|
شەممە, 31 تەمموز 2010 16:58 |
|

گه‌رمكردنه‌وه‌و فراوانكردنی شه‌رگه‌كان، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌ردۆگان تهمایهتیبهپرۆژه بیخاته واری جێبه‌جێبوونه‌وه، شتێكی نوێ نیه‌و، له‌ئێستایشه‌وه رونهدهرئهنجام پێڤاژۆیه‌كی به‌ربڵاوو بێكۆنتڕۆڵ به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ، ئهمهیشلهكاتێكدایه واده‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی له توركیادا كه‌متر له‌ساڵێكی ماوه، لێرهنگه چیتر پرسیاری گرنگ ئه‌وه نه‌بێت كام پارت و لایه‌ن و كێ ده‌سه‌ڵات لهموڵاتهدا ده‌گرێته ده‌ست، چونكێ ئه‌وه‌ی كه دواجار حوكم ده‌كات فه‌رهه‌نگێگی سیاسیبۆماوهیی میراتی تۆتالیتارییه، نه كارنامه‌و پرۆگرامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م وئه‌وی پاڵێوراو، هه‌ر ئه‌مه‌یشه كرۆكی گرێكوێره‌ی نه‌كرانه‌وه‌و به‌لادا نهكهوتنیقهیرانه جیاكانی ئه‌م وڵاته. ئۆراڵ چاڵشلار، رۆشنبیری ناوداری تورك له‌دوا وتاره‌كه‌ی خۆیدا وه‌ها راستیه‌ك ئاواپێناس ده‌كات" توركیا پێویستیه‌كی زیاتری به‌عه‌قڵ و هۆشمه‌ندی هه‌یه، بهڵامسهركهوتنی عه‌قڵ له‌توركیادا له‌سه‌ركه‌وتنی شه‌ڕ ئه‌سته‌م تره". ئاخر خۆ عهقڵینهگۆڕ، مایه پووچه له‌خوڵقاندنی دۆخێكی نوێ، رێبازه كلاسیكییه‌كان هه‌رگیز بۆهه‌تا سه‌ر نه‌یانتوانیووه به‌پاساوی هه‌بوونی هێز، مرۆڤ ملكه‌چ بهێڵنه‌وه‌و ههرواسادهو سانا ئیراده‌یان لێزه‌وتبكه‌ن، به‌واتایه‌كی تر خۆ له‌م سهردهمهدابههێزهكان وه‌ك رابردو مافی فه‌رمانڕه‌وایی بێهێزه‌كانیان نه‌ماوه‌و، ئهمعهقڵیهته له‌گه‌ڵ دوێنێ تێپه‌ری، له‌ئێستادا به‌هێزترینه‌كان هه‌رگیز ئه‌وه‌نده‌به‌هێز نامێننه‌وه هه‌موو كات خۆیان به‌شاو مارشاڵ و، خه‌ڵكیش وه‌ك ره‌عییه‌ت ببینن،به‌ڵێ ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچووه له‌سه‌ر بنه‌مای میراتی، یان كڕین و، بهخشینودیاری و فرۆشتن مامه‌ڵه به‌ماف و ئازادییه‌كانی مرۆڤ و، نیشتیمانی زه‌وتكراوی ئه‌وانیتره‌وه بكه‌یت، بۆیه توركیا، ته‌نانه‌ت ئێران و سوریاش له‌سه‌ریانه لهههمبهركرانهوهو ده‌ربازكردنی وڵاته‌كانیان له‌و ته‌نگژه‌و ئاریشه ناوخۆی و دهركیانهیتێیكهوتوون توانسته‌كانی خۆیان بگۆڕن بۆ ماف و، گوێڕایه‌ڵیكردنیش بكه‌ن به ئه‌رك،سڕینه‌وه‌ی وجودی جیاوازییه‌كان و، یه‌ك ده‌ستكردنی كۆمه‌ڵگه له‌ژێر هه‌ر بڕوبیانوویهكدابێ، كاردانه‌وه‌ی هه‌ژمونگه‌رایی سیسته‌می میراتی تۆتالیتارییه‌و، هه‌رئه‌مه‌یشه گۆڕانێكی مێژوی و موژده به‌خشی تایبه‌ت له‌توركیا به‌دوای خۆیدا هێناوه‌و،تا دێت خه‌ڵكیش به‌ته‌وژمترو به‌ر فراوانتر ده‌هێنێته سه‌رجاده‌و گوزارشت له بیروڕایخۆیان ده‌كه‌ن. ئه‌م عه‌قڵیه‌ته بۆماوه‌یخوازه ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌سته‌ی حكومه‌ته یه‌ك بهدواییهكهكانی توركیا، دواجار ئه‌ردۆگانیش له‌شكسته‌وه به‌ره‌و ئابڕوچوون و مایه پوچیدهبات، شكست له‌وه‌ی ئه‌ویش وه‌ك حكومه‌ته‌كانی پێشخۆی له‌چاره‌سه‌ری پرسی كورد،له‌چوونه ناو یه‌كێتی ئه‌ورپا، له نه‌كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌ی ئه‌رمه‌ن، عه‌له‌وی،له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، تایبه‌ت به‌رامبه‌ر ئێران و ئیسرائیل نه‌یتوانی وڵاتهكهیدهرباز بكا‌و، تاسه‌ر له‌سه‌ر رێبازه نوێیه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری هه‌نگاو بنێ، ئابڕوچونلهوهی له‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌دا وا ده‌كا ماف و ئازادی هاوڵاتیانی خۆی، سهروهریدهوڵهتانێكی دیكه نائارام بێت‌و ئاسایش پارێزراو نه‌بێت، چواندنی حهماسیفهلهستینی به‌جوڵانه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌ڕوی ستمكاری ئیسرایلو، پارتی كرێكارانی كوردستانیش به‌رێكخراوێكی تیرۆریستی، له‌كاتێكدا ههردورێكخراوهكه خراونه‌ته لیستی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، مایه پوچ ده‌بێ چونكێئهوهی تا ئێره بۆ پاكتاوكردن و له‌ناوبردنی كورد‌و بزوتنه‌وه‌كه‌ی كردویانه نه‌كهه‌ر هه‌وڵه‌كانی ئه‌ویش وه‌ك ئه‌وانی تر ده‌بنه بڵقی سه‌ر ئاو، به‌ڵكو تا دێرهگهزپهرستهكانی ئه‌و وڵاته‌یش زیاتر له‌خۆی ئاڵۆز ده‌كات. بزوتنه‌وه‌ی كورد هه‌ڵگری خه‌می میلله‌ته‌كه‌یه‌تی و، هه‌ر كێشه‌یه‌كیش خهمخۆریههبوو، دواجار هه‌ر ده‌گاته مه‌نزڵی چاره‌سه‌ر نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی باشبوخ ده‌ڵێ چانسمانهوهی پێبه‌خشیوون!، به‌پێچه‌وانه‌وه توركیا‌و ته‌واوی ئه‌و رژێمانه‌ی وه‌ك توركیاستمكارن، هه‌ڵكه‌وتی جوگرافی و، به‌رژه‌وه‌ندییه به‌ده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان چانسیوهها مانه‌وه‌یه‌كی نادیموكراتیكی پێبه‌خشیوون، باشبوخ بابچێ له‌گه‌ڵ حكومهتهكهیئهو كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات كه خه‌ریكه له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ئیمانداران، وه‌كئه‌وه‌ی محه‌مه‌د عه‌لی بیراند ده‌ڵێ" ئیشت ده‌ستناكه‌وێت و، خه‌ریكه بهزۆرنههێلرێت خواردنه‌وه هه‌بێت و كچان بێحیجاب به‌بازاڕدا بسوڕێنه‌وه"، كه دڵنیامسهرئهنجام ئه‌ردۆگانیش له به‌ئیسلامیكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا وه‌ك مهلائهتۆمییهكانی ئێران له‌به‌ئیسلامیكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی شكست ده‌هێنێ، ئهمهیشریتمێكی نوێتره له بێعه‌قڵی.
نێره‌ر // ئه‌رسه‌لان مه‌حمود
|