كۆچی دایكم
شەممە, 17 ئەیلول 2011 15:26
    


كۆچی دایكم

گه‌ر ئه‌ته‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌مدا
له‌ گه‌ڵ رۆحم له‌گه‌ڵ دڵمدا قسه‌ بكه‌ی
باوه‌شێك له‌ وته‌كانت به‌ره‌و ئاسمانی دایكا بفڕێنه‌
بیكه‌ زنجیرێك له‌ دڵتی باڵێنه‌
وه‌ك فریشته‌یه‌ك له‌ باخی ئاسووده‌یی ژیان بژی
گه‌ر ئه‌ته‌وێت مانای خۆشه‌ویستی بزانی
ته‌نیا ساتێك
دوای دوور كوتنه‌وه‌ی دایكت هه‌ست بكه‌
كه‌ ئه‌شق ژیان سه‌ما رۆح ئارامی جوانی هه‌ناسه‌ ئاسووده‌یی ناز
هه‌مووی له‌ باوه‌شی دایكتایه‌
كاتێك ئه‌و ئه‌فڕێت هه‌موو جوانیه‌كانی ژیان له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ئه‌فڕن
هه‌موو وشه‌ جوانه‌كان له‌ گه‌ڵ ئه‌ودا سه‌فه‌ر ئه‌كه‌ن
گه‌ر ئه‌ته‌وێت فیری ژیان یه‌زه‌یی ره‌وشتی نایاب سۆز بیت
بڕۆ له‌ دایكت فێری به‌
چیبكه‌م ئیستا كات دره‌نگه‌ ته‌نیا به‌ هۆنراوه‌ باوه‌شت پێدا ئه‌كه‌م
دایه‌ گیان بمبه‌خشه‌ زۆر شه‌رمه‌زارم بۆ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌م
نه‌متوانی هه‌موو كاتێك له‌ باوه‌شت بگرم
خۆزگه‌ ژیان ئه‌گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ كاتی له‌ دایك بوونم
تا هه‌میشه‌ له‌ باوه‌شی تۆ بوومایه‌
ئه‌م ژیانه‌ی كه‌ پڕبوو له‌ خه‌نده‌
ئیستا من تیایا ون بووم
كێ نازم هه‌ڵگرێ كێ
له‌ باوه‌شم بگرێ
كێ فرمێسكه‌كانم بسڕێ
زۆر تامه‌زرۆم بۆ بینینت
تامه‌زرۆی بۆنی تۆم كه‌ هیچ بۆنێك وا خۆش نیه‌
ده‌ توخوا بگه‌ڕێوه‌ دایه‌ گیان..
بۆ ڕۆیشتی به‌ جێت هێشتم ته‌نیات كردم
ئه‌ی ئارامی دڵم
دوعا ئه‌كه‌م
هه‌موو شه‌وێك له‌ خه‌ونما بوو بینم
كه‌ چاوه‌كانم كردنه‌وه‌ ئه‌م ڕۆژه‌ له‌ هه‌مووچركه‌كانیدا دڵخۆشبم

هاودێر ڕه‌ش

 
هۆنراوه‌
وێنە
تا مردن .... هیچ
تا مردن .... هیچ ١ ئێستا شەوە لە ژێر ئەم ئاسمانەدا گرنگ نییە دانیشتووین ، یا ڕادەکەین کام پرد زەردەخەنە...
وێنە
لەنێو رەنگى بێ رەنگى زەمەندا
کەژال ئیبراهیم خدر لەنێو رەنگى بێ رەنگى زەمەندا دایکم دڵێکى هەیە رەنگاورەنگ لەئاسمانى دواى شکستێکى شۆڕش...
وێنە
گۆشه‌گیری شاعیرێک
به‌‌رله‌وه‌ی ئه‌و سه‌فه‌ر بکات به‌ره‌و به‌هه‌شتی خه‌یاڵیی به‌رله‌وه‌ی...
وێنە
لە وێنەیەکدا
هۆشەنگ شێخمحەمەد ٢٠١١   لە وێنەیەکدا ماندووبووم، درۆ ناکه‌م  له‌ چاوه‌ڕوانی..   به‌ڵێن بۆ تۆ...
وێنە
سێ کورته‌ شێعر ( سه‌ریاس )
سێ کورته‌ شێعر ئه کره م حه سه ن زاده(سه ریاس)         1 ئاڵا هۆده‌ی ئومێدی کرده‌وه‌...
وێنە
شعر و نەغمەی بولبولێكی سپی
كەژاڵ ئیبراهیم خدر 1 ئەبوو لەنێوانی،چرۆی شعرو باڵای تۆدا لەنێو پشكۆی دڵی تۆدا لەنێو فرمێسكە بەگوڵ...
وێنە
گله‌یی
که‌ژال ئیبراهیم خدر 1 ورە من و تۆ جاران یەک کەس بووین ئەمشەو دوانین دووهەناسەو دووگیانى لە یەک جیاواز...
وێنە
ئەگەر ھاتی پەلەمەکە، با دڵم ھێشووی تۆ بگریت؟؟
کەژاڵ ئیبراھیم خدر ١ ھەمیشە لەدرەختێکی وەنەوشەیی دەچی قژت جوانە شانەی ناوێ ھەمیشە لەمیوانی ناوەخت دەچی جگە...
وێنە
کچە گەڵا مەعشوقەکەم.
من زوو وتم لە گەڵای وەریوی پاییز دەچم! من ساڵ نیە لەژێر پێیی نەهامەتیدا لەت لەت نەبم عیلەتی سەفەر ڕەنگی...
وێنە
دووڕۆژ لە نزیکەوە.
. لەو دوریەمەوە دوو ڕۆژ دێمە شاری تۆ.. دوو ڕۆژ لە نزیک تۆ.. بەڵام دووڕۆژ لە بێدەنگترین کاتەکانی ژیانما لەگەڵ تۆ.....
وێنە
الله‌
لە ژیێر نازو سیێبەری ‌ئاڵایەکی چوار لەتەوە ‌نیشتیمانە داخ لە دڵەکەم ‌ڕۆژ لە دوای رۆژ ‌لە دەست...
وێنە
نیشتمانیَك له‌ئه‌رخه‌وان
نیشتمانیَك له‌ئه‌رخه‌وان ...
وێنە
بۆ گیانی تۆ کاکه‌ "مه‌ریوان باوه‌نوری " جوانه‌مه‌رگ
  بۆ مه‌رگی شاعیر و هاورێی زۆر خۆشه‌ویستم " کاکه‌ مه‌ریوان باوه‌نوری " جوانه‌مه‌رگ...
وێنە
ناسك، ناسك ،ئالَ، ئالَ شه‌پۆلی دلَم ئاوبده‌
                  كه‌ژالَ ئیبراهیم خدر 1  به‌شه‌و رۆژ لیَم...
وێنە
باخچەیەکی قەفەسی، وەرزێک لە تەنهایی.
  کەژاڵ ئیبراهیم خدر 1 لەنێو باخچەیەکی پەمەیی دەریادا لەنێو شەپۆلێکی سەرشێتی بەربادا لەناو پەرداخێک لە...
وێنە
بۆ گوڵێک!
  ئەى جوانترین سامفۆنیاى من ئەى هارمۆنیاى ڕەنگەکانى سروشتى من! ئەى باران وکانیاوى من ئەى جوانترین بونەوەرى...
وێنە
وه‌ره‌ گه‌ر تۆ
 وه‌ره‌ گه‌ر تۆ به‌س به‌ گریان پێكه‌نینت دێ تا بۆ به‌ پێكه‌نین هێنانت بگریم و گریان...
وێنە
لەم نەورۆزە
‌ئیتر لاشەم داقرسێینە لەم نەورۆزە ‌لەپیێشەوازی هاتنتدا دەبائیتر دڵی پڕ سۆم ‌پشکۆ دەرکا ‌کەلەم بکە...
وێنە
خەیال
‌گەزەنگی تۆ کۆی بەیانیان ‌سەرئ ئەدا لە ماڵی غەربەت و چۆڵم ‌ئەندیێشەی خەیاڵ ودووریت ‌بۆتە تەوق و...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه