.
به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به :_
1_ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706)2_ به‌رێوه‌به‌ری یانه ( Hemn Zanko ) له‌کوردستان به ئیمێڵی ( hemn_zanko@live.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی ( 07501513894 ) له‌گه‌ڵ ڕێزی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران .


















بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ووته‌ی په‌ند ئامێز
* داواکردن هانده‌ری مرۆڤه بۆ ئیمان، کۆبوونه‌وه‌ی ئیمان و داواکردن پێکه‌وه‌ش به‌رووبومه‌که‌ی کاری چاکه‌یه.
* گومانی چاک بردن به‌خوا هانده‌ری مرۆڤه بۆ ملکه‌چی و زه‌لیلیه بۆخوا، کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ودووه‌ش پێکه‌وه، به‌رووبوومه‌که‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌نده‌کانه له‌لایه‌ن خواوه.
* له‌خوا ترسان هانده‌ری مرۆڤه بۆ خۆشه‌ویستی خوای، کۆبوونه‌وه‌ی له خواترسان و خۆشه‌ویستی پێکه‌وه، به‌رووبومه‌که‌ی گوێرایه‌ڵی فه‌رمانه‌کانی خوایه‌و خۆ پاراستنه له قه‌ده‌غه‌کراوه‌کانی.
* خۆراگرتن هانده‌ری مرۆڤه بۆ یه‌قین ئه‌گه‌ر خۆڕاگرتن و یه‌قین پێکه‌وه کۆبونه‌وه، به‌رووبوومه‌که‌ی ئه‌وه‌یه مرۆڤ له‌دیندا ده‌کات ب پێشه‌وا.
* شوێنکه‌وتنی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) هانده‌ره بۆ ئیخلاص، جا ئه‌گه‌ر هه‌ردووکیان پێکه‌وه کۆبوونه‌وه، به‌رووبومه‌که‌ی ئه‌وه‌یه کار‌و کرده‌وه‌کانی له‌لای خوا قبووڵ ده‌بێت.
* کارکردن هانده‌ره بۆ زانست، جائه‌گه‌ر کارکردن و زانست پێکه‌وه کۆبۆ‌وه، ئه‌وه به‌خته‌وه‌ری و سه‌رفرازی تیا دایه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌کیان ئه‌وی تری له‌گه‌ڵدا نه‌بوو ئه‌وه هیچ سوودی نیه.
* ئارامگرت هانده‌ره بۆزانست، ، جائه‌گه‌ر ئارامگرتن و زانست پێکه‌وه کۆبۆ‌وه، مرۆڤ سه‌ربه‌رزی دنیا و قیامه‌تی ده‌ست ده‌که‌وێ، سوود له هه‌موو زانستێک وه‌رده‌گرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌کیان یه‌کیان ئه‌ویتری له‌گه‌ڵدانه‌بوو ئه‌وه سوودی نامێنێ.
* عه‌زیمه‌ت هانده‌ره بۆ چاوساغی، ئه‌گه‌ر مرۆڤ عه‌زیمه‌ت و چاوساغی تیا کۆبۆ‌وه، ئه‌وه خاوه‌نه‌که‌ی چاکه‌ی دنیا‌و دوارۆژی به‌ده‌ست ده‌هێنێت، جا دواکه‌وتنی مرۆڤ له‌کامل بوون ، یان ئه‌وتا چاو ساغ نیه، یان ئه‌وه‌تا عه‌زیمه‌تی نیه.
* نیه‌ت چاکی هانده‌ری مرۆڤه بۆ چاکی زه‌ین و بیری جا ئه‌گه‌ر ئه‌م دووانه‌ی له‌ده‌ست چوو ئه‌وه هه‌موو خێرێکی له‌ده‌ست ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێکه‌وه‌ش کۆبۆ‌وه، ئه‌وه به‌رووبومی هه‌موو خێر‌و چاکه‌یه‌که.
* بۆچوونی چاک هانده‌ری جوامێریه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌م دووانه پێکه‌وه کۆبوونه‌وه، ئه‌وه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی به مرۆڤ ده‌به‌خشن، ئه‌گه‌ر هه‌ردووکیشی له‌ده‌ست چوو ئه‌وه تووشی سه‌رشۆڕی و دۆڕان ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌رمرۆڤ بۆچوونی هه‌بوو به‌بێ جوامێری، ئه‌وه ترسنۆکی و بێتواناییه، ئه‌گه‌ر جوامێریشی هه‌بوو بۆچوونی نه‌بوو، ئه‌وه رووخان و هێنانیه‌تی.
* ئارام گرتن هانده‌ره بۆ چاوساغی ، جا ئه‌گه‌ر هه‌ر دووکیان پێکه‌وه کۆبوونه‌وه، ئه‌وه خێرێکی زۆری تیایه.
* ئامۆژگاری هانده‌ره بۆ به‌هێز بوونی عه‌قڵ، جا هه‌ر کاتێک ئامۆژگاریه‌که به‌هێز بێت، ئه‌وه‌زیاتر عه‌قڵ به‌هێز ده‌بێت و ده‌دره‌وشێته‌وه.
* یادکردنه‌وه‌و بیرکردنه‌وه هه‌ر یه‌کیان هانده‌ری یه‌کترین، جا ئه‌گه‌ر پێکه‌وه کۆ بوونه‌وه ، به‌رووبومه‌که‌ی پشت هه‌ڵکردنه له‌دنیاو ڕووکردنه دواڕۆژه.
* ته‌قوا هانده‌ره بۆ ته‌وه‌کول ، ئه‌گه‌ر ته‌قواو ته‌وه‌کول پێکه‌وه کۆبوونه‌وه ئه‌وه‌دڵ جێگیر ده‌بێت.
* هانده‌ری ئاماده‌گی دڵ په‌یوه‌ست نه‌بوونه به دنیا، ئه‌گه‌ر هه‌ردووکیان پێکه‌وه کۆبوونه‌وه، ئه‌وه هه‌موو خێر‌و چاکه‌یه‌کی پێوه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێک جیا بوونه‌وه ئه‌وه شه‌رو خراپه‌ی پێوه‌یه.
* نیه‌تی ساغ و پاک هانده‌ره بۆ هیمه‌تی به‌رز ، ئه‌گه‌ر ئه‌م دووانه پێکه‌وه کۆ بوونه‌وه، ئه‌وه به‌نده ده‌گات به ئامانجی خۆی.
***************************************************************************************
ئاماده‌کردنی: موسلیم غه‌مگین
سه‌رچاوه(الفوائد - ئاوێته‌ی دڵ) که هی (ابن قیم الجوزیه)یه و(ره‌حمه‌تی خوای لێبت) له وه‌رگێرانی (م. فه‌رمان عزیز نه‌جار) ه.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده ست خؤش هه ربزيت


له‌سه‌ر هێڵه![]()






سوپاس بۆتۆ به‌ڕێز فه‌نابون، ده‌ستی تۆش خۆش بێت.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش کاکه موسلیم گیان هه‌ر به‌رده‌وام بیت به‌رێزم


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






سوپاس بۆ ئێو هاوڕێیان،سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






زۆر سوپاس شێنێ گیان،سه‌رکه‌وتوبیت هاوڕێکه‌م، ده‌ستی تۆش خۆش بێت.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه