.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07501554846 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










خه‌یام عارفێكى باده‌نۆش
حه‌سه‌ن نازدار
خه‌یام غهیاسهالدین ئه‌بولفه‌تح عومه‌رى كورِى ئیبراهیم خه‌یام, بیركارى زان و شاعیرى گه‌وره‌ى ئێران و فه‌یله‌سوفى رِۆژههلاَت له كۆتاییه‌كانى سه‌ده‌ى پێنجه‌م و سههرتاكانى سه‌ده‌ى شه‌شه‌م. ته‌رزى به‌یانى مه‌سله‌ك و فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌و كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتى فارسى به‌جێهێشتوه و مه‌یدانێكى گه‌وره‌ى بۆ جولاَندنى ئه‌ندێشه‌ى ئه‌وانیتر فه‌راهه‌م كردوه, هۆكارى ناونانى به خهبام دیارنیه له‌وه‌ده‌چێت باوكى خێمه دوور‌و بوو بێت.
حه‌كیم عومه‌ر خه‌یام كهبىَ گومان له شانازیه میللیه‌كانى ئێران و بلیمه‌ته‌كانى فه‌لسه‌فه‌ى
جیهانه, ساڵى430كۆچى له یه‌كێك له گونده‌كانى نیشابور له دایك بووه, گوتراوه خه‌یام نازناوگهلێكى چوون(خواجه, مام, حجهالحق, سیدالحكماْ و فیلسوف العالم)یان داوهتهپاڵى, جگه له بیركارى و ئه‌ستێره‌ناسى له زانستى حیكمه‌ت و ته‌فسیر و حه‌دیسدا به توانابووه.
له حیكایهتێكدا هاتوو كه رِۆژێك خه‌یام ده‌چێت به‌سه‌ر(شه‌هاب و لئیسلام) عهبدولرِهزاقى كورِى ئه‌بولقاسمى عهبودولاَى كورِى عه‌لى وه زیرى سه‌لجوقى و برازاكه‌ى(نظام الملك)هاتۆته ژووره‌وه كهلهومهجلیسهدا له باره‌ى جیاوازى له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌كان له باره‌ى ئایه‌تێكى قورئانه‌وه قسه‌یان ده‌كرد. خه‌یامیش شێوه‌یه‌ك له‌م خوێندنه‌وانه‌ى به‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌كانى ترپىَ باشتربووه.
خه‌یامیان به‌تاڵى و پهیرِهوى ئه‌بوعه‌لى سینا له زانسته‌كانى حیكمه‌تدا زانیووه. كه‌له نامه‌یه‌كه‌دا به‌ناوى(كون وتكلیف)كه‌له‌ساڵى473كۆچى لهوهلاَمى(ئهبونهسیرى نه‌سه‌رى)قوتابى ئیبن سینادا, ئه‌وه‌ى نووسیووه كه شێخى وه‌ك(ماموستاى من و باشترین یاشینان)ناوبردوه, كۆنترین سه‌رچاوه كه‌ناوى خه‌یامى هێناوه(كتێبى چواروتارى) نیزامى عهروزیه كه له‌ساڵى567له كێوى بهندهفرۆشانى به‌ڵخ ئه‌وى بینیوه و له درێژه‌یشدا ئاماژه بهگوتهیهكى خواجه عومه‌ر خه‌یام كراوه كه ده‌یگوت: گۆرِى من له شوێنێك بێت كه ههربههاره و شه‌ماڵ به‌سه‌رمدا بشنێته‌وه, وهنیزام ئه‌وه‌شى بۆ زیادكردووه كه كاتێك له ساڵى530گه‌شتووه به پیشاوه‌ر چه‌ندساڵێك به‌سه‌ر مه‌رگى ئه‌ودا تێپهرِیوه, له‌م گێرِانهوهشدا ئاماژه‌یه‌ك به‌تواناى خه‌یام له زانستى ئهستێرهناسیدادهكرێت, هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: كهلهكارانێكى گه‌وره‌ى زانستى چوون رِێكخستنى نورِینگهى ئه‌ستێره‌كان و چاكسازى رِۆژمێردا بۆ لاى ئه‌و دهگهرِێتهوه.
كه‌سانێكى تر جگه لهنیزامى عهروزى ئه‌ویان لهلاویدابینیووه, (ئه‌بولحه‌سه‌نى زهیهیدى بهیههقیه)ئه‌وى به‌كه‌سێكى زیره‌ك ناوبردوه, كهلهئهسفههان حه‌وت جاركتێبێكى, خوێندوه‌ته‌وه له گهرِانهوهیدا بۆ نیشابور ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوى رِێنووسى كردوه‌ته‌وه و نووسیوه‌ته‌وه, هه‌روه‌هائه‌و به عاشقى سروشت بهلاَم توندخووناوى بردوه, كه پیاوێكى به‌دبین و خۆپارێز بووه له باسكردن و گفتوگۆ دوورهپهرێزبووه, له باره‌ى دوورى ئه‌و له‌باس و گفتوگۆ ئاماژه به‌م حیكایه‌ته ده‌كه‌ن, كه غه‌زالى له بوارى دیارى كردنى به‌شێك له به‌شه‌كانى فه‌له‌ك پرسیارى لهوكردوه، خه‌یام له وهلاَمى پرسیاره‌كه‌ى ئه‌ودا بۆ پارێزگارى مشتومرِهكهیان قسه‌كانى درێژكردۆته‌وه.
دیارنیه كه خه‌یام چووه بۆ حه‌ج یاخود نا, بهلاَم له باره‌ى سهفهرهكانیهوه گوتویانه كه بۆ سه‌مه‌رقه‌ند و به‌ڵخ و هیرات و ئه‌سفه‌هان و حیجاز و عێراق سه‌فه‌رى كردوه. له رِابردوودا زیاتر خه‌یامى نیشابورى وه‌ك بیركاریزان و ئه‌ستێره‌ناس ناسراوه, كه به‌هاوكارى ئهبولعهباسى لۆكهرى و ئهبولفهتحى خازنى زیج لسهنجرى له باره‌ى ئه‌ستێره‌كانه‌وه به‌رهه‌مى داناوه.
ئه‌و نامه‌یه‌كى(رساله)له میعراجدا هه‌یه‌و(خطبة الغراْ )ئیبن سینا بۆ فارسى وهرگێرِاوه. له‌به‌ر هه‌مه به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌و له‌بیركاریدا ده‌توانێت ئاماژه‌به(جبرومقابله)(جبرخیام)كه بۆ زمانى فه‌ره‌نسیش وهرگێرِاو بكه‌ن, كه(غولاَم حوسه‌ین موساحیب) له ساڵى1336وه‌رى گێرِاوه.
هه‌روه‌ها كتێب گه‌لێكى(رسالة فى شرح ماأشكل من مصادرات الكتاب اقليدس)وه كتێبێك له به‌یانى ده‌ستورى ئهرشمیدى و تهرازوهكهى ئه‌و بۆ كێشانى شته‌كان به‌سه‌رنجدان له كتێبى هه‌ریه‌كه یان و(رساله)یه‌كى كورت لهحهل كردنى مه‌سه‌له‌ى جه‌برى بهناوبردنى21به‌شى هاوكێشه‌ى جه‌برى و چه‌ند به‌رهه‌مێكى تر و(شرح المشكل من كتاب الموسیقى)كه جه‌لاله‌دینى هومایى ئه‌مه‌ى وهرگێرِاوه وهى ئه‌وه, به‌رهه‌مێك به‌ناوى(جه‌ژنى نه‌ورۆز)یان(نه‌ورۆزنامه)یش هه‌م دراوه تهپاڵ خه‌یام كه لهرِاستێتى دانه‌پاڵى ئه‌م به‌رهه‌مه بۆ ئه‌و گومان هه‌یه,
هه‌روه‌ها سێگۆشه‌ى باسكال و دووجوملهیى نیوتنیان داوه‌ته‌پاڵ ئه‌و كه به‌رله‌وان خه‌ریكى ئه‌م كارانهبووه. (رساله)كانى تریشى بریتین له(فحتصرفى ظبيعيات)و (رساله الكون و والتكلیف)و(الجواب عن الپالپ مسائل)و(رساله فى البراهین على مسائل الجبروالمقابل) و(الطباء المقلى) و(رساله فى الوجود, رسالهفى كلیه الوجود) , (كتاب الزیج الملكشهى) كه‌له‌م دواییانه‌دا به وهرگێرِانى رِوسى و لێكۆڵینه‌وه له مۆسكۆ چاپكراوه. جگه‌له‌مانه‌ش چه‌ند پارچه شیعرى عه‌ره‌بى و ههندىَ چوارینه‌ى فارسیش دراوه‌ته‌پاڵ ئه‌و, به‌رهه‌رحاڵ هه‌رچه‌ند ناوبانگى به‌خیلى ئه‌و له‌بوارى فێركردندا وه‌ك له پێشه‌وه گوتمان بلاَوه بهلاَم هیچ نیه مایه‌كى نیه, بهلاَم ئه‌وه رِوونهكه زۆر حه‌زى له‌فره بێژى نه‌كردوه, حه‌زى له نووسین و دانانى كتێبانێكى دورو و درێژ نه‌بووه. زۆریش چوارینه ناسك و پرِ به‌هاكانى خۆى نه خوێندوه‌ته‌وه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زیاتر خه‌ریكى زانست و حیكمه‌ت بووه تا ئاستێك شیعر و شاعیرى كه‌متر به‌كارى خۆى زانیوه و له كۆنیشدا ناوبانگى ئه‌و به‌هۆى شاعیریه‌وه نه‌بووه.
بهلاَم یه‌كه‌م شوێن كه تیایدا ناوى خه‌یامى شاعیر ده‌برێت كتێبه‌كه‌ى عیماده‌دین كاتبى ئهسفههانیه, به‌ناوى(فریدهالقێر), كه‌له‌ساڵى572نزیكه‌ى نیوهسهدهپاش مه‌رگى خه‌یام نووسراوه و له‌وێدا ئه‌م حه‌كیم و بیركاریزانه پایه‌به‌رزه وه‌ك شاعیرێكى حه‌وزه‌ى خوراسان ناوبراوه.
خه‌یام له زه‌مانى خۆیدا زۆر جێگاى رِێزبووه و مهلیكشاى سه‌لجوقى ئه‌وه‌ى له‌مه‌قامى هاورِێیانى خۆى دانیشاندووه و خاقان(شهمس الملك)له بوخارا له‌ته‌ك ئه‌و داپێكهوه له‌سه‌ر ته‌خت داده‌نیشتن, بهلاَم سوڵتان سهنجرهى, به‌هۆى قسهیهكهوه كه له‌باره‌ى ئه‌وه‌وه گێرِاو یانهتهوه رِق و كینه‌ى له‌برامبه‌ر ئه‌ودا له دڵدابووه به‌هۆى ئه‌م گێرِانهوه ده‌ڵێت: له مناڵیدا سوڵتان سه‌نجر ئاوڵه‌ى گرتووه و خه‌یامیش ده‌چێته ناونوێنهكهى ئه‌وه‌وه و له‌خه‌ودا(مجیرالدوله)ى وه‌زیر به‌و ده‌ڵێت: ئه‌م مناڵهترسناكه و نه‌خۆشیه‌كى خراپى هه‌یه.
یه‌كێك له‌و ئه‌فسانه نارِاستانهى كه بۆ خه‌یامیان دروست كردوه, دۆستى و هاوشاگرد بوونى ئه‌و له‌ته‌ك(نڤام الملك) و(حه‌سه‌ن سه‌باح)ه كه‌له(جوامع التاریخ), (تاربخ گزیده) و(روڤهالێفا)و (تژكر دولتشاه)یش هاتووه‌و بهلاَم سه‌رنجدان له‌وه‌ى كه مردنى خه‌یام له نێوان سالاَنى 506تا517و حه‌سه‌ن سه‌باح له ساڵى 518كۆچى دوایى كردوه وله دایك بوونى خواجه(نڤام الملك)یش له‌ساڵى408دایه, هاوته‌مه‌نیان كردبێت و ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه. له‌باره‌ى چوارینه‌كانى خه‌یامه‌وه كه‌له‌ئێستادا به‌وانه‌وه ناوبانگى ده‌ركردوه, ده‌بێت بڵێین: به‌هۆى ده‌مارگیرى خه‌ڵك و بیر و بۆچوونى فه‌لسه‌فى تایبه‌تى خه‌یامه‌وه ته‌نها هه‌ندێك له دۆستان و نزیكانى ئه‌و ده‌یانزانى كه ئه‌وشاعیره و چوارینهكانیشى پاش مه‌رگى ئه‌و بلاَوكراونهتهوه. له كتێبى(نزهه الارواح)ى شاره‌زووریدا له‌باره‌ى شیعره‌كانى خه‌یامه‌وه قسه‌ى كردوه كه 70یا80ساڵ پاش مه‌رگى خه‌یام نوسراوه. ههروههال له‌كتێبى(مرصاد العباد)ى نهجمهندین رِازیشداباس له دوو چوارینه‌ى خه‌یام كراوه.
سه‌رنجدان له‌مه‌ى كه بارودۆخى كۆمهلاَیهتى سه‌ده‌ى پێنجه‌م بۆ گه‌شه‌و بزاوتى بیرهفهلسهفیه تایبه‌كان. به‌رده‌وام ئاماده‌تر ده‌بوو له چاوسهدهكانى سێیه‌م و چواره‌مدا و مه‌یدانه كه بۆ واعیزان و قسه‌كه‌ران بهرینترده بوو. وهبرهوى بیروباوهرِى په‌رستشى بازارِى فه‌لسه‌فه‌ى بىَ برهودهكرد و ده‌مارگیرى مه‌زهه‌بى به‌سه‌ر ئازادى فیكرى دا زاڵ ده‌بوو, خه‌یامیش ئه‌وه‌ى به باشى زانیووه كه له‌باره‌ى فه‌لسه‌فه‌ى خۆیه‌وه قهسهنهكات هه‌روه‌ك چۆن گوتویه‌تى:
خورشید بهگل نه‌فت مى نتوانم,
واسرار زمانه گفت مى نتوانم
ازبحر تفكر سربر آورد خرد,
درى كهزبیم سفت مى نتوانم.
له‌باره‌ى مه‌رگى خهیامیشهوه گێرِانهوه وه گه‌لێك خراوه‌ته رِوو. كه ده‌توانین بڵێین ئه‌مه‌ى ژێره‌وه په‌سه‌ند ترینى ئه‌و گێرِانهوانهبێت كه‌له‌م باره‌یه‌وه هاتووه:
كه حه‌كیم(الهیات شفا)ى ده‌خوێنده‌وه و چۆن گه‌شتوه‌ته به‌شى یه‌كه‌م و پاشان بهشهكاتى تر ماوه‌یه‌ك وه‌ستاوه و گوتویه‌تى: جه‌ماعه‌ت ئێوه بیخوێنه‌وه, تاوهسیهت بكه‌م, پاش ئه‌وه‌ى هاوهلاَنى كۆبوونه‌وه وه‌سیه‌تى كرد‌و نوێژى خوێند, ئیدى هیچى نه‌خواردو نه خوارده‌وه تا نوێژى خه‌وتنییان(عیشاْ )ئینجا كرِنووشى برد‌و ئه‌م دوعایه‌ى خوێند(اللهم انى عرفتك على مبلغ امكانى فاغفرلى فڕن معرفتى ایاك وسیلتى) پاشان گیانى سپارد.
له‌و كتێبانه‌ى كه چوارینه‌كانى خه‌یامیان تۆماركردوه, ده‌توانین به(مرێادالعباد، جهان گشایى جوینى, تاربخ گزید, مونس الاحرار, نزههالمجالس, كه‌پاش(مونس الاحرار)نووسراوه, تاریخ الحكماْ شهرزورى) ئاماژهبكهین. خه‌یام له دیارترین كه‌سانێكه كهشیعرى بۆ بیروبۆچوونه فه‌لسه‌فیه‌كانى خۆى به‌كاربردوه, وا دهردهكهویپَت كه پێویستى رِۆرحى ئه‌وه‌ى بۆ ئه‌م كارهرِاكێشاوه ژیان به‌دیدى ئه‌و زووتێپهرِهو رِوداوێكه و له‌خه‌و و خه‌یاڵێك زیاترنیه, لهرِووى كورتى و چرِى بابه‌ت و رِستهگهلێكى زۆر بهرزوتایبهتمهندى دیارى گوته‌ى ئه‌و ساده‌یى وپهتى له یاریهبێژهیهكان و سیفهنى شیعره.
چوارینه یه‌كه‌م جار رِوودهكى شاعیر به‌دیهێناوه بهلاَم چوارینه‌كانى خه‌یام له‌ئه‌ده‌بى فارسی‌دا سیمایه‌كى جیاوازترى هه‌یه كه پێكهاتى سه‌ره‌كى ئهوانهبیركردنهوهیه له رِازیى بوون و دووچارى حیره‌ت و سه‌رسام بوون و دۆستى دامانه. خه‌یامى نیشابورى كه دیارترین كه سانێكه كه هۆنراوه‌ى بۆ بیركردنه‌وه فه‌لسه‌فیه‌كانى خۆى به‌كاربردوه, واده‌رده‌كه‌وێت كه پێویستى رِۆحى ئه‌م بۆ ئه‌م كارهرِاكێشاوه.
به‌هاى كاره‌كه‌ى خه‌یام له‌مه‌دایه كه پوخته‌ى بیركردنه‌وه و هه‌ڵچونه دهروونیهكانى له هۆنراوهكانیدایهو له هه‌وڵه دۆزینه‌وه‌ى هۆكارى ئانجێكدایه و فهناو نه‌بوون بۆ ئه‌و واقیعیهتێكى نكۆڵى لىَ نه‌كراوه گۆرانیه‌كانى خه‌یام ئاوێنه‌یه‌كه كه هه‌ركه‌س به‌شێك لهبیروباوهرِ و نائومێدى بىَ هیواییهكانى خۆى تێدادهبینێتهوه و له‌م رِووهشهوه شوێنێكى له نێوخهڵكیدا بۆ خۆى كردوه‌ته‌وه.
ئه‌ڵبه‌ت هه‌مان دیدگا‌و بیروباوهرِى خه‌یام كهلهچوارینهكانیدایه. بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى كهبهدیدى تانه‌لێدان و نكولى كردنه‌وه ته‌ماشابكرێت. چونكه ئهوتهواوى مه‌سه‌له ئاینیه‌كانى بهگاڵتهگرتووه و لهورِووهشهوه هێرش ده‌كاته‌سه‌ر ئه‌و فهقیهانهى كه‌باس و خواسى له‌وشتانه ده‌كه‌ن كه خۆیان نایزانن, چونكه ئهقڵهبچووكهكان ناتوانن به‌رگه‌ى بیروباوهرِى ئازادانه و دوور له ههركۆت و به‌ندێك بگرن و ئه‌ویش هه‌م ناتوانێت خۆى بخاته ژێرفهرمانه پهرستشیه ساخته‌كانى فه‌قیهه‌كانى زه‌مانى خۆى. له فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌ودا, ئه‌و دیومادهوه شتێك نیه‌و دونیابههۆى كۆبوونه‌وه‌ى گهردهكانهوه هاتووه‌ته بوونه‌وه كه به‌پێى رِێكهوت كارده‌كات و به‌رده‌وام و هه‌میشه‌یه و مرۆڤیش هیچ ترس و ئومێدێكى نیه. وه‌كو ئه‌وه‌ى گوتوویه‌تى(دووباره هاتنه‌وه‌ت نیه, چوون چوویت, چوویت) له چوارینه‌كانى خه‌یامدا چه‌رخ مه‌حكوم ده‌كرێت و باوهرِى بهقهزاوقهدهرنیه و لهرِوانگهى ئه‌وه‌وه هه‌موو هه‌ساره‌كان شومن, له هۆنراوه‌كانى ئه‌ودا به‌دبینى به‌دى ده‌كرێت, هه‌رچه‌نده له ناخى دڵه‌وه باوهرِى به‌شادى هه‌یه بهلاَم چوون هه‌میشه به فیكرى عه‌ده‌م و نه‌بوونه‌وه, به‌شادیه‌وه بیرده‌كاته‌وه به‌دبین بووه, هه‌میشه خۆشیه‌كه‌ى ئه‌و كاریگه‌رى هه‌یه، خه‌یام له لاوی‌دا به‌هۆى تێرِوانینى تایبه‌تى خۆشه‌وه به‌دبین بووه، بهلاَم له ده‌ورانى پیرى فه‌لسه‌فه‌ى خۆشى هه‌ڵده‌بژێرێت. به‌هه‌مان شێوه كه پێشترگوترا له‌ته‌ك بىَ هیواى و بىَ بهشیداهاورِێیه:
پیمانه عمر من بهحفتادرسید.
این دم نكنم نشاگ كى خواهم كرد
خه‌یام دوو دڵه‌و دانپێدانهرى نه‌زانینه, ئه‌و باوهرِى وایه مرۆڤ مه‌سه‌له‌كانى ده‌رك ناكات و دیندارنیه, بهلاَم نكۆڵى لێكهریسنى نیه, به‌ڵكو باوهرِى وایه مرۆڤ له سورِانى به‌رده‌وامى بوونه‌وه‌رانێكى وه‌ك پوش و پهلاَش و خاشل كدادهرِوات و ده‌تلێته‌وه و نازانێت له كوێوه هاتوه و بهكوێش ده‌گات.
ئه‌و له مه‌رگ ناترسێت , بهلاَم به ده‌ست كورتى ته‌مه‌نه‌وه ده‌ناڵێنێت, كه‌ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى چێژ له نیعمه‌ت و جوانیه‌كان نه‌بات و ئه‌فسووس بخوات.
خه‌یام له ئێران و ده‌ره‌وه‌ى ئێرانیش به‌مه‌ى و بادهستایى ناوبانگى ده‌ركردوه, هه‌رچه‌ند ئه‌م بابه‌ته به‌كه‌مى له چوارینه‌كانى ئه‌ودا به‌رچاوده‌كه‌وێت. له‌دیدى ئه‌ودا باده رِهمزى چێژ و كه یفخۆشیه و دروشمێكه كه بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له ژیان ئه‌و باده وه‌رده‌گرێت. بهلاَم ئه‌مه‌ش ته‌نها به هۆكارێك ده‌زانێت.
له‌و كه‌سانه‌ى كه خه‌یام كاریگه‌رى له‌سه‌ریان هه‌بووه ده‌توانین ئاماژه‌به:(افظل الدين كاشى, عظار, عراقى, فاریابى, عبیدزاكانى, سه‌عدى و لهسهرههموانیشهوه به(حافڤ)بكه‌ین, كه‌له ناپایه‌داری و له‌رزۆكى دونیا و تالاَن ژماردنى كات و مه‌ى په‌رستى سودیان له‌و وه‌رگرتوه‌و حه‌كیم عهمورخایامیش هه‌ریه‌كه‌له رِوودهكى و فیردۆسو ئیبن سینا و ناێرخسرو تا ئه‌ندازه‌یه‌ك كاریگه‌ریان له‌سه‌ر هه‌بووه. ژماره‌ى چوارینه‌كانى خه‌یام له 56, 78, تا 143چوارینه كه سادقى هیدایه‌ت له ساڵى1313كۆى كردونه‌ته‌وه و 178چوارینه‌كه فروغى و غه‌نى له ساڵى1320كۆیان كردوه‌ته‌وه به‌رده‌وام له گۆرِاندایه. كۆنترین نوسخه‌ى چوارینه‌كانى خه‌یام, نووسخه‌ى ئه‌ده‌بى ئۆكسفۆرده له ساڵى865له‌شیراز, كه 158چوارینه‌یه و سىَ سه‌ده پاش خه‌یام كۆكراوه‌ته‌وه, له گرفته‌كانى چوارینه‌كانى خه‌یام جیاوازى نووسخهكانه, كه لێكۆڵه‌رى دانیماركى ئارتۆر كریستینسن 121چوارینه‌كانى داوه تهپاڵ خه‌یام و جه‌لاله‌دینى هومایى 559چوارینه‌ى نوسخه‌ى تر‌ى یاداشت كردوه.
له‌و چوارینانهى كه دراوه‌ته‌پاڵ ئه‌و ناكۆكى و گۆرِانى ههستپێكراونه بوولێكچونى و شه‌و په‌یوه‌ندى فیكرى له ئاستێكدایه كه ناتوانین ئه‌وانه به‌به‌رهه‌مى بیرى كه‌سێك بزانین. دیارههۆكارى ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه ههرچوارینهیهكیان دیبێت كه خاوه‌نه‌كه‌ى دیارنه‌بێت یاخود له فیكرى خه‌یامه‌وه نزیك بێت داویانه‌ته پاڵ خه‌یام به چوارینه‌ى ئه‌ویان زانیوه هه‌ر ئه‌مه‌شه چوارینه‌كان143زیادبن بۆ 355به‌ره‌و ژوور و پاشانیش بگاته1000چوارینه.
به‌ناوبانگترین وهرگێرِانێك كه بۆ چوارینه‌كانى خه‌یام كراوه له‌وه‌ده‌چێت ناوبانگیان له جیهاندا به‌هۆى ئه‌م وهرگێرِانهوهبێت, ئه‌ویش وهرگێرِانى ئازاد و هۆنراوه‌ى ئیدوارد فیتزجیراڵده, كه ساڵى 1859چاپ بووه,
تهنسین شاعیرى به‌ریتانى ئه‌م وهرگێرِانه و چوارینه‌كانى خه‌یامى به(سرودى رِۆژههلاَتى, بهوهرگێرِانێكى به‌هه‌شتى) زانیوه, و ئه‌رنست رِێنانى فه‌ره‌نسى خه‌یامى به‌براى گۆته ناوبردوه.
له خاڵه سه‌رنج رِِاكێشهكان ئه‌مه‌یه كه گوتراوه سه‌ربازه‌كانى ئینگلیز له دووجهنگى جیهانیدا چوارینه‌كانى خه‌یامیان پێبووه. دیاره له دواى وهرگێرِانهكهى فیترجیراڵه وه كهناوبانگى بۆجۆى و خه‌یام به ده‌ست هێنا, چوارینه‌كانى خه‌یام وهرگێرِدراون بۆ ئه‌م زمانانهفهرهنسى, ئینگلیزى, ئه‌ڵمانى و ئیتالى و عه‌ره‌بى و توركى و ئه‌رمه‌نى و كوردى له‌م دوایانه‌شدا له ئێران چوارینه‌كانى خه‌یام به چواردهزمان و له دووتوێى كتێبێكدا هه‌ریه‌كه لهبهرِێزان مامۆستاهه‌ژار و شێخ سه‌لام و دڵزار و ئه‌حمه‌د شاڵى و خهسرهوجاف لهسهرچوارینهكانى خه‌یامیان نووسیوه و وه‌ریان گێرِاون بۆ زمانى كوردى و له‌م دوایهشدابهرِێز باقى سهفارى- مسگه‌ر-چوارینه‌كانى بۆ شێوه‌زارى هه‌ورامى وهرگێرِاوه, ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ش چهندغوونهیهكن له چوارینه‌كانى خه‌یام كه شێخ سه‌لام وه‌رى گێرِاون بۆ سه‌ر زمانى كوردى:
قه‌ومێ خه‌ریكى مه‌زهه‌ب و دینن
هه‌ندێ داماوى شك و یه‌قینن
هاكا هاجارِچى, ده‌نگى هه‌ڵبڕى
هه‌مووتان كوێرن ڕێى راست نابینن.
* * *
ئه‌گه‌ر بێ دینم, گه‌ربێ ئیمانم
ئه‌گه‌ر سه‌رخۆشى مهیخانهكانم
هه‌ركه‌س به رِهنگێ له‌من تێ ئه‌گا
منیش هه‌رئه‌وه‌م كه خۆم ئه‌یزانم.
* * *
هاكا جیابووین له ڕۆحى شیرین
چووینه توێى دوو توێى تاریكى زه‌مین
شه‌راب بنۆشه مه‌علوم ناى زانین:
له كوێوه هاتوین بۆ كوێ ئه‌چین؟
* * *
هه‌ڵسه سا ساقى, تازهگوڵى من
لابه‌ره غه‌م و ده‌ردى دڵى من
گۆزه‌یه‌ك شه‌راب بێنه بینۆشم
ئه‌كرێ به گۆزه, ڕۆژێ گڵى من
* * *
ئه‌وه‌ى له دنیا له‌تێ نانى بوو
كه‌لاوه كۆنێ ئاشیانى بوو
پیاوى كه‌س نه‌بێ, كه‌س پیاوى نه‌بێ
هه‌ر ئه‌و ژیاوه‌و ئه‌و ژیانى بوو.
* * *
چى ده‌ست ئه‌كه‌وێ له ژیان ئینسان
غه‌یرى غه‌م خواردن یا خوگ یان كێشان
خۆزگه‌م به‌وه‌ى زوو له دنیادهرچوو
به‌ختیار كه سێكه كه نهى دى ژیان
* * *
سه‌رچاوه‌كان:
1-گۆڤارى(خانه و خانه‌واده) ژ 158
2-حقیقت بت واندیشهى بت گرایانه درشعر فارسى.
3-چوارینه‌كانى خه‌یام/ شێخ سه‌لام.
سەرچاوەی ئەم باسە ماڵپەڕی هەڵەبجە
له‌سه‌ر هێڵ نییه