❤❤یـانـه‌ی کـوردژیــن/KurdZhin❤❤/ / مانای چه‌ند وشه‌یه‌ک که‌ به‌کاری دێنین له‌ ژیانی رۆژانه‌مان !!!!!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

ئــــــــــــاگــــــــــــاداری بــــــــــــــــه‌رێـــــــــــــــوه‌بـــــــــــــه‌ران:

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1_ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706)

2_ به‌رێوه‌به‌ری یانه ( Hemn Zanko ) له‌کوردستان به‌ ئیمێڵی ( hemn_zanko@live.com ) ،‌ ژماره‌ ته‌له‌فوونی ( 07501513894 ) له‌گه‌ڵ ڕێزی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران . New Page 1

      

 

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌ 



#1 2010-07-29 19:35:56

leya
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: London
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-30
دواترین سه‌ردان: 2010-09-02
په‌یامه‌كان: 147
ویبگه‌
WindowsVistaSafari

مانای چه‌ند وشه‌یه‌ک که‌ به‌کاری دێنین له‌ ژیانی رۆژانه‌مان !!!!!!

/ وشه‌ی (هه‌گبه‌) مانای چییه‌..؟ (جانتا)

پ2/ وشه‌ی (دۆتمام) به‌كێ ده‌گوترێ له‌شێوه‌زاری بادینی دا..؟ (كچی مام -ئامۆزا)

پ3/(قه‌له‌نده‌ر) وشه‌یه‌كی هندییه‌ ناوی چیایه‌كیشه‌ له‌مێرگه‌سوور مانای چییه‌؟ (وازهێنان له‌ دنیا)

پ4/وشه‌ی (جامباز) به‌مانای چی دێت ..؟ (ده‌ڵاڵی وڵاغ)

پ5/جۆره‌ شاییه‌كی غه‌مناكه‌ له‌ ناوكورده‌واری لوڕستان بۆ مه‌رگی پیاوه‌ گه‌وره‌كان ئه‌نجام ده‌درێ‌ ناوی چییه‌..؟ (چه‌مه‌ری)

پ6/ له‌ ناو كورده‌واری به‌ دیواری حه‌وشه‌ی (گۆڕ)ی مردوو چی ده‌ڵێن..؟ (چێورمه‌)

پ7/ (تأشیر جواز) به‌كوردی مانای چییه‌..؟ (زاڵكه‌ی په‌ساپۆرت)

پ8/ له‌ كورده‌واری چی به‌كوڕ ده‌ڵێن كه‌ دره‌نگ ژیانی هاوسه‌ری یان نه‌یان هێناوه‌..؟ (سه‌ڵت)

پ9/ وشه‌ی (ڕه‌مه‌زان) مانای چییه‌..؟ (زۆر گه‌رم)

پ10/ وشه‌ی (ئاده‌م) به‌كوردی مانای چییه‌..؟ (له‌خۆڵ دروست كراو)

پ11/به‌كوردی چی به‌ (سۆنده‌) ده‌ڵێن...؟ (شرینگ)

پ12/ (قه‌لاچا) واتا چی..؟ (ئێشكی شه‌وانه‌)

پ13/ (پترۆل) وشه‌یه‌كی لاتینییه‌ به‌ مانای چی دێت..؟ (ڕۆنی به‌رد)

پ14/ (پاپی) وشه‌یه‌كی كوردییه‌ به‌ مانای چی دێت..؟ (جاسووس)

پ15/ سۆمه‌ڕییه‌كان به‌ قوتابخانه‌یان ده‌گوت چی..؟ (خانووی تابلۆكان)

پ16/(لۆس ئه‌نجلۆس) شارێكی ئه‌مریكییه‌ مانای چییه‌..؟ (شاری فریشه‌كان)

پ17/ وشه‌ی خزمه‌ت (الخدمه‌) عه‌ره‌بییه‌ به‌كوردی چی پێ ده‌ڵێن؟ (ڕاژه‌)

پ18/ وڵاتی (قوبرس) به‌ مانای چی دێت ..؟ (مس)

پ19/ باڵنده‌ی (نعامه‌) به‌كوردی چی پێ ده‌گوترێ..؟ (وشتر مرخ)

پ20/ وشه‌ی (تاق) یان (تاخ) له‌ شێوه‌زاری بادینییه‌ مانای چییه‌؟ (گه‌ڕه‌ك)

پ21/ (خفریات) به‌كوردی ده‌بێته‌ چی..؟ (ئێشكی شه‌وانه‌)

پ22/هاوواتای وشه‌ی (ئاڵا)چییه‌...؟ (په‌یداخ)

پ23/ وشه‌ی (ئه‌دیب) وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بییه‌ به‌ كوردی چی پێده‌ڵێن؟ (وێژه‌وان)

پ24/ وشه‌ی (دكتۆر) وشه‌یه‌كی لاتینییه‌ به‌مانای چی دێت..؟ (مامۆستا - ئه‌ندازیار)

پ25/ وشه‌ی (قوتابی) له‌ چییه‌وه‌ هاتووه‌..؟ (كوتاب)

پ26/وشه‌ی (نه‌ورۆز) وشه‌یه‌كی فارسی لێكدراوه‌ به‌كوردی مانای چییه‌؟ (رۆژی نوێ)

پ27/وشه‌ی (نادر) مانای چییه‌؟ (ده‌گمه‌ن)

پ28/ وشه‌ی (دوبه‌ی) وشه‌یه‌كی هندییه‌ به‌ مانای چی دێت...؟(دوو منداڵ)

پ29/ئه‌و ئاره‌قه‌یه‌ی كه‌ مرۆڤ له‌ سه‌ره‌ مه‌رگ ده‌یكات له‌ كورده‌واری چی پێده‌ڵێن؟ (جواناو)

پ30/ وشه‌ی (رسام) به‌كوردی مانای چییه‌...؟ (وێنه‌كێش)

پ31/ وشه‌ی (مه‌نتیقه‌) به‌كوردی مانای چییه‌...؟ (ناوچه‌)

پ32/ وشه‌ی (غه‌ساله‌) به‌كوردی مانای چییه‌...؟ (جلشۆر)

پ33/ وشه‌ی (هه‌ویه‌) به‌كوردی مانای چییه‌...؟ (ڕه‌گه‌زنامه‌)

پ34/ وشه‌ی (سه‌لاجه‌) به‌كوردی مانای چییه‌...؟ (به‌فرگر)

پ35/ وشه‌ی (مه‌لعه‌ب) به‌كوردی مانای چییه‌...؟ (یاریگا)

پ36/ وشه‌ی (وه‌حده‌) به‌كوردی مانای چییه‌...؟ (یه‌كه‌)

پ37/ هاوواتای وشه‌ی (بیر)چییه‌...؟ (هزر)

پ38/ وشه‌ی (مجه‌میده‌) به‌كوردی مانای چییه‌...؟ (به‌سته‌ر)

پ39/ وشه‌ی (حه‌فله‌) به‌كوردی مانای چییه‌...؟ (ئاهه‌نگ)

پ40/ وشه‌ی (شه‌حنكردن) به‌كوردی مانای چییه‌...؟ (بارگاوی كردن)

پ41/ وشه‌ی (مه‌سول-مه‌سئول) به‌كوردی مانای چییه‌...؟ (به‌رپرس)

پ42/ وشه‌ی (عاده‌ت و ته‌قالید) به‌كوردی مانای چییه‌...؟ (داب و نه‌ریت)

پ43/ وشه‌ی (عیلاقه‌) به‌كوردی مانای چییه‌...؟ (په‌یوه‌ندی)

پ44/ وشه‌ی (ئسلوب) به‌كوردی مانای چییه‌...؟ (شێواز)

پ45/ وشه‌ی (قه‌ڵم و خامه‌) به‌كوردی مانای چییه‌...؟ (پێنووس)

پ46/ وشه‌ی (مه‌شروع) به‌كوردی مانای چییه‌...؟ (پڕۆژه‌)

پ47/ وشه‌ی (كه‌باب) به‌كوردی مانای چییه‌...؟ (پاچه‌)

پ48/ وشه‌ی (ئیللا) به‌كوردی مانای چییه‌...؟ (مه‌گه‌ر)

پ49/ وشه‌ی (سه‌یته‌ره‌) به‌كوردی مانای چییه‌...؟ (بازگه‌-خاڵی پشكنین)

پ50/ وشه‌ی (حاسیبه‌) به‌كوردی مانای چییه‌...؟ (ژمێره‌)


sarchawa hiiwa

Kurdzhin
http://kurdup.com/up/uploads/picture/464e3b5dac.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#2 2010-08-01 08:51:40

شێنێ
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-22
دواترین سه‌ردان: 2010-09-05
په‌یامه‌كان: 813
ویبگه‌
WindowsXPSafari

Re: مانای چه‌ند وشه‌یه‌ک که‌ به‌کاری دێنین له‌ ژیانی رۆژانه‌مان !!!!!!

dast xosh

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f7e99beb8a.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 38.107.191.89
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007–2008
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net