❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / لـۆكه‌ : نـه‌م وتــووه‌ ده‌بـمـه‌ مـوحــاجـه‌بـه !‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2011-08-18 12:52:14

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2017-03-07
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsMSIE7

لـۆكه‌ : نـه‌م وتــووه‌ ده‌بـمـه‌ مـوحــاجـه‌بـه !‌

من سەرەتای بیستنی ئەو ھەواڵەی کەوتیان لەچک دەپۆشێت بەگومان بووم  وتم زۆۆرمان بیست لەو قسانە ئەوەتا لۆکە لە چاوپێکەوتنێکی دیکەدا ڕەتی کردۆتەوە کەقسەی وای کردبێت.


لۆكه‌ زاهیری‌ گۆرانیبێژ له‌م دیمانه‌ تایبه‌ته‌دا له‌گه‌ڵ‌ (خه‌ندان) باس له‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌ركه‌وتنی‌ له‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كاندا ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ جگه‌ له‌ ده‌نگ و كاره‌كانی‌، جوانییه‌كه‌شی‌ به‌شێكه‌ له‌ هۆكاری‌ سه‌ركه‌وتنی‌‌و ده‌ڵێت: جوانی نیعمه‌ته‌‌و خوای‌ گه‌وره‌ ده‌یبه‌خشێت‌و زوو ئاشنات ده‌كات به‌ خه‌ڵك له‌ كاری هونه‌ریدا.
لۆكه‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌باسی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌و كچه‌ هونه‌رمه‌نده‌ بڕیاری دابێت له‌ ئاینده‌دا سه‌رپۆش بپۆشێت به‌یه‌كجاریی...هتد.
خه‌ندان: سه‌ره‌تای‌ ده‌ركه‌وتنت هه‌ستت به‌وه‌ ده‌كرد به‌مشێوه‌یه‌ی‌ ئێستا پێشوازیت لێبكرێت؟
لۆكه‌: هه‌موو كارێك كه‌ به‌ به‌رنامه‌ بكرێت چاوه‌ڕوانی باشی لێده‌كرێت، من به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر و كاركردن له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان بێگومان دڵنیابووم له‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی‌ كه‌ به‌ده‌ستم هێناوه‌، به‌ڵام هه‌نگاوی زۆرترم له‌ پێشه‌.

خه‌ندان: هۆكاری‌ ده‌ركه‌وتنت و ناسینت له‌ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌م له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ بۆچی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ستایله‌كه‌ت یاخود ئه‌و جوانیه‌ی‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ باسده‌كرێت؟
لۆكه‌: هه‌موو كاره‌كته‌ره‌كان رۆڵێكی‌ تایبه‌تیان هه‌یه‌، بوونی كاری باش و هه‌ڵبژاردنی ستایلی گونجاو له‌گه‌ڵ ده‌نگی من و باشیی گۆرانییه‌كان، رۆڵێكی گرنگیان ده‌بێت، جوانیش به‌شێكه‌ له‌ نیعمه‌تی خوای گه‌وره‌، چونكه‌ بۆخۆی هانده‌رێكه‌ بۆ ناساندنت به‌زوویی، به‌ڵام فاكته‌ری یه‌كه‌م بوونی ده‌نگ و كاره‌ موزیكه‌كان بوو كه‌ له‌لایه‌ن مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه‌ ئه‌نجام درا.

خه‌ندان: خه‌ڵاتی‌ لاوی‌ ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ رۆشنبیری‌ به‌ر تۆ كه‌وت، ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند تۆیان به‌ شیاو نه‌ده‌زانی‌ بۆ ئه‌و خه‌ڵاته‌، ئه‌و قسه‌ و باسانه‌ هیچ كاتێك بێزاری‌ نه‌كردوویت؟

لۆكه‌: هه‌ڵبژاردنی من بۆ ئه‌و خه‌ڵاته‌ له‌ شوێنی‌ خۆی بوو، چونكه‌ یه‌كه‌م كه‌س بووم توانیم دوو سیدی له‌یه‌ك ساڵدا بڵاوبكه‌مه‌وه‌، پڕفرۆشترین ئه‌لبومم هه‌بوو، ئه‌مه‌ به‌شێكه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كان، ئه‌مه‌ وایكرد ببمه‌ شایه‌نی ئه‌و خه‌ڵاته‌، دواتر ده‌بێت دژ به‌وه‌ش هه‌بێت خۆیان به‌ شیاو بۆ ئه‌و خه‌ڵاته‌ بزانن به‌ ئاسایی ده‌بینم.

خه‌ندان: تۆ خۆت له‌ زۆربه‌ی‌ ستایله‌كان داوه‌، به‌ دوێت گۆرانیت وت، به‌ زمانی‌ بیانی‌، كۆنسێرت و چه‌ندین كاری‌ تر، پێت وانیه‌ په‌له‌ ده‌كه‌یت؟
لۆكه‌: نه‌خێر، ئه‌مه‌ بڕوابوونه‌ به‌ كاره‌كانم و به‌خۆم، هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌رشیفێكی باش و ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌بێت، په‌له‌م نه‌كردووه‌.

خه‌ندان: له‌ رێكلامێكی‌ برنجی‌ مه‌حمود ده‌ركه‌وتی‌، ئایا داوای‌ تر بۆ رێكلام نه‌هاتۆته‌ پێش؟ حه‌ز له‌و بواره‌ ده‌كه‌یت؟
لۆكه‌: پێشنیازی به‌شداریكردن له‌ رێكلامدا زۆر زۆر ئاراسته‌م ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌ندێكیان گونجاو نه‌بوون یاخود نه‌مانتوانیوه‌ بگه‌ینه‌ رێكه‌وتن، ئه‌گه‌ر رێكلامی گونجاو و باش هه‌بێت، بێگومان په‌سه‌ندی ده‌كه‌م.

خه‌ندان: جگه‌ له‌ هه‌ڵكه‌وت زاهیر وه‌كو ئاوازدانه‌ر، ئاماده‌ی‌ له‌گه‌ڵ كه‌سانی‌ دیكه‌ كار بكه‌یت؟
لۆكه‌: نه‌خێر، من هه‌رگیز به‌بێ مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاماده‌ نیم كار بكه‌م،
مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر پاشای موزیك میلۆدیه‌ له‌ كوردستان، كه‌سێك له‌گه‌ڵ ئه‌م داهێنه‌ره‌ كار بكات ناتوانێت به‌كاری كه‌سی تر رازی بێت له‌گه‌ڵ رێزم بۆ هه‌موو كه‌سایه‌تییه‌كانی دیكه‌.

خه‌ندان: له‌ كلیپه‌كانت جله‌كانت نیمچه‌ رووتن، ئه‌وه‌ تووشی‌ ره‌خنه‌ی‌ زۆری‌ كردیت، دواجاریش به‌ جلی حیجابیشه‌وه‌ گۆرانیت وت، بۆچی‌؟
لۆكه‌: من وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك هه‌موو چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ حه‌ز به‌ كاره‌كانم ده‌كه‌ن، پێم خۆشه‌ هه‌موو لایه‌ك كاره‌كانی منیان به‌دڵ بێت، وه‌ك كاری هونه‌ری ده‌كه‌م كاره‌كان ده‌ستنیشانی جلوبه‌گ و ورده‌كارییه‌كان ده‌كات، هیچ كارێكیش به‌بێ ره‌خنه‌ نابێت.

خه‌ندان: ئایا له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكی‌ دیكه‌ به‌ یه‌كجاری‌ ده‌بیته‌ حیجاب؟
لۆكه‌: شتی‌ وام نه‌وتووه‌و به‌ یه‌كجاری‌ نابمه‌ حیجاب.

خه‌ندان: حه‌زناكه‌یت ببیته‌ پیشكه‌شكار؟
لۆكه‌: بیرم لێ نه‌كردووه‌ته‌وه‌ تا ئێستا، نازانم ئاینده‌ چی ده‌بێ.


لۆكه‌ زاهیر له‌ كۆتایی دیمانه‌كه‌دا په‌یامی خۆی ئاراسته‌ی‌ خوێنه‌رانی‌ (خه‌ندان) كردو وتی‌: خۆشه‌ویستم هه‌یه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ك و سوپاسی‌  پێشوازییان ده‌كه‌م له‌كاره‌كانم وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ به‌رهه‌می (الله‌ اكبر) كه‌ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند (میرا) بڵاومانكرده‌وه‌ سوپاس بۆ جه‌ماوه‌ر پێشوازییه‌كی زۆر گه‌رمیان لێ كرد سوپاس بۆ خۆێنه‌رانی‌ خه‌ندان.


خه‌ندان

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2011-08-18 13:38:22

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsFirefox

Re: لـۆكه‌ : نـه‌م وتــووه‌ ده‌بـمـه‌ مـوحــاجـه‌بـه !‌

بةخوا منيش باوةرم نةكرد بةو هةوالةى كه وتويةتى لةجك ئةبؤشم

دةست خؤش سةنكين خان

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2011-08-20 13:32:29

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2017-03-07
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: لـۆكه‌ : نـه‌م وتــووه‌ ده‌بـمـه‌ مـوحــاجـه‌بـه !‌

دەستەکانی تۆش خۆش گوڵەکەم بۆ ناردنی پەیامەکەت زۆر ڕاستە کەس باوەڕی بەم ھەواڵەنەکرد و شتێکی زەحمەتە بۆ ئەوەی باوەڕ بەھەواڵێکی لەم جۆرە بکرێت ،، خوافرسەتیان بدات و زووو بیر لەڕێگا ڕاستەکان بکەنەوە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.207.108.191
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net