❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#21 2010-09-05 22:24:13

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2015-07-27
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsVistaFirefox

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

سلاوو مریوان بەریزمـــ

بەراستی خۆشحاڵ بووم بە بینینی ناوەکەت لەم بەشـــــــە
یانەکەت و بەشەکەت روونـــــــاک کردەوە....
مــــــنیش بە ایــنجازەی هاوریان  هەندی پرسـیارم هەیە  ،،، زۆر ماندووت نـاکەم،،،،،،،

١- چۆن فیری زمانی فارسی بوویت؟؟؟

٢-لەگەڵ ئەرکە دینیەکاندە چۆنیت؟

٣-بۆ حەزت لە تاریکییە؟ تاریکی چی پیبەخشیت؟

٣-ژیانی ئەم دنیا ئەوە ئەهینیت خۆمانی بۆ بەخت بکەین لە پیناو سەرکەوتندا یاخود ویستنی ئاواتیکدا، یاخود کار بکەین بۆ ژیانی ئەودنیا؟

٤-وەکو لە وەڵامەکانی هاوریاندا نوسیوتە ...تا ئیستا ئەوەی ویستوتە نەهاتوتە دی؟؟؟ ئایا هەوڵ نـــادەی لەوەی لە داهاتودا سەرکەوتبیت؟

٥-کوردستانت تا چەند خۆش ئەویت؟؟/بە تایبەت بــــــاوەنــــــوور؟

٦-ئایا خەم گـرانترە یــــــان گریـــــــان؟ کامیانت لا خۆشترە؟کەسیکی خۆراگری بە رامبەر فرمیسکەکانی خۆت؟ قەت هەوڵت داوە گریانەکەت بشـاریتەوە؟

٧- بیرت لە ژیانی هاوسەری کردووتەوە؟/پرسیاریکی شەخسیە جوابی نەیەیتەوە ئاساییە.


ئیتر هیچم نەمــــــــا  و خۆشــــی تۆ
تەمەنا ئەکەم  لە ژیان ئاسودەو سەرکەوت و لەش ســــاغ بیت
**********************************************

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#22 2010-09-05 23:25:43

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ كاكه‌ چێنه‌ری به‌ڕێز




سلاو ڕێز بۆ به‌ڕزتان کاکه‌ مه‌ریوان زۆر به‌خێر هاتیت بۆ ئه‌م ساباته‌ جوان و ه‌شه‌نگه‌ی کوردژین ... پیرۆزبای پله‌ی نوێت لێئه‌که‌م هیوای ته‌مه‌ن درێژی و له‌شساغیت بۆ ئه‌خوازم .. ده‌ستخۆشیش له‌ برای ئازیم کاکه‌ سیروان و ستافی ساباتی کوردژین ئه‌که‌ که‌ میوانداری ئه‌مجاره‌ به‌ڕێزتیان هه‌ڵبژارد که‌ پێویست به‌ وه‌سفناکات کاره‌کانت دیاره‌ له‌ یانه‌ و ماڵپه‌ڕ .....
ئێهـ منیش وه‌ک هاوڕیان حه‌زم کرد چه‌ند پرسیارێکت لێبکه‌م هیوام وایه‌ چاوه‌کانی به‌ڕێزتان به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانم هیلاک نه‌که‌م ....


ده‌ستت خۆشبێت بۆ به‌خێرهاتن و پیرۆزبایی كردنیشت له‌پله‌كه‌م برا جوانه‌كه‌م سوپاسی هه‌ستت ئه‌كه‌م و ده‌ستخۆشی  له‌ به‌ڕیوبه‌رانیش ئه‌كه‌م كه‌ئه‌م هه‌له‌یان به‌من به‌خشی تازیاتر له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی خۆشه‌ویستدا زیاتر به‌یه‌ك ئاشنا بین... زۆر خۆشحالم كه‌سێكی وه‌ك به‌ڕیزتان له‌من و له‌كاره‌كانم ڕازین ،،،،فه‌رموو بۆ وه‌ڵامه‌كانت


1- کاک مه‌ریوان بۆ چی له‌هونه‌ر باوه‌شی کرد به‌ شعردا ئایه‌ ڕاسته‌ ئه‌وه‌ی شاعیر عاشقه‌ ؟؟

كاك چێنه‌ر هونه‌ر و هۆنراوه‌ وه‌ك شته‌كانی تر نیه‌و به‌زۆره‌ ملێش ناكرێت من بۆ باوه‌شم به هۆنراوه‌دا كرد له‌ڕاستیدا منیش خۆم ئه‌و پرسیاره‌م له‌ خۆم هه‌یه‌ كه‌بۆ هانام بۆ شیعر بردووه‌،،،،به‌ڵام ئه‌توانم ئه‌وه‌ بڵێم كه‌هۆنراوه‌ توانی ببێت له‌به‌شێكی من و هاوده‌مم بێت  و خۆشی و ناخۆشیه‌كانی ژیانم له‌گه‌ڵدا به‌ش بكات و پشكی گه‌وره‌ی خه‌مه‌كانم بۆخۆی ببات،،،له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا ڕاسته‌ شاعیر عاشقه‌،،، من تا ئێستا به‌خۆم ناڵێم شاعیرم من كه‌سێكم كه‌ هۆنراوه‌ ده‌نووسم داهاتوو ئه‌وه‌ دیاری ده‌كات،،،به‌ڵام بۆ عاشقی نه‌ك شاعیری مرۆڤ هه‌مووی عاشقه‌و كه‌س ناتوانێت له‌و وشیه‌ ڕابكات ئیتر هه‌ریه‌كه‌و به‌جۆرێك ،،،شاعیریش عاشقێكه‌ كه‌عه‌شقه‌كه‌ی خۆی به‌و شێوه‌یه‌ ده‌رده‌بڕێ....‌

2- گه‌ر نیشتیمانت کوردستان نه‌بوایه‌ حه‌زت ده‌کرد کوێ نیشتیمانت بوایه‌ ؟؟

هه‌موو ژیان له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر به‌نده‌ ،،،ئه‌گه‌ر كوردستان نه‌بوایه‌ له‌هه‌رجێگایه‌ك سۆزو خۆشه‌ویستی هه‌بوایه‌ و ڕێزی مرۆڤایه‌تی بگیریایه‌ بۆمن وه‌ك یه‌ك ده‌بوو...

3- گه‌نجانی وڵاته‌که‌ت چۆن پێناسه‌ده‌که‌یت ؟ که‌ خۆت تاکێکیت له‌ناو ئه‌و ملیۆنه‌ها گه‌نجه‌دا ؟؟


گه‌نج هێزی له‌بن نه‌هاتووی هه‌موو وڵات و نه‌ته‌وه‌یه‌كن هێزی كار و كرده‌وه‌ن بۆ گه‌نجانی كورد  خاوه‌ن بیركردنه‌وه‌ی زۆر گه‌وره‌ین هه‌میشه‌ له‌هه‌وڵداین تا ئه‌و بیركردنه‌وانه‌مان بگه‌یه‌نینه‌ ئه‌نجام و ئه‌توانم بڵێم به‌هۆی ئه‌و هه‌موو كارو كرده‌وانه‌ی مێژوو به‌سه‌ر ئێمه‌یدا هێناوه‌ یه‌كێكین له‌ خۆڕاگرترین و به‌هێزترین گه‌نجانی دونیا.....وه‌دڵخۆشیشم به‌ هێزی گه‌نجانی هه‌رێمه‌كه‌م به‌تایبه‌تی..وه‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی داهێنان ئه‌ده‌ن،، ده‌سته‌وه‌ستان نین له‌به‌رامبه‌ر هیچ شتێكدا كه‌ئه‌مه‌ش مایه‌ی دڵخۆشیه‌........

4- وه‌ک خۆت ده‌ڵێت تاکو ئێسته‌ هیچ هیوایه‌کم نه‌هاتۆته‌ دی  ئایه‌ خۆت به‌ گه‌شبین ده‌زانیت یان بێئومێدیت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی ڕوبه‌ڕوت بنه‌ته‌وه‌ ؟؟

كاره‌سات هات ته‌نها خۆڕاگری چاره‌سه‌ره‌،،،به‌پێچه‌وانه‌وه‌ من خۆم زۆر به‌گه‌شبین ده‌زانم ئه‌گه‌ر چاره‌نووس به‌ده‌ست په‌روه‌ردگار نه‌بوایه‌ گه‌وره‌ترین مێژووم بۆ خۆم دروست ئه‌كرد به‌بیرو كرده‌وه‌ش....،،وه‌گه‌شبینیم ئه‌سه‌لماند،،ئێسته‌ش بێ هیوا نیم له‌ژیان...



5- گه‌رمیان ساڵانێک له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی قوربانی و نه‌هامه‌تێکانی کوردستان بوو به‌ڕای تۆ گه‌ر وا به‌فه‌ڕامۆشکراوی به‌جێ بهێڵڕێت ئاینده‌ی به‌ کوێ ده‌گات ؟

له‌چه‌ند پرسیاریكدا باسمان له‌گه‌رمیان كردووه‌،،به‌ڵام ئه‌مه‌یان جیاوازه‌،،، پێشتر ئاكامی فه‌رامۆشی گه‌رمیان بینراوه‌ زۆر خراپی لێكه‌وتۆته‌وه‌ من هیوادارم پشت گوێ نه‌خرێت تا ئه‌و مێژووه‌ دوباره‌ سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه‌ كه‌چه‌ندساڵێك پێش ئێسته‌ ڕووی دا به‌تایبه‌ت له‌ شاری كه‌لار...

دوباره‌ به‌خێر هاتیت بۆ ساباته‌که‌مان هه‌رله‌خۆشی و شادیا بیت کاتت شاد

زۆر زۆر سوپاس كاكه‌ چێنه‌ر گیان سوپاس بۆ پرسیاره‌كانت به‌هیوام وه‌ڵامت ده‌ست كه‌وتبێت
هیوای هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازم

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#23 2010-09-05 23:55:33

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ كاكه‌ بڕوای خۆشه‌ویست




ده‌ستت خۆش کاکه‌ سیروان گیان بۆ بانگێشت کردنی ئه م ميوانه روح سوكه
یاخوا به‌ خێر بێیت که‌کا مه‌ریوان گیان بۆ  ئه‌م ساباته‌ جوانه‌ ساباته‌که‌ت پر کرد له‌
گول یاخوا هه‌مو ژیانت پر  له‌ گول بێت
هیوا دارم پرسیاره‌ بێزار که‌ره‌کانم نه‌ بنه‌ هۆی ناره‌حه‌تیتتت ...
پرسیاره‌کانم


زۆر سوپاس بۆ به‌ڕێزتان كاكه‌ بڕوا گیان سوپاسی هه‌ستت ئه‌كه‌م به‌پێچه‌وانه‌وه‌ من دڵخۆشم به‌پرسیاره‌كانت
فه‌رموو به‌ڕێزه‌كه‌م


1. هۆنراوه‌ دونیایه‌کی جیاوازه‌ له‌م دونیا یه‌ ئایا له‌ دونیای هۆنراوه‌یا باوه‌نوری جی ده‌ست که‌وتوه‌ ؟ یان به‌شێوه‌یه‌کیتر هۆنراوه‌ چی پێ به‌خشیویت ؟

كاكه‌ بڕوا گیان من له‌هۆنراوه‌یا شتێكم ده‌ست كه‌وتوه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌باتی خۆم ئه‌و ئازاره‌كانم بۆ هه‌ڵده‌گرێت له‌باتی ئه‌وه‌ی من به‌ڕاستی قسه‌ی ناخم بكه‌م ئه‌و ئه‌و كاره‌ ده‌كات ،،،، ئازاری لێوه‌رگرتووم و هێوه‌ری پێبه‌خشیوم،،،،،،،،.....

2. تۆ کاتێک شیعر ده‌نوسیت هه‌ستت چۆنه‌ ؟

پێش ئه‌وه‌ی هۆنراوه‌یه‌ك بنووسم واهه‌ست ئه‌كه‌م شتێكی زۆر قورس له‌سه‌ر شانمه‌،،،به‌ڵام كه‌توانیم ئه‌و شته‌ بكه‌مه‌ دێڕه‌ هۆنراوه‌یه‌ك ئه‌و باره‌م له‌كۆڵ ئه‌بێته‌وه‌،،،،به‌كوردی خاڵیبونه‌وه‌ی ده‌رون و مێشك و دڵ و جه‌سته‌و ڕۆحه‌،له‌و شته‌ی كه‌ داگیری كردووم،،،،هه‌ست به‌ ئارامی ئه‌كه‌م...

3.تا جه‌ند له‌ ژیانت رازیت؟ له‌ ژیانتا چی فێر بویت ؟

وابزانم پێشتریش ئه‌م وه‌ڵامه‌م داوه‌ته‌وه‌ ،،،،به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕازیش نه‌بم چیم پێئه‌كرێت ،،،،سوپاس بۆ خوا خۆڕاگرم زۆریش رازیم     به‌وه‌ی كه‌خوا پێی به‌خشیوم و بۆم دیاری كراوه‌،،،،،فێری ئه‌وه‌ بووم بزانم كێم وه‌ چیم وه‌بۆچی دروست كراوم،،،،فێربووم چۆن ژیان بكه‌م وه‌بۆچ مه‌به‌ستێك هه‌وڵبده‌م ،،،،،،،،،،،.........

4.خۆشترین کاته‌کانی ژیانت چ کاتێکن ؟

به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌پرسیاره‌كانی به‌ڕێز ئاراگۆن وه‌ڵامم داوه‌ته‌وه‌،،،،،،،،،،،،

5. مه‌رگی دایکت خوا لێی خۆش بێت جیگای به‌هه‌شت بێت  ئیشه‌لله‌ چی لی  سه‌ندیته‌وه‌ ؟

سوپاس له‌گه‌ڵ هه‌موو ئازیزانمان أنشاالله،،،، سۆزی دایك ، په‌روه‌رده‌بوونم له‌دنیایه‌كدا كه‌هی من نه‌بوو،، ژیانی خۆشی مناڵی ،،ئه‌توانم بڵێم هه‌رچیم له‌ده‌ست داوه‌.........

6. (خه‌می ئه‌وه‌م بو که‌ پیلاوم نه‌ بو تا که‌سێکم دیت که‌ قاچی نه‌ب و) خوێندنه‌وه‌ت بۆ ئه‌م وته‌یه‌ چیه‌؟

ئه‌مه‌ وته‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه‌ زۆر پیرۆزیشه‌ مرۆڤ نابێت هه‌میشه‌ چاوی له‌سه‌ره‌وه‌و سه‌ره‌وه‌ی خۆی بێت ئه‌بێت ئاوڕێكیش له‌خواره‌وه‌ بداته‌وه‌ ،،،وه‌دڵنیاش به‌ ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌م وته‌یه‌ نه‌بوایه‌ له‌وه‌ ده‌چێت من ئه‌م كه‌سه‌ نه‌بوایه‌م،،،،،،،،،،

له‌ کۆتایدا هیوام وایه‌ له‌ ژیانتا سه‌ر که‌وتو بیت و هیچ نا خۆشیه‌ک نێته‌ رێت هه‌ر شاد و کامه‌ران بیت

زۆر سوپاس برا شیرینه‌كه‌م وه‌هیوای سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازم له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا...
به‌و هیوایه‌ی به‌پێی پێویست وه‌ڵامت ده‌ست كه‌وتبێت،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#24 2010-09-06 18:28:55

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-05
په‌یامه‌كان: 5239
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

***به‌خێربێت کاک مه‌ریوان***
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-3ac4269a05.gif

زۆر به‌خێر بێیت کاک مه‌ریوان میوانێکی ئازیز و خۆشه‌وسیتمانیت خۆشحاڵین به‌ میوانداری کردنی تۆی ئازیز
سوپاس بۆ بۆ ئه‌و کاته‌ی که‌ پێمان ئه‌به‌خشیت بۆ وه‌لام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان..

ئه‌مه‌وێت بپرسم::




-ئایا ڕوویداوه‌ خه‌م بتڕوخێنێت ڕۆژێک له‌ ڕۆژان؟



-((ئه‌وه‌ی ڕۆشت ڕۆشت وشه‌ی خۆزگه‌ هیچ هیچ سودی نییه‌))
ئه‌گه‌ر بته‌وێت ئه‌م وشه‌یه‌ ئاراسته‌ی خۆت بکه‌یت،،مه‌به‌ستت چی ئه‌بێت لێی؟؟




-ئه‌و که‌سه‌ کێیه‌ که‌ زیاتر له‌ هه‌موو که‌س بیری لێ ئه‌که‌یته‌وه‌؟؟



-ئه‌گه‌ر ڕوویدا که‌سێکت خۆش ویست له‌ کات و شوێنێکی هه‌ڵه‌،،چی ئه‌که‌یت؟؟



-چ شتێک زۆر دل خۆشت ده‌کات،،وه‌ چ شتێک زۆر دڵته‌نگت ده‌کات؟؟



-کێیه‌ ئه‌و که‌سه‌ی به‌ته‌مه‌نت له‌ بیری ناکه‌یت؟؟



- چ کاتێک مه‌ریوان باوه‌نوری زۆر ئه‌ترسێت و هه‌ست به‌ دوودڵی ده‌کات؟؟



-وا هه‌ست بکه‌ ئێستا هه‌موو دنیا گویت لێ ئه‌گرێت::
             چییان پێ ده‌ڵێیت؟؟




-مه‌ریوان باوه‌نوری له‌ په‌یامێکی تایبه‌تدا وتی پێم مه‌ڵێ ((کاک)) چونکه‌ ئه‌و وشه‌یه‌ گه‌وره‌ترین به‌جێ هێشت له‌ ژیانم!!!!!
ئه‌وکات هیچم نه‌وت،،،به‌لام ئێستا ده‌پرسم بــــــــــــــــــۆۆۆ؟؟




-مه‌ریوان باوه‌نوری به‌ بابه‌ته‌کانی و هۆنراوه‌کانیدا
                به‌که‌سێکده‌چیت له‌ لا کاروانی خۆشه‌ویستی جێ مابێت!!ئایا وایه‌؟؟




-خاوه‌نی چ هه‌ستێک ده‌بیت که‌ خه‌ڵکانێک وه‌سفت بکه‌ن به‌ چه‌ند سیفه‌تێک که‌له‌تۆدا نه‌بێت؟؟




با هێنده‌ به‌س بێت هاهاها
ئه‌زانم زۆر ماندوو ده‌بیت به‌ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان
هیوای ته‌مه‌ن درێژی و له‌ش ساغیت بۆ ده‌خوازم..
سه‌رکه‌وتوو بیت له‌ ژیان..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#25 2010-09-06 19:53:50

arabawanory
جوانەمەرگ
شوێن: گرمیان/باوه‌نور
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-26
دواترین سه‌ردان: 2012-04-22
په‌یامه‌كان: 571
WindowsFirefox

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

سڵاو سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشی له‌كاك سیروان ده‌كه‌م بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م میوانداریه‌ی
كاك مه‌ریوانی هه‌میشه‌ خۆشه‌ویتی یانه‌كه‌مانهاوڕێی هه‌میشه‌یی تایبه‌تیم،


هاوڕێ گیان به‌خێرهاتنت ده‌كه‌م بۆ ئه‌م میوانداریه‌ پێم خۆشبوو منیش وه‌ك هه‌موو ئه‌ندامان پرسیار له‌ كاكه‌ی میواندار بكه‌م.

1-ئایا مه‌ره‌گیان كوردستان به‌تایبه‌تی گه‌رمیان تایبه‌ت تر له‌وه‌ش باوه‌نووری خۆش گه‌ره‌كه‌؟،ئه‌گه‌ر ئا بۆچی له‌سه‌ره‌وه‌ له‌ وه‌ڵامی یه‌كێك له‌پرسیاره‌كانی كاك هه‌مواردا وتوویه‌سی حه‌زده‌كه‌م هه‌ر نه‌گه‌ڕێمۆ بۆ كوردستان؟وه‌ ئه‌گه‌ر خۆشی نه‌گه‌ره‌كه‌ بۆ چی؟


2-زۆربه‌ی وه‌خته‌كانت له‌ كوێ به‌ خۆشحاڵی ‌وه‌ بردوه‌ته‌ سه‌ر؟بۆچی؟



3-مه‌ریوان باوه‌نووری پیرۆزترین چت لای تۆ چی چتێكه‌؟تۆزێك له‌سه‌ری بدوێ؟


4- مه‌ره‌گیان ئاگام لێی هه‌یه‌ شیعرێكت له‌ناو یانه‌كه‌ دانا به‌ناونیشانی په‌رستگا به‌ڵام بڵاو نه‌كریاوه‌! ئه‌و كاته‌ چی هه‌ستێكوو بوو؟ وابزانم تووڕه‌ش بووی دڵنیانیم.

5-مه‌ره‌گیان ببوره‌ به‌ڵام من وه‌ڵامه‌كانیشم به‌ گه‌رمیانی گه‌ره‌كه‌ یه‌عنی به‌ زمانه‌كه‌ی خۆمان.

وه‌ڵا پرسیارێكی تریشم هه‌بوو به‌ڵام نه‌مكرد له‌وانه‌یه‌ بزانیت كام پرسیاره‌

له‌ دوایشدا به‌ خێرهاتی به‌ هیوام بێزارم نه‌كردبیت.

Kurdzhin
این چه‌ جهانیست كه‌ نوشیدن می نارواست؟
این چه‌ بهشت يست در آن خوردن گندم ختاست؟!!!
اين جفـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــاست

                      ئـــــــــــاره‌ بـــــاوه‌نــــووری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#26 2010-09-06 21:46:16

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆبرای به‌ڕێزم كاكه‌ سورێن



سه‌ره‌تا له‌ناخی دڵمه‌وه‌ به‌خێر هاتنی برای زێده‌ ئازیزو خۆشه‌ویستم ده‌که‌م هیوادارم ته‌مه‌ن درێژ وبه‌ختیار بیت ،به‌ڕاستی توانیت له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا سه‌ره‌نجی ئه‌ندامان بۆخۆت ڕابکێشیت و هه‌مومان به‌چاوی ڕێزو خۆشه‌ویستیه‌وه‌ لیت بڕوانین ئومێده‌وارم نمونه‌ت زیاد بێت.....
منیش وه‌ک هاوڕێیان چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌

زۆر سوپاسی هه‌ستت ئه‌كه‌م كاكه‌ سورێن وه‌هه‌میشه‌ خۆم به‌بچووكی هه‌مووتان ئه‌زانم،،،هه‌مووتان ڕێزی تایبه‌تتان هه‌یه‌ لای من
فه‌رموو به‌قوربان


1-ئه‌گه‌ر له‌ژیانا شتێکت لێ سه‌نرابێته‌وه‌ چیت پێبه‌خشراوه‌؟

به‌زۆری خۆشیه‌كانم لێ سه‌نراوه‌ته‌وه‌ و ئازاره‌كانم پێ به‌خشراوه‌ ،،،،، وه‌سه‌ره‌تایترین ماف كه‌خوێندنه‌ من ئه‌وه‌م لێسه‌نرایه‌وه‌ ،،،به‌ڵام دنیای خوێندنه‌وه‌و نوسین و وه‌رگێرانیشم پێ به‌خشرا له‌به‌رامبه‌ردا.... وه‌هه‌وڵی به‌رده‌وامیشم بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی ڕابردوو له‌ده‌ست چووه‌كانم بهێنمه‌وه‌ ..،،وه‌ ڕق و كینه‌م لێسه‌نرا و عیشق و خۆشه‌ویستیم بۆ ده‌ورو به‌ر پێبه‌خشرا.....باسی ئه‌وانی تر ناكه‌م كه‌ به‌كورتی باسم كردوون له‌ پرسیاری هاوڕییاندا

2-له‌ ناوچه‌ی باوه‌نور‌ خزمه‌تگوزاری نێت چۆنه‌ ، خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ تاچه‌ند به‌ پیریه‌وه‌ ده‌چن و به‌گشتی چۆن سودی لێوه‌ر ئه‌گرن ،ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌کاری ئه‌هێنن چه‌نده‌؟

زۆر خراپه‌ چونكه‌ هیچ سه‌نته‌رێكی لێنیه‌ بۆ نێت،،خه‌تمان نیه‌،،،،بڕیاره‌ له‌ داهاتوودا كارێكی له‌و شێوه‌یه‌مان بۆ بكرێت أن شاالله له‌داهاتوودا ده‌یبینین،،،، زۆر كه‌مه‌و به‌پێی پێویست به‌كار ناهێنرێت،،،منیش ئێسته‌ كۆره‌ك بۆ ئه‌م كاره‌ به‌كار ده‌هێنم.،،،،


3-چ شتێک له‌ژیانا زۆر ژیانت لا جوان ئه‌کات و چی ژیانت لا نابوت ئه‌کات؟

خۆزگه‌ كاكه‌ سورێن پرسیاره‌كه‌ت زۆر به‌گشتی نه‌بوایه‌و شتێكت دیاری بكردایه‌ به‌ڵام من لێره‌ هه‌ندێك شت ده‌ڵێم به‌و هیوایه‌ی بتوانم مه‌به‌ستی تۆ بپێكم....،،،،ژیان خۆی به‌ڕوخساری وشه‌كه‌ زۆر جولن و زۆر گه‌وره‌و پیرۆزیشه‌ وه‌زۆر شت ژیانم لاجوان ئه‌كات،،،بینینی شه‌وێكی ساماڵی هاوین و ئه‌ستێره‌ دره‌وشاوه‌كانی ژیانت زۆر لاجوان ئه‌كات ،،،ته‌نیایی و بیركردنه‌وه‌ی خودی ئه‌تباته‌وه‌ ناو خۆت هه‌ستت فراوان ئه‌كات عه‌شق و خۆشه‌ویستی ژیان هینده‌ی تر شیرین ئه‌كات،،،،داد په‌روه‌ری و نیشتمانێكی سه‌ربه‌خۆو پیكه‌وه‌ ژیانی برایانه‌ خۆشه‌ویستی و جوانی ژیان زیاد ئه‌كه‌ن،،،ڕاستگۆیی تاك و كۆمه‌ڵ و لێبوردن و هاوكاری مرۆڤ دۆستانه‌ ژیان جوانتر ئه‌كه‌ن،،،،، به‌ڵام هه‌ندێك شت ژیان زۆر نابوت ئه‌كات ئه‌وه‌یه‌ كه‌تۆ ڕێبواری و نه‌توانی له‌ماوه‌ی ڕیبواریت ئه‌و ئه‌ركه‌ی سه‌رشانت جێبه‌جێ بگه‌ی ،،،، توانای ئه‌وه‌ت نه‌بێت كه‌بزانی خۆت كێی زۆر جار به‌سه‌رمدا هاتووه‌
ئاشنا بوون به‌شته‌كان به‌ڵام كات و توانای ئه‌وه‌ت نه‌بێ ڕێزی تایبه‌تیان بگریت،،،نه‌مانی متمانه‌و ڕێزوو وه‌فای مرۆڤایه‌تی ...........هتد



4-ئه‌گه‌ر په‌رتوکیکت به‌دیاری بده‌مێ حه‌ز ئه‌که‌یت باسی چی بکات؟


حه‌ز ئه‌كه‌م فه‌لسه‌فه‌ی بوونم بۆ باس بكات....


5- زۆر ئازیزی له‌لام بۆیه‌ ئه‌م گۆرانیه‌ت پێشکه‌ش ئه‌که‌م

به‌ڕیزتان ئازیز تری ببوره‌ كه‌نه‌متوانی دیارییه‌كه‌ت بكه‌مه‌وه‌ به‌هۆی خاوی خه‌ته‌كه‌مه‌وه‌ كه‌باسم كرد به‌ڵام له‌داهاتوودا ان شاألله خه‌تمان بۆ هات هه‌ر ئه‌یكه‌مه‌وه‌و ئه‌و نا ئومێدیه‌ ئه‌بینم ،،،وه‌دیارییه‌كی جوانت وه‌ك خۆت و دیارییه‌كه‌ت پێش كه‌ش ئه‌كه‌م،،،،سوپاس بۆ به‌شداری كردنت له‌م میوان دارییه‌
به‌و هیوایه‌م له‌ئاست پرسیاره‌كانت بووبم و توانیبێتم به‌ڕوونی وه‌ڵامت بده‌مه‌وه‌،،،،هیوای سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#27 2010-09-06 23:04:18

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ ڕۆنیاس گیان


سةرةتا دةست خؤشى لة كاك سيروانى بةريز ئةكةم
به‌خیربیت کاک مه‌ریوان بۆ ساباته‌ جوانه‌که‌ى کوردزین
هیوادارم بیزار نه‌بى له‌ برسیاره‌کانم
ئینجا با ده‌ست بى بکه‌ین؟


سوپاس بۆ كاكه‌ سیروان و سوپاس بۆ به‌خێرهاتنه‌كه‌شت نا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ من خۆشحاڵ ده‌بم به‌ پرسیاری هاوڕییانم
فه‌رموو به‌قوربان ده‌ست پێ بكه‌ كێ ده‌ستی گرتووی؟؟ههههههههههه به‌ڕێزی

١/بۆجى سه‌ره‌تاى قسه‌کردنى من و تۆ ئاوا سه‌یر بوو بۆ ئه‌و به‌یانییه‌ ئه‌ونه‌ سه‌یر بوویت ؟

مرۆڤ له‌ته‌نیاییدا په‌نا ده‌باته‌ به‌ر زۆر شت منیش ئه‌و به‌یانیه‌ ته‌نیا بووم پاش كه‌مێك تۆ هاتیته‌ خه‌ت حه‌زم ئه‌كرد كه‌سێك هه‌بێ یه‌ك قسه‌ی بۆ بكه‌م ئیتر ئه‌و كه‌سه‌ تۆبووی به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ ،،، ئه‌وه‌نه‌ش سه‌یر نه‌بووم ههههههههه تۆ سه‌یرتر بوویت......خۆم به‌خۆشحاڵ ئه‌زانم كه‌ته‌نیایی و كوردژین هاوڕییه‌كی به‌نرخی تری ژیانیان پێناساندم.........

2/بۆ به‌ من ئه‌لییت عه‌جول ههههههه؟

مرۆڤ ئه‌گه‌ر ڕووخساری نه‌بینیت ناتوانی دیاری بكه‌یت كه‌سێكی چۆنه‌ ،،به‌ڵام تۆ به‌و وێنه‌یه‌ كه‌ جۆنگۆم(یانگۆم)ه‌ ئه‌و كه‌سێكی عه‌جول بووه‌ ،،، ڕاسته‌ تۆ ڕووخسارت دیار نیه‌ به‌ڵام كردارت كه‌ هه‌موان ده‌یبینن بۆیه‌ وتیشم عه‌جوولی چونكه‌ بۆ بابه‌ت ئاماده‌كردن زۆر ده‌گه‌ڕیی و هه‌وڵی به‌رده‌وام ئه‌ده‌یت هیوام سه‌ركه‌وتنته‌.....له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانتدا...

٣/      شکسبیر ئه‌لیت زیان بى خۆشه‌ویستى وه‌ک په‌نجا وایه‌ بى پینج لیکدانه‌وه‌ت جییه‌    ؟

جا ژیان خۆشه‌ویستی تیانه‌بێ سفریش نیه‌ هه‌ر هیچه‌ هیچ ماناو بنه‌مایه‌كی نه‌بێت ،،،ئێمه‌ به‌سۆزو خۆشه‌ویستی دایك دێینه‌ دنیاو په‌روه‌رده‌ ئه‌بین ئه‌ی كه‌له‌مانای ژیان گه‌شتین تاوان نیه‌ به‌سۆزو خۆشه‌ویستیه‌وه‌ نه‌ژین؟؟ زۆر ڕاسته‌ 50 به‌بێ 5 هیچه‌.........


  دوباره‌ به‌خیربیت بۆ ساباتى کوردژین
براشیرینه‌که‌م هیوام سه‌رکه‌وتنته‌


زۆر سوپاس هاوڕیی حۆشه‌ویست سه‌ركه‌وتن بۆ به‌ڕیزتان هیوای منه‌
به‌ڵام پرسیاره‌كانت عه‌جوولانه‌ نه‌بوون ههههههههههههههههه ده‌ستت خۆش بۆ پۆسیاره‌ جوانه‌كانت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#28 2010-09-06 23:49:52

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ دنـــــــای به‌ڕێز



سلاوو مریوان بەریزمـــ
بەراستی خۆشحاڵ بووم بە بینینی ناوەکەت لەم بەشـــــــە
یانەکەت و بەشەکەت روونـــــــاک کردەوە....
مــــــنیش بە ایــنجازەی هاوریان  هەندی پرسـیارم هەیە  ،،، زۆر ماندووت نـاکەم،،،،،
،،

سڵاو له‌به‌ڕێزتان دنا گیان به‌بینینت خۆشحاڵ بووم سوپاس بۆ پێشوازییه‌كه‌ت
فه‌رموو به‌قوربان بۆ پرسیاره‌كانت به‌دڵنیاییه‌وه‌ ماندوو نابم و خۆشحاڵم...

١- چۆن فیری زمانی فارسی بوویت؟؟؟

پێشتر له‌كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی شتێك شاره‌زا بووین ،سه‌ته‌لایت به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بوو،، هه‌موو كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كانی ئێرانمان هه‌بوو.... پاشان دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق به‌قاچاخ چوومه‌ ئێران و نزیكه‌ی ساڵ و نیوێك له‌ تاران و ئه‌سفه‌هان بووم ،،، به‌و شێوه‌یه‌ باشتر شاره‌زای زمانی فارسی بووم...

٢-لەگەڵ ئەرکە دینیەکاندە چۆنیت؟

وه‌ڵا زۆر زۆر باش نیم ،،،به‌ڵام به‌ڕۆژوو ئه‌بم و نوێژیش ئه‌كه‌م وه‌ك خۆم ئه‌زانم كه‌مته‌ر خه‌مم له‌لایه‌ن دین و ئه‌ركه‌ دینیه‌كانه‌وه‌ ئیشه‌ڵا باش ئه‌بم به‌ڵام ئێوه‌ش هیمه‌تێك بكه‌ن و دوو دوعای خێرم بۆ بكه‌ن له‌م ڕه‌مه‌زانه‌ به‌ڵكو باشتر بووم ان شاألله...

٣-بۆ حەزت لە تاریکییە؟ تاریکی چی پیبەخشیت؟

له‌تاریكیدا چاو بڕیار به‌سه‌رتا ناسه‌پێنێ ناخ و بیركردنه‌وه‌ت گه‌وره‌و فراوان ئه‌بێ ئه‌توانی هه‌ست به‌بوونی شته‌كان بكه‌ی نه‌ك بینینی،،،وای لێكردم هیچ ترسێكم به‌رامبه‌ر ترس نه‌بێت ،،،وای لێكردم ناوه‌وه‌ی خۆم بدۆزمه‌وه‌ و بڕاوا به‌ڕوخسارم نه‌كه‌م به‌ڵكو بڕوا به‌ناخم بێنم...

٣-ژیانی ئەم دنیا ئەوە ئەهینیت خۆمانی بۆ بەخت بکەین لە پیناو سەرکەوتندا یاخود ویستنی ئاواتیکدا، یاخود کار بکەین بۆ ژیانی ئەودنیا؟

ئێمه‌ كه‌له‌ لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ دروست بووین ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ دروست نه‌بووین كه‌له‌ژیاندا هه‌وڵی سه‌ركه‌تن نه‌ده‌ین ،،ئێمه‌ به‌پێی ئه‌وه‌ی باسكراوه‌ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ لێره‌ین یانی ئه‌بێ هه‌وڵی سه‌ركه‌وتنیش بده‌ین چونكه‌ خواش مرۆڤی ئازاو سه‌ركه‌وتوو لێهاتووی خۆش ئه‌وێ ،،، وه‌پێویسته‌ تێشووی ژیانمان پڕبێ له‌چاكه‌ بۆ ئه‌و ژیانه‌ی كه‌ هه‌رگیز نابڕێته‌وه‌،،، خوا په‌نامان بات ان شاألله،،،، ئه‌ویش ئاواتێكه‌ له‌ ئاواته‌كان و هیوادارم به‌هه‌ر ئاواتێك ناگه‌ین ئه‌مه‌یان له‌ده‌ست نه‌ده‌ین و پێی بگه‌ین به‌هه‌موومانه‌وه‌........

٤-وەکو لە وەڵامەکانی هاوریاندا نوسیوتە ...تا ئیستا ئەوەی ویستوتە نەهاتوتە دی؟؟؟ ئایا هەوڵ نـــادەی لەوەی لە داهاتودا سەرکەوتبیت؟

جا ئه‌زیزم گوایه‌ ،،، مرۆڤ به‌م ئاسانیه‌ ته‌سلیم بیت سه‌ركه‌وتوو بووه‌،،، به‌دڵنیاییه‌وه‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵم داوه‌و هه‌وڵێش ئه‌ده‌م ،،، چونكه‌ ده‌ڵین: هه‌وڵدان په‌یژه‌یه‌كه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كان،،،، به‌ ئاسانی ده‌ست به‌رداری ئه‌و په‌یژه‌یه‌ نابم هه‌ركه‌ دۆزیمه‌وه‌ پیاهه‌له‌گه‌ڕیم هههههه پرسیارێكی جوان بوو

٥-کوردستانت تا چەند خۆش ئەویت؟؟/بە تایبەت بــــــاوەنــــــوور؟

به‌قه‌د ئه‌م شیعره‌


باوه‌نوریش وه‌ك ئه‌مه‌


ئه‌مه‌ خۆشه‌ویستی منه‌ بۆ نیشتمان و بۆ ناوچه‌كه‌شم كه‌تایبه‌ت ناوچه‌كه‌م سوچێكی بچوكیم ئاماژه‌ پێداوه‌


٦-ئایا خەم گـرانترە یــــــان گریـــــــان؟ کامیانت لا خۆشترە؟کەسیکی خۆراگری بە رامبەر فرمیسکەکانی خۆت؟ قەت هەوڵت داوە گریانەکەت بشـاریتەوە؟

به‌دڵنیاییه‌وه‌ هه‌ردوكیان...خه‌م زۆر گرانه‌ به‌ڵام خۆشم به‌حاڵی ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌توانن خه‌م بكه‌ن به‌گریان بۆ خاڵیبونه‌وه‌ی ئازاره‌كانی ناخ و خه‌مه‌كانیان....له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانای گریانم نیه‌ هه‌ڵگری خه‌مم حه‌زم له‌گریانه‌....نه‌ك خۆڕاگر به‌ئاسانی فرمێسكم ناڕژێت ئه‌مه‌ دڵ ڕه‌قی نیه‌ ئه‌مه‌ نه‌هامه‌تیه‌ مرۆڤ توانای گریان و فرمێسك ڕژانی كه‌م بێت یان نه‌ی بێت ئه‌وه‌شم به‌شدراوه‌....گریانی ئاشكرام دوجار زۆر بووه‌ توانای ئه‌وه‌م نه‌بووه‌ زاڵ بم به‌سه‌ر خۆما دوای ئه‌وه‌ وام هه‌ست كردووه‌ فرسه‌تێك بووه‌ بۆ پاك بوونه‌وه‌ی ناخێك كه‌هه‌ڵگری هه‌موو جۆره‌كانی خه‌م و ئازار بووه‌...


٧- بیرت لە ژیانی هاوسەری کردووتەوە؟/پرسیاریکی شەخسیە جوابی نەیەیتەوە ئاساییە.

هه‌رچه‌ند سه‌رم سوڕما ئه‌م پرسیاره‌ت له‌كوێوه‌ دۆزییه‌وه‌ ،،، نه‌وه‌ڵا به‌قوربان ته‌وبه‌ ئه‌گه‌ر جارێكیش بیرم لێ كردبێته‌وه‌ ئیتر نایكه‌مه‌وه‌ هههههههه
ئه‌وه‌ش هۆكاری خۆی هه‌یه‌ و ڕه‌ئی خۆمه‌ هیوادارم هاوڕییان خراپ لێكی نه‌ده‌نه‌وه‌...چۆن جوابی نایه‌مه‌وه‌ ئه‌و عاله‌مه‌ به‌ده‌ستیه‌وه‌ ئه‌ناڵینن ههههه


ئیتر هیچم نەمــــــــا  و خۆشــــی تۆ
تەمەنا ئەکەم  لە ژیان ئاسودەو سەرکەوت و لەش ســــاغ بیت


سوپاس بۆ پرسیاره‌ جوانه‌كانت چاوه‌كه‌م
وه‌هیوای سه‌ربڵندی و سه‌رفه‌رازی و ژیانی پڕله‌خۆشیت بۆده‌خوازم
به‌هیوام وه‌ڵامت ده‌ست كه‌وتبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#29 2010-09-07 00:40:11

ruby
خونچەی نوێ
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-01
دواترین سه‌ردان: 2011-02-19
په‌یامه‌كان: 77
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

سلاو کاک مه‌ریوان به‌خیر بییت بۆ ساباته‌ جوانه‌که‌ی کوردژین


من وه‌کو اندامی نویی یانه‌ی کوردژین ده‌ست خۆشیت لیده‌که‌م من تا استا قسه‌م له‌گه‌ل نه‌کردویت ناتناسم به‌س که‌ او هه‌مو ده‌ست خۆشیه‌م بینی بۆ جه‌نابت پیم خۆش بو منیش به‌شداربم

سوپاس بۆ کاک سیروان بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی جه‌نابتان

منیش حه‌زم کرد وه‌ک هاورییان چه‌ند پرسیاریک بکه‌م
هیوادارم ماندت نه‌که‌م به‌ پرسیاراکانم

1-وه‌ک ئه‌لین‌ شعری شاعره‌ کۆنه‌کان به‌قوه‌ت تره‌ له‌ شعری ئیستا؟وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ خؤت شاعیری حه‌زم کرد جوابی ئیوه‌ بزانم‌؟
2-خۆت به‌ چ شاعیریک سه‌رسامی؟
3-هه‌مو که‌سیک هۆیه‌ک کاریگه‌ری هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شعر بنوسیت،ئایه‌ چشتیک کاریگه‌ری له‌سه‌ر کاک مه‌ریوان هه‌بوه‌؟

زۆر خۆشحال بوم 2باره‌ به‌خیربیت سابات روناکتر بویه‌وه‌.

Kurdzhin
گرنگ نیه‌ له‌ سالیکدا 100 هاوری بناسی
گرنگ ئه‌وه‌یه‌ که‌ یه‌ک هاوری بۆ 100 سال بناسی....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#30 2010-09-07 04:02:03

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

center]وه‌ڵام بۆ سۆزی به‌رزوبه‌ڕیز

[/center]
***به‌خێربێت کاک مه‌ریوان***
زۆر به‌خێر بێیت کاک مه‌ریوان میوانێکی ئازیز و خۆشه‌وسیتمانیت خۆشحاڵین به‌ میوانداری کردنی تۆی ئازیز
سوپاس بۆ بۆ ئه‌و کاته‌ی که‌ پێمان ئه‌به‌خشیت بۆ وه‌لام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان..
ئه‌مه‌وێت بپرسم::


بژیت سوپاس...سوپاسی هه‌ستت ده‌كه‌م خۆشحاڵم به‌ئاماده‌ بوونت ،،،به‌دڵنیاییه‌وه‌ كاتێك بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئێوه‌ نه‌بێت بۆ منیش بێ كه‌ڵكه‌
فه‌رموو فه‌رموو به‌قوربان بپرسه‌


-ئایا ڕوویداوه‌ خه‌م بتڕوخێنێت ڕۆژێک له‌ ڕۆژان؟

خه‌م ته‌واو په‌كی خستووم به‌ڵام به‌ڕاده‌ی ڕووخاندن خۆڕاگر بووم و نه‌م هێشتووه‌ ئه‌وه‌نده‌ لاوازم بكات تا وام لێكرد ئێسته‌ وه‌ك هاوڕێییه‌ك له‌گه‌ڵم ئه‌جوڵێته‌وه‌....

-((ئه‌وه‌ی ڕۆشت ڕۆشت وشه‌ی خۆزگه‌ هیچ هیچ سودی نییه‌))
ئه‌گه‌ر بته‌وێت ئه‌م وشه‌یه‌ ئاراسته‌ی خۆت بکه‌یت،،مه‌به‌ستت چی ئه‌بێت لێی؟؟


مه‌به‌ستم له‌به‌كار هێنانی ووشه‌ی خۆزگه‌ ته‌نها بۆ ئه‌و كاتانه‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ بێ ده‌سه‌ڵات بووم یانی توانام نه‌بووه‌ ،،، ئه‌و هه‌موو هه‌ل و فرسه‌ته‌ی ژیانم به‌ئاسانی به‌ڕێكردوو هه‌میشه‌ به‌خۆزگه‌یه‌ك ئاوڕی لێئه‌ده‌مه‌وه‌....

-ئه‌و که‌سه‌ کێیه‌ که‌ زیاتر له‌ هه‌موو که‌س بیری لێ ئه‌که‌یته‌وه‌؟؟

كه‌سێكه‌ ،،،،،،،،ههههههههه ... وه‌ڵا سۆزی گیان بیری زۆركه‌س ئه‌كه‌م نازانم چیت پێ بڵێم به‌ڵام له‌هه‌مووی زیاتر دایكم و ،،،،،،

-ئه‌گه‌ر ڕوویدا که‌سێکت خۆش ویست له‌ کات و شوێنێکی هه‌ڵه‌،،چی ئه‌که‌یت؟؟

ته‌نها سزای ده‌روونی خۆم ئه‌ده‌م كه‌له‌و كاته‌دا زاڵ بووه‌ به‌سه‌رما ،،، وه‌خۆشه‌ویستی كات و ساتیشی نیه‌ ئه‌م ماڵ وێرانه‌ پیاو ئاگادار ناكاته‌وه‌ تا كارێك بۆ خۆی بكات ،،، هه‌ركه‌ زانیوته‌ له‌ژووره‌وه‌ میوانه‌ و ورده‌ ورده‌ ئه‌بێته‌ ساحێبیش،،،،،،،،

-چ شتێک زۆر دل خۆشت ده‌کات،،وه‌ چ شتێک زۆر دڵته‌نگت ده‌کات؟؟

ئا له‌م سه‌رده‌مه‌یا ،،،، كاتێك خه‌تی كۆره‌ك خێرا ئه‌بێته‌وه‌ و لێی تێك ئه‌چێت زۆر خۆشحاڵم .. به‌س ئاخ بۆ ئه‌و كاتانه‌ی نك به‌ مرۆڤ ئه‌كات خه‌ریكه‌ شاخ ده‌ر ئه‌هێنم.....
سۆزی گیان وایه‌ ئه‌وه‌ش ڕاستی بوو به‌ڵام باوه‌ڵامت بده‌مه‌وه‌ ،،،،،
كاتێك هه‌ست بكه‌م كه‌ ئه‌توانم سودێك به‌گه‌له‌كه‌م بگه‌یه‌نم به‌هاوڕێكانم به‌خۆشه‌ویسته‌كانم به‌خزم و كه‌س و كاره‌كانم ئه‌مانه‌ دڵخۆشم ئه‌كه‌ن به‌ڕاستی،،،،،وه‌ پێچه‌وانه‌كه‌شی كه‌ نه‌توانم ئه‌وكارانه‌ بكه‌م و ئه‌و هه‌سته‌م نه‌بێت....



-کێیه‌ ئه‌و که‌سه‌ی به‌ته‌مه‌نت له‌ بیری ناکه‌یت؟؟

دوای دایكم،،،،،ئه‌وكه‌سه‌یه‌ كه‌ برینێكی پێوه‌ جێهێشتم تاكۆتایی ته‌مه‌نم ساڕێژ نابێت...بێ پێچ و په‌نا هههههههههه

- چ کاتێک مه‌ریوان باوه‌نوری زۆر ئه‌ترسێت و هه‌ست به‌ دوودڵی ده‌کات؟؟

ئه‌و كاتانه‌ی هاوڕێیه‌كم توشی كاره‌ساتێك ئه‌بێت بڕیاری خۆكوشتن ئه‌دات ،،، زۆر جار ئه‌مه‌م ڕووبه‌ڕوو بوه‌ته‌وه‌ كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ قایل بوونی ئه‌و كه‌سه‌ زۆر ئه‌سته‌مه‌ نازانم چۆن قه‌ناعه‌تی پێبكه‌م تا واز له‌و كاره‌ بهێنێت و په‌شیمان بێته‌وه‌،،،،،،بۆیه‌ له‌وكاته‌دا هه‌ست به‌ترسان ئه‌كه‌م توشی دووڵی ئه‌بم.......

-وا هه‌ست بکه‌ ئێستا هه‌موو دنیا گویت لێ ئه‌گرێت::
             چییان پێ ده‌ڵێیت؟؟


وه‌ڵا هه‌رناوێرم ده‌م بكه‌مه‌وه‌ له‌وكاته‌یا كێ قسه‌ی بۆ دێ هههههههههه نابه‌خوا ئه‌وه‌ له‌من ناوه‌شێته‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌غیره‌ت نیم قسه‌ بۆو عاله‌مه‌ بكه‌م

له‌زمانی ئه‌م شاعیره‌وه‌ پییان ده‌ڵێم :


ژیانی دونیا هات و چونێكه‌...
هه‌بوونیكه‌ی هه‌ر نه‌بوونێكه‌...
ئه‌م كه‌شمه‌ كه‌شه‌ نه‌تیجه‌ی بۆشه‌..
ئیراده‌ی له‌ده‌ست (كاف)و(نونیكه‌)...



به‌خوا ئه‌ویش له‌به‌رخاتری تۆ ئه‌وه‌ش ده‌ڵێم ئه‌گینا من كوری ئه‌وه‌ نیم هههههههههههه

-مه‌ریوان باوه‌نوری له‌ په‌یامێکی تایبه‌تدا وتی پێم مه‌ڵێ ((کاک)) چونکه‌ ئه‌و وشه‌یه‌ گه‌وره‌ترین به‌جێ هێشت له‌ ژیانم!!!!!
ئه‌وکات هیچم نه‌وت،،،به‌لام ئێستا ده‌پرسم بــــــــــــــــــۆۆۆ؟؟


17ده‌ستت خۆش بێت ئیشێكی چاكت كرد ڕۆژان ڕۆژی له‌دوایه‌،،،،،قه‌رزكۆن ئه‌بێت و نافه‌وتیت...

سۆزی گیان ئه‌و وشه‌یه‌ كه‌ئێمه‌و ئێمه‌ مانان به‌ناوی ڕێزه‌وه‌ به‌كاری دێنین له‌ژیانی ڕۆژانه‌ماندا گه‌وره‌ترین كاره‌سات دروست ده‌كات ئه‌گه‌ر كه‌مێك دنیای ئه‌ده‌ب و شیعرو چیرۆكی كورد ئه‌بینین چ ده‌نگۆیه‌كی ناوه‌ته‌وه‌ ،،، راسته‌ وشه‌كه‌ له‌ سێ پیت پێك هاتووه‌ وه‌زۆر ساده‌شه‌ ،،، به‌لام وشه‌یه‌كی زۆرناخۆشه‌ ،،،، بۆنمونه‌ كچان زۆر به‌رامبه‌ر كوران له‌ شوێنه‌گشتیه‌كان قوتابخانه‌ تا خوێندنی زانكۆش ئه‌و وشه‌یه‌ ئه‌كه‌ن به‌به‌ردێكی گه‌وره‌و به‌ناوی ڕێزه‌وه‌ ئه‌یده‌ن به‌سه‌ری كوڕاندا ،،،ئاخر چۆن لام ناخۆش نابیت به‌یانی كوڕه‌ش عاشقی كچه‌كه‌ ئه‌بێت و ئه‌و به‌رده‌ی ئه‌و كچه‌ به‌ناوی ڕێزو كاكه‌وه‌ خستویه‌تهیه‌ ڕێگاكه‌ی هه‌رگیز ناتوانێت لای بات و كاتێك هه‌موو شتێك ته‌واو بوو،،، كچه‌كه‌ش به‌مه‌ ئه‌زانێ ئه‌ڵێت خۆ به‌خوا منیش به‌درێژی ئه‌م هه‌مووكاته‌ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ بووم ئه‌و بڵێ خۆشم ئه‌وێی .... ئاخر خوشكی من به‌چی تۆ زنجیری پاره‌نه‌كراوی كاكت كردۆته‌ گه‌ردنم و چاوه‌ڕێی وشه‌یه‌كی وا پیرۆزم لێئه‌كه‌ی،،،، منیش به‌ده‌ر نیم له‌و ڕوداوانه‌ی ڕووی داوه‌ ،،،، جاله‌به‌ر ئه‌مه‌ش باتاوێك گوێ له‌ ئه‌زیزو خۆشه‌ویستی من عبدڵاپه‌شێو بگرین............بزانین چیمان پێ ئه‌ڵێت:


كـــــــــــــــــاك
پێش ئه‌وه‌ی بێمه‌ به‌رده‌مت
كام بیری جوان خرپه‌داره‌،،
كام دێڕ هه‌ڵبه‌ست زۆر به‌كاره‌،،
شانه‌ی ئه‌كه‌م وه‌ك په‌رچه‌مت
له‌ماوه‌ی چاوقوچانێكا،،
هه‌زارو یه‌ك خه‌ونی شیرین،
ئه‌مكه‌ن به‌(مه‌م)ئه‌تكه‌ن به‌(زین)
له‌خه‌یاڵما
پاییز...به‌هاری لێ ئه‌تكێ..
دره‌ختی ڕووت
گه‌ڵای سه‌وزی پێوه‌ ئه‌لكێ...
به‌ڵام سه‌د ئاخ ئه‌ی ده‌روون پاك..،
كاتێك بانگم ئه‌كه‌ی به‌كاك..،
كاك وه‌كو مار
به‌ره‌و گوێچكه‌م گینگڵ ئه‌دا..
كه‌دێمه‌ گۆ
خۆی له‌زمانم لول ئه‌دا،،
هێدی ...هێدی
قوتم ئه‌دا كفنی زه‌ردی نا ئومێدی،،،

من له‌دڵتام
له‌ده‌روونتام،،
له‌گلێنه‌ی چاوی ڕوونتام،،
شه‌رم مه‌كه‌ به‌ناوی ڕووت
ناوم بێنه‌ پڕ به‌گه‌رووت
باله‌یه‌كتر ئاشكرا بین
تاكه‌ی له‌ناو ئاگرا بین
نه‌تۆ(خۆشكه‌ی)نه‌من(كاك)م،،
خۆشه‌ویستی ده‌روون پاكم...


من داوای هاوڕێیانه‌تان لێئه‌كه‌م خراپ له‌مه‌به‌ستم حاڵی نه‌بن كه‌سێكی وه‌ك عه‌بدوڵاپه‌شێو به‌و گه‌وره‌ییه‌ چ شتێك پاڵی پێوه‌ ناوه‌ بۆ نوسینی ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ ،،،،ڕێگه‌ی به‌رامبه‌رتان بده‌ن بائازاد بن له‌گفتوگۆ ئه‌گینا كه‌سانی وه‌ك ئه‌م شاعیره‌ ئاگاداری لێ ئه‌دات و هه‌زارانی وه‌ك منیش پێوه‌ی ده‌ناڵێنین ههههههههههه سۆزی كاری خۆتت كرد باشه‌....


-مه‌ریوان باوه‌نوری به‌ بابه‌ته‌کانی و هۆنراوه‌کانیدا
                به‌که‌سێکده‌چیت له‌ لا کاروانی خۆشه‌ویستی جێ مابێت!!ئایا وایه‌؟؟


ئه‌ره‌وه‌ڵا ئه‌وه‌نده‌ جێماوم به‌خێرایی فرۆكه‌ش پێی ناگه‌مه‌وه‌ ئه‌زانم


دوای خوێندنه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی بۆت ده‌رده‌كه‌وێت له‌وه‌ ده‌چێت ئێسته‌ بتوانم هه‌ندێك شت بشارمه‌وه‌ به‌ڵام خۆ هۆنراوه‌ لێناگه‌ڕێ ئه‌و كاره‌ بكه‌م..


-خاوه‌نی چ هه‌ستێک ده‌بیت که‌ خه‌ڵکانێک وه‌سفت بکه‌ن به‌ چه‌ند سیفه‌تێک که‌له‌تۆدا نه‌بێت؟؟

ئه‌گه‌ر شتێكی له‌و شێوه‌یه‌ ڕویدابێت هه‌وڵ ئه‌ده‌م خۆم له‌سه‌ر ئه‌و سیفه‌تانه‌ ڕابێنم كه‌خه‌ڵكی به‌لایانه‌وه‌ جوانه‌ چونكه‌ منیش به‌شێكم له‌خه‌ڵك..



با هێنده‌ به‌س بێت هاهاها
ئه‌زانم زۆر ماندوو ده‌بیت به‌ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان
هیوای ته‌مه‌ن درێژی و له‌ش ساغیت بۆ ده‌خوازم..
سه‌رکه‌وتوو بیت له‌ ژیان..



ئائا بابه‌س بێت ژماره‌ت دانه‌ناوه‌ تا نه‌زانم چه‌ند پرسیاره‌
قه‌یناكه‌ ،،،
سوپاس بۆپرسیاره‌كانت به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ست به‌خۆشحاڵی ده‌كه‌م نه‌ك ماندوێتی به‌س له‌خوای گه‌وره‌ داواكارم توانیبێتم به‌وه‌ڵامه‌كان قایلت كه‌م و ڕازی بیت له‌ جوابه‌كانم ،،،وه‌ هیوای سه‌ركه‌وتووی و كامه‌رانیت بۆ ده‌خوازم هیوادارم هه‌میشه‌ ئاوا ڕووخۆش و لیو به‌خه‌نده‌ بیت،،، به‌ڵام هیوادارم كه‌مێك به‌و شێوه‌یه‌ش زاڵم نه‌بیت له‌پرسیار كردن هههههههههههههههه ئه‌زانم خۆت ته‌واو بویت ئابه‌وخوایه‌ به‌مه‌م بزانیایه‌ كارێكم ئه‌كرد مه‌گه‌ر خۆم بزانم ده‌ستی ئه‌و شه‌نێ خانه‌ خۆش بێت من له‌پێشا به‌زه‌یم پێتا هاته‌وه‌ ئه‌و هه‌موو پرسیاره‌م بینی به‌س حه‌قت بووه‌،،،هههههههههه
به‌گه‌وره‌یی خۆت بمان بوره‌ له‌هه‌ڵه‌و كه‌م و كورتیمان چاو پۆشی بكه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#31 2010-09-07 17:50:07

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

سڵاو و ڕێز

ده‌ست خۆشی بۆ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی سابات و بۆ کاک سیروان گیان به‌تایبه‌تی هیوای سه‌رکه‌وتن له‌گشت بواری ژیانی ئاواتمه‌ .. زۆر به‌خێر بێیت کاک مه‌ریوان گیان به‌ڕاستی چاوه‌کانم گه‌شبوون به‌ میوانداری کردنه‌که‌ی به‌ڕیزت ، به‌هیوای ماندوو نه‌بیت له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌کاندا ، کاک مه‌ریوان گیان ئاگات لێیه‌ ئه‌و سۆزییه‌ چه‌ند پرسیاره‌کانی زۆرن به‌س حه‌قی هه‌مووتانم لێکرده‌وه‌ به‌ پرسیاره‌کانم ههههههاا ،  هه‌ربژیت به‌ ژیانێکی خۆش ..
پێمخۆشه‌ منیش به‌م چه‌ند پرسیاره‌ به‌ژدارببم له‌گه‌لتدا ..


1- کاک مه‌ریوان له‌ کوردستاندا به‌ چ شێوازێک ژیان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت؟
2- وته‌یه‌کی زۆر جوان هه‌یه‌ ئه‌ڵێت : ( ژیان دوو رۆژه‌ ،رۆژێک له‌گه‌ڵ تۆ ، رۆژێک دژ به‌تۆ ، ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌گه‌ڵ تۆیه‌ له‌خۆبایی مه‌به‌ ، ئه‌و رۆژه‌ی دژ به‌تۆیه‌ نائومێد مه‌به‌) ئه‌م وته‌یه‌ له‌لای من جێگه‌یه‌کی زۆری داگیرکردووه‌ له‌ بیره‌کانمدا ، ئه‌ی هه‌لسه‌نگاندی لای تۆ به‌ چ شێوازکه‌؟
3- (5)ئه‌ندام ده‌ست نیشان بکه‌ که‌ نایان ناسیت نه‌ له‌ مسن نه‌ له‌یاهوو ...... به‌ڵام زۆر لات شیرینن  به‌هۆی هه‌رشتێکه‌وه‌ بێت له‌یانه‌ بۆت ده‌رکه‌وتبێت ؟
4- (5) جوانترین بابه‌ت دیاری بکه‌ که‌ ئه‌ندام خۆی ئاماده‌کاری بابه‌ته‌که‌ بووبێت له‌ نێو یانه‌دا؟
5- ژیان ئه‌گه‌ر ته‌نها بریتی بووایه‌ له‌ (ناخۆشی) له‌ بیرکردنه‌وه‌کانی تۆدا چۆن ده‌بوو ؟


با به‌س بێت ، پرسیاری زیاترم هه‌بوو به‌ڵام پرسیاره‌کانی سۆزی هێنده‌ زۆربوون ئه‌زانم زۆر هیلاک بویت بامنیش هێنده‌ هیلاکت نه‌که‌م .. هیوای ژیانیکی کامه‌ران و ئاسوده‌ت بۆ ئه‌خوازم ئیشه‌ڵلا هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتو سه‌رفراز بیت..
هه‌ر سه‌رکه‌وتو بیت و کاتێکی شاد و ئارام

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#32 2010-09-07 17:59:03

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2015-04-05
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

سه‌ره‌تا به‌خێڕهاتێنێکی گه‌رمت ئه‌که‌م بۆ ساباته‌ رازاوه‌که‌ی کوردژین
زۆر خۆشئحالم که‌ ده‌بینیم که‌ میوانی ئه‌م جاره‌ی ساباتی
هیوادارم سه‌رکه‌وتوبیت له‌ ژیاندا
هیوای خۆشبه‌ختیت بۆ ده‌خوازیم
منیش ئه‌م چه‌ند پرسیاره‌م هه‌یه‌:
1:هه‌ستت چؤن بوو که‌ کاک یادگار پێی وتیتیت له‌م بابه‌تی 1-6 یادی منالان به‌شدار به‌؟
2:پیرۆزه‌ بویت به‌ په‌یامنێڕ ،هیوادارم په‌یامنێڕێکی سه‌رکه‌وتووبیت و به‌رده‌وامبیت ،، هه‌ستت چۆن بوو که‌ پله‌که‌ت گۆردرا بۆ په‌یامنێڕ؟
3:به‌دوو وشه‌ پێناسه‌ی ئه‌شق بکه‌؟
4:ئامۆژگاریت بۆ من چییه‌؟

سه‌رکه‌وتن و ته‌مه‌ن درێژیت ئاواتمه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#33 2010-09-08 00:59:33

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ ئارامی برام گیان



سڵاو سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشی له‌كاك سیروان ده‌كه‌م بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م میوانداریه‌ی
كاك مه‌ریوانی هه‌میشه‌ خۆشه‌ویتی یانه‌كه‌مانهاوڕێی هه‌میشه‌یی تایبه‌تیم،
هاوڕێ گیان به‌خێرهاتنت ده‌كه‌م بۆ ئه‌م میوانداریه‌ پێم خۆشبوو منیش وه‌ك هه‌موو ئه‌ندامان پرسیار له‌ كاكه‌ی میواندار بكه‌م.


كوره‌ وه‌ڵا مه‌منوون هاتی بۆ خێراتنم،،،هه‌ر هاورێ نیه‌ وه‌ته‌نیا. برایشه‌،،،جا بۆ نایكه‌ی خوا قه‌زا حورمه‌تت هه‌یه‌ ...
به‌س تۆ له‌ماڵیشا وازم لێ نایه‌ری ئه‌رێ بۆ له‌یرایشه‌ هایته‌ دوامۆ هههههههههههههه
قوربانتم..فه‌رموو له‌حه‌نای تۆ ساحێوی هیچ نیم


1-ئایا مه‌ره‌گیان كوردستان به‌تایبه‌تی گه‌رمیان تایبه‌ت تر له‌وه‌ش باوه‌نووری خۆش گه‌ره‌كه‌؟،ئه‌گه‌ر ئا بۆچی له‌سه‌ره‌وه‌ له‌ وه‌ڵامی یه‌كێك له‌پرسیاره‌كانی كاك هه‌مواردا وتوویه‌سی حه‌زده‌كه‌م هه‌ر نه‌گه‌ڕێمۆ بۆ كوردستان؟وه‌ ئه‌گه‌ر خۆشی نه‌گه‌ره‌كه‌ بۆ چی؟

ئه‌ره‌وه‌ڵا وازمان لێ بێرن نایده‌مه‌ دنیا گشتی،،،برا گیان له‌و بوخته‌ وه‌ڵا وام نه‌وت و نایشی یه‌ژم ئه‌و كاكه‌ وتی حه‌ز له‌سه‌فره‌و شتی وا ئه‌كه‌ی منیش وتم ئا ئه‌گه‌ر وه‌ده‌سی خۆم بێت و گیرفانیشم له‌گوێم بكا نایه‌مۆ بۆماڵ مه‌به‌ستم كوردستان نیه‌ ئه‌گه‌ر واوایه‌ له‌ ئێران نه‌ئه‌هاتمۆ،،، ئه‌بۆ خۆشم نه‌گه‌ره‌كوێ له‌یرا هاتمه‌ دنیاوه‌ له‌یرا له‌ژیان تێگه‌ییم له‌یرا ئێش و تاڵی و خۆشی و شیرینی ژیانم تام كرد،،ئه‌و هه‌موو یادگاریه‌ چۆن له‌بیرم بوه‌مۆ... ناوێ ئه‌وه‌ وه‌ده‌ستی من نیه‌ وه‌ده‌سی دڵ و ده‌رونمه‌...له‌ناوی ئه‌وایه‌...

2-زۆربه‌ی وه‌خته‌كانت له‌ كوێ به‌ خۆشحاڵی ‌وه‌ بردوه‌ته‌ سه‌ر؟بۆچی؟

وه‌كو وه‌ختی زۆر خۆش ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت گستی وێ ئه‌وا له‌ ئه‌سفه‌هان ئه‌گه‌ر لای خۆمان و ژیانی تایبه‌تی وێ ئه‌وا قه‌ورسانه‌كه‌ شایه‌ت وێ خۆشترین وه‌خت و زۆرترین وه‌خت شه‌و و ڕۆژیش هه‌ر هالمه‌وێ...وه‌تامه‌...


3-مه‌ریوان باوه‌نووری پیرۆزترین چت لای تۆ چی چتێكه‌؟تۆزێك له‌سه‌ری بدوێ؟

كوره‌ وه‌ڵا ئه‌وه‌نه‌ چتی پیرۆز و موباره‌ك زۆره‌ نازانم چی بێژم و كامیانه‌ دیاریكه‌م بێجگه‌ پیرۆزی دین ئه‌وه‌ هاله‌ به‌رده‌می گشت شتێكۆ،،،،
وه‌عد،به‌ڵین،په‌یمان....ئه‌مه‌ لای من زۆر پیرۆز و موباره‌كه‌ حه‌ز ناكه‌م قه‌ت ئه‌وه‌م تیانه‌وێ حه‌زه‌كه‌م دایمه‌ له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆموم.. ئه‌مه‌ زۆر قسه‌ی گه‌ره‌كه‌ كه‌ ئه‌وێ وه‌ختی تایبه‌تی بۆ حازركه‌ی ،،ئه‌گه‌ر گوێ له‌برای خۆت ئه‌گری تۆیش و هاوڕێیانیش قه‌ت ئه‌وانه‌ له‌بیر مه‌وه‌نۆ...

4- مه‌ره‌گیان ئاگام لێی هه‌یه‌ شیعرێكت له‌ناو یانه‌كه‌ دانا به‌ناونیشانی په‌رستگا به‌ڵام بڵاو نه‌كریاوه‌! ئه‌و كاته‌ چی هه‌ستێكوو بوو؟ وابزانم تووڕه‌ش بووی دڵنیانیم.

بڵاو كرایه‌وه‌ به‌ڵام لایان برد هههههههههه ئاخر من سه‌ره‌تای یانه‌م بوو كه‌سیانم به‌باشی نه‌ئه‌ناسی له‌ده‌سته‌ی به‌ڕێو به‌رایه‌تی تا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ بكه‌م بڵیم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ نه‌نوسراوه‌ به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ ده‌ستی ئه‌و هاوڕێیه‌ خۆش بێت كه‌ به‌گوێره‌ی یاساكان هه‌ڵسوكه‌وتی كرد ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ی لابردو سڕییه‌وه‌ ،،،، من ده‌ست خۆشی لێئه‌كه‌م و هیوادارم به‌ به‌ڕیوبه‌رایه‌تی و به‌ئه‌ندامان بتوانین گوێ له‌یاساكان بگرین...ڕێزی بگرین
جا بۆ توڕه‌ نه‌بم له‌هۆنراوه‌ نوسینا چۆن كفر هه‌یه‌ خۆ وابێت هه‌موو شاعیره‌كان كافر بوون ،،،له‌به‌ر ئه‌وه‌ لابرابوو كه‌گوایه‌ كفری تیاكراوه‌ ئه‌گه‌ر واشبێت من داوای لێبوردن له‌خوا و له‌ ئه‌ندامانیش ئه‌كه‌م،،،،،،،،،،،به‌ڵام له‌ ئه‌ده‌ب و هونه‌ر دا به‌تایبه‌ت هۆنراوه‌ ،،، ئه‌گه‌ر ناوی جێگایه‌كی دینی بێت به‌مانای ئه‌وه‌ نیه‌ تۆ بێڕێزی پێبكه‌ی ،،، مانای ئه‌وه‌یه‌ تۆ بۆ پیرۆزی ده‌ستت بۆو جێگایه‌ درێژ كردووه‌ .............ده‌ستیان خۆش بێت وابزانم تاوان له‌منا بوو...


5-مه‌ره‌گیان ببوره‌ به‌ڵام من وه‌ڵامه‌كانیشم به‌ گه‌رمیانی گه‌ره‌كه‌ یه‌عنی به‌ زمانه‌كه‌ی خۆمان.


ها تێرت خوارد ئه‌وه‌ گشتیم وه‌ زوانه‌كه‌ی لای خۆمان بۆ وتی به‌س یه‌كێكیان نه‌وێ ئه‌ویش له‌به‌ره‌وه‌ی بۆ گشتی و ...........

وه‌ڵا پرسیارێكی تریشم هه‌بوو به‌ڵام نه‌مكرد له‌وانه‌یه‌ بزانیت كام پرسیاره‌
له‌ دوایشدا به‌ خێرهاتی به‌ هیوام بێزارم نه‌كردبیت.


ئه‌ی بۆ ئه‌وه‌یشته‌ نه‌وت هه‌ر گیرام وه‌ك ئه‌وانه‌ی سۆزی واوایه‌ وه‌ڵا ئیحتاتیو من جواوم ئه‌دایتۆ
به‌س عه‌یبه‌ تۆ خۆت ئه‌شاریتۆ نایه‌ژی ئه‌مه‌ برای گه‌وره‌مه‌
حه‌ق و حساوه‌كه‌ت بۆ دوایی...
خۆشحاڵ بووم براكه‌م به‌به‌شداری كردنت له‌م میواندارییه‌ سوپاس بۆ پرسیاره‌كانت هیوادارم وه‌ڵامت به‌جوانی ده‌ست كه‌وتبێ
هیوام سه‌ركه‌وتنته‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#34 2010-09-08 01:24:59

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ هاوڕێی تازه‌مان زۆر خۆشه‌ویستruby



سلاو کاک مه‌ریوان به‌خیر بییت بۆ ساباته‌ جوانه‌که‌ی کوردژین
من وه‌کو اندامی نویی یانه‌ی کوردژین ده‌ست خۆشیت لیده‌که‌م من تا استا قسه‌م له‌گه‌ل نه‌کردویت ناتناسم به‌س که‌ او هه‌مو ده‌ست خۆشیه‌م بینی بۆ جه‌نابت پیم خۆش بو منیش به‌شداربم
سوپاس بۆ کاک سیروان بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی جه‌نابتان
منیش حه‌زم کرد وه‌ک هاورییان چه‌ند پرسیاریک بکه‌م
هیوادارم ماندت نه‌که‌م به‌ پرسیاراکانم

سوپاس هاوڕیی خۆشه‌ویست ئه‌وه‌ ئه‌ركی منه‌ به‌خێرهاتنی گه‌رمت بكه‌م بۆ ناو ئه‌م هاوڕێ خۆشه‌ویستانه‌و بۆ ناو یانه‌جوانه‌كه‌مان به‌هیوام كاتێكی خۆش به‌سه‌ر به‌ریت و بتوانین به‌هه‌موومانه‌وه‌ پێشتری خه‌ین و به‌ڕیزیشتان سود له‌برگه‌و بابه‌ته‌كانی نێو ئه‌م یانه‌ جوانه‌یه‌ وه‌ربگریت،،،،فه‌رموو به‌قوربان ده‌رگای پرسیار به‌سه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێكی یانه‌كه‌مان واڵایه‌ به‌ڕێزیشتان ئه‌ندامی ئه‌م یانه‌یه‌ن و منیش له‌ خزمه‌ت پرسیاره‌كانتم بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌..به‌دڵنیاییه‌وه‌ من له‌وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاری هاوڕییان ماندوو نابم و خۆشحاڵیش ئه‌بم..

1-وه‌ک ئه‌لین‌ شعری شاعره‌ کۆنه‌کان به‌قوه‌ت تره‌ له‌ شعری ئیستا؟وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ خؤت شاعیری حه‌زم کرد جوابی ئیوه‌ بزانم‌؟

ئه‌زیزم دنیای شیعر زۆرگه‌وره‌یه‌ گه‌وره‌تر له‌وه‌ی كه‌بیری لێئه‌كه‌ینه‌وه‌،، وه‌ شیعری شاعیره‌ كۆنه‌كان نا شیعری كلاسیك و ڕۆمانتیك و ڕیالیزم و تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆشمان هه‌ر پێش كه‌وتوو بووه‌ ،،،،، ئه‌وه‌ی له‌شیعری كلاسیكدا بووه‌(كۆن)خۆت واته‌نی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ له‌سه‌ر وشه‌كاری و ته‌عه‌سوب و كێش و سه‌روا بووه‌ وای كردووه‌ ئه‌و شیعره‌ زیاتر به‌له‌زه‌ت بێت چێژی تایبیتی به‌خوێنه‌ر بدات ،،،به‌ڵام ڕاسته‌ لێهاتووی و گه‌وره‌ی شاعیرانیشی تیابووه‌ و ئه‌و مێژووه‌ جوانه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیان به‌به‌رزی و پیرۆزی بۆ جێ هێشتووین....به‌نیسبه‌ت شیعری تازه‌شه‌وه‌ نازانم شیعر حور یان ئازاد بڵێم یان شیعری سپی یان تازه‌گه‌ری ...ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌بیری لێده‌كرێته‌وه‌ به‌ڵێ ئێسته‌ش زۆر شیعری نوێمان هه‌یه‌ زۆر شاعیری سه‌ركه‌وتوو ده‌ست ڕه‌نگینیشمان هه‌یه‌ ،،، ئه‌وانیش دڵنیام ئه‌م مێژوو و ئامانه‌ته‌ی شیعرو ئه‌ده‌بی كوردی به‌به‌رزی و پیرۆزی ئه‌ده‌نه‌ ده‌ست ئێمه‌و نه‌وه‌كانی داهاتووش ... به‌ڵام ئه‌وه‌ لاوازی ئێمه‌ ناوه‌ڕۆكی شیعر ناخوێنینه‌وه‌ ئیتر وا هه‌ست ئه‌كه‌ین به‌هێزنین ئه‌و شیعرانه‌ ،،، به‌ڵام وابزانم زیاتر ئه‌م په‌نده‌ جوانتر ڕوونی ده‌كاته‌وه‌،،،كه‌ ده‌ڵێت شت كۆن بوو به‌نرخ ئه‌بێت ... یانی ئه‌و شیعرانه‌ی كۆن وه‌ك ئه‌تیغه‌یان لێهاتووه‌....
ئێسته‌ خاوه‌نی شاعیری زۆر گه‌وره‌و به‌تواناین نه‌ك شیعری جوان و به‌واتا ده‌نووسن به‌ڵكو زمانی كوردیشیان به‌ ووشه‌ی تازه‌و نوێ ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه‌،،نموونه‌شیان وه‌ك شێركۆ بێكه‌سی شاعیره‌ ...به‌ڵام یه‌ك شت هه‌یه‌ بۆ زانینت من شاعیر نیم ته‌نها هۆنراوه‌ ده‌نووسم و داهاتوو و لێهاتووی ئه‌وه‌م له‌سه‌ر دیاری ئه‌كات...سوپاس

2-خۆت به‌ چ شاعیریک سه‌رسامی؟

وه‌ڵا له‌م سه‌رده‌مه‌ من ده‌روێشی ،،،،،،،،،،شاعیری گه‌وره‌،،،،عبدالله په‌شێوم.....زۆرزۆرم خۆش ئه‌وێت و شیعره‌كانیشی زۆر ساده‌ن به‌ڵام گه‌وره‌ن..

3-هه‌مو که‌سیک هۆیه‌ک کاریگه‌ری هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شعر بنوسیت،ئایه‌ چشتیک کاریگه‌ری له‌سه‌ر کاک مه‌ریوان هه‌بوه‌؟

وه‌ڵا ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره‌یی بێكه‌سی له‌ته‌مه‌نێكی ژیاندا ناڕه‌حه‌تی و ئازار جوانی سروشت خۆشه‌ویستیه‌كی مناڵانه‌ش

زۆر خۆشحال بوم 2باره‌ به‌خیربیت سابات روناکتر بویه‌وه‌.

زۆر زۆر حورمه‌تت هه‌یه‌ هاوڕێ ی خۆشه‌ویست به‌دڵنیاییه‌وه‌ به‌هاتنی به‌ڕیزتان ڕوناكترتان كرده‌وه‌
هیوام سه‌ركه‌وتنته‌ له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#35 2010-09-08 19:24:20

Rega Shyaw
کازیوەی یانە
Iraq
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-24
دواترین سه‌ردان: 2019-07-18
په‌یامه‌كان: 1002
WindowsXPMSIE

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

سابات بوو به‌ پڕشنگدارتین شوێن له‌سه‌ر زه‌مینی نێت...
سابات بو به‌ مارکس و فه‌هد و گیڤارا و گشت شه‌یدایانی مارکسیزم ...


سڵاو ده‌ستت خۆش کاک سیروان گیان بۆ رووناک کردنه‌وه‌ی سابات....

مه‌ری گیان چۆنیت ؟ حه‌ز ئه‌که‌م ئاوا بانگت بکه‌م چونکه‌ زۆر خۆشه‌ویستی ...

ئه‌م وشانه‌ لای تۆ چی ئه‌گه‌یه‌نن:

دایـــــــــــــک:

مارکس و فه‌لسه‌فه‌که‌ی:

خۆشه‌ویستی ئافره‌ت:

خۆشه‌ویستی نیشتیمان:


ئایا کاکه‌ مه‌ریوان تا چه‌ند کتێب ده‌خوێنێته‌وه‌ ؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌خوێنێته‌وه‌ چی ده‌خوێنێته‌وه‌ ؟

کاکه‌ مه‌ریوان وابزانم که‌سێکیت شێت و شه‌یدای فه‌لسه‌فه‌که‌ی مارکسیت ؟ ئایا چۆن تێکه‌ڵ به‌م فه‌لسه‌فه‌ بوویت ؟ ئایا جگه‌ له‌ کتێبه‌کانی ئه‌م پیاوه‌ گه‌وره‌یه‌ که‌ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی کردووه‌ کاریگه‌ری کام  فه‌یله‌سوفت‌ له‌سه‌ره‌ ..؟

ئایا له‌ که‌یه‌وه‌ نێت به‌ کار ده‌به‌یت ؟ وه‌ ئایا تا چه‌ند سوودی بۆت هه‌بووه‌  وه‌کو رۆشنبیری و بابه‌ته‌کانی ؟

وابزانم به‌ڕێزتان شاعیریشن له‌ که‌یه‌وه‌ ده‌ستت به‌ نووسینی کردووه‌؟ کاریگه‌ری کام شاعیرت له‌سه‌ره‌ ؟

کاکه‌ مه‌ریوان به‌ڕێزت شیعر ده‌نوسیت به‌ڵام وابزانم به‌ پێی چه‌ند پێوانه‌یه‌ک شیعر و فه‌لسه‌فه‌ یه‌ک ناگرنه‌وه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ قسه‌کانی گه‌وره‌ فه‌یله‌سوف ئه‌فڵاتوون دا دیاره‌ ؟

ئه‌و رۆژه‌ شیعرێکی به‌ڕێزتانم بینی له‌ ماڵپه‌ری کورد ژین دا بڵاو کرایه‌وه‌ به‌ ناوی ( گـــــــــــــۆڕ ) ئه‌م شیعره‌ ده‌چێته‌ خانه‌ی ژیان و مردنه‌وه‌ په‌یوه‌ندیه‌کی زۆر چاکت دروس کردووه‌ و پرسیار له‌ خوێنه‌ر ده‌که‌یت و داواکاریه‌کیشت له‌ خوێنه‌ر هه‌یه‌ وه‌کو له‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م شیعره‌ بۆم روون بووه‌وه‌ ده‌ست خۆشیت لێ ئه‌که‌م به‌راستی زۆۆر مانادار بوو زیاد له‌ ده‌ جار خوێندمه‌وه‌ ئینجا تێیگه‌یشتم ...
به‌ بروای من پرسیاره‌که‌ت له‌ خوێنه‌ر ئه‌وه‌یه‌ تا چه‌ند بروات به‌ ژیان و مردن هه‌یه‌ ؟
داواکاریه‌که‌شت ئه‌وه‌یه‌ گۆر شوێنێکی تاریکه‌ و به‌ خوێنه‌ر ده‌ڵێیت باوه‌رت پێی هه‌بێت ؟
تا چه‌ند ئه‌م دوو وته‌یه‌ راسته‌ ؟



له‌ کۆتایی دا ڕێز و سڵاوم بۆت هه‌یه‌ من زۆۆر سه‌رسامم پێت کاکه‌ مه‌ری گیان

برا بچوکت ڕێگا شیاو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#36 2010-09-09 00:36:29

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ شازاده‌ شه‌نێ ی خۆشه‌ویست





سڵاو و ڕێز
ده‌ست خۆشی بۆ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی سابات و بۆ کاک سیروان گیان به‌تایبه‌تی هیوای سه‌رکه‌وتن له‌گشت بواری ژیانی ئاواتمه‌ .. زۆر به‌خێر بێیت کاک مه‌ریوان گیان به‌ڕاستی چاوه‌کانم گه‌شبوون به‌ میوانداری کردنه‌که‌ی به‌ڕیزت ، به‌هیوای ماندوو نه‌بیت له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌کاندا ، کاک مه‌ریوان گیان ئاگات لێیه‌ ئه‌و سۆزییه‌ چه‌ند پرسیاره‌کانی زۆرن به‌س حه‌قی هه‌مووتانم لێکرده‌وه‌ به‌ پرسیاره‌کانم ههههههاا ،  هه‌ربژیت به‌ ژیانێکی خۆش ..
پێمخۆشه‌ منیش به‌م چه‌ند پرسیاره‌ به‌ژدارببم له‌گه‌لتدا ..

ڕێز كه‌ ئه‌ركی منه‌ له‌ به‌ڕێزتانی بگرم بۆ ئاماده‌بوونی ئه‌م میوانداریه‌م ،،،منیش هه‌مان هیواو ئاواتی به‌ڕیزتانم هه‌یه‌ بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕیو به‌رایه‌تی به‌گشتی و ئه‌ندامان و جه‌نابیشتان به‌تایبه‌تی،،،چاوه‌كانی من زیاترگه‌شبوون به‌بینینی ئه‌و به‌ڕیزه‌ی تا ئێستا نه‌متوانیه‌وه‌ كاریگه‌ری ئه‌وه‌ی له‌سه‌ردابنێم به‌په‌یامێك له‌یه‌كێك له‌بابه‌ته‌كانمدا به‌شدار بێت ،،،ان شاألله له‌داهاتوودا ڕۆژێك ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ به‌ده‌ست ئه‌هێنم و ئه‌توانم به‌ بابه‌تێكی جوان ئه‌و كاریگه‌رییه‌ت لا دروست بكه‌م،،،،خۆشحاڵم لێره‌ ئه‌تبینم..من له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی ئه‌ندامانی خۆشه‌ویست و به‌ڕێزیشتان سوود وه‌رئه‌گرم نه‌ك ماندوو بم ،،،.ده‌ستت خۆش بێت ئه‌ره‌وه‌ڵا چاكت لێكردبوو به‌داخه‌وه‌ من ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م نه‌ما هههههه...سوپاس له‌و خوایه‌ داواكارم هه‌میشه‌ به‌و سه‌ربه‌رزییه‌وه‌ بژیت انشاالله..
فه‌رموو چاوه‌كه‌م بۆ وه‌ڵامه‌كانت...


1- کاک مه‌ریوان له‌ کوردستاندا به‌ چ شێوازێک ژیان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت؟

هه‌رچه‌ند ئه‌م پرسیاره‌ دێڕێكی زۆر كورته‌ به‌ڵام هه‌ڵگری هه‌زاره‌ها دێڕ ئه‌بێت،،،،من ژیان لێره‌ چۆن هه‌ڵسه‌نگێنم كه‌له‌ دایك بوونه‌وه‌ تامردن هیچ مافێكی سه‌ره‌تایت نه‌بێت،،،ئاخر ئه‌وه‌ ئازاره‌ تۆ له‌نیشتمانێكدا ئه‌ژیت ،،،دوركه‌وتۆته‌وه‌ له‌ڕێز له‌خۆشه‌ویستی له‌ متمانه‌و پێكه‌وه‌ بوون،،، ژیانێك به‌سه‌ر ئه‌به‌ین ده‌ستت ناگاته‌ مافه‌كانی منداڵێت و لاوێتی یه‌خه‌ت ئه‌گرێت ده‌ستت ناگاته‌ كێشه‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كانی لاوێتیت ئه‌وا پیری یه‌خه‌ی پێگرتووی به‌كۆمه‌ڵێك بیرو یادگاری تاڵه‌وه‌ هه‌موو ڕۆژێك ده‌رگای چاوه‌كانت ئه‌كاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی فرمێسكه‌ قه‌تیس ماوه‌كانی ڕابردووت به‌ئاسانی بڕژێت
ژیان لێره‌ چیه‌؟؟؟ جگه‌ به‌فێڕۆ دانی كات و ته‌مه‌ن ژێان لێره‌ چیه‌ جگه‌ له‌كۆمه‌ڵه‌ ئێش و ئازارێكی نه‌بڕاوه‌،،،ژیان لێره‌ ته‌نها ناوه‌كه‌ی وه‌ك ژیان كاریگه‌ره‌ ئه‌گینا وه‌ك من واهه‌ست ناكه‌م كه‌بۆچی ئه‌ژیم و پێویسته‌ بۆچی بژیم،،، ژیان ئه‌و مانا گه‌وره‌یه‌ی هه‌یه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ لێره‌ سنوردار كراوه‌
ئاخر له‌كوێی بووندا هه‌بووه‌ تۆ بۆ چێژو خۆشی و سووده‌كانی ژیان سنورێك دابنێیت،،،لێره‌ ژیان له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌ی حه‌ماڵێك هه‌راج فرۆش ئه‌كرێت و كه‌سێك ئه‌یكڕێته‌وه‌ هیچ پێویستیه‌كی پێی نیه‌،،،لێره‌ ژیان له‌چاوی منداڵه‌ هه‌ژاره‌كانی سه‌رشه‌قامه‌كانه‌وه‌ دزراون و كه‌سێك نیه‌ ئه‌وه‌یان بۆ بگێڕێته‌وه‌،،ژیان لێره‌ له‌ناو نمره‌ی قوتابیه‌ بێ هیواكانی په‌یمانگاو زانكۆكان ده‌ركراوه‌و به‌ بیست ساڵی هه‌وڵ و تێكۆشان فڕێ ئه‌درێته‌ ته‌نه‌كه‌ خۆڵه‌كانی ئه‌و جێگایانه‌ی كه‌وا ئه‌زانن ئه‌وان ژیان ئه‌به‌خشێننه‌وه‌ ،،،، چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌ك له‌ ته‌مه‌ن به‌فێڕۆ ڕۆیشتووه‌ ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی ئیمپراتۆریه‌تێكی كۆن بووایه‌ ئێستا چه‌ند ئیمپراتۆرێك له‌وێدا سه‌ركرده‌بوون ،،،به‌ڵام ئێمه‌ هه‌ر خۆمانین و هه‌ر ئه‌و بێماناییه‌ی خۆمانه‌ كه‌ناومان لێناوه‌ ژیان ..ئاخر ژیان خۆ ته‌نها ئه‌وه‌ نیه‌ زیندوو بیت و بخۆیت و بخۆیته‌وه‌ و بجوڵێیته‌وه‌ ،،، له‌ڕاستیدا ژیان به‌رپرسیارێتیه‌ كه‌ ئێمه‌ ئه‌وه‌مان نه‌ماوه‌.......هتد
ببوره‌ دڵم پڕبوو به‌بینینی پرسیاره‌كه‌ت بۆیه‌ ویستم هه‌ڵێڕێژم ده‌ست خۆش بۆ ئه‌و هه‌سته‌ت..ببوره‌ له‌ درێژه‌ پیدانم...


2- وته‌یه‌کی زۆر جوان هه‌یه‌ ئه‌ڵێت : ( ژیان دوو رۆژه‌ ،رۆژێک له‌گه‌ڵ تۆ ، رۆژێک دژ به‌تۆ ، ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌گه‌ڵ تۆیه‌ له‌خۆبایی مه‌به‌ ، ئه‌و رۆژه‌ی دژ به‌تۆیه‌ نائومێد مه‌به‌) ئه‌م وته‌یه‌ له‌لای من جێگه‌یه‌کی زۆری داگیرکردووه‌ له‌ بیره‌کانمدا ، ئه‌ی هه‌لسه‌نگاندی لای تۆ به‌ چ شێوازکه‌؟

جا ئه‌توانین سود له‌و وته‌یه‌ وه‌ربگرین كه‌ده‌ڵێت ژیان كه‌وتن و هه‌ستانه‌وه‌یه‌....زۆر ڕاسته‌ ئێمه‌له‌ كه‌وتنی ژیاندا بۆ ئه‌بێ بێ هیوا بین ئه‌وه‌ ئه‌و ڕؤژه‌ی ژیانه‌ كه‌دژ به‌تۆیه‌ ،،،به‌ڵام تۆ كاتێك هه‌ست به‌وه‌ بكه‌یت كه‌توانای هه‌ستانه‌وه‌ت هه‌بێت ،،ئه‌وه‌ ئه‌وڕۆژه‌ی ژیانه‌ له‌گه‌ڵته‌....پێویست ناكات ئێمه‌ بۆسه‌ركه‌وتنه‌كانی ژیانمان له‌خۆبایی بین بۆ ؟ چونكه‌ ژیان هه‌میشه‌ هه‌رده‌م گۆڕاوه‌و هه‌رجاره‌و به‌ ئاقارێكدا ئه‌ڕوات ئه‌وه‌تا خۆر به‌و گه‌وره‌یی و ڕوناكیه‌وه‌ چۆن تاریكی لێ جێ ئه‌مێنێت و به‌ثێچه‌وانه‌شه‌وه‌ تاریكیش چۆن له‌ترسی خۆر ڕاده‌كات ،،،، ئه‌مڕۆ كه‌هه‌یت و ئه‌توانیت و ژیان له‌گه‌ڵته‌ له‌خۆ بایی مه‌به‌،،،ڕێزی ئه‌و ڕۆژه‌ بگره‌و ئه‌و ڕۆژانه‌ی داهاتوی پێبكڕه‌ كه‌ ژیان له‌گه‌ڵتا نیه‌ ،،، ده‌ست خۆش وته‌یه‌كی جوانه‌..... هه‌ڵگری زۆر بیری جیاوازه‌...

3- (5)ئه‌ندام ده‌ست نیشان بکه‌ که‌ نایان ناسیت نه‌ له‌ مسن نه‌ له‌یاهوو ...... به‌ڵام زۆر لات شیرینن  به‌هۆی هه‌رشتێکه‌وه‌ بێت له‌یانه‌ بۆت ده‌رکه‌وتبێت ؟

وه‌ڵا ئه‌مه‌یان  زوڵمه له‌ 15 هه‌زار ئه‌ندام من 5كه‌سێك هه‌ڵبژێرم به‌و خوایه‌ زۆر به‌ی ئه‌ندانم لاخۆشه‌ویسته‌ ‌ حه‌ز ئه‌كه‌م هه‌موویان له‌نزیكه‌وه‌ بناسم و هه‌میشه‌ ده‌رگای ناسینم كراوه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌موو كه‌سێك ئه‌سڵه‌ ده‌رگای پێوه‌ نیه‌ وه‌ زۆریشیان جێگه‌ی ڕێزوو خۆشه‌ویستین و ناشزانم هه‌تا ناوی ڕاستیشیان چیه‌ ببوره‌ كه‌ وه‌ڵامی ئه‌مه‌یان ناده‌مه‌وه‌،،،، چونكه‌ له‌وه‌ ده‌چێت دڵی هاوڕییه‌كم لێبڕه‌نجێت منیش هه‌رگیز ئه‌و ڕێگه‌یه‌ به‌خۆم ناده‌م،،، هه‌مووتان شیرینن هه‌ركه‌سه‌و به‌پێی خۆی وه‌ باوه‌ڕیش ناكه‌م زیاتر له‌چه‌ند كه‌سێك بن كه‌له‌په‌نجه‌ی ده‌ست تێناپه‌ڕن له‌یاهوو قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م و لێیانه‌وه‌ نزیكم ،،،،به‌ڵام ئیشاالله له‌داهاتوودا زۆر به‌یان ده‌ناسم،،،،،،،،،،،،،، حه‌ز به‌ناسینی هه‌مووشتان ده‌كه‌م،،،وه‌ك هاوڕێی خۆشه‌ویستم حسابم بۆ هه‌مووی كردووه‌....ئائه‌مه‌ قورسترین ئه‌و پرسیاره‌یه‌ كه‌یه‌كێك له‌هاوڕێیان وتبووی كامه‌یه‌........هههههه


4- (5) جوانترین بابه‌ت دیاری بکه‌ که‌ ئه‌ندام خۆی ئاماده‌کاری بابه‌ته‌که‌ بووبێت له‌ نێو یانه‌دا؟


ئه‌مه‌یان ڕیپێدراوه‌ ئه‌توانم بابه‌ته‌كان دیاری بكه‌م به‌ڵام ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌ نیه‌ من ته‌نها هه‌ر ئه‌م پێنجه‌م به‌لاوه‌ جوانه‌ من ئاگاداری ڕابردوو نیم و زۆریش دورنه‌كه‌وتومه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌مانه‌م لا جوانه‌و له‌به‌رده‌ستمن












به‌ڵام بۆ دڵنیایی له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه‌ئه‌ندامی ئه‌م یانه‌یه‌م ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌نها دێڕێكی نووسیبێت و خۆی ئاماده‌ی كردبێت لای من قابیلی قبوڵ بووه‌و له‌ چه‌ند جارێك زیاتر خوێندومه‌ته‌وه‌ وه‌ كاریگه‌ریشیان لادروست كردووم ئه‌م 5 حه‌زم نه‌كرد وه‌ك پرسیاره‌كه‌ی پێشوو بێ وه‌ڵام بمێنێته‌وه‌،،، به‌ڵام یه‌ك داوام له‌ ئه‌ندامان و هاوڕێیان هه‌یه‌ خۆیان هه‌وڵی ئه‌وه‌ بده‌ن بابه‌ت ئاماده‌ بكه‌ن من دڵنیام هه‌موو مان ئه‌وتوانایه‌مان هه‌یه‌ به‌ڵام تاقه‌تی نوسینه‌وه‌و بیركردنه‌وه‌مان نیه‌ ،،،بۆیه‌ په‌ناده‌به‌ینه‌ به‌ر بابه‌تی كۆپی كردن،،،ئاخر ئه‌م ژیانه‌ی ئێمه‌ كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ خۆشه‌ تۆ نه‌توانی ڕۆژانه‌ له‌سه‌ر بچوكترین شت و كێشه‌ی ژیانی ڕابردوو و داهاتووی خۆت بیربكه‌یته‌وه‌و  بنوسیت هه‌ریه‌ك له‌ ئێمه‌ خاوه‌نی ئه‌وه‌ین كه‌بزانین چی پێویسته‌وه‌ چی پێویست نیه‌ جابابه‌ت له‌سه‌ر ژیانی خۆت بێت و خۆت ئاماده‌ی بكه‌ی جوانتره‌ یان به‌رهه‌می كه‌سێكی تر بێنی كه‌ خاوه‌نی هه‌ست و ناخی تۆ نیه‌ داواكارم له‌بابه‌تی كۆپی دوركه‌ونه‌وه‌و په‌نابه‌رنه‌ به‌رینه‌ لێهاتووی و ژیان و كێشه‌كانی ژیانی خۆمان و بابه‌تی له‌سه‌ر ئاماده‌بكه‌ین...
به‌ڕاست شه‌نێ نه‌ئه‌بوو هی خۆمی تیا بوایه‌ ههههههههههههه

5- ژیان ئه‌گه‌ر ته‌نها بریتی بووایه‌ له‌ (ناخۆشی) له‌ بیرکردنه‌وه‌کانی تۆدا چۆن ده‌بوو ؟

ژیان له‌ڕاستیدا به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان بریتیه‌ له‌ناخۆشی به‌ڵام ئێمه‌و مانان چاو نه‌ترسین گوێ به‌و ناخۆشیانه‌ ناده‌ین ،،،،لای من ژیان هه‌رچی بێت خۆشی و ناخۆشیش گرنگ كۆڵنه‌دانه‌ ،،،ووته‌یه‌كی هیندی هه‌یه‌ ئه‌ڵێت هه‌موان ئه‌توانین مه‌له‌ بكه‌ین به‌ڵام مه‌له‌وانی ڕاسته‌قینه‌ ئه‌و كه‌سه‌یه‌ ڕووبه‌ شه‌پۆله‌كانی ئاو مه‌له‌ بكات و بیبڕیت.... من وه‌كو خۆم خۆشیه‌كانی ژیان له‌ ناخۆشیه‌كانیدا ئه‌بینم....به‌ڵام نه‌ك له‌تام ده‌رچێت ههههههههه

با به‌س بێت ، پرسیاری زیاترم هه‌بوو به‌ڵام پرسیاره‌کانی سۆزی هێنده‌ زۆربوون ئه‌زانم زۆر هیلاک بویت بامنیش هێنده‌ هیلاکت نه‌که‌م .. هیوای ژیانیکی کامه‌ران و ئاسوده‌ت بۆ ئه‌خوازم ئیشه‌ڵلا هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتو سه‌رفراز بیت..
هه‌ر سه‌رکه‌وتو بیت و کاتێکی شاد و ئارام


جاچی مابوو بۆ ئه‌وه‌ی سۆزی ههههههههههه زۆر زۆر خۆشحاڵ بووم ئه‌زانم چاوه‌ڕێی وه‌ڵامه‌كانت ئه‌كرد ئیترشته‌كه‌ واڕێك كه‌وت وه‌ڵام به‌مه‌وه‌ ببوره‌ دره‌نگ وه‌ڵامم دایته‌وه‌ ،،،خۆزگه‌ هه‌موو پرسیاره‌كانت بكردایه‌ ئه‌و كاته‌ خۆشحاڵتر ئه‌بووم ،،،ئه‌توانی ئێسته‌ش بیكه‌یته‌وه‌ هههههههههه....كات ماوه‌
سوپاس بۆ ئاماده‌ بوونت به‌هیوام سوچێكی پرساره‌كانتم به‌وه‌ڵامه‌ نابه‌جێكانم پێكابێ ،،،،
هیوای كاتێكی شادی و كامه‌رانی و خۆشیت بۆ ده‌خوازم به‌درێژی ته‌مه‌نت،،،،سوپاس بۆ ئاماده‌ بوونیشت...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#37 2010-09-09 01:04:24

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ هاونازی خۆشه‌ویست...نوا؟؟



سه‌ره‌تا به‌خێڕهاتێنێکی گه‌رمت ئه‌که‌م بۆ ساباته‌ رازاوه‌که‌ی کوردژین
زۆر خۆشئحالم که‌ ده‌بینیم که‌ میوانی ئه‌م جاره‌ی ساباتی
هیوادارم سه‌رکه‌وتوبیت له‌ ژیاندا
هیوای خۆشبه‌ختیت بۆ ده‌خوازیم
منیش ئه‌م چه‌ند پرسیاره‌م هه‌یه‌:


زۆر سوپاس بۆ به‌خێرهاتنه‌كه‌ت و ئاماده‌ بوونه‌كه‌شت زۆر زۆر خۆشحاڵ بووم به‌بینینت
سوپاسی هه‌ستت ئه‌كه‌م هیوادارم هه‌میشه‌ خۆشحاڵی ژیانت به‌جێنه‌هێڵێت
وه‌منیش هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ به‌ڕیزتان ئه‌خوازم
فه‌رموو به‌قوربان


1:هه‌ستت چؤن بوو که‌ کاک یادگار پێی وتیتیت له‌م بابه‌تی 1-6 یادی منالان به‌شدار به‌؟


ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت یه‌كه‌م جار زۆرم پێ سه‌یر بوو ئاخر من زۆر نه‌بوو له‌یانه‌ بووم نازانم چۆن ئه‌و متمانه‌یه‌تان به‌من به‌خشی له‌وه‌ها بابه‌تێكدا به‌شدار بم ،،،تا ئێسته‌ش ئه‌و هه‌سته‌م ماوه‌ و نازانم له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك منتان دیاری كرد،،،دڵم زۆر له‌دنیای مناڵی خۆم و ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی مناڵان پڕبوو به‌داخه‌وه‌ نه‌موێرا زۆر درێژه‌ به‌ قسه‌كانم بده‌م ان شاألله‌ بۆ ساڵێكی تر ههههههههه چۆن ئه‌و ناخه‌م خاڵی كه‌مه‌وه‌ هههههه


2:پیرۆزه‌ بویت به‌ په‌یامنێڕ ،هیوادارم په‌یامنێڕێکی سه‌رکه‌وتووبیت و به‌رده‌وامبیت ،، هه‌ستت چۆن بوو که‌ پله‌که‌ت گۆردرا بۆ په‌یامنێڕ؟

له‌وه‌ ده‌چێت قسه‌یه‌ك بكه‌م جێی بڕوا نه‌بێت سێ جار پله‌كه‌م گۆڕاوه‌ له‌سه‌ره‌تای به‌ئه‌ندام بوونمه‌وه‌ ئاگاداری هیچ كامیان نه‌بووم له‌ناكاو كاتێك بابه‌تێكم ئه‌كرده‌وه‌ ته‌ماشام ئه‌كرد پله‌كه‌م گۆڕاوه‌ ،،،زۆر خۆشحاڵ ئه‌بووم له‌ناخه‌وه‌ هێزێك پاڵی پێوه‌ ئه‌نام بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خۆم ماندوو بكه‌م ،،، به‌ڵام من پله‌كه‌م هه‌رچی بێت بڕوا ناكه‌م له‌ هه‌وڵ و تێكۆشانم كه‌م بكاته‌وه‌ ،،،وه‌ڵا تا ئێستاش نازانم ئه‌و پله‌یه‌ له‌كوێی یانه‌یه و من له‌كوێدام ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت زۆر زۆر خۆشحاڵ بووم وام ئه‌زانی ئه‌وه‌ی كردوومه‌ بۆیانه‌ و ماڵپه‌ڕێش له‌چاو ئه‌و پله‌دا هیچ نه‌بووه‌،،،،‌

3:به‌دوو وشه‌ پێناسه‌ی ئه‌شق بکه‌؟

ئاخر هه‌ی هاوار من بابه‌تێكم له‌سه‌ر عه‌شق بڵاو كرده‌وه‌ له‌دوای كۆڕێك و دنیایه‌ك خوێندنه‌وه‌و بینین و بیستن ئێسته‌ش ئه‌زانم هیچم له‌سه‌ر نه‌وتووه‌ مه‌ولانا هه‌زاره‌ها به‌یتی شیعری به‌س ته‌نها له‌سه‌ر عه‌شق نووسیوه‌ له‌ كۆتاییدا ئه‌ڵێت هیچم نه‌ووتوه‌،،،هێشتا من به‌دوو وشه‌وه‌ چی بڵێم.. هههههههههههه به‌س قه‌ینا فه‌رموو
عه‌شق:توانه‌وه‌ی خوده‌ له‌خودی خۆت


4:ئامۆژگاریت بۆ من چییه‌؟


چاوه‌ڕێ بووم ئامۆژگاریم بكه‌ی كه‌ پێشتر ئه‌و پله‌یه‌ی منت هه‌بووه‌ به‌ڵام داوای ئامۆژگاریم لێئه‌كه‌ی به‌خوا جوانه‌ له‌م زه‌مانه‌یا كه‌س ناڵێت ها بگره‌ هه‌مووی ئه‌ڵێت بێنه‌ ،،،،،هههههههههههه

مه‌حه‌مه‌دی خانی كۆمه‌ڵناسێكی كوردی ڕۆژهه‌ڵاته‌و زۆر جار له‌ڕادیۆی یه‌كگرتوو وتاره‌كانی بڵاو ده‌بێته‌وه‌ ئه‌م وته‌یه‌ی زۆر جوان بوو به‌لامه‌وه‌ وامنیش به‌دیاری ئه‌یبه‌خشمه‌ تۆ وه‌ك ئامۆژگاری،،،،

ئه‌ڵێت: له‌گه‌ڵ كه‌س و هاوڕێكانتدا ململانێ مه‌كه‌ به‌ڵكو پێش بڕكێ بكه‌... ئه‌مه‌ یانی چی؟
ئه‌و ئه‌ڵێت ئه‌گه‌ر ململانێ بكه‌ن هه‌تمه‌ن كه‌سێكتان ئه‌بێت واز بێنن یان بدۆڕێن ،،، به‌ڵام پێش بڕكێ كه‌سێك ئه‌یباته‌وه‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ ئه‌وانی تر ناگه‌نه‌ جێ،،،، یانی له‌ژیانتدا پشت به‌ململانێ مه‌به‌سته‌و هه‌وڵی پێشبڕكێ بده‌ گرنگ نیه‌ چه‌نده‌م ده‌بی گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌بگه‌یته‌ جێگای مه‌به‌ست.



سه‌رکه‌وتن و ته‌مه‌ن درێژیت ئاواتمه‌.

سوپاس بۆ به‌شداری كردنت هیوادارم له‌ ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌و ناخۆشیه‌كانی ژیان به‌دوور بی...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#38 2010-09-10 23:03:56

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ چاوم كاكه‌ ڕێگاشیاو

سابات بوو به‌ پڕشنگدارتین شوێن له‌سه‌ر زه‌مینی نێت...
سابات بو به‌ مارکس و فه‌هد و گیڤارا و گشت شه‌یدایانی مارکسیزم ...
سڵاو ده‌ستت خۆش کاک سیروان گیان بۆ رووناک کردنه‌وه‌ی سابات....
مه‌ری گیان چۆنیت ؟ حه‌ز ئه‌که‌م ئاوا بانگت بکه‌م چونکه‌ زۆر خۆشه‌ویستی ...


سوپاس برا جوانه‌كه‌م كاكه‌ ڕیگا،،،،سه‌ری ڕێزو نه‌وزشم بۆ كه‌سه‌ نه‌مرانه‌،،،سوپاس ئه‌زیزم گرنگ بانگ كردن نیه‌ گرنگ ڕێزوو خۆشه‌ویستی هاوڕییانه‌یه‌ خۆت ئازادی له‌بانگ كردنم هه‌رچیه‌ك بێت لای تۆ جوان بێت ئه‌وا لای من جوانتره‌...

ئه‌م وشانه‌ لای تۆ چی ئه‌گه‌یه‌نن:

دایـــــــــــــک:


مرۆڤێك كه‌به‌بێ دایك گه‌وره‌ بێت نه‌چێژ له‌ ژیان وه‌رده‌گرێت نه‌مانای خۆشه‌ویستی تێده‌گات به‌ڵكو هه‌میشه‌ به‌دوای ئه‌و شته‌دا ده‌گه‌ڕێت كه‌لێی وون بووه‌ ئه‌ویش دایكه‌،،،،ببوره‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی هاوڕییه‌كمان پێشتر ئاماژه‌ی پێكردبوو كه‌میوانی سابات بووه‌ پێشتر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم كاك داریان بووه‌ ،،، منیش وه‌ك ئه‌و ناتوانم له‌سه‌ر ئه‌م وشه‌ پیرۆزه‌ هیچ بڵێم....به‌داوای لێبوردنه‌وه‌و ڕیزیشم بۆ كاكه‌ داریان،،،،

مارکس و فه‌لسه‌فه‌که‌ی:

ماتریالیزمی دیالێكتێك :::ئه‌گه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی ماركس په‌یڕه‌و بكرێت له‌وڵاتتدا هه‌ڵبه‌ت لایه‌نه‌ ئابورییه‌كه‌ی ئه‌وا كه‌س هه‌ست به‌كه‌می خۆی و هه‌ژاری خۆی ناكات له‌و وڵاته‌...
ماتریالیزمی دیالێكتێك ،،،هه‌لگری زۆر شتی پێناسه‌ نه‌كراوی ماركسه‌...


خۆشه‌ویستی ئافره‌ت:
هه‌رچه‌ند من نه‌مزانی ئه‌م پرسیاره‌ت چۆنه‌ بۆیه‌ به‌دوو بیرو بۆ چوونی خۆم جوابت ئه‌ده‌مه‌وه‌ :
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت خۆشه‌ویستی من بێت بۆ ئافره‌ت ئه‌وا:
ئه‌گه‌ر توانای ئه‌وه‌ت نه‌بێت ئافره‌تت خۆش بوێت و ئافره‌ت خۆشی بوێیت ،،،، ئه‌وا ژیان به‌ناته‌واوی به‌ڕیده‌كه‌ی ،،،كه‌لێنی گه‌وره‌ی ژیانت ئارامی و ده‌رونێكی شیاوه‌ هه‌رگیز پڕنابیته‌وه‌

وه‌ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت خۆشه‌ویستی بووبێت لای ئافره‌ت:
ئه‌وا ئافره‌ت سه‌رچاوه‌ی هه‌موو خۆشه‌ویستیه‌كانه‌ ...


خۆشه‌ویستی نیشتیمان:

ئه‌گه‌ر نه‌توانی نیشتمان خۆش بوێت ئه‌وا بێگومان هه‌رگیز خۆشه‌ویستیت تیادا مه‌وجود نیه‌،،،چونكه‌ وه‌ك دایك په‌روه‌رده‌ت ده‌كات ئاشنای زمان و كلتوری تایبه‌تت ده‌كات....شتێكت پێ ده‌به‌خشێت كه‌س ناتوانێت ئه‌و مافه‌ت لێوه‌رگرێته‌وه‌....


ئایا کاکه‌ مه‌ریوان تا چه‌ند کتێب ده‌خوێنێته‌وه‌ ؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌خوێنێته‌وه‌ چی ده‌خوێنێته‌وه‌ ؟

وه‌ جاران تا 2ساڵ پێش ئێسته‌ش زۆرم ده‌خوێنده‌وه‌ به‌ڵام ئێسته‌ وانیم بانی دواكه‌وتوم یان هه‌ر زۆر كه‌م،،،،،وه‌ڵا زۆر بوار شیعر كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌روونناسی مێژوو ئایدۆلۆژیا و جاربه‌جارێكیش شه‌ربه‌فه‌لسه‌فه‌ ئه‌فرۆشم

کاکه‌ مه‌ریوان وابزانم که‌سێکیت شێت و شه‌یدای فه‌لسه‌فه‌که‌ی مارکسیت ؟ ئایا چۆن تێکه‌ڵ به‌م فه‌لسه‌فه‌ بوویت ؟ ئایا جگه‌ له‌ کتێبه‌کانی ئه‌م پیاوه‌ گه‌وره‌یه‌ که‌ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی کردووه‌ کاریگه‌ری کام  فه‌یله‌سوفت‌ له‌سه‌ره‌ ..؟

تا ڕاده‌یه‌ك به‌ڵێ له‌زۆر بیرووبۆچونه‌كانی ڕازیم،،،خۆشیشم ئه‌وێ،،،،ئه‌وه‌ به‌هۆی كاری حزبایه‌تیه‌وه‌ بوو له‌ڕابردوودا،،،،ئه‌توانم بڵێم زۆر حه‌زم به‌بیرو بۆچوون و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌فلاتۆنه‌....به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌و هه‌رده‌قێكی فه‌لسه‌فی كاریگه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌...


ئایا له‌ که‌یه‌وه‌ نێت به‌ کار ده‌به‌یت ؟ وه‌ ئایا تا چه‌ند سوودی بۆت هه‌بووه‌  وه‌کو رۆشنبیری و بابه‌ته‌کانی ؟

له‌وه‌ ده‌چێت چه‌ند ڕۆژێك پێش ئه‌وه‌ی له‌كوردژین بووبم به‌ئه‌ندام سه‌ره‌تای هاتنه‌ ناو دنیای نێتم ده‌ستی پێكرد،،به‌ڵام پێشتر به‌موبایل چات و شتی وام كردبوو،،،،وه‌ڵا ئه‌توانم بڵێم باش بووه‌ و سودم زۆر لێبینیوه‌....وه‌ ئیشه‌ڵا باشتریش ئه‌بم....

وابزانم به‌ڕێزتان شاعیریشن له‌ که‌یه‌وه‌ ده‌ستت به‌ نووسینی کردووه‌؟ کاریگه‌ری کام شاعیرت له‌سه‌ره‌ ؟

له‌ساڵی 1996یه‌كه‌مجار شیعرم نوسیوه‌ به‌ڵام ئیتر ئه‌وه‌ بۆ ئه‌وكاته‌بووه‌،،،به‌ڵام زیاتر له‌دوای 2000 ئاشنای ته‌واوم به‌دنیای شیعر ده‌ستی پێكرد... وه‌كو كاریگه‌ری مه‌به‌ستت ئه‌وه‌ بێت له‌سه‌ر ڕێبازی و كاریگه‌ری و ڕێچكه‌ی كه‌سێك سیعر بنوسم ئه‌وه‌ من له‌خۆمه‌وه‌ ده‌نوسم هه‌رچۆن بتوانم شتێك دابڕێژم ناوی هۆنراوه‌ بێت و خوێنه‌ر په‌سه‌ند بكات واده‌كه‌م ئه‌گینا وه‌ك ئه‌وه‌ی حه‌زبه‌شیعری كێ بكه‌م ئه‌وا بێگومان پێشتر ووتومه‌ ده‌روێشی عه‌بدوڵاپه‌شێوم....به‌ڵام من و ئه‌و ئاسمان و ڕیسمان كاریگه‌ری چی ههههههههههههه

کاکه‌ مه‌ریوان به‌ڕێزت شیعر ده‌نوسیت به‌ڵام وابزانم به‌ پێی چه‌ند پێوانه‌یه‌ک شیعر و فه‌لسه‌فه‌ یه‌ک ناگرنه‌وه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ قسه‌کانی گه‌وره‌ فه‌یله‌سوف ئه‌فڵاتوون دا دیاره‌ ؟

ئالێره‌ من و تۆ باله‌یه‌ك تێبگه‌ین ...ئاخۆ تۆ له‌خۆتت پرسیوه‌ ئه‌فلاتۆن له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ئه‌و قسه‌یه‌ی كردووه‌ ،،،بامن پێت بڵێم ئه‌فلاتۆن باوه‌ڕی به‌ ده‌قه‌ خه‌یاڵێه‌كان نه‌بووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌له‌ فه‌لسه‌فه‌ی جیاكردۆته‌وه‌،،،من یه‌ك شت له‌تۆ ئه‌پرسم پێش ماوه‌یه‌ك بابه‌تێكت له‌ماڵپه‌ره‌كه‌ دانا به‌ناوی فه‌لسه‌فه‌ چیه‌؟بچوكترین شت كه‌ ئاماژه‌ت پێدابوو ئه‌وه‌ بووه‌ وتبووت جوانیه‌ له‌ڕاستیشدا وایه‌ ،،،باشه‌ ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ سه‌یر بكه‌ین ئه‌توانین بڵێین شیعر جوان نیه‌ یان بیری جوان نیه‌ ،،،بێگومان نا جوانی ڕاسته‌قینه‌ له‌شیعردایه‌ ئاخر ئه‌گه‌ر شتێك به‌و جوانیه‌ بێت فه‌لسه‌فه‌ چۆن ئه‌توانی بڕیاری جیاكردنه‌وه‌ی بدات .....ئه‌وه‌ بیروبۆچوونی فه‌یله‌سوفێكه‌و تایبه‌ته‌ به‌خۆی نه‌ك فه‌لسه‌فه‌ ،،،بۆ نموونه‌  شاعیری گه‌وره‌ ئه‌حمه‌د هه‌ردی له‌یه‌كێك له‌هۆنراوه‌كانیدا به‌ناونیشانی """ فه‌لسه‌فه‌ی دڵداری """"بووه‌ كه‌ ده‌ڵێت:

كه‌ جۆگا تێكه‌ڵ به‌چه‌م بێ و چه‌میش تێكه‌ڵ به‌ده‌ریابێ...
شه‌ماڵیش پڕله‌ هه‌ستی بێ نیه‌ شت تاك و ته‌نیا بێ...
به‌قانوونی خودا ئه‌شیا ئه‌بێ تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر بن..
ئیترباشه‌ بۆ من و تۆ تێكه‌ڵی یه‌كتر ببین نابێ...
،،،،،،،،،،،،،

باشه‌ تۆ كه‌ خوێنه‌ری فه‌لسه‌ی ئه‌توانی بڵێت ئه‌م شیعره‌ی هه‌ردی فه‌لسه‌فه‌ی تیا نیه‌ ،،،نه‌خێر ،،، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ڕاستیدا ئه‌وه‌ جوانترین فه‌لسه‌فه‌ی داڕشتووه‌،،،ڕاسته‌ ئه‌فلاتوون ئه‌و شته‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ ئاخر كاكه‌ خۆ قسه‌كانی ئه‌فلاتۆن ده‌قی ئاسمانی نین هه‌رچی ئه‌و بیڵێت وابێت
من بۆ خۆم ئه‌ڵم شیعر فه‌لسه‌فه‌ی زۆر جوان و گه‌وره‌شی تیایه‌ ،،،ئه‌گه‌ر ئه‌فلاتۆنیش بكه‌وتایه‌ته‌ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ له‌وه‌ ده‌چێت بیرو ڕای خۆی بگۆڕیایه‌



ئه‌و رۆژه‌ شیعرێکی به‌ڕێزتانم بینی له‌ ماڵپه‌ری کورد ژین دا بڵاو کرایه‌وه‌ به‌ ناوی ( گـــــــــــــۆڕ ) ئه‌م شیعره‌ ده‌چێته‌ خانه‌ی ژیان و مردنه‌وه‌ په‌یوه‌ندیه‌کی زۆر چاکت دروس کردووه‌ و پرسیار له‌ خوێنه‌ر ده‌که‌یت و داواکاریه‌کیشت له‌ خوێنه‌ر هه‌یه‌ وه‌کو له‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م شیعره‌ بۆم روون بووه‌وه‌ ده‌ست خۆشیت لێ ئه‌که‌م به‌راستی زۆۆر مانادار بوو زیاد له‌ ده‌ جار خوێندمه‌وه‌ ئینجا تێیگه‌یشتم ...
به‌ بروای من پرسیاره‌که‌ت له‌ خوێنه‌ر ئه‌وه‌یه‌ تا چه‌ند بروات به‌ ژیان و مردن هه‌یه‌ ؟
داواکاریه‌که‌شت ئه‌وه‌یه‌ گۆر شوێنێکی تاریکه‌ و به‌ خوێنه‌ر ده‌ڵێیت باوه‌رت پێی هه‌بێت ؟
تا چه‌ند ئه‌م دوو وته‌یه‌ راسته‌ ؟


ئێمه‌ له‌ژیاندا ئه‌گه‌ر شیعرێك یان هه‌ر نوسراوێك بخوێنینه‌وه‌ شه‌رت ئه‌وه‌ نیه‌ سه‌د له‌سه‌د له‌ مه‌به‌سته‌كه‌ی تێبگه‌ین گرنگ ئه‌وه‌یه‌ تۆ به‌لای خۆته‌وه‌ چۆنی تێئه‌گه‌یت و كه‌سێكی تر چۆنی تێئه‌گات و شاعیریش بۆ چ مه‌به‌ستێك نووسیویه‌تی له‌وه‌ ده‌چێت هه‌مووتان جیاواز بیربكه‌نه‌وه‌،،،ئێ خۆ من له‌وێ پرسیارێكم ئاراسته‌ی گۆڕ كردبێت ،،خۆ گۆڕ وه‌ڵامم ناداته‌وه‌ هه‌مووان ئه‌زانین كه‌ گۆر جه‌ماده‌ یان بڵێین بێ گیانه‌ ،،،ئه‌ی كێ ئه‌بێ جواب بداته‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ئه‌یخوێنێته‌وه‌ ئه‌بێ له‌خۆی بپرسێت ،،،،خۆی بۆخۆی وه‌ڵام دروست بكات و له‌مه‌به‌سته‌كه‌ تێبگات...ڕاسته‌ من له‌ ڕوخساری ئه‌و دوو دێڕه‌دا ئه‌و دووپرسیاره‌م كردووه‌ و له‌وه‌ ده‌چێت خۆشم به‌دوای وه‌ڵامه‌كه‌یدا عه‌ودأڵ ببم............ ئێمه‌ باسی ڕێگه‌یه‌كمان بۆ ده‌كه‌ن و له‌پێشمانه‌ تا ئێستا نه‌ڕۆیشتین و نه‌بینومانه‌ به‌ڵام له‌ترسا نازانین چی بكه‌ین ئێ خۆ مرۆڤ ئه‌توانێت له‌هه‌موو ڕێگایه‌ك ده‌ربچێت مردنیش ڕێگایه‌كه‌ جابۆ بۆ ئه‌و ڕێگایه‌پێویستی تایبه‌تت پێ نه‌بێ كه‌ ئه‌ڕۆی ،،،و ئه‌بێ بڕۆی ،،،ئه‌ی خۆ ئه‌گه‌ر گۆڕێش تاریك بێت حه‌تمه‌ن شتێك ئه‌توانێ ڕووناكی بكاته‌وه‌ بۆ بڕۆینه‌ ئه‌وتاریكیه‌وه‌ به‌تاریكی تیابین له‌كاتێكدا بتوانین ڕوناكی له‌گه‌ڵ خۆمان به‌رین... سوپاس بۆ خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كه‌و ورد بوونه‌وه‌ لێی....

له‌ کۆتایی دا ڕێز و سڵاوم بۆت هه‌یه‌ من زۆۆر سه‌رسامم پێت کاکه‌ مه‌ری گیان
برا بچوکت ڕێگا شیاو


سوپاس خواقه‌زاگیان خۆت گه‌وره‌ی من زۆر له‌وه‌ ساده‌ترم كه‌تۆ ده‌یڵێیت چاوی منی خۆشحاڵ بووم به‌ ئاماده‌ بوونت
برای به‌ڕێزی نه‌ك برای بچووك ڕێزوو حورمه‌تت هه‌یه‌
هیوادارم توانیبێتم به‌پێی پێویست وه‌ڵامه‌كانت بده‌مه‌وه‌ به‌ڵام ببوره‌ كه‌ هه‌ندێك شتت لا ڕوون نه‌بێت چونكه‌ من له‌هه‌ندێك كاتدا سنور ناتوانم ببه‌زێنم به‌گه‌وره‌یی خۆت بمانبه‌خشه‌ له‌ دره‌نگ وه‌لام دانه‌وه‌
چاوی منی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#39 2010-09-12 19:22:05

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

وته‌یه‌كی زۆر جوان هه‌یه‌ كه‌ده‌ڵێت سه‌ره‌تای هه‌موو سه‌ڵاوێك كۆتایی ماڵئاواییه‌كه‌...
جه‌ژنی هه‌موو لایه‌كتان پیر ۆز ئه‌ندامانی به‌ڕێزی كوردژین
زۆر ڕێزی تایبه‌تیم هه‌یه‌ بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕیوبه‌رایه‌تی كوردژین و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خۆشه‌ویست
ڕێزی تایبه‌تیم بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێو به‌رایه‌تی كه‌ ئه‌و هه‌له‌یان به‌من به‌خشی و منیان هه‌ڵبژارد بۆ میوانی ساباتی ئه‌مجاره‌ یانه‌كه‌مان و ئه‌و متمانه‌یان به‌من به‌خشی هیوادارم له‌ ئاست پرسیاره‌كانی ئێوه‌ی به‌ڕێزدا بوو بم و توانیبێتمان هه‌ندێك له‌نزیكه‌وه‌ یه‌كتر بناسین،،و زیاتر به‌یه‌كتری ئاشنا بووبین ،،،، زۆر سوپاسی هه‌مووتان ئه‌كه‌م ئه‌وانه‌ی له‌م میوانداریه‌م به‌پرسیاره‌ جوانه‌كانتان به‌شداریتان كرد و ئه‌وانه‌ش كه‌كاتی به‌شداری كردنتان نه‌بوو،،،،ڕێزوو خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌موو لایه‌ك و به‌تایبه‌ت كاك سیروان و سۆزی خان كه‌ئه‌رك ماندوو بوونی ئه‌م میوانداریه‌یان كێشا له‌گه‌ڵم ماندوو بوون ،،،
به‌و هیوایه‌ی میوانێكی شایسته‌ی ئه‌م میواندارییه‌ بووبم،،،لای هاوڕێیان،،،،،
ماڵ ئاوا به‌و هیوایه‌ی هه‌موو لایه‌كتان سه‌ركه‌ووتوو سه‌رفه‌راز بن ......

وه‌گرانترین پرسیاریش كه‌ وه‌ڵامیشم نه‌داوه‌ته‌وه‌ پرسیاره‌كه‌ی به‌ڕیز شازاده‌ شه‌نێه‌ كه‌ ده‌ڵیت 5 ئه‌ندام دیاری بكه‌ له‌یانه‌ كه‌هاوڕێی یاهوو مسن نه‌بن ،،،به‌ڵام لات خۆشه‌ویست بن.......؟به‌هۆی هه‌ر شتێكه‌وه‌ بێت ،،،چونكه‌ زۆربه‌ی ئه‌ندامانم لا خۆشه‌ویسته....
به‌هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ك،،،،،،خواتان له‌گه‌ڵ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.215.182.36
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net