|
هەینی, 30 تەمموز 2010 19:29 |
|

ناحیهی چوارقوڕنه، كه دانیشتووانهكهی نزیكهی 50 ههزار كهس دهبێت، بەکۆنترینشارۆجکە و ناحیەکی مەرکەزی و سنوری دانیشتوانەکەی نزیکە لەشاری ڕانیە وبەشارێکی بوێروچاونەترس لەقەڵەم دراوە، کەڕۆژ بەڕۆژ دانیشتوانەکەی ڕو لەزیاد بوندایە و چەندینکەسایەتی ڕۆشنبیرو بەئەزمون لەدەرەوەی شارەکە بە پلەی جیاوازو بگرە شوێنی بەرزیان پێسپێردراوە جگە لەچەندین کەسی شیاو کەئێستا لەدەرەوەی کوردستان ژیان بەسەر دەبەن وئامادەیان تێدایە بۆ خزمەتی شارەکەیان بگەڕێنەوە بەڵام کێ داوایان لێ بکات ؟ دوای ئهوهی لەبەرواری 17/ 02/ 2010 سهرۆكی شارهوانی چوارقوڕنه (شێخ عەلی شێخ
حەمە ساڵح ) لە پڕلەپۆستەکەی دوورخرایهوه، کەهەرچەندە هۆکارەکەی تەنها (یەکێتینیستمانی کوردستان )دەزانێ . کە بۆ ماوەی نزیکەی 6 مانگ دەبێ ئهم شارۆچكهیه بێسهرۆكی شارهوانیهو بەڕێوەبەری ناحیە (موزەفەر خۆشناو ) بەوەکالەت کارەکانی ئەمشارەوانیە بەڕێوە دەبات . شێخ عهلی سهرۆكی پێشوی شارهوانی هۆی لادانی لەم کارە گەڕاندەوە بۆ دو هۆكار، وتیمن گەندەڵ نیم ئەگینا تائێستا دادگا بانگی دەکردم و هۆی سەرەکی حزب و دەست تێوەردانیکەسانی نابەرپرس بوە. بۆ پشت ڕاستکردنەوەی گوتەکانی سەرۆک شارەوانی ئەندامی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی
بەڕێز محمد برایم حاجی،پێ ی ڕاگەیاندین کەئەوانیش بێ ئاگابون لەلادان ودوورخستنهوهی ئهو سهرۆك شارهوانیانه،دوای ئەوەی لیستی ناوی 15 کەسایەتی ئەگەری ئەوەیان لێ دەکرا کە یەکیان ئەم پۆستەوەربگرێ و لەناویانداخەڵکانی حزبی بێلایەن دەبینران ، هەرچەند بەختی کەسانێک لەپێشەوەدەبینرا کەنزیکن لەکاربەدەستان ئەوەبو دواجار دوای چاوەڕوانیەکی زۆری هاوڵاتیانشارەکەمان دەبێ پیرۆزبای لە سەرۆک شارەوانی نوێ ( کاکەسەن زرار ) بکات. شایەنی وتنە لەمانگی ئایاردا گوێ بیستی جوڵەو هەوڵەکانی ڕۆژنامەنوس (هەنگاو مامە)بوین لەلایەن چەند کەسایەتی یەکی ناوچەکە بۆ ماوەیەکی کاتی تاوەکو دوای هەڵبژاردنەکانبکرێ بە سەرۆکی شارەوانی چوارقوڕنە ، دوای پەیوەندی کردنمان بەبەڕێزیان ئامادەنەبوهیچ لێدوانێک بدات . نێرهر // لەشکر کوێستانی ـ چوارقوڕنه
|