❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پێناسەكانی چینی كۆمەڵایەتی Ù„Û• ئەدەبیاتی كۆمەڵناسیدا

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2012-02-10 19:23:34

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2014-10-03
په‌یامه‌كان: 953
WindowsFirefox

پێناسەكانی چینی كۆمەڵایەتی لە ئەدەبیاتی كۆمەڵناسیدا

پێناسەكانی چینی كۆمەڵایەتی Ù„Û• ئەدەبیاتی كۆمەڵناسیدا   

یەكێك لەئەركە سەرەكی وبنچینەییەكانی كۆمەڵناسی توێژینەوەیە لە چین وتوێژە كۆمەڵایەتیەكان واتە لە هۆكارو ئاسەوارو رۆڵ وكاریگەری جیاوازیە كۆمەڵایەتیەكان لە كۆمەڵگەدا ،بۆیە زۆربەی زانایانی كۆمەڵناسی پێناسەی چینیی كۆمەڵایەتیان كردووە، هەوڵیان داوە وەڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە ،چینی كۆمەڵایەتی چیە؟ ئەگەرچی ئەم پێناسانە لەهەندێك خاڵدا یەك دەگرنەوە وزۆربەیان جەختیان كردووەتە سەر لایەنێكی ژیانی كۆمەڵایەتی لە پێناسەكاندا بەڵام خاڵی جیاوازیشیان هەیە ، لێرەدا هەندێك لەو پێناسانە بەنمونە دێنینەوەو
دێنینەوەو بە پێی تواناش روونیان دەكەینەوە كە هەر پێناسەیەك لە كام گۆشە نیگاوە سەیری چینەكانی كۆمەڵگەی كردووە:
لای (تۆرشتاین فبلن) ÙƒÛ• زانایەكی ئابوری وكۆمەڵایەتی  ئەمریكیەو Ù„Û• نێوان ساڵانی 1875هەتا 1929ژیاوەو خاوەنی كتێبی(تیۆری چینی خۆشگوزەران)Û• چینی كۆمەڵایەتی پێكهاتووە Ù„Û•ÙƒÛ†Ù…Û•ÚµÛŽÙƒ تاك كەشێوازی ژیانی تایبەتیان هەیە ولەو شێوازە ژیانە تایبەتیەشدا Ø´ÛŽÙˆÛ•ÛŒ خواردن وپۆشاك وبەسەربردنی كاتی بێكاریان رەنگدەداتەوە ،فبلن Ù„Û•Ù… پێناسەیەیدا بۆ چینە كۆمەڵایەتیەكان جەختی لەسەر مرۆڤی خۆشگوزەران كردووەتەوە ،كە بواری بەكارهێنانی جۆرە ئەتەكێت ومۆدێكی تایبەتی هەیەو گرنگی بە رەفتارە رواڵەتیەكان دەدات ØŒ بەڵام چین Ù„Û• لای (ولیەم گراهام سمنەر)ÙƒÛ• زانایەكی تری ئەمریكیەو خاوەنی كتێبی(هەڵوێستی چینە كۆمەڵاَیەتیەكان بەرامبەر یەكتر)Û• ،كۆمەڵگە بۆ پێنج چین دابەش دەكات ÙƒÛ• بریتین لەمانەی خوارەوە:-
1-چینی كۆمەڵایەتی ناوەند:گرنگترین چینەكانی كۆمەڵگە وكۆڵەگەی ژیان وپایە بنچینەكانی بەردەوامی كۆمەڵگەن .
2-چینی مشەخۆری كۆمەڵگە :بریتین لەو چینانەی لەسەر بەری رەنجی كەسانی تر دەژین وخۆیان بەرهەمهێنەر نین ،بارگرانین بەسەر شانی چینەكانی ترەوە بەڵام شەرانگێزو ترسناك نین ،سەرجەم بەساڵاچوان وپەكەوتە ونەخۆشەكان وخاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان دەگرێتەوە .
3-چینی لادەر :ئەمانە چینێكی زیانبەخش ونەشازن بە یەكێتی كۆمەڵگە ،دەبنە هۆی هەڵوەشانەوەی یەكگرتوویی و پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان .
4-چینی زیرەك ولێهاتوو ورۆشنبیروخاوەن پسپۆڕیەكان :بریتین لەو چینەی كە گرنگترین كارو ئەركەكانی كۆمەڵگە جێ بەجێ دەكەن ،بۆیە چالاكی وپەرەسەندن وپێشكەوتنەكانی كۆمەڵگە لەسەر ئەم چینە راوەستاوە .
5-چینی بلیمەتەكان :(عەبقەریەكان): چینی خاوەن ئامادەباشی وتوانا زەینی وئەقڵی وهونەریە باڵاكانن ØŒ زۆرێك پێیان وایە ئەمانە پێگەیشتوو ولێهاتوو وبە تواناو پێشكەوتوترین چینەكانی ÙƒÛ†Ù…Û•ÚµÚ¯Û•Ù† ،هەرچەندە بەلای هەندێكی ترەوە رۆشنبیرە شارەزاو خاوەن ئەزمونەكان ،ئەوانەی بە گیانێكی نەتەوەیی پتەوەوە كار بۆ ÙƒÛ†Ù…Û•ÚµÚ¯Û• دەكەن بە سودبەخشتر وبەكەڵكتر دادەنێن Ù„Û•Ù… چینە( ) ئەمە تێڕوانینێكی سەرمایەداریانەیە بۆ چینەكانی ÙƒÛ†Ù…Û•ÚµÚ¯Û• وباس Ù„Û• چینەكانی خوارەوەو چینی خاوەن توانا ئابوریەكان ناكات ÙƒÛ• بە Ú† شێوەیەك ئەو توانایەیان بە دەست هێناوەو جیاوازیان Ù„Û•Ú¯Û•Úµ چینەكانی تردا چیە ،یان ئایا ئەوەی سمنەر چینی مشەخۆری ÙƒÛ†Ù…Û•ÚµÚ¯Û•ÛŒ Ù¾ÛŽ دەڵێت تەنیا توێژی  خاوەن پێویستیە تایبەتیەكان دەگرێتەوە ،یان یەخە سپیەكانیش دەگرێتەوە  .
بەڵام چینی كۆمەڵایەتی لای ماكس ڤیبەر كە زانایەكی ئەڵمانی ولە نێوان ساڵانی 1864 هەتا 1920دا ژیاوە خاوەنی چەندین كتێبە لە بواری كۆمەڵناسی وئابووریدا ،لە روانگەیەكی ترەوە سەیر دەكرێت ومانا نوێیەكەی جیا دەكاتەوە لە زەمینە كۆمەڵایەتی ورەوشە بابەتیەكەی ،ڤیبەر نەك هەر بابەتی چینە كۆمەڵایەتیەكان بەڵكو خودی سۆسیۆلۆژیا خۆی تێكەڵ بە مێژوو وئابوری وسیاسەت دەكات ،لە تویّژینەوەكانیدا بۆ رەفتارو چالاكیەكانی مرۆڤ جەخت لەسەر هۆكاری ئەقڵی دەكاتەوە( ) دەڵێت چین بریتیە لەكۆمەڵێك تاك كەهەمان پێگەی چینایەتی وهەمان هەڵوێست وئاراستەی بیركردنەوەیان هەیە ،واتە لە چیندا هاو هەڵوێستی بنچینەیە ،جیاوازی دەكات لە نێوان چینی خاوەنداركە پێگەی تاكەكانی لەسەر بنەمای دابەشكردنی خاوەنداریەتی دادەنرێت لەگەڵ چینی رەنجدەران كە بە ئاستی قۆستنەوەی هەلەكان جیادەكرێنەوە ،بۆیە لای ماكس ڤیبەر چین جیاوازە لەباری چینایەتی، باری چینایەتی بریتیە لەهەلی بەدەست هێنان ودەست بەسەراگرتن و دابەشكردنی سامان ،بەڵام چین بنەمای هەڵوێست ورەفتاری هاوبەشە لای ئەو كۆمەڵە خەڵكە، یان لای ئەو ژمارە كەسە لەناو كۆمەڵگەدا ،وبەرژەوەندیە ئابوریەكانیش زاڵن بەسەر بواری رەفتارو ئەم هەڵوێستەیاندا بۆیە هۆكاری ئابوریش كە خۆی توخمێكی باری چینایەتیە گرنگە بۆدیاریكردنی خودی چینایەتیشیان چونكە هۆكارێكە بۆ درووست بوونی هاو هەڵوێستی وهۆشیاری چینایەتیان ،واتە بەرژەوەندی چینایەتی هۆكارێكی بنەڕەتیە بۆ بوونی چینایەتی لای ماكس ڤیبەر، بەڵام لەبەر ئەوەی فرەچەشنی ئەركەكان لەكۆمەڵگەدا بەشێوەیەك لەشێوەكان دەبێتە هۆی دابەشبوونی كۆمەڵگە بەسەر جۆرێك لە بە گروپبوون وجیابوونەوەو ریزبەندیەك، دواتر ئەم بەگروپ بوون و ریزبەندیە وەكو رەوشێكی بابەتی جۆرێك لەمەعریفە دروست دەكات ودەبێتە بنەمایەك بۆئەو هۆشیاریە بۆیە تەنیا لە رێگای هۆكاری ئابوریەوە ناكرێ‌ چین دیاری بكرێت، لای ماكس ڤیبەر دیاری كردنی چین پشت بەسێ‌ رگەز دەبەستێ‌:
1-باری ئابوری وپەیوەندی چینی كۆمەڵاِیەتی بە بازارەوە، واتە چین پشت بەپەیوەندیە ئابوریەكانی دبەستێ‌ بەبازاروەوە، ئایا ئەو كەسە خاوەندارە وكاریگەری هەیە لەسەر بازار، یان كرێگرتەیە و لەرێگای یەكگرتنەوە نەبێ‌ ناتوانێ‌ كاریگەریەكی هەبێ‌ ، یان كارمەند و فەرمانبەرە.
2-پایەی كۆمەڵایەتی ، زۆرجار تاك لە رێگای ترەوە وەری دەگرێ‌ نەك لەرێگای سامان و دەوڵەمەندی ، بەڵكو پایە كۆمەڵایەتیەكەی دەبێتە هۆكاری یارمەتیدەر بۆچاكردنی بارە ئابوریەكەی ،واتە بە هۆی فرەچەشنی ئەركەكان لە كۆمەڵگەدا پێگەیەكی كۆمەڵایەتی دیاریكراوی وەرگرتووە ودوواتر ئەم پێگەیە كاریگەری لەسەر هۆشیاری وهوڵوێست وتوانا ئابوری وشوێنە چینایەتیەكەی كردووە ..،
3- حیزب، یان هێز و دەسەڵات،(Power) لەبەشداریكردنی تاكەوە دێت لەخەبات و وەرگرتنی پۆستی حیزبی وحكومی.ئەمەش ناكرێ ،یان لەراستیدا پێویستە نەكرێ یان نابێ لەسەرەتادا پەیوەندی بە هۆكاری ئابوریەوە هەبێت بەڵكو لە رێگەی توانا كەسیەكانەوە دێت بۆ دروستكردنی پەیوەندی بە كایەی سیاسی وحیزب ودەسەڵات وچالاكیە سیاسیەكانی ،ئەگەرچی ئەمەش پەیوەندی بە باگراوندە بارە چینایەتیەكەیەوە هەیە كە تارادەیەك لەسەر توانا ئابووری وپێگە كۆمەڵایەتیەكەی راوەستاوە( ) ،بەتایبەتی لە كۆمەڵَگەكانی نمونەی ئێمەدا لە كاتی دابەشكردنی پۆستەكاندا رەچاوی ئەم باگراوندە دەكرێت .
چین لای جۆزیف شۆمبیتێر بریتیە لەوگروپانەی كەبونێكی واقعیان هەیە و هەست بەقەوارە وكیانی خۆیان دەكەن و ئەركێكی كۆمەڵایەتیان هەیە، پەیوەستە بەبونیادی كۆمەڵایەتی كۆمەڵگاكەیانەوە، بەو پێیەی ئەم گروپانە یەكەیەكی جیاواز پێكدێنن وژیانێكی تایبەتەیان هەیە، لەم روانگەیەوە شۆمبیتێر چوار خەسڵەتی بنەرەتی داناوە بۆهەر چینێك:
1-سروشتی چینە كۆمەڵایەتیەكەو وابەستەیی بەو ئەركەی جێ بە جێی دەكات لەناو كۆمەڵگەدا،
2-یەكگرتویی چینەكە، كە دەبێتە هۆی دروست بوونی یەكەیەكی كۆمەڵایەتی تایبەت ورێگای لە هەڵوەشانەوە ی دەگرێت.
3- چین وەكو دیاردەیەك لەسەرجەم كۆمەڵگە مرۆڤایەتیەكاندا بوونی هەیە ، هیچ كۆمەڵگەیەكی یەكانگیرو هەماهەنگ (متجانس) نییە دابەش نەبوبێت بەسەر چین و توێژی كۆمەڵایەتی جیاوازدا.
4- رەوشی مادی بونیادی كۆمەڵاِیەتی هەر چینێك پرۆسەی مێژوویی دیاری دەكات.( )
لای (تاڵكۆت پارسۆنز )یش كە یەكێكی ترە لە كۆمەڵناسە بە ناوبانگەكانی ئەمریكا چین مانای پۆلین كردنی تاكەكانی كۆمەڵگەیە لەئاستێكی بەرزو نزم دا بە پێی بەها كۆمەڵایەتیەكان،یان لە چوارچێوەیەكی كلتوری هاوبەشدا تاكەكان كارلێكی كۆمەڵایەتی لە نێوانیاندا درووست دەبێت بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەكانیان ،هەر ئەم چوارچێوەیە شەرعیەت وناشەرعیەتی كاروكردەوەكانیان بۆ دیاری دەكات ( )پارسۆنز بەم چوارچێوەیە دەڵێت نەزمی كۆمەڵایەتی (النسق الاجتماعی )كە لە جیاتی بونیادی كۆمەڵایەتی بەكاری دێنێت وپێی وایە ئەم نەزمە هەموو رۆڵە كۆمەڵایەتیە پێكەوە
پەیوەستەكان لە خۆ دەگرێت كە ئەو تاكانە دەیگێڕن هەمان پێگەو شوێنی كۆمەڵایەتیان هەیە .
بیترم سۆروكین بە یەكێك لە سەرسەخترین ركابەرەكانی تیۆرەكەی ماركس دادەنرێت وپێی وایە جیاوازیە كلتوری وكۆمەڵایەتیەكان بۆ هۆكاری ئابوری وپەیوەندیە ئابوریەكان ناگەڕێنەوە بەڵكو چەندین هۆكاریان هەیەو یەكێك لەو هۆكارانە هۆكاری ئابوریە ،ئەو لە جیاتی چین چەمكێكی تر بەكاردێنێت ئەویش چەمكی گروپی فرە بۆندەكانە (Malt bounded Group) كە بەپێی جیاوازی سروشتی خێزان وخێڵ وتایەفەو سیستەمی كۆمەڵایەتی ونەتەوەكان دەگۆڕێت ،ریزبەندی چینایەتی لای سۆرۆكین مانای جیاوازی دانیشتوان دەگەیەنێت لە پەیكەربەندی رێكخستنی چینایەتیدا ،كە ئەمەش لەلایەك لەسەر نایەكسانی دابەشكردنی ماف و ئەركەكاندا دادەمەزرێت ولە لایەكی تریشەوە بە هۆی جیاوازی لە بەهاو پێداویستی وناوەندەكانی دەسەڵات وهێزەوە درووست دەبێت ، بە بۆچونی سۆرۆكین هەموو ئەو شۆڕشانەی لە كۆمەڵگەی مرۆیدا روویانداوە بە درێژایی مێژوو ،ئامانجیان كەمكردنەوەی ئەو جیاوازیانەو گۆڕینی فۆرمی ریزبەندی چینایەتی بووە ،بەڵام لەبەر ئەوەی هیچیان لە هەڵوەشاندنەوەی چینایەتیدا سەركەوتوو نەبوون بۆیە ریزبەندی خەسڵەتێكی سروشتی وەرگرتووە( )سۆرۆكین باسی ئەوە ناكات ئەگەر ئەم شۆڕشانە لە هەڵوەشاندنەوەی یەكجارەكی چینەكاندا سەركەتوو نەبووبن بەڵام هەر لە ژێر فشارو زەبری ئەمانەدا بووە ئاستی بژێوی چینەكانی خوارەوە باشتر بووەو ستەم وچەوساندنەوەیان كەمتر بووەتەوە ،چارلس كولی چینی بەوە پێناسەكردووە كەهەر گروپێًكە قەوارەو كیانێكی جێگیری هەبێت َجگە لە خێزان،واتە لەناو یەكە وپێكهاتەكانی بونیادی كۆمەڵایەتی هەر كۆمەڵگەیەكدا تەنیا خێزان چین نیە ئیتر دەكرێت هەر تیرە وتایەفە وتوێژێكی تر بە چین دابنرێت ،ئەمە پێناسەیەكی بونیادیەو لە رێگەی ئەركە كۆمەڵایەتیەكانی چینەوە سەیری دەكات ،لوید وارنەریش پێناسەیەكی تری دارشتووە بۆچینە كۆمەڵایەتیەكان ودەڵێت: مەبەست لەچینی كۆمەڵایەتی ئەو توێژەی دانیشتوانە كە بەرای گشتی لەپلەوپایەیەكی بەرزتر یان نزمتردا پۆلین كراون لەبارەی پەیوەندیەكانیانەوە لەگەڵ یەك.وارنەر پشت بە رای بەرامبەر یان خودی تاكەكان دەبەستێت واتە شیكردنەوەیەكی دەرونیە وپەیوەستە بە خودی كەسەكان وكۆمەڵگەی دەوروبەریانەوە كە خۆیان ،یان خەڵكی ئەمان لە كوێدا دادەنێن ،تیۆدۆر جیجەر پێناسەی چینی بەهەندێك پێوەرەوە گرێداوە ودەڵێت( مەبەست لەچین ئەو گروپە تاكەی كۆمەڵگەن كەدەتوانین لەرێگای هەندێك پێوەری دەرەكیەوە شوێن ومەركەزی كۆمەڵایەتیان دیاری بكەین، ئەندامانی ئەم گروپەش بەهۆی ماڵ وسامان وروخسارو شێوازەكانی رەفتاریانەوە لەگەڵ یەك كارلێكی كۆمەڵایەتی ئەنجام دەدەن، هەروەها جیجەر لەو باوەڕەدایە كەئەم گروپانە زیاتر هەماهەنگ وهاوكار بوونە دوای ئەوەی بەگروپی كۆمەڵایەتی گۆڕاون و بوون بەتوێژێكی چینایەتی.
ئەمیل دۆركهایم چین بە دیاردەیەكی گشتی دادەنێت هەرچەندە تایبەتە وكرۆك و ناوەرۆكێكی دەولەمەندیشی هەیە لەرووی شێوازو جۆری كەرەستە و بابەتە شارستانیەكان وكارو هێما كلتوریەكانی هەر چینێك ، هەروەها دۆركهایم پێَی وایە ئەم چینە كۆمەڵایەتیانە بێجگەلەوەی لەم خاڵانەدا هاوبەشن خاوەن هۆشیاریەكی دەستە جەمعیشن.
زانای ئیتاڵی فلفرید باریتۆ چینی كۆمەڵایەتی بەگروپی رووكەش وەسفكردووە پێی وایە چین هەربەناو گروپە وهیچ مەرجێكی كۆمەڵەییان تێدانییە لەنێوان ئەو خەڵكانەدا دەستەیەك هەیە پێی دەڵێن بژاردە ئەوان پێشەنگی هەڵبژێردراون وبەرزترین پایەی كارلێكردنیان هەیە لەو ناوەندانەی چالاكیەكانیان ئەنجام دەدەن، ئەو پێی وایە كۆمەڵگە لەدوو چین پێكهاتووە كە چینی بژاردەو چینی خوارەوەی كۆمەڵگەن( ).باریتۆ لە كتێبێكیدا بە ناوی (نامیلكەی كۆمەڵناسی گشتی)(•)بژاردەی بە دوو شێوە پێناسە كردووە و دەڵێت(وایدانێین بە هەر یەكە لە چالاكیە مرۆییەكان وەك تاقیكردنەوەكانی قوتابخانە نمرە بە شێوەیەك دەدرێت كە پیشاندەری شیاوی ئەوان بێت بۆ نمونە بە پارێزەرێكی باش نمرەی دە و بە پارێزەرێكیش كەوا كەس كاری پێ ناسپێرێت نمرەی یەك ،سفریش بۆ گەمژەیەك ،یان بۆ كەسێكی لە رێگەی باش یان خراپەوە بوەتە ملیۆنێر پوانی دە دەدەین ،بە كەسێكی بڕێك پارەی هەبێ نمرەی شەش وبەوانەش وا سواڵ ناكەن پوانی یەك وسفریش بۆ ئەو كەسانەی لە هەژارخانەكان دەژین ...ئیتر بۆ هەموو چالاكیە مرۆییەكان بەم شێوەیە دەجوڵێینەوە ،بەم پێیە بۆ هەر كەسێك نمرەیەك دادەنێین ولەو كەسانەی زۆرترین نمرەیان لە چالاكیەكەی خۆیاندابە دەست هێناوە گروپێك چێ دەكەین و بەو گروپەش دەڵێین بژاردە)( )كە ئەمانە گروپی یان توێژی سەروتری كۆمەڵگەن وبژاردەی دەسەڵاتدار یان چینی سیاسی لە چەند كۆمەڵەیەكی كۆمەڵایەتی جیاواز پێكهاتووەو لە رواڵەتدا بریتین لە گروپگەلێكی دیاریكراو كە جیاكردنەوەیان زۆركات كارێكی ئەستەمەو بە گروپی ئەریستۆكرات دەناسرێن .
بەڵام جۆرج گۆرڤیتچ  Ù„Û• نوسینەكەیدا بە ناوی (توێژینەوەیەك Ù„Û• چینە كۆمەڵایەتیەكان) دووای ئەوەی رەخنە Ù„Û• تێڕوانین وپێناسەی ماركسیانە دەگرێت بۆ چین ÙƒÛ• زۆر گرنگی بەو گروپانە نەدراوە ÙƒÛ• هاو ئەركن یان فرە ئەركی كۆمەڵایەتین وەكو خێزان وبنەماڵەو خزمایەتی وئەو كارو ئەركانەی بەمەبەستی قازانجی ئابوری رووت نەكراون یان ناكرێن ،چین بە كۆمەڵەیەكی گشتگیرو یەكگرتوو دادەنێت ودەڵێت چین كۆمەڵەیەكی راستی ( واقعی) ویەكگرتووە، كارێكی هاوبەشیان هەیە وئەنجامی دەدەن بێجگەلەوەش یەك ئاراستەی رەفتاریان هەیە، چەمكی چینایەتی لەبەر رۆشنایی چوار ڕەگەزەی سەركیدا دیاری دەكات ئەمانەن:
1-پەیوەندی نێوان چین و ئەو گروپ و وتوێژانەی تیایدا كۆبونەتەوە.
2- پەیوەندی چینەكە بەچین و توێژەكانی ترەوە كەدژایەتی یەك دەكەن.
3- پەیوەندی چینەكە بەشێًوازی بونیادی كۆمەڵگە بەگشتی وئەو رەوشەی كەیارمەتی چینەكان دەدات بۆ ململانێ‌ یان چالاكیان دەكات.
4-پەیوەندی چینەكە بەچەشنەكانی ئەو ژیانە كۆمەڵایەتیەی كەتیایدا دەژیت وبەسەریدا گوزەر دەكات.
بۆجیاكردنەوەی چینە كۆمەڵایەتیەكان لەتەواوی گروپ و دەستە وكۆمەڵەكانی تر لەناو كۆمەڵگەدا گۆرڤیتچ شەش پێوەری داناوە كە ئەمانەن.
1-تایبەتمەندیەكی سەرووی ئەركێتی.
2-دژایەتی كردنێكی رادیكالیانەی چینەكان.
3- یەكگرتویی ریزەكانی ناوچینەكە.
4- بەهۆی سروشتی پێكهاتەكەیەوە رێگا بەتوانەوەی نادات لەناو كۆمەڵگادا.
5- چینەكان مەیلی پێكهاتەیەكی تەواوو یەكانگیریان هەیە.
6- چینە كۆمەڵایەتیەكان كۆمەڵەی فیعلی دوور لەیەك دەنوێنن( ).
كۆمەڵگە بەلای (گائیتانۆ مۆسكا)وە لە دوو چین پێكهاتووە ،لەم بارەوە دەڵێت لە هەموو كۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا ، لە وڵاتانێك كە كەمتر پەرەیان سەندووەو تەنانەت دەستیان بە پێگەی شارستانیەتیش نەگەیشتووە هەتا پێشكەوتوترین ودەوڵەمەندترین كۆمەڵگەكان لە دوو چین زیاتر بەدی ناكرێت ،چینێك كە بڕیار دەداو چینێك كە بڕیارەكان جێ بەجێ دەكات ،چینی یەكەم زۆربەی كات پێكهاتووە لە كەمترین تاكەكانی كۆمەڵ ودەسەڵاتی سیاسی لەدەستی خۆیدا راگرتووە ولە هەموو بەرهەمەكانی دەسەڵات كەڵك وەردەگرێت ،چینی دووەمیش كەوا زۆرترینی كۆمەڵ لە خۆدەگرێت لەلایەن چینی یەكەمەوە هێندێك جار بە شێوەی یاسایی زۆرجاریش بە شێوەی توندو تیژی ودیكتاتۆریانە ئیدارەو كۆنترۆڵ دەكرێت ( ).
چین لای كارل ماركس بریتیە لەكۆمەڵێك بنەمای بەرهەمهێنان ، خاوەنی بەرژەوەندی ئابوری هاوبەشن شوێنیان لەچوارچێوەی پێكهاتەی كۆمەڵایەتیدا لەرێگای جێكاریان لەپرۆسەی بەرهەمهێنان ورۆڵی سیاسی وئایدۆلۆژیان لەناو كۆمەڵگەدا دیاری دەكرێت، واتە چین بە چەمكی ماركسیانە ، بریتیە
لەكۆمەڵە خەڵكێك پیناسەیان بەهۆی پەیوەندیان بەئامرازەكانی بەرهەمهێنانەوە دەكرێت.
بنەچەی چینی كۆمەڵایەتی لای ماركس دەگەرێتەوە بۆ دابەشبوونی بەرهەمهێنانی كۆمەڵایەتی ، یەكەم ئەوانەی كار بۆ دابینكردنی بژێوی دەكەن ئەگەر كار نەكەن ناژین، دووەم ئەوانەی كاربۆ زێدەبایی وقازانج دەكەن ،ماركس لەسەر ئەم پێودانگ وپێوەرانە چینی كۆمەڵایەتی دیاری دەكات :-
1-رۆڵی ئەوانە لە پرۆسەی بەرهەمهێناندا .
2-دەستاودەستكردنی سەروەت وسامان ودابەشكردنی .
3-هاوبەشی وپشكداری وبەشداری كردن لە ململانێی سیاسی وهەوڵدان بۆ بە دەستەوە گرتنی دەسەڵات وبەڕێوەبردنی كۆمەڵگە بە پێی جیهانبینی خۆ .
4-بوونی هۆشیاری چینایەتی واتە ئایدیۆلۆژیای چینایەتی لە لای هەردوو لایەنەكەی لە ململانێی یەكتردان لەم تێكۆشان وخەباتەیاندا( ) .
لە كۆتاییدا ،ئەگەرچی كارێكی ئاسان نیە ،بەڵام تارادەیەك دەتوانین بڵێین لەم پێناسانەوە دەگەینە ئەو رایەی كەبتوانین لەپێًناسەیەكی چڕو گشتگیردا چینە كۆمەڵایەتیەكان دیاری بكەین وبڵێین چینی كۆمەڵایەتی بریتیە لە كۆمەڵەیەكی كۆمەڵایەتی بە ژمارە زۆر لەرووی چەندایەتیەوە ،لە ناو كۆمەڵگەیەكدا كە ریزبەندی كراوە و توێژەكانی لەیەكتر جیاكراونەتەوە بەشێوەیەكی راستی هەن وهەستیان پێدەكرێت یان لەسەر بنەمای بڕیاردانی كەسی هێڵێك بە نێوانیاندا دەكێشرێت ، ئەم توێژانەش یان هەر لەراستیدا لەیەكتر جیاوازن و جیاوازیەكانیش لەسەربنەمای كۆمەڵایەتی وكلتوری روون وئاشكران، یان بەچەند پێوەرێك توێژەر لەكاتی توێژینەوەكەیدا رێكی دەخات بۆلەیەكتر جیاكردنەوەی چین وتوێژەكانی كۆمەڵگەی توێژینەوەكەی وریزبەندیان دەكات بە پێی ئەو پێوەرانە .

نوسينى د.محمد شوانى     Ø¦Ø§Ù…ادةكردنى سورين اكرم

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن سورێن (2012-02-10 19:24:56)

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.140.198.43
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net