| به‌شه‌کانی ماڵپه‌ڕ |
|
New Page 1

|
| سه‌رسورهێنه‌ره‌کانی جیهان |
|
| کوردژین لۆگۆ |
|
| چا‌ته کوردیه‌کان |
|
| قـورئانی پیرۆز |
|
| مه‌ڵپه‌ری شیفا |
|
| فێربوونی نوێژکردن |
|
| نوکته‌و پێکه‌نین |
|
| دروستکردنی خوارد‌ن |
|
| جوانکاری |
|
| جل‌و به‌رگی مۆده |
|
| مۆدیلات |
|
| کارتۆنی کوردی |
|
| نــاوی کــوردی |
|
| ئه‌لف و بێ‌ی کوردی |
|
| چیرۆک |
|
| ئۆکسفۆرد |
|
|
| تارمایه‌كانى تاڵه‌بانى وبارزانى................(سیاسی) |

تارمایه‌كانى تاڵه‌بانى وبارزانى
نێره‌ر / گۆران دوكانى / ئه‌نقه‌را
به‌درێژاى حوكمرِنیكردنیان له‌م هه‌رێمه‌دا وه‌ك دوو سه‌رۆك هه‌ریه‌ك له‌تاڵه‌بانى وبارزانى دواى چه‌ندین رِووداو و هه‌ڵه‌ى سیاسی كه‌به‌سه‌ریاندا تێپه‌رِیوه بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه, یاخود دواى فراوانبونى نارِه‌زایه‌تیه‌كان له‌سه‌رئاستى ناوخۆى و ده‌ره‌كى پاشان ئه‌م دووسه‌رۆكه له‌دوایین وێستگه‌ى رِوداوه‌كاندا یاخود كێشه‌سیاسیه‌كاندا هاتونه‌ته‌گۆ,ته‌نانه‌ت له‌ئاست هه‌ندێك له‌رِووداوه‌كاندا تائه‌مرِۆشى له‌گه‌ڵدابێت بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه ,وه‌ك بێده‌نگیان له‌به‌رامبه‌ر شه‌رِى ناوخۆى خوێناوى كه‌خودى تاڵه‌بانى وبارزانى به‌رپرسى یه‌كه‌من له‌وشه‌رِه نه‌گریسه‌ى كه‌تائه‌مرِۆش به‌شێك له‌ئاسه‌واره سلبیه‌كانى به‌سه‌ر ئه‌م هه‌رێمه‌وه دیاره,به‌ڵام تائێستا هیچكام له‌م دووسه‌ركرده‌یه به‌شێوه‌یه‌كى رِه‌سمى ئیدانه‌ى ئه‌و شه‌رِه‌نه‌گریسه‌یان نه‌كردوه ,ته‌نانه‌ت ئیدانه‌كردنى زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى ئه‌ورِووداوانه‌ش كه‌له‌رِابردوودا رِویان داوه هه‌ریه‌ك له‌و دووسه‌ركرده‌یه ترسی ده‌ره‌نجامه نێگه‌تیڤه‌كانى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تیان له‌سه‌ربوه ,زیندوترین نموونه‌ش دواى تیرۆركردنى ئه‌كادیمیستى كورد د.(عه‌بدول ستار تاهیر شه‌ریف) وپاشان تیرۆركردنى رِۆژنامه‌نووس(سۆرانى مامه‌حه‌مه)و هه‌موو ئه‌و پێشێلكاریانه‌ى دیكه كه‌له‌رِابردوودا به‌رامبه‌ر رِۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامدران ,سه‌رۆكى هه‌رێم بێده‌گى هه‌ڵبژارد,پاش ئه‌وه‌ى كه‌نزیكه‌ى ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و رِووداوانه‌دا تێپه‌رِى و له‌وماوه‌یه‌دا چه‌ندین رٍِێكخراوى (NGO)ى نێوده‌وڵه‌تى ئیدانه‌ى هه‌موو ئه‌و رِوداوانه‌یان كرد و بانگه‌شه‌ى دیموكراسی سه‌ركرده‌كانى كورد كه‌وته‌ژێرپرسیاره‌وه به‌تایبه‌ت دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له‌رِاپۆرته‌كانى (یۆنامى,هیومان رِایتس ۆچ,ئه‌منیستى ئه‌نته‌رناسیۆناڵ,وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا,هه‌روه‌ها هه‌ردوو رِێكخراوى جیهانى تایبه‌ت به‌مافه‌كانى رِۆژنامه‌نووسان په‌یامنێرانى بێ سنوور و كۆمیته‌ى به‌رگریكردن له رِۆژنامه‌نووسانى جیهانCPJ),ئه‌مه‌و جگه‌له‌چه‌ندین رِاپۆرتى گۆڤار‌و رِۆژنامه‌جیهانیه‌كان,ئه‌وه‌بووپاش ئه‌وهه‌موو نارِه‌زایه‌تیه‌ى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى,دواجار بارزانى له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رِۆژنامه‌نووسان ئیدانه‌ى ئه‌و پێشێلكاریانه‌ى كرد,((ئه‌ویش به‌ته‌نها له‌چه‌ند ووشه‌یه‌كى پێشه‌كى ووتاره‌كه‌یدا)).
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا سه‌رۆكى هه‌رێم كاتى ئه‌وه‌ى نه‌بوو به‌رله نارِه‌زایه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیدانه‌ى ئه‌و پێشێلكاریانه‌بكات؟ ئایا بارزانى د‌رك به‌وه‌ناكات هه‌ڵبژاردنى ئه‌و بێده‌نگیه‌ى دروستبونى تارماییه‌كى گوماناویه له‌به‌رده‌م رِای شه‌قامى كوردى به‌گشتى و رِۆژنامه‌نووسانى هه‌رێمه‌كه‌ى به‌تایبه‌تى؟
له‌لایه‌كى دیكه‌وه هه‌ر له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و بێده‌نگیه‌ى كه‌هه‌ریه‌ك له‌تاڵه‌بانى و بارزانى به‌رده‌وام له‌كاته‌هه‌ستیاره‌كاندا هه‌ڵیانبژاردوه ,دواى سوتانى باره‌گاكانى یه‌كگرتووى ئیسلامى له‌ساڵى(2005)دا‌و كوژران وبرینداربونى چه‌ندكادرێكیان ئه‌م دوو سه‌ركرده‌یه بێده‌نگ بوون,هه‌روه‌ها دواى ده‌ركه‌وتنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى هه‌رێمى كوردستان له(25ى ته‌مووز)ى ساڵى رِابردوودا بینیمان چۆن ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامی و,مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كگرتوى ئیسلامى له‌هه‌ولێر به‌به‌رچاوى هێزه‌كانى ئاسایشه‌وه ئیستیفزازكران وهاوكات باره‌گاى لیستى گۆرِان له‌هه‌ولێرسوتێنرا ,كه‌چى به‌هه‌مان شێوه هه‌ریه‌ك له‌تاڵه‌بانى وبارزانى بێده‌نگ بوون له‌ئاست ئه‌م رِووداوانه‌دا وبكه‌ره‌كانى هه‌موو ئه‌و رِوداوانه‌ش به‌بیانوى ئه‌وه‌ى كه‌سی نه‌ناسراون ده‌ستگیرنه‌كران , به‌ڵام دواى خۆپیشاندانه‌كه‌ى دانیشتوانى شارۆچكه‌ى پیره‌مه‌گروون ده‌بینین چۆن له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایشه‌وه یه‌ك به یه‌كى هه‌ڵسورِێنه‌رانى خۆپیشاندانه‌كه له‌ماڵه‌كانى خۆیاندا ده‌ستگیركران!.
ئه‌وه‌ى له‌ئێستاشدا جێگه‌ى باسكردنه دواى كوژرانى كادرێكى لیستى گۆرِان له‌هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه‌و سوتاندنى باره‌گایه‌كى ئه‌وبزوتنه‌وه‌یه له‌شارۆچكه‌ى كۆیه‌و پێشتریش برینداركردنى كادیرێكى دیكه‌یان و چه‌ندرِووداوێكى دیكه‌ش كه‌تائه‌مرِۆبكه‌رى هیچكام له‌و رِوداوانه دیارنیه و به‌وهۆیه‌شه‌وه بارودۆخى سنوورى ئیداره‌ى سلێمانى تارِاده‌یه‌ك نائارامى به‌خۆوه بینی,ئه‌گه‌رچى رِاگه‌یاندنه‌كانى پارتى و یه‌كێتى به‌كه‌مترین شێوه‌باسی هه‌ریه‌ك له‌ورِوداوانه‌یان كرد ,به‌ڵام به‌پێى دوایین هه‌واڵ به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌كوژرانى كادیره‌كه‌ى لیستى گۆرِان باس له‌وه‌كرا كه‌به‌هۆى كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ئه‌وكادیره كوژراوه ,به‌ڵام لێره‌دا پرسیارئه‌وه‌یه تائه‌مرِۆ بكه‌رى ئه‌و رِوداوه نادیاره و ئه‌مه‌ش به‌هه‌موو پێودانگێك جگه‌له‌وه‌ى كه‌تارمایه‌كى گوماناوى له‌شه‌قامى كوردیدا دروست ده‌كات هاوكات ئاسایشى هه‌رێم ده‌خاته ژێرپرسیاره‌وه , چونكه ئه‌وه هه‌ر هێزه‌كانى ئاسایشى هه‌رێم بوون دواى ته‌قینه‌وه‌تیرۆرستیه‌كه‌ى به‌رده‌م سلێمانى پاڵاس هه‌مووى چه‌ند رِۆژێكى نه‌خایاند ته‌واوى ئه‌وكه‌سانه ده‌ستگیركران كه‌ده‌ستیان له‌وته‌قینه‌وه‌یه‌دا هه‌بوو,ئه‌ى عه‌جایب ئه‌مرِۆ كه‌سێك به‌هۆى كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه تۆمه‌تباره به‌كوشتنى كه‌سێك و تائه‌مرِۆ نادیاره وله‌ده‌ست هێزه‌كانى ئاسایش عاسێ بووه؟!.
له‌هه‌موشى گوماناویتر ئیدانه‌كردنه‌كه‌ى تاڵه‌بانى بوو له‌مه‌رِ هه‌موو ئه‌و رِوداوانه ,چونكه پاش تێپه‌رِبونى ماوه‌یه‌كى دوور ودرێژ به‌سه‌ر رِوداوه‌كاندا و دواى ئه‌وه‌ى كه‌ژماره‌یه‌ك له‌نووسه‌ر و رِۆژنامه‌نووسانى دیارى هه‌رێمى كوردستان نامه‌یه‌كیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و رِه‌وشه نائارامه ئارِاسته‌ى هه‌ریه‌ك له‌تاڵه‌بانى و بارزانى و نه‌وشیروان كرد و هاوكات بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان به‌یاننامه‌یه‌كیان ئارِاسته‌ى رِاى گشتى جیهان و ناوخۆكرد پاشان تاڵه‌بانى ئیدانه‌ى ئه‌ورِوداوانه‌ى كرد ,خۆئه‌گه‌ر پرسیاریش ئه‌وه‌یه كه‌تاڵه‌بانى دره‌نگ وه‌خت ئه‌و رِووداوانه‌ى پێگه‌یشتوه,یاخود به‌هۆى كارى رِۆژانه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆماره‌وه نه‌یپه‌رژا هه‌رچى زووتر ئیدانه‌ى ئه‌ورِووداوانه‌بكات ,ئایا ئه‌وه هه‌رتاڵه‌بانى نیه له‌كاتى كۆچكردنى ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ى كورد ((كه‌خۆى مه‌به‌ستیه‌تى)) له‌یه‌كه‌م رِۆژى پرسه‌كه‌یدا بروسكه‌ى ماته‌مینى ئارِاسته‌ى بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌كات؟!.
خۆئه‌گه‌ر ئه‌و رِووداوانه‌ش له‌لایه‌ن تاڵه‌بانى و حیزبه‌كه‌یه‌وه به‌رِووداوى ئاسای رِۆژ ته‌ماشاده‌كرێن ,ئه‌وه‌ش رِاستیه‌كى حاشاهه‌ڵنه‌گره كه‌سه‌ره‌تاى شه‌رِى ناوخۆ له‌ده‌مه‌قاڵه‌یه‌ك له‌سه‌ر رِیزه دوكانێكى شارۆچكه‌ى قه‌ڵادزێوه سه‌ریهه‌ڵداو ده‌ره‌نجامه سلبیه‌كانى ئه‌وشه‌رِه‌خوێناویه‌ش لاى هه‌موان رِونوئاشكرایه.
له‌وه‌ش گوماناویتر ئه‌وه‌یه كه دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ئه‌گه‌رچى له‌دوا وێستگه‌ى كێشه‌كاندا به‌ئاگادێته‌وه و له‌رِۆژى(7/1),دواى ئه‌وه‌ى كه‌رِاى گشتى جیهانى وناوخۆ له‌كێشه‌كان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه,پاشان ئیدانه‌ى ئه‌و رِه‌وشه نائارامه‌ى سنوورى ئیداره‌ى سلێمانى كرد!, هاوكات له‌به‌شێكى به‌یاننامه‌كه‌دا كه‌له‌زارى (فواد حسێن)سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمه‌وه بڵاوكرایه‌وه:((به‌رِێزمه‌سعودبارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ته‌ئكیدى له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌كردۆته‌وه كه‌پێویسته وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تى ناوخۆبه‌ئه‌ركى فه‌رمى خۆیان هه‌ڵسن)).
لێره‌دا له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ده‌پرسین,له‌چى وڵاتێكى خاوه‌ن موئه‌سه‌سه‌و دیموكراسى دنیادا بوه ,كاتێك ووڵات رِوبه‌رِوى رِه‌وشێكى نائارام ده‌بێته‌وه ,ئه‌ركى سوپایه هه‌ڵسێت به‌ئارام بونه‌وه‌ى ئه‌و رِه‌وشه؟! ئایا له‌ئێستادا كه‌هه‌رێمى كوردستان رِوبه‌رِوى ئه‌و رِه‌وشه نائارامه بۆته‌وه كام یاسا‌و پێوه‌ر بۆئاسای بونه‌وه‌ى ئه‌و رِوشه رِێگه‌ده‌دات وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌وئه‌ركه هه‌ستێت؟!,ئایا ئه‌مه ئه‌ركى ئاسایش وهێزه‌كانى ناوخۆی هه‌رێمه,یان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه؟!.
به‌هه‌رحاڵ...جگه‌له‌هه‌مووئه‌م گومانانه به‌درێژاى 18ساڵى رِابردوو هه‌ریه‌ك له‌م دوو سه‌ركرده‌یه خاوه‌ن به‌رزترین پۆستى فه‌رمانرِه‌وای ئه‌م هه‌رێمه‌بوون,به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه بێده‌نگترین به‌رپرس بوون له‌ئاست گشت رِوودا و كێشه‌سیاسیه‌كاندا, بێده‌نگ بوون له‌ئاستى گرژى و ئاڵۆزی خۆپیشاندانه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى شاروشارۆچكه‌كانى هه‌رێم ,كه كوژاران و برینداربونى چه‌ند هاوڵاتیه‌كى لێكه‌وته‌وه, بێده‌نگ بوون له‌بزربونى فرِۆكه‌وانه‌كه,بێده‌نگ بوون له‌ئاست بێسه‌روشوێنبوانى شه‌رِى ناخۆ,بێده‌نگ بوون له‌فرتوفێڵ وبه‌هه‌ده‌ردانى بودجه وداهات و باج وخه‌راجه‌كانى هه‌رێم, بێده‌نگ بوون له‌ناشه‌فافى گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان و به‌تایبه‌ت فه‌زیحه‌كه‌ى ئه‌م دوایه‌ى وه‌زیرى سه‌رچاوه سروشتیه‌كان, بێده‌نگ بوون له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌وهه‌ڵه سیاسیانه‌ى كه‌به‌سه‌ریاندا تێپه‌رِیوه...ئه‌مه‌و بێده‌نگ بوونیان له‌ئاست چه‌ندین رِوودا و كێشمه‌كێشى سیاسی دیكه‌دا.
دواجارهه‌مووئه‌م بێده‌نگیانه ئه‌وتارماییه‌پرِگومانه‌مان لادروست ده‌كات كه‌پاڵه‌وانى سه‌ره‌كى ته‌واوى سینارێۆكان بێده‌نگیه‌و كاره‌كته‌رى گشت بێده‌نگیه‌كانیش تاڵه‌بانى وبارزانین!.
Goran.Dukani@yahoo.com
|
|
| ئه‌لبومی هونه‌رمه‌ندان |
|
| گه‌شتی کوردژین |
|
| گه‌نجینه‌ی کوردژین |
|
| که‌ناڵی کوردژین |
|
| به‌رنامه‌کانی کۆمپیوته‌ر |
|
| ئه‌لبومی ووێنه‌کان |
|
| youtubeبۆ mp3 |
|
| ووێنه‌ی جوڵاو |
|
| نرخی دراوه‌کان |
|
| فۆنتی کوردی |
|
| گوگڵ به کوردی |
|
| فه‌رهه‌نگی کوردی بۆ سویدی |
|
| که‌ناڵی ئاسمانیه‌کان |
|
| فریکونسی که‌ناڵه‌کان |
|
| که‌ش و هه‌وا |
|
|