❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#41 2011-08-14 21:03:24

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2019-12-08
په‌یامه‌كان: 731
WindowsVistaSafari

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

وەڵام بۆ سەنگین ی بەڕێزم دووبارە

[url=][/url]سوپاس بۆ تەواوی وەڵامەکانت کاکە داوێن ،، ئەگەرچی کاتێکی زۆۆرم لێبردیت بەوەڵام دانەوەکان بەڵام زۆر خۆشبەخت بووم لەکاتی خوێندنەوەی وەڵامەکان ،، وە زۆۆر بە سەراحەت وەڵامت نوسیوە و ئەوە مانای خۆشبەختیە ،، من یەک تێبینیم کردوە لەکاتی وەڵامەکانت تەنانەت لەکاتی گێرانەوەی بەسەرھاتەکەش ئەوەم تێبینی کرد ،،،، پێکەنینت نەھاتوە یان ئەو پیتەی کە بۆ دەربرینی پێکەنین بەکاری دێنین ھیچ کلیکت لێنەکردوە (مەبەستم پیتی ئێچە یان ھ ) لێرەدا پرسیارێکم لادروست بوو

لەژیانی رۆژانەت کەم پێدەکەنیت ، چی دەبێتەھۆی ئەوەی تۆ پێبکەنیت ؟؟


بەڕێزەکەم بەم ڕۆژگارە من پێ ئەکەنم ، مەبەستی بەڕێزتان کەنەمنوسیوە هههههههههههه ئان هاهاهاهاها یە بمبورە ، ئەم ئێوارەیە هاوڕێیەکم نوکتەیەکی بۆ گێڕامەوە زۆر پێکەنیم هههههههههه، جونکە من

نەمبیستبوو ، بابۆ تۆشی بگێڕمەوە :

ئێوارەیەک خێزانێک ئەجن بۆ ماڵێک بۆ خوازبێنی بۆ کوڕەکەیان ، پاش بەخێرهاتن و قسەکردن ، باوکی کجەکە سەیر ئەکات کوڕەکەی کەداوای کجەکەی بۆ ئەکەن بەبیجامەوە هاتوە ، ئەویش پێ ی ئەڵێت :

ئەوەکوڕم بۆ بەبیجامەوە هاتویت ?کوڕەکەش ئەڵێ :وەڵا مامە گیان ووتم ئینشااللە ئەگەر بەقیسمەت بوو ئەمشەو لێرە ئەبم .هههههههههههه، هاهاها، بانەڵێیت پێناکەنی

دووبارە زۆر سوپاس خۆشحاڵ بووم ، بەڕێزی .

Kurdzhin
0386

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#42 2011-08-14 23:22:36

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2019-12-08
په‌یامه‌كان: 731
WindowsVistaSafari

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

  وەڵام بۆ پرسیارەکانی برای بەڕێزم کاکە موسلیم گیان .

[color=red]کاکه‌ داوین گیان به‌خێر بێیت بۆ میوانی ساباتی ئازیزانی کوردژین
ده‌ستخۆشیم بۆ لیژنه‌ی سازدانی سابات.
کاکه‌ داوین به‌بینینی ناوی تۆی زۆر خۆشه‌ویست و به‌ڕێز خۆشحاڵ بووم
منیش چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌، به‌هیوای ماندوونه‌بوونتان..[/color]



زۆر سوپاس برای زێدە ئازیزم بەڕێزی کاکاموسلیم گیان ،

فەرموون لەخزمەتی بەڕێزتاندام .



پرسیاره‌کانم:



1. ئه‌ڵێن تێگه‌شتن له‌ پرسیار نیوه‌ی وه‌ڵامه‌. به‌ڕای تۆ تێگه‌شتن له‌ پرسیار نیوه‌ی وه‌ڵام بێت یان هه‌موو وه‌ڵامه‌که‌ بێت؟

بەڕێزتان دەزانن کەمرۆف  لەپرسیارێک تێگەیشت ، بەدڵنیاییەوە لەگەڵ قسەی بەڕێزتم دەتوانێت وەڵامی هەموو پرسیارەکە بداتەوە .

بەڕای منیش هەموو وەڵامەکە .


[url=][/url]2. موسلیم ئه‌ڵێت: ئه‌گه‌ر یه‌کجار به‌ ژیان بڵێین بۆچی، سه‌راپا خۆمان پڕین له‌ بۆچی! بۆ ئه‌مه‌ به‌ڕێزتان چ وته‌یه‌کتان هه‌یه‌؟

ئەگەر ئێمەی مرۆف هەر سەر ڕاوەشێنین بۆ ژیان ، و بەبەڵێ وەڵام بدەینەوە ،پێویستە ووشەی بۆجی ،لەنێو وەڵامەکانمان هەبێت ، جونکە خودی بۆجی ئاگادارکەرەوەیە بۆ ئەو ژیانە ،ژیان وەکو ویستگەیەکە ،

کەئێمەی مرۆف تەنیا پیاتێپەڕئەبین ، زۆر جار فریای ئەو بۆجی یە ناکەوین .



3. داری ئه‌وین بۆ؟ من زۆر ئه‌و ناوه‌م لا خۆشه‌ "داری ئه‌وین.

جوانترین دار ە لەلای داوینی برات ، بەری داری ئەوین تەنها عەشق ئەگرێ برای بەڕێزم بۆیە داری ئەوین .


4. پێناسه‌ی ئه‌مانه‌ لای کاکه‌ داوین چیه‌؟ (ویژدان، ژیان، خۆشه‌ویستی، خۆبه‌زۆردانان، کوردژین، مه‌رگ، په‌رتووک، خوێندن)

ویژدان ...  لەجوانترینەکانە لەناخی مرۆفدا.

ژیان ... سەختترین قوتابخانەیە .

خۆشەویستی ..     گەڕانە بەدوای نهێنیەکان .

خۆبەزۆردانان.. نەشیاو لەشوێنی شیاو .

کوردژین ...    ماڵێک بۆ بێدارانی شەو .

مەرگ..   خەوی هەمیشەی یە ، بەڵام خەونی تێدانیە .

پەڕتووک ...باشترین هاوڕێیە ،

خوێندن..  کلیلی هەموو کلیلدراوەکان .



5. لێره‌یا پرسیاره‌کانم ئه‌وه‌ستێنم، له‌ماندووبوونتان بمبوره‌ براگیان.

دووباره‌ زۆر خۆشحاڵ بووم کاکه‌ داوین گیان، به‌هیوام کاتانی خۆش به‌سه‌ر به‌ری له‌گه‌ڵ هاوڕێیانت
ڕێز و خۆشه‌ویستی برای بچووکتان: موسلیم.


بەپێجەوانەوە برای بەڕێزم کاکە موسلیم گیان ، خۆشحاڵبووم بەپرسیارەکانی بەڕێزتان ، مانندوونابم لەگەڵ براکانم.

برای گەورەی منی ، لەگەڵڕێزی داوین.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#43 2011-08-14 23:47:39

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2019-12-08
په‌یامه‌كان: 731
WindowsVistaSafari

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

دوبارە سڵاوتان لێ بێت ئازیزانم

زۆر سوپاس بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی و بۆ کاکە سیروان ، بۆ سازدانی ئەم میوانداریە  لەیانەی جوانمان ، کاتێکی زۆر خۆش بوو ، بۆ هەموو هاوڕێیانم بەپرسیارو ووتە جوانەکانتان ،
گەورەتان کردم ، هیوادارم توانیبێتم پڕاو پڕ وەڵامی پرسیارەکانی ئێوەی ئازیزم دابێتەوە ، بەو جۆرەی مەبەستتان بوە ، خۆشەویستیم بۆ سەرجەم ئەندامان بەبێ جیاوازی ،
هیوادارم خۆشەویستی و ڕێزی نێوانمان هەر ئاوا بەردەوام بێت ، کامەرانی و ئاسودەیتان بۆ دەخوازم ، کاتەکانتان پڕىێ لەخۆشی و شادی .

پرسیارەکانی بەڕێز یوجین و بەڕێز  زریان لەهەموو پرسیارەکان گرانتر بوو .

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن dawin (2011-08-14 23:48:43)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 34.237.51.159
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net