|
چوار شەممە, 28 تەمموز 2010 16:38 |
|

زۆرن ئه‌وانه‌ى له‌ڕێى به‌هره‌وتواناکانیانه‌وه له‌ماوه‌یه‌کى کورتى ته‌مه‌نیانداده‌بنه جێى سه‌رنجى ده‌وروبه‌روله‌هه‌مان کا تیشداده‌بنه‌که‌سێکى خۆشه‌ویستى ناودڵ وده‌رونى خه‌ڵک وله‌دڵى خه‌ڵکدا جێگایه‌کى شیاوداگیرده‌که‌ن .مهتاب یه‌کێکه له‌وپه‌پوله ڕوح سوکانه‌ى شارى که‌رکوک که‌هه‌رزوتوانى وه‌کوپه‌پوله‌یه‌کى باڵ نه‌خشین له‌باخچه‌ى دڵى ههموماندابنیشێتهوهمهتاب به‌ده‌نگه ناسک وخۆشه‌که‌ى له‌به‌رنامه‌ى من جیاوازم وکه‌ناڵى ئاسمانى زاگرۆس tvتوانى سه‌رنجى هه‌موان بۆلاى خۆى ڕابکێشێت وبه‌هه‌مومان بلێت من جیاوازم، له‌به‌رنامه‌که‌دا پله‌ى یه‌که‌مى به‌ده‌س هێناوبه(٥٦٩٣) ده‌نگ توانى خه‌لاَته‌که بۆخۆى به‌ده‌س بهێنىَ وببێته ئه‌ستێره‌ى به‌رنامه‌که.ئه‌م په‌پوله ئێسک سوکه‌ى شارى که‌رکوک خاوه‌نى ده‌نگێکى تایبه‌تى خۆیه‌تىَ هه‌ربۆیه توانیویه‌تى تاکوئێستاچه‌ند گۆرانیه‌کى جوان تۆماربکات که که‌ناڵى که‌رکوک tvوکوردسات کلیپ یان بۆى کردوهلهگهڵ ئه‌وه‌یشدا ده‌توانێت که‌مان وئۆرگ وزه‌رب بژه‌نێت وده‌ستى وێنه‌کێشانیشى هه‌یه‌و هۆنراوه‌ى جوانیش ده‌نوسێت وئاره‌زوى پاسکیل سواریش دهکاتلهبوارى خوێندنیشدا تابڵێى مندالێکى ژیره‌و زیره‌که هه‌ربۆیه تاکوئێستا هیچ ساڵێک نه‌ماوه‌ته‌وه ئه‌م ساڵیش له‌سه‌رجه‌م وانه‌کانیدابه‌خشراوه وده‌چێته پۆلى دوى ناوهندىمهتاب به‌نیازه گه‌ربوارى هه‌بێت به‌شدارى به‌رنامه‌ى (تۆنمونه‌ى ) بکات له‌کۆره‌ک tvئه‌م به‌هره‌مه‌نده ئێسک سوکه داوا له‌هه‌مودایکان و باوکان ده‌کات یارمه‌تى ته‌واى منداڵه‌کانیان بده‌ن له‌خوێندن وئه‌وبه‌هره‌یه‌ى که‌هه‌یانه له‌هه‌ربوارێکدابێت تاله‌پاشه‌ڕۆژدا که‌سێکى به‌ئه‌مه‌کیان لێده‌ربچێت بۆخاک ونیشتیمان هه‌روه‌ها وتى زۆرخۆشحاڵم بتوانم له‌ڕێى هونه‌ره‌که‌مه‌وه خزمه‌ت به‌منداڵه‌بێنازه‌کانى که‌رکوک بکه‌م ..له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدازۆرسوپاسى دایک وباوکى کرد که‌هانده‌رێکى سه‌ره‌کى ئه‌ون هه‌روه هاسوپاسى هه‌موده‌نگ ده‌ران وهه‌موئه‌وکه‌سانه‌ى کرد که‌هانده‌روهاوکارى بونه‌و خۆى به‌قه‌رزارى هه‌موان ده‌زانیت وئومێد ده‌کات بتوانى به‌کارى جوان پاداشتى هه‌موان بداتهوهماوهتهوه بلێین مهتاب (١٣) به‌هاره چاوى بۆژیان هه‌ڵهێناوه ئێستاله ناوخانه‌واده‌یه‌کى هونه‌ردۆستدا له‌شارى که‌رکوک ده‌ژێت 


پشکۆخاڵدانى /کهرکوککوردژین
|