانه‌ی که به‌رهه‌مه‌کانیان بڵاو ئه‌که‌نه‌وه و با شان و باڵیاندا هه‌ڵ ئه‌ده‌ن . گۆرانی بێژێک 2 گۆرانی سه‌قه‌تی وتووه میوانداری ئه‌که‌ن و پرسیاری
ئه‌وه‌ی لێ ئه‌که‌ن ئاخۆ هونه‌ری کوردی به‌ره‌و کوێ هه‌نگاوی ناوه هههههه ، داماو که‌ی ئاگای له هونه‌ره .
که‌ریم کابان به چه‌ند گۆرانیه‌کی که‌مه‌وه هونه‌ری کوردی گه‌یانده ئاستێکی به‌رز ، چه‌ند گۆرانیه‌کی که‌م ، به ڵام نه‌مر ، ئاوازێکی ڕه‌سه‌نی کوردی ، دابه‌شکردنێکی هونه‌ری به‌رز ، ناوبانگی به هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستاندا بڵاو بۆوه ، حه‌سه‌ن زیره‌ک ، عه‌لی مه‌ردان ، تایه‌ر تۆفیق ، عه‌دنان که‌ریم .......... ئه‌وانه هونه‌رمه‌ندانی ڕاسته‌قینه‌ی هونه‌ری کوردن که هه‌رده‌م به نه‌مری ئه‌مێننه‌وه ، به‌ڵام هونه‌رمه‌ندانی ئه‌مڕۆ گۆرانیه‌کانیان له سنوری ته‌نها پارێزگایه‌کیش ناترازێ !!!! 4 گۆرانی ئه‌ڵێ و پێی نامێنێ .
زۆر به‌داخه‌وه که گۆرانی کوردی ئه‌مڕۆ ئه‌و ڕێچکه‌یه‌ی گرتۆته به‌ر و ته‌نها له سووکایه‌تی کردن به هونه‌ری کوردی هیچ شتێکی تری تیا نیه ، سه‌رشۆڕی و مردن بۆ ئه‌وانه‌ی که ئاستی هونه‌ری کوردیان به‌م ڕۆژه گه‌یاند .
دووباره ده‌ست خۆش و سه‌رکه‌وتووبن .
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش بێت هاوناز خان
وته‌کانت زۆۆۆۆر جوانن و بابه‌ته‌که‌ت له جێی خۆیه‌تی
به‌راستی هه‌ندێک گۆرانیبێژ هه‌یه هه‌ر نازانن گۆرانی بڵێن
ته‌نها بۆ خۆ ده‌رخستن گۆرانی ئه‌ڵێن و تا جه‌سته‌ی خۆیان ده‌رخه‌ن به‌تایبه‌ت کچان
خۆزگه ئه‌م نوسینانه‌ی ئێمه‌یان ئه‌بینی په‌شیمان ئه‌بونه‌وه له‌و کارانه و
له‌و تێکدانی که‌لتوری کوردییه
له‌گه‌ڵ رێزم بۆ هونه‌رمه‌ندانی سه‌رکه‌وتو ئه‌وانه‌ی هونه‌ری کوردی ئه‌پارێزن
سه‌رکه‌وت و بیت هاوناز گیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه
dastw panjat xhosh bet hawrey aziz babateky zor jwana har bzhet
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستخۆس هاوناز گیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ئافه‌رم هاوناز گیان بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته جوانه له‌سه‌ر هونه‌ری کوردی ،
به‌راستی ئێستا حه‌قی خۆیه‌تی ئه‌وانه‌ی له بواری هونه‌ر به شێوه‌یه‌کی گشتی کار ده‌که‌ن
له ئاست ئه‌م بێ سه‌روبه‌ریه‌ی هونه‌ری ئێستای کوردی بێ ده‌نگ نه‌بن چونکه به‌راستی به‌ره‌و ئاقارێکی خراپ هه‌نگاو ده‌نێت
ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌کرێت به شی زۆریان ته‌نها بۆ تێر کردنی چاوی بینه‌ره واته موزیکی کوردی هیچ چێژێکی وای نه‌ماوه که بیدات به ناخ و ده‌رونی مرۆڤه‌کان،به‌ڵام داخه‌که‌م ئێمه ئێستا ۆێشکهوتنی هونه‌ری کوردی له خۆ عه‌رز کردنی له‌شی ئافره‌تدا ده‌بینینه‌وه، به‌راستی ئه‌م جۆره کاره نامۆیه به کلتوری کوردی . کاتێک ئێمه ئه‌مانه‌وێت پێشکه‌وین وه‌کو وڵاتانی جیهان ته‌نها له شته خراپه‌کاندا زوو پێش ده‌که‌وین شته باشهکانیشمان پشت گوێ خستوه،،ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه ته‌نها تیجاره‌ت کردنه‌وه به هونه‌ر و هیچی تری لێ به‌دی ناکرێت ،
ئه‌گه‌ر به‌راوردێک بکه‌ین له نێوان موزیکی کۆن و موزیکی نوێ
ده‌بینین دوای چه‌ندین ساڵ هێشتا کۆرانیه کۆنه‌کان تام چێژی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه که گوێیان لێ ده‌گرێت سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی پێشکه‌وتنێکی واش نه‌بوو نه له موزیک نه له ستۆدیۆ نه له زۆر شتی تر ، به‌ڵام موزیکی ئێستا ئه‌مرۆ ئه‌لبومێکی گۆرانی ده‌ر ده‌کات کچی ئه‌و په‌ری بۆ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته بر ده‌کات ئیتر وه‌کو ئه‌وه وایه هه‌ر نه‌ی وتبێت له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و هه‌موو پێشکه‌وتنه‌ش له بواری موزیک هونه‌ردا له‌م سه‌رده‌مه‌دا،!!!!!!!
دووباره ده‌ستت خۆش بێت هاوناز گیان بۆ دارشتنی بابه‌تێکی وه‌ها جوان ...
هه‌رده‌م له خۆشی ژیاندا بیت به قوربان،،،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه
دةست و جاوةكانت خوش .. خاتوو هاوناز
لة راســـــــــتيا سةردةمى ئيستاى هونةرى كوردى مةبةســـتى سةرةكى .. بازركانيية
هونةرى كوردى زور زور لةوة كةورةترة كة هونةرى ولاتانى بيكانة ئةهينة ناو هونةرى كوردى!
هونةرى كوردى بةرةو رووخان ئةروات ئةمةشة واى كردووة كة هونةرى كوردى دوابكةويت!
ئابا بو جى هونةرى كوردى بةدةست خومان بيكوزين ولة ناوى بةرين ...بير لةوة نةكةينةوة كة
ئيمةش كومةليك هونةرمةندى زور مةزنمان هةبوو هونةرمةندى كةورةمان هةبوو ..
ئيتاش كومةليك بة او هونةرمةد خويان كردووة بة هونةرمةند .. هونةرى كوردى بةرةو سوتان
بةرو كور ئةبةن.. كة ليشيان ئةبرسيت بوجـــــــى؟؟!!خويان ئةكةن بة فريشـــــتة و هيج
بوجى ئاوازى يونانى و عةرةبى و توركى بيتة ناو هونةرى كوردى بو خومان لة ناو خومان هةولنةيةن كاريك بكةين
كة تـــــــا ئةوان بين هيئيمة بةرن بو خويان .. كوردستان هيج هيجى لة نةتةوةكاانى كةمتر نيية بكرة زياترة .
سةرةراى ئةوةى موزيكى بيكانة ئةهينن خوزكة خوزكة كليمةى كورانيةكانيشيان توزى جوان بواية هى ئةوة بواية كويت ليبكرتناية ؟يان شكل و جل بوشينيان .. نازانم بة جارى شيواندنيان نازانى باسى جي بكةيت .ئيستة هةر كورانيةك كليبيكى بو ئةكريت ئةبيت كجى تيا بيت .. تيناكةم بوجـــــــى سةيرة ؟؟ئةونةى ريز لة ئةوان ئةكيريت خوزكة ريزيش لة ئةوانةى خومان بكيرايية كة شايةنى ريزى تايبةتين بيويست ناكان ناوببريت جونكة ديارن ...
....................................... .............................. ...........................................
لة كوتايدا سةركةوتوبيت خاتوو هاوناز
له‌سه‌ر هێڵ نییه
دهرهتا ده‌مه‌وێت چه‌ند تێبینیه‌کت پێ بڵێم
سه‌ره‌ی گۆرانی گوتن له ناو کورددا ته‌نها پیاو گۆرانیان ده‌وت هیچ ژنێک نه‌بوو گۆرانی بڵێت چونکه ئه‌گه‌ر ژنه‌کان گۆرانیان بوتایه به‌جۆرێکیتر سه‌یریان ده‌کرد
له‌دوای ئه‌مه چه‌ند ژنێک په‌یدابوون ده‌ستیان به گۆرانی کرد وه‌ک ( گوڵ به‌هار - مه‌ریه‌م خان - عه‌یشه‌شان - ژیان ئه‌حمه‌د(د.به‌ڵقیس) - په‌یمان عومه‌ر )
هه‌روه‌ها چه‌ندانی تر سه‌ره‌تا هه‌مو کورد گوێی له‌گۆرانیه‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئافره‌ته مه‌زنانه ده‌گرت ده‌نگی ئه‌م ئافرهتانهیهن پێ خۆش بوو به‌ڵام
له‌هه‌مان کاتدا به سوک ناویان ده‌بردن چونکه ئه‌مه سه‌ره‌تابوو بۆ وان و پێش ئه‌وان که‌س نه‌بوه گۆرانی بڵێ وه‌ک ژن بۆیه ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه یان ناوی خۆیان
گۆڕیوه یانه مێرده‌که‌ی ته‌ڵاقی داوه له‌وانه‌یه ئێستا تۆ بڵێیت ئه‌م قسانه‌ی کردن ئیلاقه‌ی به‌م بابه‌ته‌وه چیه؟ من ده‌ڵێم له‌داهاتودا ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ی که‌وا
تۆ ئێستا باسیان ده‌که‌یت ده‌بن به هونه‌رمه‌ندێک که له‌داهاتودا ئێوه‌و هه‌مو کورد شانازیان پێ ده‌کات چۆن سه‌ره‌تا به‌سوک ناوی عه‌یشه‌شان و ژیان ئه‌حمه‌د
و گوڵ به‌هارو په‌یمان عومه‌ر.......هتد تان ده‌هێنا وه ئێستا هه‌مومان فه‌خر به‌م هونه‌رمه‌ندانه ده‌که‌ین له‌داهاتودا ئه‌وانیش وایان لێ دێت چونکه هونه‌ری کوردی
پێویستی به هه‌مو ستایلێکی گۆرانی هه‌یه هیوادارم به غه‌ڵه‌ت له قسه‌کانم نه‌گه‌یشتبیت من ته‌نها پرسیارێکم هه‌یه ئه‌م بابه‌ته بۆ جێگیر کراوه خۆ ئه‌وه‌نده
گرنگ نیه؟؟
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن bahoz (2010-08-19 02:42:32)
له‌سه‌ر هێڵ نییه
بـــــهرێـــز بـــاهـــۆز گـــیــان دهســــتت خـــۆش بـــێـت بــۆ دهربـــریــنی رای خــــۆت لـــه ســـه‌ر بــابــهتــهکــه...
پـــهنـــدێـــکـــی کـــوردیــــش هـــه‌یـــه دهبــێــژێــت(گــه‌ر هــهمـــوومــان وه‌کـــو یــه‌ک بــیــر کـــهیــنهوه)..
کــــهواتـــه هـــیچمان بـــه هـــیــچ نـــهکـــــرد..
بـــهرێـــزی نــــوســــهریـــش دیــــاره کـــه ئـــه‌م بـــابـــهتــهی نـــوســـیوه لـــه‌ســــه‌ر بــنــهمــای کـــۆمــهڵـــێــك دیـــاردهی قێزه‌وه‌ن
هاتووه ئه‌م بابه‌ته‌ی نوسیوه که ئه‌مرۆ به رۆکی هونه‌ری کوردی گرتووه،،
ئه‌وه‌ی نوسه‌ری بابه‌ت له نێو ئه‌م بابه‌ته‌دا باسی کردووه هه‌موویان راستین و به‌م رۆژگاره هه‌موومان به ئاسانی د‌رکی ]ێ ئه‌که‌ین به‌س خۆمانی لێ بێ ده‌نگ ئه‌که‌ین !!!
به‌ڵام یه‌ک شت له نێو په‌یامه‌که‌ی بهرێزتانان به‌دی ئه‌که‌م
که ئه‌ڵێت ئه‌م بابه‌ته بۆ جێگیر کراوه!!!
جێگیرکردنی بابه‌ت هیچ رێگایه‌کی له به‌رێزتان گرتووه؟؟؟
ئایا تۆ ئه‌توانیت بابه‌تێکی جوانمان له‌سه‌ر هونه‌ری کوردی و هه‌موو دیوه جوانه‌کانی پێشکه‌ش بکه‌یت تاکو بۆتی جێگیر بکه‌ین ؟؟
به‌رێزم جێگیر کردنی بابه‌ت له دوای هه‌ڵسه‌نگاندن دێت دیاره بابه‌ته‌که شیاوی ئه‌وه‌یه جێگیر بکرێت بۆیه جێگیر کراوه..
هیوام وایه له روونکردنه‌وه‌کان تێگه‌یشتبێتی و به دڵێکی فراوانه وه‌ری بگریت
رێز‌و خۆشه‌ویستی تایبه‌تیم هه‌یه بۆت....
کاتت شاد...
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سه‌ره‌تا رێز و سلاوم بۆ گشت لایه‌ک
زۆر سوپاسی هه‌ریه‌کێکتان ئه‌که‌م که به په‌یامه‌کانتان بابه‌ته‌که‌تان رازاوه‌تر کرد ..
ده‌ستتان خۆش بێت . ماندونه‌بن .. سوپاس بۆ هه‌مووتان ...
وابزانم هه‌مووان له من گهیشتونن مه‌به‌ستم له‌م بابه‌ته چییه ؟.. پێویست ناکات هیچ بلێم چونکه له‌ناو بابه‌ته‌که‌دا رونم کردۆته‌وه مه‌به‌ستم له چییه.
زۆر سوپاس کاکه یادگار گیان بۆ وه‌لامه‌که‌ت ئه‌زیزم ..ده‌ستت خۆش بێت و سوپاس گیان .
به‌رێز به‌هۆز سلاو:
به‌رێزم سوپاس بۆ رونکردنه‌وه‌که‌ت .. به‌رێزم من ته‌نها مه‌به‌ستێكم هه‌بووه و له رێگه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه گه‌یاندومه بو ئێوه‌ی خوێنه‌ر. وه‌کو خۆشت خوێندووته‌ته‌وه ناوی هیچ گۆرانی بیژ و ناوی هیچ موزیکژهنم نه‌هێناوه . به‌لکو ته‌نها ویستومه ئیتر ئه‌م شیواندنهی هونه‌ری کوردی نه‌مێنێت و به‌لکو هونه‌ری کوردی پێشبکه‌وێت .راسته هه‌موو هونه‌رمه‌ندێک کهیهته ناو دونیای هونه‌ره‌وه ره‌خنه و ده‌ستت خۆشی بۆیه‌ت به‌لام ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ی ئێستا ته‌نها گه‌نجه‌کان ده‌ستت خۆشیان لێده‌که‌ن چونکه ته‌مه‌نێكی موراههقییه ئه‌و گۆرانیانیانهیان به‌دل ئه‌بێت .. من خۆشم گه‌نجم به‌لام ناتوانم گوێیان لێبگرم چونکه هونه‌ری کوردیان شێواندووه .
به‌رێزم من ناتوانم ئێشتاش و داهاتوش شانازیان پێوه بکه‌م ،، چونکه من چۆن ئه‌توانم شانازی به کهسانێتکهوه بکه‌م که هونه‌ری کوردی ئهشوێنن ..
به‌رێز بابه‌ت جێگر کردن به هه‌ڵسه‌نگاندنه و من هیچ ناتوانم له‌سه‌ر ئه‌وه بدوێم چونکه من جێگرم نه‌کردوه به‌لکو به‌رێوبه‌رایه‌تی جێگریان کردووه ،، به‌لام ئه‌گه‌ر بابه‌تێک سودی نه‌بێت یان گرنگ نه‌بێت هیچ کاتێك جێگر ناکرێت ،، ئه‌م بابه‌ته‌ش له‌لایه‌ن بهرێوبهراییتهوه به‌گرنگ زانراوه بۆیه جێگر کراوه،، هه‌ر لێره‌وه سوپاسی به‌رێوبه‌رایه‌تی ئه‌که‌م که بابه‌ته‌که‌یان جێگرکردووه ..
له‌گه‌ل رێزم بۆ هه‌موولایه‌ک .
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆش هاوناز گیان
من ته‌نها تێبینیه‌كم هه‌یه له‌سه‌ر ئیزنتان
ئه‌و خاڵانه‌ی هاوناز باسی كرد هه‌موویان به‌راستی شێواندنی هونه‌ری كوردی به‌دواوه‌یه بۆ سه‌لماندنی راستی قسه‌كانی با ئێمه ئه‌و خاڵانه پێچه‌وانه بكه‌یه‌نه‌وه بزانین ئایا سه‌ركه‌وتنی هونه‌ری كوردی لێهكهوێتهوه یان نا
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سلاو هاوریَیان ده‌سته كانت خۆش بیَت هاوناز خان بابه تیَكى زۆر جوانت وروژاندووه
به‌راستى هونه‌رى كوردیان شیَواندووه ئه‌مه‌ش وه‌كو تۆش و هاوریَیانیش ئاماژه‌تان پیَدا به هۆى ده‌ركه‌وتنى ههندى كه‌سى به ناو هونه‌ر مه‌ند به‌راستى ئه‌مانه هیچ بنه‌مایه‌كى هونه‌رى نیه له گۆرانیه كانیان به لام وه‌ك باستكرد ههندیَكیان به هۆى جل و به‌رگه‌وه ده یانهویَت هونه‌رى كوردى به‌ره‌و پیَشهوه ببه‌ن ئه‌مه هونه‌ره ؟ به‌هۆى جل و به‌رگى نه شیاوه‌وه سه‌ره‌نجى زۆریَك له گه‌نجانیان راكیَشاوه من ئهلیَم با گهنجیَك گوىَ له گۆرانیه‌كى ئه‌وانه بگریَت به بۆ بونى سوره‌كه‌ى ئایا كه‌س گوىَ دهگریچت ؟ بىَ گومان نه‌خیر
دواى ئه‌مه سه‌رچاوه‌ى هه‌موو كلیپ و ئاوازى ئه‌و گۆرانى بیَژانه له شویَنیَكد هه‌ل قولاوه كه ئه‌ویش {{ تکایه به‌رێزم له په‌یامه‌کانتدا ناوی هیچ که‌س مه‌هێنه ، چونکه به پێ یاسا ناوهێنانی لادانه له یاساکان }} (تێبینی سه‌رپه‌رشتیار) .. هیوا دارم به‌م جۆره كه‌سانه نهوتریَت هونه‌ر مه‌ند چونكه هونه‌ر مه‌ند زۆر له‌مه گه‌وره تره كه ئه‌وان بیرى لیَ ده‌كه‌نه‌وه
عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆش بێت هاوناز گیان بابه‌تێکی جوانه
ههیفێ بۆ ئێمه که جوانیهکانیشمان ناشرین ئه‌که‌ین
گۆرانی ئێستا به گۆرانیبێژ و ئاواز و تێکست و کلیپهکانیهوه هیچی روخساری کوردی پێوه نیه
به‌ڵکو دیارده‌یه‌کی ناشرینه رووی کردۆته گه‌له‌که‌مان و ناو نراوه هونه‌ر
چاولێکه‌ریه‌کی سهقهتانهیه هه‌مووی بۆ خۆ ده‌رخستنه
به‌هیواین ئه‌و دیارده ناشرینه که‌م بێته‌وه و سهرلێشاواوی به‌س بێت
ده‌ست و چاوه جوانه‌کانت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ت جواوهنت
سه‌رکه‌وتووبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ئه‌مه ڕای ئێوه‌یه من وا بیر ناکه‌مه‌وه
له‌سه‌ر هێڵ نییه
dast xosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سه‌رتا ده‌ست خۆشیم بۆت هاوناز گیان به‌ڕاستی بابه‌تێكی جوانت پێشكه‌ش كردووه
وه‌ك كاك هێمن وتوویه‌تی كه ئه‌مه تاوان له‌و هونهرمهنانهیا نیه به‌ڵكو تاولنی ئه‌و به‌ناو شاعیرانه‌یه كه به‌م جۆره هۆنراوه ده‌نووسن دوایش پێیان ده‌ڵێن شاعیر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
من ئه‌ڵێم تاوانی سه‌ره‌كی له هه‌ردوو كۆرانی بێژ و ئه‌وانه‌ی كه‌وا كلیپه‌كان ده‌كه‌ن تاوان له‌وان دایه چوونكه ئه‌گه‌ر بڵێین تاوان له شاعیر دایه ئه‌وا خۆ ئێمه گۆرانی بێژی وه‌ك:
(حه‌سه‌ن زیره‌ک ، عه‌لی مه‌ردان ، تایه‌ر تۆفیق ، عه‌دنان که‌ریم،خالقی ،كه‌ریم كابان......هتد)ئه‌م به‌ڕێزانه‌مان هه‌یه ئه‌ی ئه‌مانه بۆ ناچن ئهشیعرانه بكه‌ن به‌گۆرانی به‌دڵنیاییه‌وه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌وا ئه‌وشیعرانه ئه‌همیه‌تی ئه‌وه‌یان نیه یان شایه‌نی ئه‌وه نیه كه بكرایت به‌و شته‌و بخرێته به‌رگوێی بیسه‌ری به‌ڕێز یان ناچن لای ... من ئه‌وه ئه‌ڵێم كه تاوان له شاعیردا نیه به‌ڵكو له دوو لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌یه كه باسم كرد....هتد
بهڕأزان وه‌كو خۆتان بیسووتانه كه په‌ندێك هه‌یه ده‌ڵێت:(ده‌ریا به‌ده‌می ........ پیس نابێت) هونه‌ری كوردی زۆر له‌وه به‌رزتره كه به‌م گۆرانی بێژه لاوه‌كیان له‌ناوبچێت ئه‌ستورترین هونه‌ر هونه‌ری كوردیه بۆ ده‌ڵێم خه‌متان نه‌بێت هیچ كاتێك ناڕوخێت.
تێبینیهكیشم بۆ ئه‌و كاك بههۆزهیه كه ونوسیویه‌تی ئه‌بێت له دواڕۆژدا ئه‌بێت شانازی به‌مانه‌وه بكرێت من ئه‌مه‌وێت به‌و به‌ڕێزه بڵێم كه ئه‌گه‌ر بێت و ڕێچكه‌ی گۆرانی وتنی خۆیان نه‌گۆرن به‌دڵنیاییه‌وه نڵێم كه‌س به‌ڵكو میلله‌تی كورد هیچ كاتێك شانازیان پێوه ناكات.
برام ئینسان له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا توانای به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت به‌ڵام ئه‌وانه بۆ چه‌ند ساڵێك ئه‌بێت كه هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ن ئیتر چۆن شانازیان پێوه ده‌كرێت،ئه‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم كه ڕای خۆتت نوسیوه ئیتر له‌دوای ئه‌وه هێرش مه‌كه سه‌ر بۆچونی كه‌سێكی تر ئه‌و به‌ڕێزه ته‌نها له سهیرككردنی هونه‌ری كوردی بیزار بووه تا توانیویه‌تی ئه‌و بابه‌ته جوانه بنوسیت چوونكه ئه‌گه‌ر شتێ كاری تێنهكردبێت ناتوانێت بابه‌تێكی ئاوا جوان بنوسێت، له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی به‌ڕێزو خۆشه‌ویست.
دووباره ده‌ست خۆشیم بۆت سۆما گیان هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو بیت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
dast xush hawnaz gyan babatakat shayane jegerkrdna
له‌سه‌ر هێڵ نییه
هونه ری کوردی شتیک زور جوان وسه رکه وتووه .به لام حه یف که ئیسته وای لی هاتووه.هیوادارم که چاره سه ریی ئه م کیشه بکریت.
دست ئیویش خوش که به راستی تیکس جوانتان سه باره ت به م کیشه یه و نوساوتانه.زورسپاس
له‌سه‌ر هێڵ نییه