❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نانسی حەزدەكات بێتەوە هەولێر

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2012-01-21 14:40:13

شووشه 88
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-22
دواترین سه‌ردان: 2013-04-17
په‌یامه‌كان: 577
WindowsOpera

نانسی حەزدەكات بێتەوە هەولێر

ناوی نانسی نەبیل عەجرەمە.
لە 16/5/1983 لە گەڕەكی ئەشرەفیەی بەیروت لەدایكبووە.
لە ساڵی 1998ەوە دەستی بەكاری هونەری كردووە.
یەكێكە لە نێودارترین هونەرمەندانی لوبنان و عەرەب. بەهۆی فرۆشتنی 2 ملیۆن سیدی، ریزبەندی سێیەمی گرتووە وەك باشترین گۆرانیبێژ و خاوەن پڕفرۆشترین بەرهەمی هونەری لە مێژووی موزیكی لوبنانیدا.
     چەندین خەڵاتی وەرگرتووە لەوانەش خەڵاتی موزیكی جیهانی world music award لەساڵی 2008، ئەوەش بەهۆی ئەلبوومی (بتفكر فی ایە) كە داهاتەكەی، داهاتی هەموو هونەرمەندانی دیكەی عەرەبی تێپەڕاند.
     ساڵی 2008 لەگەڵ دكتۆر فادی هاشم ژیانی هاوسەری پێكهێناوە كە دكتۆری ددانەو لەهەمان رۆژی لەدایكبوونی خۆی لە 16/5/2009 كچێكی لێ بوو كە ناوی نا (میلا) و ساڵی 2011یش كچێكی دیكەیان بوو كە ناویان نا (ئیلا).
    ئۆپرا وینفری، پێشكەشكاری نێوداری بەرنامەی oprah winfrey show ی ئەمریكی لەبەرنامەی تایبەت بەنێودارەكانی جیهاندا نانسی عەجرەمی هەڵبژارد بۆئەوەی ببێتە میوانی بەرنامەكەی وەك پڕ جەماوەرترین هونەرمەندی ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
     ساڵی 2009  لە لایەن سندوقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ منداڵان (یونیسیف) وەك باڵیۆزی نیازپاكی بۆ باكووری ئەفریقیا و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەستنیشان كرا.

گۆرانیبێژی نێوداری لوبنانی نانسی لە یەكەمین سەردانیدا بۆ عێراق و كوردستان، رۆژی 22/12/2011 هاتە هەولێر. لەو پرێس كۆنفرانسەدا كە بۆ میدیای كوردستانی و عێراقی و بیانی لە هۆتێلی رۆتانا سازكرا، دوای نێو كاژێر لە گەیشتنی بۆ هەولێر، نانسی لەگەڵ هاتنە ژوورەوەی بۆ هۆڵی كۆنفرانسەكە، بە زەردەخەنەیەكەوە كە دڵخۆشییەكی زۆری پێوە دیاربوو، لەو هەموو رۆژنامەنووسە گەنجەی روانی كە بەر لەدانیشتنی لەسەر كورسییەكەی سەدان وێنەیان گرت. بە لەسەرخۆ هەنگاونان و زەردەخەنەوە لەسەر كورسییەكەی دانیشت، لە بەرایی قسەكانیدا گوتی:"خۆشحاڵم بەو رۆژنامەنووسانە كە لێرە ئامادەن و سوپاستان دەكەم، خۆشحاڵم بەوەی كە ئەمڕۆ لە عێراقم و بەتایبەتی لە هەولێری خۆشەویستم".
نانسی عەجرەم، لە وەڵامی پرسیارێكدا گوتی كە ئەو ئاشنای هونەر و هونەرمەندانی كورد نییە، بەڵام هیوای خواست كە بیانناسێت. سەردانەكەی نانسی عەجرەم كەمتر لە رۆژێكی خایاند بۆ هەولێر، ئەو دوای نیوەڕۆ گەیشت و لەكاژێر 2ی شەودا گەڕایەوە بۆ لوبنان، لەوێشەوە بۆ ئاهەنگی سەری ساڵ دەچێتە قەتەر و رۆژی 14/1/2012یش لە ئیتالیا كۆنسێرت دەكات.
نانسی گوتی "لەم سەردانەدا هیچ كاتم نییە بۆ مانەوە، ماوەی ساڵێك بوو لەگەڵ كۆمپانیاكان لەگفتوگۆدا بووم بۆ رێكخستنی ئەم سەردانە بۆ هەولێر، بەڵام رێكنەدەكەوت، تاوەكو بەم دواییە سەردانەكە رێككەوت، پەنا بەخوا لەسەردانەكانی داهاتوودا، رۆژێك یان دوو رۆژ زووتر دێم بۆ ئەوەی بە شوێنە خۆشەكانی كوردستان ئاشنا بم"،
نانسی عەجرەم چاوەڕوانی ئەو جەماوەرە زۆرەی لە هەولێر نەدەكرد. وەك خۆی گوتی: "ئەوە نیشانەی سەركەوتنەو هانمدەدات و هێزی زیاترم پێدەبەخشێ بۆئەوەی كاری زیاتر و جوانتر بكەم و خۆشەویستی جەماوەریش بۆ خۆم زیاتر بكەم".
لەهەندێ دەزگای راگەیاندن و نێو خەڵكدا بڵاوبووەوە ، كە نانسی لە بەرامبەر هاتنی بۆ كۆنسێرت كردن لە هەولێر 14 دەفتەر دۆلاری وەرگرتووە ، بەڵام زەینەب شیخ زادە گوتی "ئەو زانیاریانە كە بڵاوبوونەوە گوایە 140000 دۆلار دراوەتە نانسی عەجرەم بەرامبەر سازكردنی ئەو كۆنسێرتە، راست نییە. ئێمە بەهیچ شێوەیەك لێدوانی لەو شێوەیەشمان نەداوە بەهیچ لە كەناڵەكانی راگەیاندن، پێشمان گرنگ نەبووە ئێمە چەند بە نانسی عەجرەم دەدەین ، بەڵكو لای ئێمە گرنگ بوو دیمەنێكی جوانی ئەو شارەو خەڵكەكەی كە خۆشیاندەوێ نیشانی ئەو هونەرمەندە بدەین ، لەگەڵ ئەو سەركەوتنەی كە ئێمە بەدەستمان هێنا وەك كۆمپانیای clue لە سازكردنی ئەو كۆنسێرتەو هەڵبژاردنی ئەو هونەرمەندە كە خواستی خەڵكێكی زۆربوو، خەڵكێكیش باوەڕی نەدەكرد نانسی عەجرەم بێتە هەولێر، تاوەكو لە كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكەدا نەیانبینی".
پێش هاتنی نانسی عەجرەم، لە چەند گۆڤارێكی كوردستاندا بڵاوبووەوە گوایە ئەوەی دێتە هەولێر هاوشێوەی نانسییە، نەك نانسی خۆی.


   رووداو

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-b600df65ed.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2012-01-21 19:53:57

salma.chavrash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-20
دواترین سه‌ردان: 2012-06-15
په‌یامه‌كان: 528
WindowsOpera

Re: نانسی حەزدەكات بێتەوە هەولێر

دةست خو ش

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر رۆژێک شاد بوی هێواش پێبکه‌نه‌ تاوه‌ک و خه‌مه‌کانت به‌ئاگا نه‌یه‌نه‌وه‌ !
ئه‌گه‌ر رۆژێک خه‌مگین بوی هێواش بگری تاوه‌ک و شادیه‌کانت نا ئومێد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2012-01-23 06:25:59

شووشه 88
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-22
دواترین سه‌ردان: 2013-04-17
په‌یامه‌كان: 577
WindowsOpera

Re: نانسی حەزدەكات بێتەوە هەولێر

supas gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 100.26.176.182
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net