سه‌روه‌ت و سامانی خێزان هی ژنـه‌ یاخوود پـیاو ؟
پێنج شەممە, 11 ئاب 2011 12:33

یوسف خه‌لیل

یه‌كێك له‌و كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌جۆر ده‌بینرێت له‌نێو خێزانی كورده‌واریدا ، ئه‌و ناهاوسه‌نگییه‌یه‌ كه‌ له‌ نێو ژن و پیاودا ده‌بینرێت و زۆرجاریش كێشه‌ی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ ، ئێمه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ماڵێكدا له‌ ئامێزی یه‌كتریدا له‌ نێو خنه‌خنی منداڵدا یه‌كدی له‌ ئامێز بگرین بۆ ده‌بێت متمانه‌ به‌یه‌كدی نه‌كه‌ین و له‌ یه‌كدی هه‌ڵبێین ؟ له‌سه‌ر هه‌ندێ‌ كێشه‌ی لابه‌لا بۆ نموونه‌ سه‌روه‌ت و سامان یان قه‌رزاری كه‌ كێشه‌ی ئه‌و خێزانه‌یه‌ به‌ هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌وه‌ ، بۆیه‌ لێره‌وه‌ ئه‌م پرسیارانه‌مان ئاراسته‌ی هه‌ندێ‌ كه‌س كردووه‌:
•    پیاوان بۆ ژنه‌كانیان ناكه‌نه‌ شه‌ریكه‌ به‌ش ؟
•    بۆچی ژن .. قه‌رزاربوون به‌ كێشه‌ی خۆی نازانێت ؟
•    له‌ كاتی خێزان دروستكردندا كۆمه‌ڵێك پێداویستی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی پیاو ، بۆ ژن هه‌وڵنادات پێكه‌وه‌ ئه‌و پێداویستییانه‌ دابین بكه‌ن ؟
•    هه‌ست به‌چی ده‌كه‌یت كه‌ هیچت له‌سه‌ر تاپۆ ناكه‌ن ؟
ت . ه . م / فه‌رمانبه‌ر :
        - له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕوا به‌ ژنه‌كه‌ی ناكات 0
        - ئه‌و پیاوه‌ هه‌موو شتێك له‌ ژن ده‌شارێته‌وه‌ .. بۆیه‌ ئه‌ویش گوێی پێنادات 0
        - پێداویستی تا پێداویستی كه‌وتووه‌ بۆ نموونه‌ (ئۆتۆمبێل ، خانوو ، دوكان) بڕێكی زۆری ده‌وێت ، زۆرجار ئه‌وه‌ له‌ توانای ئه‌و ژنه‌دا نییه‌ ، به‌ڵام پێداویستی دیكه‌ی ماڵ زۆرجار ئافره‌ته‌كه‌ دابینی ده‌كات 0
       - نه‌خێر 0
       - ناخۆشترین شت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پیاو بڕوا به‌ ژنه‌كه‌ی نه‌كات 0
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د / فه‌رمانبه‌ر :
-    به‌ بڕوای من جیاوازی نییه‌ ماڵ و خانوو بۆ هه‌ردوو لایه‌ ، زۆرێك له‌ خه‌ڵكان خانوو ئۆتۆمبێله‌كانیان  له‌سه‌ر خێزانه‌كانیان تاپۆ ده‌كه‌ن و منیش له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دام 0
-    له‌كاتی قه‌رزاری پیاودا دیسان هه‌ر به‌شدارن ، ده‌بێت خۆیان به‌یه‌ك كه‌س نیشان ده‌ن ، چونكه‌ گیر و گرفتی پیاوه‌كه‌ هه‌ر بۆ ژنه‌كه‌یه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ 0
-    ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی هه‌ردوولا و ده‌بێت به‌ رێكه‌وتن بكرێت ، چونكه‌ ناكرێت هه‌رچی ده‌ستی كورت بوو ئێدی نابێت ژن بێنێ و خێزان پێكه‌وه‌ نه‌نێت ؟ جا هیوادارم هه‌موو یه‌كێك له‌م كۆمه‌ڵگایه‌ وا بیر نه‌كاته‌وه‌ و هه‌ر كه‌س له‌ ئاستی خۆی هه‌ست به‌ لێپرسراوێتی بكات 0
-    من هه‌رچیم هه‌بێت جیاوازی ناكه‌م چونكه‌ هاوسه‌رمه‌ ، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌سه‌ری تاپۆ ده‌كه‌م 0
-    زۆر راسته‌ كه‌واته‌ بێ متمانه‌یی تیا به‌دیده‌كرێ ، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر هاوسه‌ری یه‌كتربن چ جیاوازییه‌كیان هه‌یه‌ 0
تارا جه‌میل / فه‌رمانبه‌ر :
-    هیچی وامان نییه‌ تاكو له‌سه‌رم تاپۆ بكات ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌شمان بێت دڵنییام جێگه‌ی متمانه‌یه‌ ، چونكه‌ پێكه‌وه‌ ژیانمان له‌سه‌ر بناغه‌ی راستی و دروستی پێكهێناوه‌ 0
-    نه‌خێر هه‌رگیز له‌لام وانیه‌ ، له‌سه‌ر ئه‌و بێت یان له‌سه‌ر خۆم هیچ جیاوازییه‌ك نییه‌ ، چونكه‌ ئێمه‌ تازه‌ هاوسه‌ری ژیانین و مافی تێكه‌ڵ بوونمان تێدا دروستبووه‌ 0
ته‌ها ئه‌بوبه‌كر / یاریده‌ده‌ری پزیشك :
-    له‌ رووی عه‌قڵ و مه‌نتیقه‌وه‌ ژنان مافی سروشتی خۆیانه‌ رواڵه‌تی خۆیان بدرێتێ‌ ، چونكه‌ بڵێین و نه‌ڵێین ژن و مێرد هاوبه‌شی یه‌كترن له‌ خۆشی و ناخۆشیدا پێكه‌وه‌ ده‌ژین له‌ ماڵێكدا 0
-    زیاتر به‌هۆی به‌خێوكردنی منداڵ و ئه‌و باره‌ ناهه‌موارانه‌ی كه‌ به‌سه‌ر ژندا دێت رواڵه‌تی ده‌روونی سایكۆلۆجییه‌تی تێكده‌چێت ، به‌بێ ئاگا ده‌مێنێته‌وه‌ جاری واش هه‌یه‌ خۆشی له‌بیر ده‌چێته‌وه‌ 0
-    چونكه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ئافره‌ت به‌بێ توانا سه‌یر كراوه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ له‌ رووی جه‌سته‌ییه‌وه‌ تواناكان دیاریكراون ، كچان ده‌یانه‌وێت قورسایی زیاتر بخه‌نه‌ سه‌ر كوڕان و به‌ وته‌ی كۆمه‌ڵگا باسووك نه‌بین !
و . ی . م / فه‌رمانبه‌ر :
        - ئه‌م پرسیاره‌ كێشه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌ وپه‌یوه‌ندی به‌ باری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئایا بۆچی پیاوه‌كان ژنه‌كانیان ناكه‌ن به‌شه‌ریكه‌ به‌ش ؟ ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ كزه‌ی كه‌ له‌ نێوان پیاوان و ژناندا هه‌یه‌ ، یان پیاوه‌كه‌ ژنه‌كه‌ی به‌ كه‌سێكی كه‌م داده‌نێت و به‌ عه‌قڵی كۆن ده‌ڕوات به‌ڕێوه‌ ، ئه‌مه‌ش له‌ كۆمه‌ڵگای كوردیدا ده‌مێكه‌ هه‌یه‌ یان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لایه‌نی چاوچنۆكی پیاوه‌كه‌ ، كه‌ ترسی هه‌بێت ئه‌گه‌ر بیكات به‌ناوی ژنه‌كه‌یه‌وه‌ سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی له‌ ده‌ست ده‌چێت ، یان عه‌قڵیه‌تی پیاوه‌كه‌ وابێت كه‌ نابێت ئافره‌ت هیچ شتێكی به‌ناوه‌وه‌ بێت و ته‌نها وه‌ك ئامێرێكی ئیشكردن بێت و له‌ماڵدا و خاوه‌نی هیچ نه‌بێت 0
       - هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ وا هاتووه‌ ده‌بێت هه‌ر شت به‌ناوی پیاوه‌وه‌ بێت ، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌خوێنده‌واری پیاو ، چونكه‌ ئه‌وان خۆیان كاریان كردووه‌ پاره‌یان په‌یدا كردووه‌ ئیتر وا ده‌زانن ده‌بێت هه‌ر شت به‌ناوی خۆیانه‌وه‌ بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان په‌یدای ده‌كه‌ن ، ژن هیچ ئیش و كارێك ناكات یان متمانه‌ به‌ ژن ناكه‌ن و واده‌زانن ئه‌گه‌ر رۆژێك ژن و پیاوه‌كه‌ جیابوونه‌وه‌ ژنه‌كه‌ ده‌یبات ! ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌فامی پیاوه‌كه‌ ، ئه‌گه‌ر پیاو خۆی بێ متمانه‌ نه‌بێت ژن به‌بێ متمانه‌ نازانێت 0
      - كه‌ پیاو قه‌رزار بوو ژن یه‌كه‌م كه‌سه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و هیچ لارییه‌كی نییه‌ به‌خشینێكی زۆری هه‌یه‌ هه‌تا ئه‌و پیاوه‌ له‌ قه‌رزاری رزگاری ده‌بێت خۆی به‌خاوه‌نی كێشه‌كه‌ ده‌زانێت ، ئه‌م قسه‌یه‌ بۆ ئه‌و پیاوه‌ نه‌خوێنده‌وارانه‌یه‌ كه‌ كیانی خۆیان نازانن و ژنیش به‌هاوبه‌شی خۆیان دانانێن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان 0
       -  له‌ كاتی خێزان دروستكردندا ژنه‌كه‌ یه‌كه‌م كه‌سه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ و ماڵ دروستكردن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژن حه‌زی له‌ ماڵ دروستكردنه‌ ، ئه‌گه‌ر هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌بێت ده‌چێت ئاڵتوونه‌كانی ده‌فرۆشێت بۆ دروستكردنی ماڵ و پێداویستییه‌كانی ، ئه‌م كاره‌ له‌ ئه‌ستۆی هه‌ردوولایه‌ .. ژن زیاتر له‌ پیاو هه‌وڵده‌دات له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ ده‌ڵێن ماڵ و ژن 0
      - ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه‌ هه‌رچی شتێك له‌سه‌ر ژن تاپۆ بكات هیچی به‌وه‌ نابێت كه‌ گونجاوبن له‌گه‌ڵ یه‌ك ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ خانوو و سه‌یاره‌ و ماڵ هیچ ده‌ورێكی نییه‌ بۆ ژن ته‌نها په‌یوه‌ندی باش بێت 0
ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان / فه‌رمانبه‌ر :
-    پیاو وا هه‌ست ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه‌ به‌ده‌ست ژن بێت ، شیرازه‌ی ماڵ تێكده‌چێت و نه‌بوونی متمانه‌شه‌ به‌ كه‌سێتی ژنان 0
-    له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ژنه‌ خۆی به‌ كاڵایه‌كی مه‌وسمی ده‌زانێت و هه‌ست به‌ ماڵ جیایی ده‌كات 0
-    ئه‌و كچه‌.. كه‌ كوڕێك داوای ده‌كات وا هه‌ست ده‌كات ئه‌و كوڕه‌ هاتووه‌ وه‌كو كاڵایه‌ك بیكڕێت ، ئه‌و كچه‌ش خۆی پێده‌فرۆشێت ، ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پاره‌ی ته‌واوی پێ نییه‌ چۆن شت ده‌كڕێت ؟ واتا خۆی وه‌كو كاڵایه‌كی ناوماڵ سه‌یری خۆی ده‌كات بۆی هه‌یه‌ بفرۆشرێت یان بكڕدرێت یان فڕێبدرێت !
-    چی بكات به‌ناویه‌وه‌ كاتێك له‌ (85%) ی پیاوان هیچیان به‌ناوه‌وه‌ نییه‌ ؟!
-    هه‌ست به‌بێ متمانه‌یی ده‌كه‌م ،هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر شتێكی به‌ناوه‌وه‌ بێت جارێكی تر بۆم نییه‌ له‌كاتی پێویستیمدا بیفرۆشم یان بیگۆڕم 0
نه‌عیمه‌ عه‌بدوڵڵا / فه‌رمانبه‌ر :
-    وه‌ڵامم بۆ ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌ پیاوه‌كه‌ت هیچی له‌سه‌ر تاپۆ كردویت ؟ به‌ڵێ من خاوه‌نی خێزانم و چه‌ند ساڵێكه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌مدا ده‌ژیم و له‌ كاتێكدا كه‌ خاوه‌نی خانووم و هه‌ر به‌ناوی منه‌وه‌ تاپۆی كردووه‌ ، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ تێگه‌یشتنی هه‌ردووكمان و زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌ر كێشه‌یه‌كدا كه‌ روویدا بێت و هاوكاریكردنی یه‌كتر له‌ هه‌موو كار و بارێكدا ، كه‌ ئه‌مه‌ش زۆر كات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ناگونجێت 0
رێكه‌وت تۆفیق / خوێندكار :
-    ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه‌ سه‌روه‌ت و سامانی زۆری هه‌بوو ئه‌و كاته‌ ده‌توانێت نیوه‌ی سه‌روه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر ژنه‌كه‌ی تاپۆ بكات 0
-    ئه‌گه‌ر ژنێك كارمه‌ند یان فه‌رمانبه‌ر بێت بۆی هه‌یه‌ یارمه‌تی بدات ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچیان نه‌بوو واتا له‌ هیچ شوێنێك به‌شدار نه‌بوو ناتوانێت به‌كێشه‌ی خۆی دابنێت 0
-    ئه‌و پێداویستییانه‌ی له‌سه‌ر شانی پیاوه‌  ده‌بێت ژنه‌كه‌ی به‌خێو بكات و كه‌م و كوڕی نه‌هێڵێت و ئه‌وه‌نده‌ په‌یدا بكات تا بتوانێت و خۆی و ژنه‌كه‌ی واتا خێزانه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێت له‌ هه‌موو بوارێكی ژیاندا ..ئه‌گه‌ر ناشتوانێت بۆ ژن دێنێت ؟ واتا نه‌توانێت خێزان به‌ڕێوه‌به‌رێت و پێداویستی ژیان دابین بكات ؟ چونكه‌ ژیان پێویستی به‌ هه‌موو شتێكه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ ژن خۆی به‌ خاوه‌نی نازانێت ، چونكه‌ پیاو زیاتر ده‌توانێت هه‌وڵبدات له‌ ئیشكردندا بۆ دابینكردنی ژیانی رۆژانه‌ی ، به‌ڵام له‌لایه‌ك ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ وه‌ك له‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان پێدا بۆی هه‌یه‌ به‌و په‌ڕی هاوكارییه‌وه‌ یارمه‌تی بدات 0
سه‌رنج :
كه‌ پیاو ژن دێنێت و ژنیش كه‌ شوو ده‌كات ، واته‌ بێ یه‌كتری ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ ناگات به‌ ئاكام .. بۆ پیاو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژن دێنێت ماڵی بووكێ هه‌رچییه‌كیان وت ده‌بێت جێبه‌جێی بكات ..باشه‌ ئه‌وه‌ خێزان دروستكردنه‌ یان ژن كڕینه‌ ؟! ئه‌ی چی جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌ی به‌بڕێك پاره‌ ده‌چێت له‌گه‌ڵ سۆزانییه‌كدا غه‌ریزه‌كانی خۆی تێر ده‌كات ؟ بێگومان هیچ .. بۆیه‌ گه‌ره‌كه‌ له‌سه‌ر هه‌موومان به‌ كه‌مووكورتییه‌كانماندا بچینه‌وه‌ بزانین چۆن هه‌نگاو ده‌نێین چونكه‌ ئێمه‌ مرۆڤین نه‌ك كاڵا .. بابه‌هه‌موومان ببینه‌ كلیلێك سه‌رجه‌م ده‌رگا كڵۆم دراوه‌كان له‌سه‌ر كێشه‌كانمان بكه‌ینه‌وه‌ ته‌نها به‌خۆشمان ده‌كرێنه‌وه‌ چونكه‌ نه‌زانینی ئێمه‌ بووه‌ته‌ هۆكاری داخستنیان 0

 



ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it
 

 
کۆمه‌ڵایه‌تی
وێنە
باوک و دایکیان ده‌یانسوتێنن
یه‌کێک له‌ سه‌رنجترین و دڵته‌زێنترین روداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ ئه‌وه‌بوو له‌ 11-5-2012...
وێنە
200 $ بۆ دیئاکتیڤ کردنی فه‌یسبوک
بری 200$ بۆ دیئاکتیڤه‌یتی فه‌یسبوک له‌ ویلایه‌تی بۆستن له‌ ئه‌مریکا ، باوکێک هه‌ڵده‌ستێت...
وێنە
هاوسه‌ره‌که‌ی کوشت بۆ ئه‌وه‌ی نیازی تاوان و خیانه‌تی هه‌بوو!!
ژنێکی پاکستانی‌ هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی ئه‌کوژێت له‌ کاتێکدا ویستی ده‌سترێژی هه‌بووه‌ بۆ...
وێنە
كاتێك زه‌نگی موبایله‌كه‌ت لێیدا چی ده‌كه‌یت
       پشكۆخاڵدانی/كه‌ركوك ئایه‌ ســــــــــــــۆمابه‌چی قه‌پاته‌...
وێنە
چه‌ند رێنماییه‌كی به‌سوود بۆ دایكان و باوكان ‌
منداڵ له‌ باوه‌شی دایكیدا چاو هه‌ڵدێنێ، به شیری دایكی گۆش ده‌كرێ و، له‌ سایه‌ی ناز و...
وێنە
چه‌ند ڕێگه‌یه‌ک بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی بۆ هاوسه‌ره‌که‌ت.
بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی زۆر ڕێگه‌ی جیاواز هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی سۆز و خۆشه‌ویستی خۆت بۆ...
وێنە
کوڕێک باوکی خۆی کوشت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگری بوو یاری به‌ پله‌یسته‌یشن بکات
له‌ له‌ باشوری شاری فیلادیفیا ڕووداوێکی تاک و دڵته‌زێن روویدا که‌ گه‌نجێکی هه‌رزه‌کار با ...
وێنە
ئه‌و قسانه‌ی پیاوان ده‌یکه‌ن و ئافره‌تان له‌ بیری ناکه‌ن!
چه‌ند شتێک هه‌یه‌ ئافره‌ت بێزار ده‌کات به‌تایبه‌ت ژنان،هه‌ندێ جار به‌ شێوه‌یه‌ک...
وێنە
كچان و ژنان كام ڕه‌نگی چاویان لاجوانه‌
ژنێك: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاوی خۆم سه‌وزه‌، چاوی سه‌وزم لاجوانه‌ هه‌رچه‌نده‌...
وێنە
ئه‌گه‌ر ژنكه‌ت سه‌رۆكی كارت بێت چ به‌ڵایه‌ك ڕووت تێده‌كات؟؟
ئایا تا ئێسته‌ له‌لای خۆتانه‌وه‌ بیرتان له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌له‌جێگای...
وێنە
رێگاکانی خۆشەویستی راستەقینە لە نێوان هاوسەرەکاندا...
کاتێک رۆیشت و ویستی دوور بکەوێتەوە لە تۆ بە هۆی توورە بوونەوە ( لێ دوور مەکەرەوە و بە شوێنیا برۆ) کاتێک بینیت...
وێنە
ئافره‌تان زیاتر له‌ پیاوان ئینکاترن..
ئافره‌تان زیاتر ئینکارن له‌ پیاوان، توێژینه‌وه‌یه‌کی به‌رازیلی ڕوونی کرده‌وه‌ که‌...
وێنە
چه‌ند نیشانه‌یه‌کی ترسناک نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ هاوسه‌ره‌که‌ت خیانه‌تت لێ ده‌کات..
ئایا به‌رده‌وام له‌ کار دوا ئه‌که‌وێت؟ئایا که‌م قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌کات که‌ له‌...
وێنە
هاوڕێی سه‌ر کاری پیاوان وا له‌ هاوسه‌ره‌کانیان ده‌که‌ن که‌ دڵ پیس بکه‌ن.
دڵپیسی زاڵه‌ به‌سه‌ر هه‌ندێ له‌ ئافره‌تان و  وا له‌ هاوسه‌ره‌کانیان ده‌که‌ن له‌...
وێنە
بنەما بۆ نەھێلانی کێشەی نێوان ژن و مێرد
زۆر جار گفتۆگۆیەک لە نێوان ژن مێرد روودەدا کە ھەندێک جار دەگاتە رادەیەک بەرەنگاری لە نێوانیان دەبێت بە بێ...
وێنە
راگەیاندن و حەیاجونی ناوداران بەدەستدرێژی جنسی
جیاوازن ڕێگای وەرگرتن و مامەڵەکردنی ڕاگەیاندنەکان ، لەسەر بابەتە حەساسەکانی وەکو دەست درێژی جنسی...
وێنە
یارمه‌تی هاوسه‌ره‌که‌ت بده‌ بۆ سه‌رکه‌وتن پله‌ به‌ پله‌..
خانمان ئه‌توانن یارمه‌تی هاوسه‌ره‌کانیان بده‌ن له‌ سه‌رکه‌وتن به‌ ئاسانی،پاشان وازی لێ...
وێنە
سه‌د ڕێگا بۆ گه‌یشـــتن به‌ شادی و خۆشی ژیان!!
ئایا له‌ ژیان بێزار بوویت ،؟ ئیتر ژیان به‌ره‌و ڕوی تۆ نیه؟‌ ، بێتاقه‌ت مه‌به‌، چونکه‌...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه