❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / فریشته‌ی جوانی میوانی ساباته‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#41 2010-04-11 13:47:11

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: فریشته‌ی جوانی میوانی ساباته‌

سڵاو
ده‌ست خۆش کاك سیروان...
به‌خێرهاتنی گه‌رمی فريشته  گیان ده‌که‌م ...
هیوای له‌ش ساخی و به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌خوازم هيوادارم ئاسوده‌بیت..
منیش چه‌ند پرسیارێکی كورتم هه‌یه؟؟؟


*********
******
***
*


هاوکار گیان سپاست ئه‌که‌م ته‌مه‌ن درێژ بیت ئازیزم خۆشحاڵم به‌ به‌ژداریت... فه‌رموو بابچینه‌ لای پرسیاره‌کان
*********
******
***
*


1-    ئايا كاتێك هه بووه له‌ خۆشيدا گريا بێتى؟

_ هه‌ر که‌سه‌و جۆره‌ هه‌ڵوێستێکی هه‌یه‌ له‌ کاتی خۆشیدا به‌ بیرم نایه‌ت گریابێتم له‌ خۆشیدا...

2-    ئايا تا ئێستا هيچ هيواو ئاواتێكت هاتؤته دى.

_ به‌ڵێ ئاواتم زۆر بوه‌ هاتۆته‌ دی وه‌کو ئه‌و کاره‌م که‌ ئێستا ئه‌یکه‌م له‌ هه‌مان کاتیشدا ئاواتم هه‌بووه‌ نه‌هاتۆته‌ دی...

3-    ئایا حه‌ز به‌ شیعر نوسین ئه‌که‌یت؟؟؟

_ حه‌زئه‌که‌م هه‌موو کات گوێ بیستی هۆنراوه‌ی جوان بم زۆریش هۆنراوه‌ ئه‌خوێنمه‌وه‌ له‌ شێوه‌ په‌خشاندا نوسینم هه‌یه‌ به‌س هۆنراوه‌ نه‌خێر...

4-    ئایا به‌ مناڵی كه‌تنێكت كردووه‌و خۆت Ú¯ÛŽÙ„ کردبێت؟

      _ ههههههههههههه ئه‌روه‌ڵا هاوکار گیان هه‌ر زۆر زۆر یه‌کێک له‌وانه‌  چوین بۆ ماڵی خزمێکمان مناسه‌به‌یان هه‌بوو دایکم دیاری بۆ کریبوون له‌ شوشه‌ دروست کرابوو زۆر جوان پێچرابۆوه‌ منیش هه‌ر ده‌ستم Ù„ÛŽ ئه‌یا تا که‌وتوو شکا لایه‌کی ورد ورد ببو قسه‌م نه‌کرد لای دایکم ئه‌ویش هه‌ستی Ù¾ÛŽ نه‌کرد Ùˆ هه‌ر واهی بردی ههههه ئێستاش که‌ ئه‌و خزمه‌مان ئه‌بینم ئه‌وه‌م بیر ئه‌که‌وێته‌وه‌ ههههههه

5-    ئایا حه‌ز ده‌که‌یت له‌ داهاتوا ببیت به Ú†Ù‰ ØŸ
_ زۆر حه‌ز ئه‌که‌م له‌ تحقیقدا ئیش بکه‌م...

6- ئایا ڕقت له‌که‌سێک بووه‌و  ئه‌وڕقه‌ت به‌ که‌سێکی تر ڕشتبێت؟؟

_من به‌ ده‌گمه‌ن رقم له‌ خه‌ڵک ئه‌بێت نه‌ک هه‌ر به‌ ده‌گمه‌ن به‌ڵکو رقم له‌ هیچ که‌س نه‌بووه‌ ئه‌گه‌ر که‌سێکم نه‌وێت نه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌که‌م نه‌ په‌یوه‌ندیم ئه‌بێت پێوه‌ی و هه‌ر بیریشی لێ ناکه‌مه‌وه‌ زۆر شت ناخه‌مه‌ دڵم،، و ئه‌وه‌م به‌سه‌ر نه‌هاتووه‌..
*********
******
***
*


هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت گوڵی من

زۆر سپاس کاکه‌ هاوکار گیان شاد و کامه‌ران بی ئازیزم....

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#42 2010-04-11 13:51:09

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: فریشته‌ی جوانی میوانی ساباته‌

peshaky  rez  u  slaw  bo  xoshky azizm  frresht jwane akm  u  baxer  hatny akm bo yana xnjilnakman  u  daste  mandbwnt agoshm  bo  aw  babt  u   peshnarena ka  peshkashy  yani  ake bo mabsty  swd wargrtn  la  brga  u prkany

خوشک و هاوڕێی له‌ دڵا شیرینم سه‌راب گیان زۆر سپاست ئه‌که‌م چاوه‌ جوانه‌کانت ماچ ئه‌که‌م گوڵه‌ جوانه‌ له‌سه‌رخۆکه‌ی یانه‌ هیوادارم توانیبێتم ئه‌گه‌ر چی بچوکیش بێت خزمه‌تی یانه‌که‌مانم کردبێت...


harjnda  hawreany  yana hama jwr prserean krdwa  ka arasty bareztann akn mnesh  sarare aw hamw  prserau wlmna   pet alem dubra  dastt xosh bet u  hiwe lash  saxey  utandrwstet bo axwazm  chonka ama la hamw  shtek  grngtra  bo  mrov ka  mamli  pe aka rozhana mnesh  tanha yak  prsert  ley akm

زۆر سپاس سه‌راب گیان بۆ په‌یڤه‌ جوانه‌کانت و خۆشحاڵم به‌ به‌ژداری به‌ڕێزتان و هیوای له‌ش ساغی و ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ئه‌خوازم به‌و هیوایه‌م هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو بیت ماله‌که‌م...

*********
******
***
*



freshty  jwane  abenm  kaseky  zor  hemn  u lasr xweya  u hamesha dll  pak  u  ba ra7ma aya dada freshta weya la raste? ba  pe hich mujmleku  ba sar7t wyet?

هه‌موو مرۆڤێک کۆمه‌ڵێک سیفاتی هه‌یه‌ که‌ هه‌موومان تیایدا به‌ژدارین به‌ڵام جیاوازی له‌وه‌دایه‌ که‌ هه‌یه‌ زیاتر ئه‌و سیفه‌ته‌ی به‌سه‌ردا زاڵه‌ هه‌یه‌ که‌متر و راستی سه‌راب گیان من هه‌میشه شه‌رمن و‌ له‌سه‌رخۆم و هه‌میشه‌ که‌سانی له‌سه‌رخۆش سه‌رنجم رائه‌کێشن و حه‌ز ئه‌که‌م هه‌موو که‌سێک وابێت به‌تایبه‌ت ئافره‌ت جوانی ئه‌به‌خشێت به‌ ئافره‌ت به‌س ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌نیه‌ که‌ له‌ ژیانما توره‌ نه‌بووبم به‌س له‌ شوێنی خۆیدا... سه‌راب گیان ئه‌بێ به‌ وه‌سفی خۆم ههههه به‌س زۆر به‌ره‌حمم به‌ راده‌یه‌کی زۆر زۆر و زۆریش دلم پاکه‌ به‌س ره‌نگه‌ باشیش نه‌بێت بۆ ئه‌م زه‌مانه‌!! و منیش هه‌مان ئه‌و سیفه‌تانه‌م له‌ به‌ڕێزتدا به‌ دی کردووه‌...

*********
******
***
*

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#43 2010-04-11 13:52:35

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: فریشته‌ی جوانی میوانی ساباته‌

سه‌ره‌تا ڕێزو سڵاوم هه‌یه‌ بۆ هه‌موتان فریشي خان هه‌زم کرد یه‌م پرسیاره‌ت لێ که‌م
سه‌رچاوان ژینه‌ر گیان سڵاو له‌ به‌ڕێزیشت....


خۆشه‌ویسترین که‌ست کێبو که‌ ماڵئاوای لێ کردوی؟
_راستی خۆشه‌ویسته‌کانی من خێزانه‌که‌من و له‌ خوا به‌زیاد بێت هه‌مووی له‌ ده‌ورو به‌رمن و هه‌موو کات نزیکیانم... به‌س نه‌نکم و باپیرم ناخۆش بوو که‌ مالئاوایان کرد له‌ ماوه‌ی ساڵێکدا... و پێشتریش باسی کچێکی هاوڕێیه‌کم کرد چوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی ئه‌وه‌ش ناخۆشبوو...


*********
******
***
*

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#44 2010-04-11 13:57:53

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: فریشته‌ی جوانی میوانی ساباته‌

سلاو ورێز
به‌خێرهاتنێکی گه‌رمت ده‌که‌م هاوڕێی ئازیزم فریشته‌ی جوانی هیوای ته‌مه‌ن درێژی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ده‌خوازم له‌گشت کاره‌کانتدا
هیوادارم که‌ دلخۆش و شادومان بیت له‌ ژیانتدا


هاوڕێی به‌رێزم کاک سیروان گیان زۆر سپاس ئازیزم و سپاس بۆ دانانم به‌ میوانی ساباته‌ جوانه‌که‌ی یانه‌ رازاوه‌که‌مان... ته‌مه‌ن درێژبیت و خۆشی و خه‌نده‌ ژیانت جوانتر بکه‌ن ....

*********
******
***
*


1-    ژیان هه‌ناسه‌ییه‌کی قولی ئاگرینییه‌ ØŒ له‌هه‌مان کاتدا خۆشه‌ویستییه‌کی کۆتایی نه‌هاتوه‌ ØŒ تۆ وه‌ک که‌سک Ú†Û†Ù† ده‌روانیته‌ ژیانێکی هه‌ناسه‌ قولی ئاگرینی Ùˆ خۆشه‌ویستی ئایا ده‌بێت له‌ Ú† روویه‌که‌وه‌ په‌یوه‌ست بن به‌ یه‌که‌وه‌ ØŸ

1_من پێم سه‌یره‌ بۆ خۆشه‌ویستی و به‌راورد بکه‌ین به‌ ئاگر ئه‌ی بۆ جوانی ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ وه‌رنه‌گرینو به‌راوردی بکه‌ین به‌ هاژه‌ی سه‌پۆلێکی جوڵێنه‌ری هه‌ست و سۆز کاتێ خۆشه‌ویستی ئه‌بێته‌ ئازار و سوتێنه‌ر ئه‌وه‌ خۆشه‌ویستی نیه‌ ئێمه‌ی مرۆڤ جوانی شته‌کان نابینین و خۆمان په‌یوه‌ستین به‌ ئازاره‌وه‌ ته‌نانه‌ت خۆشه‌ویستیمان ئه‌به‌زتینه‌وه‌ پێوه‌ی په‌ندێک هه‌یه‌ ئه‌ڵێت (من یحب الشجرة یحب اعضائها) که‌واته‌ ئێمه‌ش مادام خۆشه‌ویستیمان خۆش ئه‌وێت هه‌وڵبده‌ین هه‌موو شتێکی ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌مان خۆش بوێت ته‌نانه‌ت ناخۆشیه‌کانی نه‌هێڵین ببێت به‌ ئازارو سوتێنه‌ر....

2-    ئایا ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ست بوون به‌ هه‌له‌یه‌کی دادگا کاره‌ساتێکی خسته‌وه‌ پارێزه‌ر له‌م کاته‌یا تا چه‌ند بۆی هه‌یه‌ له‌ دژایه‌تی ئه‌م هه‌له‌ بوه‌ستێت Ùˆ ئاوڕێک له‌ مه‌سه‌له‌که‌ بداته‌وه‌ ØŸ بۆ به‌رگری کردن له‌و مافه‌ی که‌ Ù¾ÛŽÛŒ سپێردراوه‌ ØŸ

_باوه‌ر بکه‌ گه‌ر ئاور نه‌یه‌یته‌وه‌ له‌و مافه‌ی پێت سپێردراوه‌ ئه‌وه‌ کاره‌سه‌ت روو ئه‌دات ئه‌وه‌ش کاری یه‌که‌م و کۆتای پارێزه‌ره‌ که‌ پارێزگاری بکه‌ین له‌ مافی به‌رامبه‌رمان و دژایه‌تی رێگریه‌کان بکه‌ین بۆ به‌ دیهێنانی ئه‌و مافه‌ و له‌ هه‌مان کاتدا دادگا ناتوانێ هه‌ڵه‌ بکا ئه‌گه‌ر بزانێ روبه‌رووی که‌سێکی رۆشنبیرو هۆشیار ئه‌بێته‌وه‌ مه‌گه‌ر ئێمه‌ خۆمان ترسنۆک نه‌بین...

3-    تۆ وه‌ک که‌سێکی یاسایی هیچ کات وا روویداوه‌  توشی مه‌ترسیه‌کانی یاسا بووبیت ØŸ

      _ من خۆم تا ئێستا نه‌خێر رووی نه‌داوه ...

4-    تا چه‌ند روحی فریشته‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ره‌هه‌نده‌ جوانه‌کانی موسیقا ئایا Ú†Û†Ù† ده‌روانیته‌ ئه‌م هونه‌ره‌ ØŸ

_ مۆسیقا بزوێنه‌ری سۆزمانه‌ تێکه‌ڵبونی هه‌سته‌ له‌گه‌ڵ دنیای خه‌یاڵ و جوانی وده‌ربرینی ناخی مرۆڤه‌ له‌ ساته‌کانی هه‌ست به‌ خۆ بووندا ده‌ربرینی هه‌سته‌ به‌ بێ په‌نا بردن بۆ وشه‌کان که‌ ناتوانن به‌و قوڵیه‌ ده‌رببرێت... من خولیای مۆسیقام و تا راده‌یه‌کی باش په‌یوه‌ستم به‌و هۆنه‌ره‌وه‌ و به‌هره‌یه‌که‌ له‌ ناو خێزانه‌که‌مایه‌...

5-    پێناسه‌ییه‌کی کورتی ئه‌مانه‌ به‌رای فریشته‌

أ‌-    هێمنی له‌ له‌ کاتی توره‌بووندا/ به‌رزی Ùˆ جوانی که‌سایه‌تیه‌...
ب‌-    به‌کژیه‌کداچوونێکی هه‌له‌یی/ په‌شیمانی له‌ نه‌فامی...
ج- که‌م ته‌رخه‌می له‌ کاره‌ یاسایه‌کان/ رێز نه‌گرتنه‌ له‌ به‌ها پیرۆزه‌کانی مرۆڤایه‌تی که‌ له‌ ژێریدا پارێزراوه‌..


ببوره‌ ئه‌گه‌ر پرسیاره‌کانم زۆر بن و دوور بن له‌ پیشه‌که‌ت ، دووباره‌ هیوای ته‌مه‌ن درێژی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ده‌خوازم هاورێ گیان
کاتت شاد و به‌خته‌وه‌ر بێت


زۆر سپاس کاک سیروان گیان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ کاتێکی خۆش بوو له‌گه‌ڵ پرسیاره‌کانی به‌رێزت بۆ خۆم خواردن و کۆلا و شتم داناوه‌ به‌ قسه‌که‌ی تۆ ئه‌که‌م ههههههه هه‌رده‌م له‌ خۆشیا بیت ... ئاسوده‌ و کامه‌ران بیت...


*********
******
***
*

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#45 2010-04-11 20:24:05

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: Blue barewabari
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2024-03-21
په‌یامه‌كان: 2369
WindowsXPOpera

Re: فریشته‌ی جوانی میوانی ساباته‌

به‌خێربێیت خوشکی ئازیزمان ، خۆشحاڵم به‌ میوانداریتان و ڕازاندنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه‌ به‌ وشه‌ جوان و پڕ ماناکانتان .
ته‌نها یه‌ک پرسیار له‌ به‌ڕێزتان ئه‌که‌م و نامه‌وێ زۆر ماندوتان بکه‌م و با مه‌سره‌فی زیادیش نه‌که‌ن دیاره‌ له‌گه‌ڵ نوسینه‌کاندا کۆلا و کێک زیاد سه‌رف ئه‌بێت هههههه .

ئایا به‌ڕای به‌ڕێزتان کاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتوه‌ بیر له‌وه‌ بکرێته‌وه‌ که‌ یاسایه‌ک دابنرێ بۆ پاراستنی یاسا ؟؟!!!

ڕێز و خۆشه‌ویستیم قبوڵ بفه‌رموون .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#46 2010-04-11 21:13:54

Sarwar Qaradaxi
سونبولی یانه
شوێن: ☆به‌ریتانیا★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-01
دواترین سه‌ردان: 2023-05-26
په‌یامه‌كان: 1497
ویبگه‌
WindowsVistaFirefox

Re: فریشته‌ی جوانی میوانی ساباته‌

زۆر به‌خێربێیت هاورێ فریشته‌ی جوانی ساباتت فێنکتر کرده‌وه‌ به‌قوربان،
ئومێد ده‌که‌م به‌خته‌وه‌ربیت،
ده‌ست خۆشیت لێده‌که‌م بۆ وه‌ڵامه‌ جوانوو پڕ واتاکانت هه‌ر ته‌مه‌ن درێژ بیت،
منیش چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌ وه‌كو هاورێیانی تر،

یه‌که‌م:- بیرکردنه‌وه‌ی به‌رێزتان تا چه‌ند له‌سه‌ر خۆشیه‌کانی ژیانه‌؟ پێت وایه‌ بیرکردنه‌وه‌ کاریگه‌ری خراپی لێ ئه‌که‌وێته‌وه‌ بۆ لایه‌نی ده‌رونی مرۆڤه‌کان یان کێشه‌ نیه‌ چه‌ند بیر بکه‌یته‌وه‌ به‌س به‌ مه‌رجێ بریتی بێت له‌ خۆشیه‌کانی ژیان؟؟

دوه‌م:- ‌که‌سانێك هه‌ن هه‌رده‌م هه‌ست به‌ نه‌قس ئه‌که‌ن له‌ ژیانیاندا یاخود له‌خۆیاندا زۆۆر جار ئه‌مه‌ش ئه‌بێته‌‌ هۆی ئه‌وه‌ی نه‌چنه‌ ناو خه‌ڵکیو تیکه‌ڵاو نه‌بن له‌گه‌ڵ که‌سانی تر، ئایا تۆ پێت وایه‌ قسه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌ وای کردوه‌ له‌م که‌سایه‌تیانه‌ تا وا بن؟؟ یاخود تۆ ئامۆژگاریت چیه‌ بۆ یان پێویسته‌ چۆن؟؟

سێه‌م:- ئایا لای به‌رێزتان هاورێیه‌تی چ واتایه‌ك ئه‌به‌خشێت؟؟ تا چ راده‌یه‌ك که‌سایه‌تیه‌ك بناسیت ئه‌بیته‌ هاورێی؟؟

چواره‌م:- پیشبینیت چیه‌ بۆ 5 ساڵی داهاتوی کوردستان له‌ روی ئابوریه‌وه‌ وه‌ له‌ روی سه‌قافیه‌وه‌ وه‌ له‌ روی خوێندنو زانسته‌وه‌؟؟


ئومێد ده‌که‌م پرسیاره‌کان لات ئاسای بنوو به‌ دلێ گه‌وره‌ی خۆت وه‌ڵام بده‌یته‌وه‌

هه‌ر شادو کامه‌ران بیت

Kurdzhin
ژیـــــان لای هه‌موو کـــــه‌س خۆشه‌ویسته‌،
بــــه‌ڵام شه‌ره‌ف لای مه‌ردخۆشه‌ویــــستره‌،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#47 2010-04-12 19:13:20

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: فریشته‌ی جوانی میوانی ساباته‌

سڵاو
ده‌ست خۆسییه‌کی بێ پایان بۆ کاک سیروان بۆ سازدانی ئه‌م میوانداریانه‌ ..
به‌خێرهاتنت ئه‌که‌م بۆ ساباته‌که‌مان ØŒ  له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسیارێکدا به‌شدارده‌بم هیوام وایه‌ نه‌بمه‌ Ù‡Û†ÛŒ ماندوو کردنی چاوه‌کانت ØŒ ..

1-  کوردژین لای تۆ واتای چی؟
2- چی به‌و که‌سانه‌ ده‌ڵێیت که‌ ڕه‌خنه‌ی ڕوخێنه‌ر ده‌گرن ، له‌کاتێکدا خۆیان هیچ نین و ڕه‌خنه‌ش ده‌گرن ؟
3- گه‌وره‌ترین که‌س له‌م دنیایه‌دا له‌لای تۆ چ که‌سێکه‌؟
4- جان جاک ڕۆسۆ ئه‌ڵێت :( هه‌موو جیهان له‌ته‌رازوویه‌کدا و دایکم له‌ ته‌رازوویه‌کدا) ئه‌ی ڕه‌ئی ت چییه‌ بۆ ئه‌م وته‌یه‌؟
5- ئه‌گه‌ر بتکه‌ن به‌ بڕێوبه‌ری کوردژین ، یه‌که‌م کار ده‌یکه‌یت له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیدا چییه‌؟
6- گرانترین پرسیار له‌ کۆتایدا ده‌رده‌که‌وێت ، کام پرسیاره‌؟؟

هیوای ژیانێکی ئارام و ئاسوده‌ بۆ به‌ڕێزت ..
سه‌رکه‌وتو بیت و کاتت شاد

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#48 2010-04-12 20:53:07

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: فریشته‌ی جوانی میوانی ساباته‌



به‌خێربێیت خوشکی ئازیزمان ، خۆشحاڵم به‌ میوانداریتان و ڕازاندنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه‌ به‌ وشه‌ جوان و پڕ ماناکانتان .
ته‌نها یه‌ک پرسیار له‌ به‌ڕێزتان ئه‌که‌م و نامه‌وێ زۆر ماندوتان بکه‌م و با مه‌سره‌فی زیادیش نه‌که‌ن دیاره‌ له‌گه‌ڵ نوسینه‌کاندا کۆلا و کێک زیاد سه‌رف ئه‌بێت هههههه
.

کاک هێمن گیان زۆر سپاس ئازیزم  زۆر سپاس بۆ په‌یڤه‌ جوانه‌ پر ماناداره‌کانت خۆشحاڵم به‌ پرسیاری به‌ڕێزتان Ùˆ ئه‌مه‌نه‌م Ú©ÛŽÚ© Ùˆ کۆلا خواردوه‌  خه‌په‌ بوم  هههههههه به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ کاتێکی زۆر خۆشه‌ بۆ من له‌ ناو خۆشه‌ویستانی یانه‌ جوانه‌کاماندا.. بفه‌رموو به‌ بچینه‌ لای پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان

************
*******
***
*


ئایا به‌ڕای به‌ڕێزتان کاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتوه‌ بیر له‌وه‌ بکرێته‌وه‌ که‌ یاسایه‌ک دابنرێ بۆ پاراستنی یاسا ؟؟!!!

_له‌ ئامارێکدا له‌ ماوه‌ی سالی 2009دا له‌ رێگه‌ی تیمه‌کانی چاودێری له‌ هه‌رێمی کوردستاندا توانرا 706 حاڵه‌تی پێشێلکاری Ùˆ لادان له‌ یاسا تۆمار بکرێت له‌سه‌ر سه‌روه‌ری یاساو مافه‌کانی مرۆڤ Ùˆ تاوانباران، به‌ شێوه‌یه‌کی سمپلی وه‌رگیراوه‌ له‌ دادگا جۆراو جۆرکانی هه‌رێمی کوردستاندا تێبینی ئه‌که‌ین که‌ ڕێژه‌یه‌کی وا زۆره‌ بۆ ئه‌وه‌ی یاسا نه‌توانێ جێگی خۆم قایم بکا له‌ ناو دادگاکانداو نه‌توانێ سه‌روه‌ر بێت له‌ کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا چه‌نده‌ها پرسیار لێره‌دا یه‌ته‌ پێشه‌وه‌ ئایا کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ نه‌گه‌ێشتوینه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ی رێز له‌ یاسا بگرین Ùˆ کێشه‌کانمان به‌و پره‌نسیپانه‌ چاره‌ بکه‌ین یاخود ده‌ستێک هه‌یه‌ نایه‌وێت یاسا وڵاتمان به‌ڕێوه‌بيرێت یان یاساکانمان نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ی که‌ پشت به‌ست بین Ù¾ÛŽÛŒ یاخود یان دادگاکانمان پشت به‌ستن به‌ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ک یاسا یان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریمان کار ناکه‌ن به‌ Ù¾ÛŽÛŒ پێویست Ùˆ کار بۆ دامو ده‌زگاکانی حکومه‌ت ئه‌که‌ن نه‌ک هاووڵاتیان Ùˆ دیموکراسینین یان دادگاکانمان دوره‌ له‌ رۆشنایی راگه‌یاندنه‌کان Ùˆ هۆشیاری پێویست ناده‌نه‌ هاووڵاتیان تاکوو هه‌مووان یاسا پارێزگاریمان بکات Ùˆ گرتنه‌ رێو شوێنی دوورودرێژو بێزارکردن له‌ داواکردنی هاوڵاتیان له‌ کاتی داواکردنی مافێکی بچوکدا یاخو یاساکانمان پێویستیان به‌ گۆرانکاری هه‌یه‌ ئه‌مانه‌ Ùˆ کۆمه‌ڵێ پرسیاری تر ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسیارانه‌ به‌ رێگا چاره‌ وه‌رگرین ئه‌وه‌ هه‌وڵدانه‌ بۆ نه‌هێشتنی ئاسته‌نگی له‌به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆبوونی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری Ùˆ رێزو سه‌روه‌ری بۆ یاساکانمان Ùˆ دواجار پاراستنی مافه‌کانمان با یاسا تا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌من ئه‌ڵێم  به‌ڵێ بۆ پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزت یاسا پێویستی به‌ یاسایه‌ک هه‌یه‌ بۆ پاراستنی.......

************
*******
***
*



ڕێز و خۆشه‌ویستیم قبوڵ بفه‌رموون .

سپاس کاک هێمن گیان هیوادارم وه‌ڵامم به‌ پێی پێویست بوبێت ته‌مه‌ن درێژبیت ئازیزم هه‌رده‌م له‌ خۆشی و شادیدا بیت... کاتت گه‌رمی و ساردی بێت هههه


************
*******
***
*

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#49 2010-04-12 20:57:52

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: فریشته‌ی جوانی میوانی ساباته‌

زۆر به‌خێربێیت هاورێ فریشته‌ی جوانی ساباتت فێنکتر کرده‌وه‌ به‌قوربان،
ئومێد ده‌که‌م به‌خته‌وه‌ربیت،
ده‌ست خۆشیت لێده‌که‌م بۆ وه‌ڵامه‌ جوانوو پڕ واتاکانت هه‌ر ته‌مه‌ن درێژ بیت،
منیش چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌ وه‌كو هاورێیانی تر،


هاوڕێی زۆر به‌ڕێز وخۆشه‌ویست کاک سه‌روه‌ر گیان سپاست ئه‌که‌م ساباتمان جوانه‌ به‌ بونی به‌ڕێزتان وپرسیارو په‌یڤه‌ جوانه‌کانتان... فه‌رموو بچینه‌ لای پرسیاره‌کانتان

************
*******
***
*


یه‌که‌م:- بیرکردنه‌وه‌ی به‌رێزتان تا چه‌ند له‌سه‌ر خۆشیه‌کانی ژیانه‌؟ پێت وایه‌ بیرکردنه‌وه‌ کاریگه‌ری خراپی لێ ئه‌که‌وێته‌وه‌ بۆ لایه‌نی ده‌رونی مرۆڤه‌کان یان کێشه‌ نیه‌ چه‌ند بیر بکه‌یته‌وه‌ به‌س به‌ مه‌رجێ بریتی بێت له‌ خۆشیه‌کانی ژیان؟؟

_ به‌دڵنیای بیرکردنه‌وه‌مان رێگامان ئاسان ئه‌کات و له‌ هه‌ڵه‌ به‌ دوورمان ئه‌گرێت ئه‌مه‌ بیرکردنه‌وه‌یه‌ له‌ کارو ئیشه‌کانی رۆژانه‌مان که‌ رۆتینه‌ که‌ شتێکی جوانه‌ به‌ڵام جاری وا هه‌یه‌ بیرکردنه‌وه‌ کاریگه‌ری خراپی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و تاکه‌ و وای لێ ئه‌کات له‌ خۆشیه‌کانی ژیان بێبه‌ش بێت ئه‌وه‌ش شتێکی ناشرینه‌ و هه‌ست کردنه‌ به‌ قورسێتی دنیا له‌سه‌ر شانی تۆی تاک له‌ بری ئاسان کردنی بۆ خۆت هه‌موومان بیر ئه‌که‌ینه‌وه‌ چونکه‌ هه‌موومان خاوه‌ن بیر و هۆش و ئه‌قڵین و خوای گه‌وره‌ ئه‌و سیفه‌ته‌ی داوه‌ته‌ مرۆڤ هه‌ر له‌ هه‌مان کاتدا سیفه‌تی بیرچونه‌وه‌ی به‌خشیووه‌ پێمان انسان له‌ نسیانه‌وه‌ هاتووه‌ که‌واته‌ هه‌موومان قابیلی بیرچونه‌وه‌ین وته‌یه‌ک هه‌یه‌ ئه‌ڵێت ( لولا نعمة النسیان لما استطعنا العیش بسلام.. و لولا الابتسامة لما عرفنا الفرح) هه‌میشه‌ هه‌وڵیش بده‌ین بیر کردنه‌وه‌مان پۆزێتیڤانه‌ بێت نه‌ک پێچه‌وانه‌ نێگیتیڤانه‌ ئه‌و کاته‌ له‌ خۆشیه‌کانیش بێبه‌ش نابین چونکه‌ ژیان تاکه‌ شته‌ که‌ تا زیاتر بێت که‌متر ئه‌بێت با به‌ خۆشی بیبه‌ینه‌ سه‌ر...


دوه‌م:- ‌که‌سانێك هه‌ن هه‌رده‌م هه‌ست به‌ نه‌قس ئه‌که‌ن له‌ ژیانیاندا یاخود له‌خۆیاندا زۆۆر جار ئه‌مه‌ش ئه‌بێته‌‌ هۆی ئه‌وه‌ی نه‌چنه‌ ناو خه‌ڵکیو تیکه‌ڵاو نه‌بن له‌گه‌ڵ که‌سانی تر، ئایا تۆ پێت وایه‌ قسه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌ وای کردوه‌ له‌م که‌سایه‌تیانه‌ تا وا بن؟؟ یاخود تۆ ئامۆژگاریت چیه‌ بۆ یان پێویسته‌ چۆن؟؟

_گه‌ر ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ ئێستا ئه‌و پرسیاره‌م Ù„ÛŽ بکرایه‌ وه‌ڵامم به‌ جۆرێکیتر بوو ئه‌مووت ئه‌و که‌سه‌ خۆی ئه‌و هه‌ست به‌ که‌م به‌ خۆ بونه‌ له‌ خۆیدا دروست ئه‌کات دواجار قسه‌ی خه‌ڵک ئه‌هێنێته‌ سه‌ر خۆی Ùˆ کۆمه‌ڵگه‌ به‌ که‌سێکی ناقس سه‌یری ئه‌که‌ن به‌س دوای بینینی روداوێک له‌ نێوان دوو که‌سدا له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌ڵێم قسه‌ی خه‌ڵک وا ئه‌کات ئه‌و که‌سه‌ هه‌ست به‌ بوونی نه‌قس بکات دواجار ئه‌و هه‌سته‌ی لا دروست بکه‌ن که‌ زۆۆۆر به‌ داخاوه‌ وا ئه‌ڵێم کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌ک ئێمه‌ زۆرێک له‌ رۆشنبیره‌کانیشمان ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌یان هه‌یه‌ بگره‌ له‌م چینه‌دا زیاتر هه‌یه‌ Ùˆ که‌سانی ساده‌ که‌م بۆته‌وه‌ که‌ ئه‌بووایه‌ پێچه‌وانه‌ بوایه‌ به‌ Ù¾ÛŽÛŒ ئه‌و دابو نه‌ریتو که‌لتورو دینه‌ جوانه‌ی هه‌مانه‌ Ùˆ له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و که‌سه‌ی که‌ وا ئه‌کات به‌رامبه‌ره‌که‌ی بشکێنێ بۆی هه‌ست به‌ نه‌قس بکا خۆی ئه‌و که‌سه‌ نه‌قسی تیادایه‌ Ùˆ ئه‌یه‌وێت به‌ به‌رامبه‌ره‌که‌ی  قه‌ره‌بوی بداته‌وه‌ Ùˆ مرۆڤی گه‌وره‌ گه‌وره‌یه‌تی ده‌ر ئه‌که‌وێت له‌ کاتێکدا که‌ مامه‌ڵه‌ له‌ که‌سی له‌ خۆی بچوکتر ئه‌کات زۆر خۆشیشه‌ هه‌ست به‌وه‌ بکه‌ی که‌ له‌ هه‌موو شوێنێ خۆشه‌ویستی .... هه‌مووان ئه‌بێت باوه‌رمان به‌ خۆمان هه‌بێت خوای گه‌وره‌ هه‌موومانی وه‌ک یه‌ک دروست کردووه‌ ئه‌وه‌ی من ئه‌مرۆ هه‌مه‌ ره‌نگه‌ سبه‌ینێ لای تۆ بێ که‌س نازانێ رێره‌وی ژیان به‌ره‌و کوێمان ئه‌بات Ùˆ Ú¯ÙˆÛŽ بۆ قسه‌ی نادروست شل نه‌که‌ین وا بکه‌ین خۆمان به‌ ویستی خۆمان بونی خۆمان له‌ کۆمه‌ڵگادا بسه‌پێنین Ùˆ رازیبین به‌وه‌ی که‌ هه‌مانه‌ تا ئه‌وه‌ی هه‌شمانه‌ لێمان نه‌روا Ùˆ هه‌ست بکه‌ین دنیا موڵکی ئێمه‌یه‌ نه‌ک ئێمه‌ موڵکی دنیا بین Ùˆ دو دڵ مه‌به‌ له‌وه‌ی نیته‌ ره‌نگه‌ به‌ باشه‌ به‌سه‌رمانا بشکێته‌وه‌ Ùˆ هه‌میشه‌ که‌سێک هه‌یه‌ سه‌روو تۆیه‌ Ùˆ هه‌شه‌ خوار تۆیه‌ به‌م ووته‌یه‌ش دوا ئامۆژگاریم ئه‌ڵێم به‌و که‌سانه‌ :
کاد القلق یبددنی هباء       Ù„ان قدمی افتقدتا الحذاء
الی ان صادفت من یومین      شخصا بلا ساقین


سێه‌م:- ئایا لای به‌رێزتان هاورێیه‌تی چ واتایه‌ك ئه‌به‌خشێت؟؟ تا چ راده‌یه‌ك که‌سایه‌تیه‌ك بناسیت ئه‌بیته‌ هاورێی؟؟

_هاوڕێیه‌تی ئه‌و بیره‌یه‌ که‌ تا زیاتر بێت قوڵتر ئه‌بێت ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ ساته‌کانی خۆشی ناخۆشی ته‌نهای پێویستت به‌ بونیه‌تی ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ بێخه‌می به‌ بینینی خۆشیت پێ ئه‌به‌خشێت هاوڕێ خه‌نده‌یه‌ گریانه‌ راستیه‌ پاکیه‌ باوه‌ره‌... به‌ هه‌موو که‌س ناوترێ هاوڕێ هاوڕێش تا هاوڕێ جیاوازه‌ تا په‌یوه‌ندیه‌که‌ پته‌وتر بێت هاوڕێیه‌تیه‌که‌ جوانتر ئه‌بێت... پاکی ساده‌یی دلسۆزی ره‌وشت به‌رزی له‌ سه‌ره‌کیه‌کانی هاوڕێیه‌تین بۆ من...


چواره‌م:- پیشبینیت چیه‌ بۆ 5 ساڵی داهاتوی کوردستان له‌ روی ئابوریه‌وه‌ وه‌ له‌ روی سه‌قافیه‌وه‌ وه‌ له‌ روی خوێندنو زانسته‌وه‌؟؟

_ وه‌کو ئومێذێک ئه‌خوازم به‌س وه‌کو لایه‌نی زانستی من زانیاریم که‌مه‌ له‌ لایه‌نی ئابوریه‌وه‌ هیوادارم زۆر زیاتر له‌ ئێستا باشتربین و کار و پیشه‌ بۆ هه‌مووان بره‌خسێت و پرۆژه‌ و به‌ره‌و پێشچونی نوێ به‌ دی بکرێ... له‌ رووی رۆشنبیریشه‌وه‌ به‌رده‌وام میله‌تی ئێمه‌ به‌ دوای تازه‌گه‌ری و سه‌قافه‌ت و زانینه‌وه‌ین میله‌تێکین گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بێت که‌سانی پسپۆرمان لێ ده‌ر ئه‌چێت چونکه‌ رۆشنبیری له‌ ناو خودی هه‌موو تاکێکماندا بونی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رکوێر نه‌کرێت و دلنیام رۆژ به‌ رۆژ به‌ره‌و پێش ئه‌روات کوردستانه‌که‌مان...

************
*******
***
*


ئومێد ده‌که‌م پرسیاره‌کان لات ئاسای بنوو به‌ دلێ گه‌وره‌ی خۆت وه‌ڵام بده‌یته‌وه‌

هه‌ر شادو کامه‌ران بیت


سپاس بۆ تۆی ئازیز کاک سه‌روه‌ر گیان هیوادارم وه‌ڵامه‌کان رون بێ و ئومێده‌وارم کاتێکی خۆش به‌سه‌ر به‌ریت...


************
*******
***
*

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#50 2010-04-13 15:22:59

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: فریشته‌ی جوانی میوانی ساباته‌

سڵاو
ده‌ست خۆسییه‌کی بێ پایان بۆ کاک سیروان بۆ سازدانی ئه‌م میوانداریانه‌ ..
به‌خێرهاتنت ئه‌که‌م بۆ ساباته‌که‌مان ØŒ  له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسیارێکدا به‌شدارده‌بم هیوام وایه‌ نه‌بمه‌ Ù‡Û†ÛŒ ماندوو کردنی چاوه‌کانت ØŒ ..


شه‌نێ خان سپاست ئه‌که‌م ئازیزم به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ خۆشحاڵم به‌ پرسیاری به‌ڕێزتان...

************
*******
***
*


1-    کوردژین لای تۆ واتای چی؟

_شه‌نێ گیان له‌ پرسیاریه‌کانی تینا خاندا وه‌ڵامم یاوه‌ته‌وه‌...

2-    Ú†ÛŒ به‌و که‌سانه‌ ده‌ڵێیت که‌ ڕه‌خنه‌ی ڕوخێنه‌ر ده‌گرن ØŒ له‌کاتێکدا خۆیان هیچ نین Ùˆ ڕه‌خنه‌ش ده‌گرن ØŸ

_ئه‌و بابه‌ته‌ی ئه‌و که‌سه‌ ره‌خنه‌ی لێ ئه‌گرێت له‌ خۆیدا بونی هه‌یه‌ و بۆته‌ کێشه‌ بۆی بۆیه‌ ئه‌یه‌وێت هاوشانی خۆی بدۆزێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر چی له‌ راستیدا به‌رامبه‌ره‌که‌ی وانه‌بێت... پێی ئه‌ڵێم قسه‌ی جوان و خۆش ده‌رگایه‌که‌ بۆ چونه‌ ناو دڵی هه‌مووانه‌وه‌ و گه‌ر هه‌ر که‌س ئه‌یه‌وێت به‌رامبه‌ره‌که‌ی ناشرین نه‌بێت له‌گه‌ڵی هه‌وڵ بدات سه‌ره‌تا خۆی جوان بێت له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریدا...

3-    گه‌وره‌ترین که‌س له‌م دنیایه‌دا له‌لای تۆ Ú† که‌سێکه‌؟

_ ئافره‌ت ،، که‌ دایکیش ئه‌گرێته‌وه‌،،، چونکه‌ ئافره‌ت نیوه‌ی کۆمه‌ڵه‌ نیوه‌که‌ی تریش په‌روه‌رده‌ ئه‌کات...

4-    جان جاک ڕۆسۆ ئه‌ڵێت :( هه‌موو جیهان له‌ته‌رازوویه‌کدا Ùˆ دایکم له‌ ته‌رازوویه‌کدا) ئه‌ی ڕه‌ئی ت چییه‌ بۆ ئه‌م وته‌یه‌؟

_جوانی Ùˆ پیرۆزی دایک ناتوانرێت پێناسه‌ بکرێ Ùˆ نازانین به‌ کام پیرۆزیه‌ وه‌سف بکرێ  کام سۆز Ùˆ خۆشه‌ویستی هه‌یه‌ وه‌ک دایک بێ تا له‌ تای ته‌رازوودا به‌راورد بکرێ...

5-    ئه‌گه‌ر بتکه‌ن به‌ بڕێوبه‌ری کوردژین ØŒ یه‌که‌م کار ده‌یکه‌یت له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیدا چییه‌؟

_به‌رده‌وام ئه‌بم له‌ خزمه‌تکردنی یانه‌ ...

6-    گرانترین پرسیار له‌ کۆتایدا ده‌رده‌که‌وێت ØŒ کام پرسیاره‌؟؟

_ به‌ چاوان

************
*******
***
*


هیوای ژیانێکی ئارام و ئاسوده‌ بۆ به‌ڕێزت ..
سه‌رکه‌وتو بیت و کاتت شاد


_زۆر سپاس شه‌نێ گوڵ هیوای ژیانێکی خۆش و ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ئه‌خوازم سه‌رکه‌وتوبیت...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#51 2010-04-13 15:26:03

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2015-03-03
په‌یامه‌كان: 2604
WindowsVistaFirefox

Re: فریشته‌ی جوانی میوانی ساباته‌

ya mar7aba

xosh7alm lam brgayada pet agamawa pwrza gyan


aya rasta ba mnali zor bzew bwy

baxola chy agayane lai to + bstola

inja

awa aw jara bo la katy rasma xaw le kawtbw lasar kwrsyaka hazakam bzanm


aw shaway mn chlwra lwlakanm axward w to lat nabw hast ba chy akrd hhhhhhhhhhhh


kam goranyai elissat zor la xosha

mawmana prsyar bas awana basha hhhh

har bzhyt sarkawtu bit yaxwa

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#52 2010-04-13 16:04:59

KcHa..MrWaRi
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: share halamtw qwrbani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-08
دواترین سه‌ردان: 2013-07-23
په‌یامه‌كان: 735
WindowsXPMSIE

Re: فریشته‌ی جوانی میوانی ساباته‌

baxer hate bo am sabata guli mn
slaw la hawrey zor azez  freshtae jwani
gar btwani wlami prsyarakanm baetawa swpas akam kasakam

ta chand atwani xoshawesty xot bahwrew xzmu kaswkarakant darbbre


freshta chon ladnyae mnal arwanyt


freshta katek  hazharek abenyt  hast bachy akat naxe chy pe alyt


freshta  chbrjeka  bawre ba burj haya




swpas boto gyan  hewa xwazm bezart nakam gyana

Kurdzhin
~~کاتێک زمان کراوه‌یه‌~~
~~ناکرێت ده‌رگای دڵمان دابخه‌ین~~


http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13042836961.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#53 2010-04-13 16:06:14

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: فریشته‌ی جوانی میوانی ساباته‌

ya mar7aba

xosh7alm lam brgayada pet agamawa pwrza gyan


مه‌رحه‌بتێن کاکه‌ شادۆست گیان من زیاتر پورزا ئازیزه‌که‌م سپاست ئه‌که‌م...

************
*******
***
*


aya rasta ba mnali zor bzew bwy

_ئه‌ی گیان Ú©ÛŽ به‌ Ú©ÛŽ ئه‌ڵێت ههههههه بۆ تۆ ئێستاش ئاقڵ بوی؟ هههه،، نا به‌ مناڵی بزێو نه‌بوم به‌س وریا بووم  نه‌م ئه‌هێشت مافم بخورێت له‌ پورزاکانمه‌وه‌ هههههههه


baxola chy agayane lai to + bstola

_ ئه‌ی خوایه‌ گیان هههه ئه‌و وشانه‌ن که‌ مناڵی و کاته‌ خۆشه‌کانم بیره‌که‌وێته‌وه‌ وه‌ تۆی به‌خۆله‌م بیره‌که‌وێته‌وه‌ بستۆله‌.....

Inja

زۆرت پێیه‌ ههه

awa aw jara bo la katy rasma xaw le kawtbw lasar kwrsyaka hazakam bzanm
_دیعایه‌ + دیعایه‌ هههههه شتی وا رووی نه‌یاوه‌ ئه‌ی هاوار هههههههههههه

aw shaway mn chlwra lwlakanm axward w to lat nabw hast ba chy akrd hhhhhhhhhhhh

_بیرم مه‌خه‌ره‌وه‌ هه‌موومان نه‌فسمان چوه‌ سه‌ری جا خێرت گه‌یشت ههههههههه


kam goranyai elissat zor la xosha


_ اواخر الشتاء و هه‌موووووو گۆرانیه‌کانی تری....

mawmana prsyar bas awana basha hhhh

[color=#666699]************
*******
***
*


har bzhyt sarkawtu bit yaxwa[/color]

_ زۆر سپاس بستۆله‌ گیان سپاس بۆ پرسیاره‌ هۆنه‌ریه‌کانت هههه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#54 2010-04-13 16:25:30

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: فریشته‌ی جوانی میوانی ساباته‌


baxer hate bo am sabata guli mn
slaw la hawrey zor azez  freshtae jwani
gar btwani wlami prsyarakanm baetawa swpas akam kasakam


_ گوڵه‌که‌م کچه‌ مرواری گیان سپاست ئه‌که‌م ئازیزم خۆشحاڵم به‌ پرسیاره‌کانت به‌قوربان

************
*******
***
*


ta chand atwani xoshawesty xot bahwrew xzmu kaswkarakant darbbre

_له‌ پرسیاره‌که‌ت تێنه‌گه‌یشتم به‌س ئه‌وه‌نده‌ی تێگه‌یشتم من پێشتر باسم کردوه‌ که‌ خۆشه‌ویستیم نه‌کردووه‌ و خۆشه‌ویستم نیه‌.. و به‌ نسبه‌ت خۆشه‌ویستیم بۆ که‌سو کارم وابزانم ئه‌وه‌ خۆی بێ وتن له‌ ره‌فتارماندا ده‌ر ئه‌که‌وێت...

freshta chon ladnyae mnal arwanyt

_دنیای پاکی خۆشی جوانی داهێنان به‌دواداچون فێربون... خۆشترین ته‌مه‌نی ژیانی مرۆڤه‌ هیچ دنیایه‌ک له‌و دنیایه‌ بێگه‌رد تر نیه‌..

freshta katek  hazharek abenyt  hast bachy akat naxe chy pe alyt

_باوه‌ر بکه‌ ئه‌و هه‌سته‌م ناتوانم باس بکه‌م که‌ چۆن له‌ دڵمه‌وه‌ هه‌ست به‌و که‌سه‌ ئه‌که‌م به‌ ده‌ست من بێ هه‌ژاری نه‌هێڵم.....

freshta  chbrjeka  bawre ba burj haya

_من بورجی نه‌هه‌نگم،،، به‌ بیرکردنه‌وه‌ی من تا ئه‌وه‌نه‌ی که‌ سیفات Ùˆ که‌سایه‌تی که‌سانی ئه‌و بورجه‌مان Ù¾ÛŽ ئه‌وترێت راسته‌ تا راده‌یه‌ک  به‌ڵام به‌ده‌ر له‌وه‌ به‌سه‌رهاتوو روداوه‌کانی رۆژانه‌ Ùˆ ساڵانه‌ که‌ باس ئه‌کرێت باوه‌ڕم Ù¾ÛŽÛŒ نیه‌ چونکه‌ ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌ لای خوای گه‌وره‌یه‌ که‌س ناتوانێ پێشبینی بکات...

************
*******
***
*


swpas boto gyan  hewa xwazm bezart nakam gyana

به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ خۆشحاڵبوم به‌ پرسیاره‌ جوانه‌کانت ... ته‌مه‌ن درێژ بیت ئازیزم...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#55 2010-04-13 16:33:52

muhamed_goran
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-11
دواترین سه‌ردان: 2011-09-06
په‌یامه‌كان: 630
WindowsXPMSIE7

Re: فریشته‌ی جوانی میوانی ساباته‌

ZOR BAXER HATNY XUSHKE BAREZM FRESHTA XAN DAKAM

MN HEJ PRSEAREKT ARASTA NAKAM BAS  DAWAY SARKAWTNT BO DAXWAZM HARSARKAWTUBYT LAKARAKANT WA HAR KAMARAN BET LA ZHEANT

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن muhamed_goran (2010-04-13 16:36:15)

Kurdzhin
هیچ وشەیەک نیە وەسفى تۆى Ù¾ÛŽ بکەم                                 
                                                   ØªÛ•Ù†ÛŒØ§ دڵ Ø´Ú© دەبم بەقوربانى تۆى بکەم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#56 2010-04-13 17:43:47

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: فریشته‌ی جوانی میوانی ساباته‌

ZOR BAXER HATNY XUSHKE BAREZM FRESHTA XAN DAKAM

MN HEJ PRSEAREKT ARASTA NAKAM BAS  DAWAY SARKAWTNT BO DAXWAZM HARSARKAWTUBYT LAKARAKANT WA HAR KAMARAN BET LA ZHEANT


************
*******
***
*


برای به‌ڕێزم کاک محه‌مه‌د گیان زۆر سپاست ئه‌که‌م ئازیزم خۆشحاڵم به‌ به‌ژداری به‌ڕێزتان و به‌یڤه‌ جوانه‌کانی به‌ڕێزتان
هه‌رده‌م له‌ خۆشی و شادیا بیت ئازیزم ته‌مه‌ن درێژبیت ....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#57 2010-04-14 15:22:12

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: فریشته‌ی جوانی میوانی ساباته‌

دوبا‌ره‌ سڵاوتان لێبێت خۆشه‌ویستانم

زۆر سپاس بۆ ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌ران و بۆ کاک سیروان به‌ تایبه‌ت بۆ سازدانی ئه‌م میوانداریه‌ له‌ یانه‌ جوانه‌که‌مان کاتێکی زۆر خۆشبوو و زۆر سپاس بۆ هه‌موو هاورێیان به‌ پرسیارو په‌یڤه‌ ناسکه‌کانیان منتان گه‌وره‌ کرد هیوادارم توانیبێتم وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ئێوه‌ی ئازیزم دابێته‌وه‌ به‌و جۆره‌ی که‌ شایه‌نه‌ و میوانێکی رۆح سوکی ساباته‌کامان بووبم خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌مووان ئومێده‌وارم ڕێزو خۆشه‌ویستی نێوانمان هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بێت له‌ ماڵه‌ جوانه‌که‌ماندا ته‌مه‌ن درێژی و له‌ش ساغی بۆ هه‌مووان ئه‌خوازم به‌ هیوام ساته‌کانتان پر خۆشی و ئاسووده‌ی بێت...

بۆ پرسیاری هه‌ردوو به‌ڕێز یوجین و شازاده‌ شه‌نێ له‌ وه‌ڵامدا ئه‌ڵێم پرسیاره‌که‌ی هه‌ردووکتان له‌ هه‌موو پرسیاره‌کان گرانتربوو سپاس بۆ ئێوه‌ گوڵه‌ جوانه‌کانی یانه‌...

شاد و به‌خته‌وه‌ر بن هاوڕێیان..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 54.91.51.101
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net