❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تەنها خەندەیەك......

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2010-06-07 08:21:21

danyaredris
خونچەی نوێ
شوێن: سلیمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-06
دواترین سه‌ردان: 2010-10-21
په‌یامه‌كان: 20
WindowsXPFirefox

تەنها خەندەیەك......

بۆ بەخشینی شادمانی‌و میهرو سۆزو خۆشەویستی زۆرجار تەنها خەندەیەك بەسە، چرپەی دوو وشەی ناسك‌و نیگایەكی نوورین بەسە بۆ هەڵكردنی شنەو شەماڵی هیوا بەخش‌و شادی هێن‌و خەفەتبەر. بەڵام بەداخەوە زۆرجار بەرامبەر بە كارێكی وەها ئاسان‌و سانا سستی دەنوێنین! لە كاتێكدا خەندەو وتەی شیرین كاریگەرییەكی ئەفسوناوی هەیەو وا دەكات لە قوڵایی دڵەكاندا جێگەی خۆمان بكەینەوەو خۆمان‌و دەوروبەر نوقمی سەعادەت‌و سەرفرازی بكەین. با بەیەكەوە سەرنج لە هەڵوێستی ئەم مێردمنداڵە هەست ناسك‌و دڵپاكە بدەین‌و وانەیەكی بەرزی لێوە فێر بین: مێرد منداڵێك لەگەڵ باوك‌و دایكیدا دەچنە نوێژی هەینی‌و لە وتاری هەینیدا مامۆستا باس لە بەخشین‌و پاداشتی بەخشندەیی دەكات، ئەمیش زۆر ئارەزوو دەكات كە بیتوانیایە پارەو سامانی بە هەژاران‌و لێقەوماوان ببەخشیایە، لەبەرئەوە دوای نوێژی هەینی لە مامۆستای وتاربێژ نزیك بووەوەو بە خەمبارییەوە لێی پرسی: مامۆستا گیان من زۆر حەز دەكەم یارمەتی هەژاران بدەم، بەڵام هیچ پارەیەكم نییە. مامۆستاش بەوپەڕی رێزو خۆشەویستییەوە رووی تێكردو پێی گوت: رۆڵەی شیرینم بەخشین تەنها بە پارە نابێت، بەڵكو دەتوانیت بەشێك لە كاتەكانت ببەخشی بۆ جێبەجێكردنی كاروپێداویستییەكانی ئەو كەسانەی كە پێویستیان پێتە. تەنانەت بەخشینی خەندەیەك بەخێرو بەخشین دەژمێردرێت. مێرد منداڵەكە بەم قسانە دڵخۆشبوو، یەكسەر دەستی دایك‌و باوكی گرت‌و وتی: دایە گیان بابە گیان چی بكەین؟ باوكی گوتی: دەچین بۆ نەخۆشخانەكان‌و سەردانی نەخۆشەكان دەكەین‌و هەواڵیان دەپرسین‌و دڵخۆشیان دەكەین. هاوكات هەر سێكیان چوونە نەخۆشخانەیەك لە وێدا چاویان بە پیرەژنێكی نەخۆش كەوت كە تەمەنی (92) ساڵ بوو، شێرپەنجە بە هەموو لاشەیدا بڵاو ببۆوە، كاتێك چاوی هەڵهێناو ئەمانی بینی گوتی: من (8) مانگە لەم نەخۆشخانەیەم‌و (14) ساڵە لەم نەخۆشخانە بۆ ئەو نەخۆشخانە دەمگوازنەوە! زۆربەی نەخۆشەكانی دەوروبەرم مردن‌و تەنها من ماومەتەوە، تاڵاویی نەخۆشی‌و تەنیایی دەنۆشم‌و هەمیشە لە خودا دەپاڕامەوە كە كەسێك بێتە لام، خۆشی بوێم‌و خۆشم بووێت‌و هەواڵم بپرسێ‌و لەم تەنیاییە رزگارم بكات، تا ئێستاش كەس سەردانی نەكردووم‌و لێی نەپرسیومەتەوە! زۆر سوپاسی تۆ دەكەم‌و تا دوا هەناسە دوعای خێرت بۆ دەكەم. مێرد منداڵەكە پێی گوت: ئیتر هەموو رۆژێك دێم بۆ لات، سبەینێ هەمان كات دێم بۆ لات‌و سەردانت دەكەم. سبەینێ كاتێك هات بۆ سەردانی پیرێژنەكە بینی قەرەوێڵەكەی چۆڵەو كۆچی دوایی كردووە، تەنها پارچە كاغەزێكی بینی كە لەسەر چەرچەفە سپییەكەی بەجێی هێشتبوو، تیایدا نووسرابوو (هەر چییەك بڵێم ناتوانم سوپاست بكەم، ئەوەندە دەڵێم سوپاس بۆ خودا بە ڕاستی لە ناخی دڵمەوە خۆشم دەوێیت، من لەم دنیایەدا كەسم نییە لەبەرئەوە بڕیارمدا هەموو سەروەتەكەم دوای خۆم ببەخشم بە تۆ، كە بریتییە لە (2) ملیۆن دۆلار!). خۆشەویستانم ئەمە تەنها لە پاداشتی خەندەیەكی جوان‌و وتەیەكی خۆشدا، چی دەبێت ئەگەر هیچمان لە توانادا نەبوو بۆئەوەی بیبەخشین، خەندەو بزەی سەر لێوو وشە جوانەكانمان بكەینە خەڵات‌و گوڵ پرژێنی دڵەكانی پێ بكەین!!


سه‌رچاوه‌:گوڤاری بریار

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2010-06-08 17:09:00

laya
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ♥slemany♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-05
دواترین سه‌ردان: 2010-07-24
په‌یامه‌كان: 571
WindowsXPMSIE7

Re: تەنها خەندەیەك......

dast xo6 har bzhit gian

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-2d3e390e98.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2010-08-22 09:06:18

KHABAT 2
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-21
دواترین سه‌ردان: 2010-08-23
په‌یامه‌كان: 4
WindowsMSIE7

Re: تەنها خەندەیەك......

zooor jwana dast xosh    har sarkawtwbi

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.140.249.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net