❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نه‌خۆشی واته‌ : ڕاکێشانی سه‌رنجی که‌سانی دیکه‌ .. !

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-12-28 22:08:10

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsSafari

نه‌خۆشی واته‌ : ڕاکێشانی سه‌رنجی که‌سانی دیکه‌ .. !

نه‌خۆشی واته‌ : ڕاکێشانی سه‌رنجی که‌سانی دیکه‌[/.. .. !
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-b1b800ee4d.jpg
باوه‌ربه‌خۆبون لای که‌سانێک زۆر به‌رزه‌ که‌خۆیان به‌باشی په‌سه‌ند ئه‌که‌ن واته‌ له‌ده‌رونه‌وه‌ خۆیان په‌سه‌ند ئه‌که‌ن .ڕێز له‌ مرۆڤ بوونی خۆیان ئه‌گرن له‌توانای گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتن و سازده‌نگی و نوێخوازی خۆیاب چێژ وه‌رئه‌گرن له‌خۆیان ڕازین .
ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به‌خۆبونی باشیان هه‌یه‌ له‌ناخه‌وه‌ ئه‌وینداری خۆیانن ، چون به‌باشی گرنگی ئه‌ده‌ن به‌ نیازو هه‌ستو ته‌ندروستی خۆیان .
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌ست و خۆشه‌ویستیه‌یان نییه‌ بۆ خۆیان ، نیازیان ئه‌بێ که‌ ئه‌و بۆشاییه‌ به‌که‌سانی تر پڕبکه‌نه‌وه‌ .
نه‌خۆشی چ ڕاست بێت و چ درۆ نیشانه‌ی په‌سه‌ندکردنی خۆته‌ و نیازبه‌ پشتگیری که‌سانی تر. ئه‌و که‌سه‌ی خۆی په‌سه‌ند ئه‌کات و گرنگی ئه‌دات به‌نیازه‌ جه‌سته‌یی و ده‌رونیه‌کانی ، زۆر که‌م نه‌خۆشئه‌که‌وێت ، که‌سێکی وا ته‌نانه‌ت بیر له‌نه‌خۆش که‌وتن واته‌ نیاز به‌ ڕاکێشانی سه‌رنجی که‌سانی تر ناکاته‌وه‌ .
که‌سێک که‌ باوه‌ڕی به‌خۆی نییه‌ یا له‌به‌ر گرنگی نه‌دان به‌خۆی نه‌خۆش ئه‌که‌وێت ، تاسه‌رنجی خه‌ڵکی بۆلای خۆی ڕاکێشێ و ئائه‌وه‌ی خۆی ئه‌دات له‌نه‌خۆشی تا بگات به‌ ئامانجه‌که‌ی .
بۆنمونه‌ به‌ئارامی قاچی له‌شتێک هه‌ڵده‌که‌وێت ، دوو سێ ڕۆژ له‌خۆیه‌وه‌ ئه‌شه‌لێ یان ئه‌وه‌ی خۆی واپیشان ئه‌دا که‌ هه‌میشه‌ هه‌ڵامه‌تیه‌تی ، و یا له‌خۆیه‌وه‌ ئه‌ڵێ سه‌رم ئێشێ ، به‌ڵام گرنگ نییه‌ به‌ڕاستی خۆی نه‌خۆشه‌ یان نه‌ ، کاتێ ئه‌بینێ له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ سه‌رنج و به‌زه‌یی که‌سانی تر ڕائه‌کێشێ زۆر شادمان ئه‌بێ و ئه‌م ڕه‌فتاره‌ هه‌ڵئه‌گرێ  و چاوه‌ڕوان ئه‌بێ تادوباره‌ نه‌خۆش بکه‌وێت و ده‌وروبه‌ری زیاتر به‌زه‌ییان پیادا بێته‌وه‌ ، تا ئه‌و بۆشایه‌ی که‌ له‌ گوێ نه‌دانه‌ خۆی بۆی دروست بووه‌ ، پڕبکاته‌وه‌.
که‌وابو کاتێ نه‌خۆس ئه‌که‌وین ، ئه‌بێ بزانین که‌ به‌باشی گرنگیمان نه‌داوه‌ به‌خۆمان و خۆشکێنیمان کردووه‌ . به‌ڵام
بۆ ئه‌بێ بهێڵین جه‌سته‌مان به‌و جۆره‌ په‌یاممان بداتێ که‌ : گرنگی به‌خۆت بده‌ ، ئارام به‌ ، پشو بده‌ ؟
پێش نه‌خۆش که‌وتن ئاگاداری خۆت به‌ ، خۆتت خۆش بوێ و ڕێزی زۆر بۆخۆت و نیازه‌کانت دابنێ. ته‌نانه‌ت کاتێ نه‌خۆشیش ئه‌بیت ، دڵنه‌وایی خۆت بده‌ره‌وه‌ ته‌ندروستی و چاکه‌ بۆخۆت داوابکه‌....... ....////...

ئا\ شازاده‌ شه‌نێ - .... - تایبه‌ت به‌ کوردژین
س\ په‌رتوکی - باوه‌ڕبه‌خۆبون -

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net