❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نووسین بە فۆنت و تەختەکلیلی کوردی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-07 12:38:56

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

نووسین بە فۆنت و تەختەکلیلی کوردی

بۆ ئەوانەی کە تەختەکلیلی(کیبۆرد) کوردیان نییە:-


دامەزراندنی تەختەکلیلەکە لەسەر ویندۆز XP

لە خوارەوە کرتە لە داگرتنی تەختەکلیل بکە. لە نێو پەڕگە پەستێنراوەکەدا پەڕگەیەکی setupی تیادایە، لە دوای دامەزراندنی پەڕەیەکت بۆ دەکرێتەوە کە دیمەنی تەختەکلیلەکانی تیادایە.
لەپاش ئەوەی کە چوویتە Control Panel دوو کرتە لەسەر Regional and Language Options بکە ،وەکو وێنەکە:
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-9f756c8112.jpg
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-221c0e1217.jpg





دامەزراندنی تەختەکیلەکە لەسەر ویندۆز Vista و 7


لە خوارەوە کرتە لە داگرتنی تەختەکلیل بکە. لە نێو پەڕگە پەستێنراوەکەدا پەڕگەیەکی setupی تیادایە، لە دوای دامەزراندنی پەڕەیەکت بۆ دەکرێتەوە کە دیمەنی تەختەکلیلەکانی تیادایە. پاش دامەزراندن لە Task bar کرتەی ڕاست لە language bar بکە پاشان Settings (یان لە Control Panel ـدا Regional and Languages بکەرەوە پاشان تابی Keyboard and Languages و کرتە لە Change Keyboards بکە یان لە ویندۆز xp کرتە لە Details بکە) دواتر وەک ئەوە بکە کە لە وێنەکەدایە (ئەگەر تەختەکلیلەکە لە لیستە بچووکەکەدا نەبوو، کرتە لە show more بکە بۆ پیشاندانی لیستی هەموو تەختەکلیلەکان.






سەرنج بدە لە وێنەکەدا ڕوون کراوەتەوە:
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-564df33dae.gif


بۆ بەکارهێنەرانی سیستەمی 64 bit:

سەرەتا بۆ ئەوەی بزانیت کە سیستەمەکت 32 bit یان 64 bit ئەم هەنگاوە جێبەجێبکە:
کرتەی لای ڕاست لەسەر Computer بکە و پاشان Properties هەڵبژێرە لەوێدا تەماشای System Type بکە بەرانبەری نوسراوە 32bit یان 64bit

گەر سیستەمەکەت ٦٤ بیتە و تەختەکلیلەکان کار ناکەن، تکایە

  تا ئەو کاتەی وەشانی کۆکراوەی ٦٤ بیت دروست دەکرێت. *


------------

لە کۆتاییدا لەم بەستەرەی خوارەوە گورزەی فۆنتە کوردییە سەرەکییەکان دابگرە و لەدوای داگرتن و دەرهێنانی فۆنتەکان لە پەڕگە پەستێوراوەکە ،فۆنتەکان دابمەزرێنە:




-------------


تەختەکلیلی کوردی بۆ ماک MAC

سەرەتا کرتە لەم بەستەرەی خوارەوە بکە بۆ داگرتنی تەختەکلیلەکە بۆ ماک:



لەدوای داگرتن پەڕگەکانی ناو بوخچە پەستێنراوەکە بکەرەوە و بیخەرە ناو بوخچەی:

كۆد:

Library/Keyboard Layouts/

پاشان Logout بکە لەسیستەمەکەت، نەک دووبارە داگیرساندنەوە  ئەنجا وەکو ئەم هەنگاوانە بڕۆ:

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-aefc603088.png

پاشان:

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-25b137fb53.png

پاشان دیارکیکردنی ئەو خاڵانەی دیاریمانکردوون وەکو ئێرە:
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-619d3c446a.png

---------------------------------
---------------------------------
---------------------------------
ئەوانەی کە فۆنت و تەختەکلیلی کوردیان هەیە بۆ دەبێ بیگۆڕن؟
لەوانەیە سەرنجی ئەوەت دابێ کاتێک دەنووسیت "مه‌کۆ" پەنجە بە چوار کلیلدا دەنێیت لەسەر تەختی کلیلەکان (Keyboard) وە ڕووکەش کە دەیبینیت تەنها لە چوار پیت پێکهاتووە، بەڵام کە دەیسڕیتەوە ئەبێت ٥ جار پەنجە بنێیت بە کلیلی Backspace تا هەموو پیتەکان بسڕێنەوە. ئایا بۆ؟

لە دواترین وەشانی تەختەکلیلی کورد ئایتی گروپ بۆ ویندۆز پیتە بزوێنی خڕ بەم شێوەیە پێناسە کراوە "پیتی هاء(ه)+nonjoiner "nonjoiner بریتییە لە جیاکەرەوەیەکی نەبینراوی وەک "|" کە لە پاش پیتی "ه" دێت تا نەهێڵێت پیتی هاء بە پیتی پاش خۆیەوە بلکێت بەو شێوەیەش وەک پیتە بزوێن دەردەکەوێت. کەواتە کاتێک پیتی بزوێن دەنووسیت لە دوای پیتی هاء، nonjoiner دێت. بە هەردوو پیتی هاء و nonjoiner پیتی بزوێن پێکدەهێنن. هەر ئەم nonjoiner ـەش هۆکاری ئەوەیە کە لە هەندێک پڕۆگرام ناتوانین پیتی بزوێن بنووسین.

بۆ پیتی "کاف" ـیش دوو پیتی جیاوازمان هەیە کە هەریەکەیان بە جۆرێک پێناسە کراون و بە جۆرێک دەردەکەون لە کۆتاییدا، بۆ نموونە وشەی "پاک، پاك" بەڵام لە سەرەتا و ناوەڕاستدا وەک یەکن، بۆ نمونە لە وشەی "کورد، كورد". بەڵام سەرەنجام هەر یەک لەو دوو پیتە یونیکۆدیان جیاوازە و وەک دوو پیتی جیاواز هەژمار دەکرێن.


جیاوازیی تەختەکلیلی کوردی
هەموو ئەمانە لە ویندۆز، بەڵام لە لینوکس لەسەر تەختەکلیلی کوردی پیتیە بزوێنی خڕ بە دروستی پێناسە کراوە و هیچ کێشەیەکی نییە. کەواتە لێرەدا دوو پیتی بزوێنمان هەیە لە ڕوواڵەتدا وەک یەکن بەڵام بە دوو شێوەی جیا پێناسە کراون.

گەڕان لە بزوێنەری گەڕانەکاندا
بوونی دوو پیت بە دوو شێوازی جیا زۆر کێشەدارە کە لە بزوێنەری گەڕانەکاندا وەک دوو پیتی جیاواز چاویان لێ دەکرێت ئەمەش ئەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەنجامەکان بە دروستی نەدۆزرێنەوە. بۆ نموونە تۆ زانیاریت پێویستە دەربارەی کۆمپیوتەر بۆیە لە گووگڵ بە دوای وشەی "کۆمپیوتەر" دەگەڕێیت، ئەو وشەیەی تۆ بە شێوەیەک نووسیوتە کە پیتی کاف تیایدا بریتیە لە "ک" و پیتە بزوێنی خڕی دروست بەکاردەبەیت (واتە "ـە" نەک "ـە|") بەڵام کەسێک کە لە ماڵپەڕەکەی خۆی ئەو وشەیەی بە تەواوەتی بە پێچەوانەی تۆوە نووسیوە ("ك" لەگەڵ "ـە|") لەم کاتەدا ئەو بابەتە وەک ئەنجامێک بۆت نادۆزرێتەوە. تەماشای ئەم دوو ئەنجامە جیاوازەی گەڕان بکە لە گووگڵ بۆ وشەی "کۆمپیوتەر":






تەختەکلیلەکە
چاوگ تەختەکلیلێکی نوێی دروستکردووە کە ئەو پیتە بزوێنەی پێناسەکراوەی لەسەر جێگیرکراوە. پیتە بزوێنەکە لە ویندۆزی XP ـدا لەگەڵ هەندێک فۆنتی وەک Tahoma و Arial و ...هتد کێشەیەکی هەیە کە بە پیتی پێش خۆیەوە نالکێت، بەڵام لەگەڵ فۆنتەکانی یونیکورد بێ کێشەیە. ئەوەی مایەی خۆشحاڵییە لەسەر ڤیستا و ویندۆز ٧ لەگەڵ هیچ فۆنتێکی نووسینی ئاساییدا کێشەی نییە و بە پیتەکانەوە دەلکێت. لە وێنەکەی سەرەوە ڕوونتر دەردەکەوێت کە بە فۆنتی تەهۆما لەسەر XP و Vista پیتە بزوێنە خڕەکان بە چ شێوەیەک دەردەکەون.

شێوازەکانی
تەختەکلیلەکە بە دوو شێواز دروستکراوە یەکێکیان لەسەر بنەمای تەختەکلیلی ئینگلیزی ئەوی تریان لەسەر بنەمای تەختەکلیلی عەرەبی تا نەبێتە کێشە بۆ ئەوانەی بە هەر کام لەو تەختەکلیلانە دەنووسن.

داگرتن و دامەزراندنی تەختەکلیلەکە ڕوونکراوەتەوە.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن BrWa_94 (2011-01-30 20:14:51)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#2 2011-01-07 15:47:15

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsFirefox

Re: نووسین بە فۆنت و تەختەکلیلی کوردی

ده‌سته‌كانت خۆۆۆش بێت كاكه‌ بڕوا گیان ، هه‌ر زۆرجوان ڕوونتكردۆته‌وه‌ ..
هیوادارم هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتووبیت .

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#3 2011-01-07 15:56:47

ReKaN
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
United Kingdom
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: به‌ریتانیا-لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-07
دواترین سه‌ردان: 2024-11-18
په‌یامه‌كان: 1474
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: نووسین بە فۆنت و تەختەکلیلی کوردی

هه‌ربژیت کاکه‌ بڕوا ، هه‌رده‌م نمونه‌ت زیادبێت، به‌ دڵنیایی‌یه‌وه‌ بابه‌تێکی گرنگه‌ .
به‌ هیوای به‌رده‌وامی .

Kurdzhin
گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌لفێكت به‌سه‌ هه‌ست ده‌كه‌یت كه‌ کوردژین ته‌نها بۆ خزمه‌تی تۆیه،،‌،‌
كه‌واته.......((سه‌ربه‌ستی له‌ جوڵانه‌وه‌ ))

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#4 2011-01-07 17:46:09

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: نووسین بە فۆنت و تەختەکلیلی کوردی

زۆر سوپاس بۆ ئێوە ،هیوام وایە سوودی گەیاندبێت و بیگەیەنێت.
ڕوونکردنەوەکان و دامەزراندنەکان بۆ گشت سیستەمە باوەکان کراوە ،لە لینوکسدا هەر لە بنچینەوە فۆنت و تەختەکلیلی کوردی بەردەستە.

هەر سەرکەوتوبن.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#5 2011-01-08 12:46:17

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: نووسین بە فۆنت و تەختەکلیلی کوردی

ده‌سته‌کانت خۆش بێت بڕوا گیان،،هه‌ر زۆر جوان ڕوونت کردووه‌ته‌وه‌،
سه‌رکه‌وتوو بیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#6 2011-01-08 13:01:01

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: نووسین بە فۆنت و تەختەکلیلی کوردی

ده‌سته‌کانت خۆش کاک بروا .
زۆر جوان رونکراوه‌ته‌وه‌ .
هیوام وایه‌ نمونه‌ت زیاد بێت
سه‌رکه‌وتوبیت کاک بروا .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#7 2011-01-08 14:39:34

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: نووسین بە فۆنت و تەختەکلیلی کوردی

زۆر سوپاس بۆ پەیامەکانتان .سۆزی خان ،هاوناز خان.
گرنگ ئەوەیە ئەو سوودە بگەیەنێت کە مەبەستە .

شاد و سەرکەوتوبن.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#8 2011-01-09 15:41:59

HawPayMan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-08
دواترین سه‌ردان: 2012-11-18
په‌یامه‌كان: 129
WindowsXPMSIE7

Re: نووسین بە فۆنت و تەختەکلیلی کوردی

ده‌سته‌کانت خۆش بێت به‌رێزم بابه‌تێکی جوان و به‌سوده‌
ماندوو نه‌بیت و له‌ش ساغ بیت به‌ قوربان.....

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-5cc7653bf3.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#9 2011-01-09 16:42:10

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: نووسین بە فۆنت و تەختەکلیلی کوردی

سوپاس بۆ پەیامەکەت بەڕێزم.
بەڵام تۆ دەستخۆشیت ناردووە کەچی هێشتا تەختەکلیلە کۆنەکە بەکاردەهێنیت ،ئەمە واتە بابەت و ڕوونکردنەوەکەت نەخوێندۆتەوە و ڕاستەوخۆ دەستخۆشیت ناردووە ،بەهیوام ڕوونکردنەوە و بابەتەکە بخوێنیتەوە تا سوودی مەبەست وەربگریت.

لەگەڵ ڕێز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#10 2011-01-09 18:11:09

HawPayMan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-08
دواترین سه‌ردان: 2012-11-18
په‌یامه‌كان: 129
WindowsXPMSIE7

Re: نووسین بە فۆنت و تەختەکلیلی کوردی

به‌ڵێ به‌ تاکید کۆنه‌که‌ به‌کار ده‌هێنم به‌ڵام ئایا هیچ هه‌ڵه‌یه‌کی هه‌یه‌؟؟؟
بۆ نێو یانه‌ کۆنکه‌وه‌ ئه‌مه‌ی تۆش که‌ داتناوه‌ هیچ جیاوازییه‌کی وای نابینم .
وه‌ ئه‌م ته‌خته‌ کلیله‌ زیاتر کێشه‌ی فۆنتی کوردی له‌ سێرچی گۆگڵ چاره‌سه‌ر کردوه‌
وه‌ دڵنیاش به‌ برا ئازیزه‌که‌م دێر به‌ دێری بابه‌ته‌که‌تم خوێندۆته‌وه‌
هه‌ر حه‌زم کرد ده‌ست خۆشیت لێ بکه‌م
وه‌ انشالله‌ له‌ داهاتوودا ئه‌م ته‌خته‌ کلیله‌ش تاقی ئه‌که‌مه‌وه‌ برا جوانه‌که‌م،،،
دووباره‌ ده‌ستت خۆش بێت ماندوو نه‌بیت بۆ کاره‌کانت....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#11 2011-01-09 18:23:29

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: نووسین بە فۆنت و تەختەکلیلی کوردی

BrWa_94 نووسی:


ئەوانەی کە فۆنت و تەختەکلیلی کوردیان هەیە بۆ دەبێ بیگۆڕن؟

لەوانەیە سەرنجی ئەوەت دابێ کاتێک دەنووسیت "مه‌کۆ" پەنجە بە چوار کلیلدا دەنێیت لەسەر تەختی کلیلەکان (Keyboard) وە ڕووکەش کە دەیبینیت تەنها لە چوار پیت پێکهاتووە، بەڵام کە دەیسڕیتەوە ئەبێت ٥ جار پەنجە بنێیت بە کلیلی Backspace تا هەموو پیتەکان بسڕێنەوە. ئایا بۆ؟

لە دواترین وەشانی تەختەکلیلی کورد ئایتی گروپ بۆ ویندۆز پیتە بزوێنی خڕ بەم شێوەیە پێناسە کراوە "پیتی هاء(ه)+nonjoiner "nonjoiner بریتییە لە جیاکەرەوەیەکی نەبینراوی وەک "|" کە لە پاش پیتی "ه" دێت تا نەهێڵێت پیتی هاء بە پیتی پاش خۆیەوە بلکێت بەو شێوەیەش وەک پیتە بزوێن دەردەکەوێت. کەواتە کاتێک پیتی بزوێن دەنووسیت لە دوای پیتی هاء، nonjoiner دێت. بە هەردوو پیتی هاء و nonjoiner پیتی بزوێن پێکدەهێنن. هەر ئەم nonjoiner ـەش هۆکاری ئەوەیە کە لە هەندێک پڕۆگرام ناتوانین پیتی بزوێن بنووسین.

بۆ پیتی "کاف" ـیش دوو پیتی جیاوازمان هەیە کە هەریەکەیان بە جۆرێک پێناسە کراون و بە جۆرێک دەردەکەون لە کۆتاییدا، بۆ نموونە وشەی "پاک، پاك" بەڵام لە سەرەتا و ناوەڕاستدا وەک یەکن، بۆ نمونە لە وشەی "کورد، كورد". بەڵام سەرەنجام هەر یەک لەو دوو پیتە یونیکۆدیان جیاوازە و وەک دوو پیتی جیاواز هەژمار دەکرێن.


جیاوازیی تەختەکلیلی کوردی
هەموو ئەمانە لە ویندۆز، بەڵام لە لینوکس لەسەر تەختەکلیلی کوردی پیتیە بزوێنی خڕ بە دروستی پێناسە کراوە و هیچ کێشەیەکی نییە. کەواتە لێرەدا دوو پیتی بزوێنمان هەیە لە ڕوواڵەتدا وەک یەکن بەڵام بە دوو شێوەی جیا پێناسە کراون.

گەڕان لە بزوێنەری گەڕانەکاندا
بوونی دوو پیت بە دوو شێوازی جیا زۆر کێشەدارە کە لە بزوێنەری گەڕانەکاندا وەک دوو پیتی جیاواز چاویان لێ دەکرێت ئەمەش ئەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەنجامەکان بە دروستی نەدۆزرێنەوە. بۆ نموونە تۆ زانیاریت پێویستە دەربارەی کۆمپیوتەر بۆیە لە گووگڵ بە دوای وشەی "کۆمپیوتەر" دەگەڕێیت، ئەو وشەیەی تۆ بە شێوەیەک نووسیوتە کە پیتی کاف تیایدا بریتیە لە "ک" و پیتە بزوێنی خڕی دروست بەکاردەبەیت (واتە "ـە" نەک "ـە|") بەڵام کەسێک کە لە ماڵپەڕەکەی خۆی ئەو وشەیەی بە تەواوەتی بە پێچەوانەی تۆوە نووسیوە ("ك" لەگەڵ "ـە|") لەم کاتەدا ئەو بابەتە وەک ئەنجامێک بۆت نادۆزرێتەوە. تەماشای ئەم دوو ئەنجامە جیاوازەی گەڕان بکە لە گووگڵ بۆ وشەی "کۆمپیوتەر":





داگرتن و دامەزراندنی تەختەکلیلەکە ڕوونکراوەتەوە.

سڵاو..
بەڕێزم هەر پەیامێک کە زیاد دەبێت بە تەختەکلیلە کۆنەکە ،واتە تەختەکیلی کورد ئایتی گروپ ،ئەوا کێشەکە گەورەتر دەکات لە گەڕان و یەکبوونی نووسینی کوردی لەسەر ئینتەرنێت.
تۆ ئەڵێی کە هیچ جیاوازییەک نابینی ، ئەی کە وایە ئەمەیان بۆچی دروستکرا؟ ،بەڕێزم دروستکردنی تەختەکلیلێک کارێکی ئەوەندە خۆش نییە کە هەر بۆ خۆشی دانەیەک دروست بکەین. لەگەڵ بابەتەکە باسی کێشە و جیاوازییەکان کراوە.
مەسەلەکە تاقی کردنەوەی تەختەکلیلەکە نییە ،تۆ دوو ڕۆژی تر بۆ نموونە بەدوای بابەتێک دەگەڕێیت لەسەر ئینتەرنێت و لە گۆگڵ ،ئەگەر ئەو بابەتە بە تەختەکلیلی پێشوو نوسرابێت تۆ نایدزۆیتەوە ،کەواتە کێشەکە لێرەوە دەستپێ دەکات ،بۆیە هەرچی زووتر بگۆڕدرێت باشترە ،تا ئەو کاتەی لە کورد ئایتی گروپ تەختەکلیلە کۆنەکە نوێ دەکەینەوە.

سوپاس بۆ تۆ
لەگەڵ ڕێز.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن BrWa_94 (2011-01-09 18:24:07)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#12 2011-01-09 18:30:36

HawPayMan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-08
دواترین سه‌ردان: 2012-11-18
په‌یامه‌كان: 129
WindowsXPMSIE7

Re: نووسین بە فۆنت و تەختەکلیلی کوردی

دووباره‌ سوپاس ئه‌زیزم بۆ روون کردنه‌وه‌که‌ت له‌ش ساغ و ته‌مه‌ن درێژ بیت
بم بوره‌ که‌ ماندووم کردیت خوای گه‌وره‌ پشتیوانت بێت له‌ کاره‌ جوانه‌کانتدا،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#13 2011-01-09 19:50:13

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: نووسین بە فۆنت و تەختەکلیلی کوردی

بە پێچەوانەوە ،ئەبێ ئێوە لێمان ببورن کە بەم جۆرە تەختەکلیلەکە دەهێنین و دەبەین.
سوپاس بۆ تێگەیشتنت ،ئەم بابەتە بۆ کەسانی وەکو بەڕێزتانە.
بژیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#14 2011-02-13 19:36:35

Sarwar Qaradaxi
سونبولی یانه
شوێن: ☆به‌ریتانیا★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-01
دواترین سه‌ردان: 2014-01-24
په‌یامه‌كان: 1488
ویبگه‌
WindowsVistaSafari

Re: نووسین بە فۆنت و تەختەکلیلی کوردی

هه‌ر بژیتو ته‌مه‌ن درێژ بیت کاکه‌ ىڕوا گیان،
به‌به‌تێکی جوانه‌و رونکردنه‌وه‌یه‌کی جوانت بۆ کردوه‌ جێگای ده‌ست خۆشیه‌کی بێوێنه‌یه‌،
هیوای ئه‌وه‌ت بۆ ئه‌خوازم هه‌رده‌م له‌ش ساخ بیت و به‌رده‌وامبیت له‌ خزمه‌تو کاره‌ جوانه‌کانت برا گیان،
چاوت ماچ ئه‌که‌م

Kurdzhin
ژیـــــان لای هه‌موو کـــــه‌س خۆشه‌ویسته‌،
بــــه‌ڵام شه‌ره‌ف لای مه‌ردخۆشه‌ویــــستره‌،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#15 2011-02-21 12:17:12

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: نووسین بە فۆنت و تەختەکلیلی کوردی

زۆر سوپاسی ئەو هەستە جوانەت دەکەم کاک سەروەر .
تکام وایە تۆش لەمەودوا ببیتە بەکارهێنەری ئەو تەختەکلیلەیان تا تەختەکلیلی کوردئایتی ڕێکدەخرێتەوە.

بژیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#16 2011-02-25 12:43:04

بێستون
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-07
دواترین سه‌ردان: 2013-08-29
په‌یامه‌كان: 246
WindowsSafari

Re: نووسین بە فۆنت و تەختەکلیلی کوردی

زؤر سوباس به س ئه وه هى مه كؤى جاوكه

Kurdzhin

هه‌موو کات بێده‌نگی جوانی مرۆڤ نییه‌ ،له‌ ناو هه‌موو بێده‌نگیه‌کاندا بێده‌نگی
نه‌زانی ، ژیری ، شه‌رم ،ڕق ، گێژی.....هتد جوانترینیان بێده‌نگی ژیرییه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#17 2011-02-26 09:35:18

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: نووسین بە فۆنت و تەختەکلیلی کوردی

تەختەکلیلەکە
چاوگ تەختەکلیلێکی نوێی دروستکردووە کە ئەو پیتە بزوێنەی پێناسەکراوەی لەسەر جێگیرکراوە. پیتە بزوێنەکە لە ویندۆزی XP ـدا لەگەڵ هەندێک فۆنتی وەک Tahoma و Arial و ...هتد کێشەیەکی هەیە کە بە پیتی پێش خۆیەوە نالکێت، بەڵام لەگەڵ فۆنتەکانی یونیکورد بێ کێشەیە. ئەوەی مایەی خۆشحاڵییە لەسەر ڤیستا و ویندۆز ٧ لەگەڵ هیچ فۆنتێکی نووسینی ئاساییدا کێشەی نییە و بە پیتەکانەوە دەلکێت. لە وێنەکەی سەرەوە ڕوونتر دەردەکەوێت کە بە فۆنتی تەهۆما لەسەر XP و Vista پیتە بزوێنە خڕەکان بە چ شێوەیەک دەردەکەون.

گەر سەرنجی بابەتەکەت دابێت ،ئاماژەکراوە بۆ چاوگ ،خۆم چاودێرم لە چاوگ باوانم.
ئەگەر بەڕێزیشت ببیت بە بەکارهێنەری ئێمە سوپاست دەکەین.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#18 2011-03-01 11:48:36

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

Re: نووسین بە فۆنت و تەختەکلیلی کوردی

dastakant xosh beet sarkawtu beet

Kurdzhin
گەورەترین هەڵە کە لەلایەن زۆرینەی مرۆڤەکانەوە دەکرێت ئەوەیە :
تەنها گوێ لە نیوەی دەگرن، لە چارەكێکی تێدەگەن و دوو ئەوەندەش قسەدەکەن !!!!!! "

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#19 2011-03-02 07:44:25

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: نووسین بە فۆنت و تەختەکلیلی کوردی

**rayan-taqana** نووسی:

dastakant xosh beet sarkawtu beet

کە دەستخۆشی لە بابەتێک کرا بە واتای ئەوە دێت کە بابەتەکە خوێندراوەتەوە و پەیامەکە گەیشتووە.
بەڵام ئەم بابەتە خۆی ڕوونکردنەوەی دامەزراندنی تەختەکلیلی کوردییە ،کەچی بەڕێزتان بە لاتینی دەنووسن.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#20 2011-03-03 16:00:58

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

Re: نووسین بە فۆنت و تەختەکلیلی کوردی

rasta balam mn har rahatum ba lateny sht bnusm
lagal rezmda bot

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.97.9.172
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net