بمبوره‌ که‌ وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌که‌تم نه‌دایه‌وه‌
هەینی, 22 تەمموز 2011 11:42



من
دۆڕاوێکی مێژوو
و
سه‌رکرده‌یه‌کی بێ وڵات
و
دایکێکی بێ منداڵ
و
پێغه‌مبه‌رێکی بێ ئاین
و
به‌هارێکی کرچ وکاڵ
بمبوره‌
که‌ وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌که‌تم
نه‌داوه‌
ئه‌وکاته‌ له‌ لێوارێکی ده‌ریا بووم
که‌ گویم له‌ ده‌نگی ته‌له‌فۆنه‌که‌ت بوو
نه‌مئه‌زانی
 نه‌ ئه‌ژیم نه‌ مردووم
دڵ خۆش بووم
کامه‌ران
 و
پڕ له‌ ئه‌سرین بووم،
نه‌مئه‌زانی که‌ بۆ له‌ کاتی زه‌نگی ته‌له‌فۆندا
دڵم به‌ که‌ڵه‌گه‌تی دره‌ختێکدا
هه‌ڵئه‌گه‌ڕا
به‌ چوارد ده‌وری دیواری ئاسمان و
سوانده‌ی شه‌و
ئه‌سوڕا
..بمبوره‌
که‌ وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌که‌تم نه‌دایه‌وه‌
ئه‌وکاته‌ وامزانی به‌ربادێکی بیابانی و
ڕه‌دووکه‌وتوویه‌کی
ته‌ڵاقدراوم
وامزانی
پۆلیسێکی ئێشگری شه‌و
و
شه‌هیدێکی نه‌نێژراوم
ئه‌وه‌نده‌م بیر ئه‌کردی
 ئاخر
که‌ گوێم له‌ زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌که‌م بوو
دڵم وه‌ک منداڵ
به‌ کۆڵانان وه‌ربوو
بۆ به‌خشینه‌وه‌ نوقڵێکی شیرینی
ئه‌مسه‌رو
ئه‌وسه‌ری بوو
تا خه‌یاڵم
زله‌یه‌کی دا له‌ ڕوومه‌تی
ئه‌رخه‌وانی
زه‌نگی ته‌له‌فۆن
مات بوو که‌چی نه‌شم زانی
بۆیه‌ بمبوره‌ ئه‌وه‌ چه‌ندین ڕۆژه‌
چاوه‌ڕێم
له‌سه‌ر شاشه‌ی دڵم
بنوسرێ نامه‌یه‌ک
... منم وادێم .......
بێت زه‌نگێک بڵێ
میوانی ناوه‌ختم و
به‌ پێوه‌ له‌به‌رده‌رگات ناوه‌ستێم
پیره‌کچه‌که‌ی
ئاشنات کردم به‌ خۆت
من وه‌ک شه‌وێکی پڕاو پڕی  دڵشکاو
ئه‌کێشکم نیگارێک
بیکێشێ ڕۆژێکی بێ هه‌تاو
من له‌و خاکه‌مدا هه‌ر گوڵێکم ڕواند
باسی جوانی تۆی بۆ کردم
هه‌ر ئایه‌تێکی ناخی تۆم خوێنده‌وه‌
ته‌فسیری ئه‌شقی خۆی بۆ کردم
................



هاوڕێ ڕه‌ش
21.7.2011




 
هۆنراوه‌
وێنە
تا مردن .... هیچ
تا مردن .... هیچ ١ ئێستا شەوە لە ژێر ئەم ئاسمانەدا گرنگ نییە دانیشتووین ، یا ڕادەکەین کام پرد زەردەخەنە...
وێنە
لەنێو رەنگى بێ رەنگى زەمەندا
کەژال ئیبراهیم خدر لەنێو رەنگى بێ رەنگى زەمەندا دایکم دڵێکى هەیە رەنگاورەنگ لەئاسمانى دواى شکستێکى شۆڕش...
وێنە
گۆشه‌گیری شاعیرێک
به‌‌رله‌وه‌ی ئه‌و سه‌فه‌ر بکات به‌ره‌و به‌هه‌شتی خه‌یاڵیی به‌رله‌وه‌ی...
وێنە
لە وێنەیەکدا
هۆشەنگ شێخمحەمەد ٢٠١١   لە وێنەیەکدا ماندووبووم، درۆ ناکه‌م  له‌ چاوه‌ڕوانی..   به‌ڵێن بۆ تۆ...
وێنە
سێ کورته‌ شێعر ( سه‌ریاس )
سێ کورته‌ شێعر ئه کره م حه سه ن زاده(سه ریاس)         1 ئاڵا هۆده‌ی ئومێدی کرده‌وه‌...
وێنە
شعر و نەغمەی بولبولێكی سپی
كەژاڵ ئیبراهیم خدر 1 ئەبوو لەنێوانی،چرۆی شعرو باڵای تۆدا لەنێو پشكۆی دڵی تۆدا لەنێو فرمێسكە بەگوڵ...
وێنە
گله‌یی
که‌ژال ئیبراهیم خدر 1 ورە من و تۆ جاران یەک کەس بووین ئەمشەو دوانین دووهەناسەو دووگیانى لە یەک جیاواز...
وێنە
ئەگەر ھاتی پەلەمەکە، با دڵم ھێشووی تۆ بگریت؟؟
کەژاڵ ئیبراھیم خدر ١ ھەمیشە لەدرەختێکی وەنەوشەیی دەچی قژت جوانە شانەی ناوێ ھەمیشە لەمیوانی ناوەخت دەچی جگە...
وێنە
کچە گەڵا مەعشوقەکەم.
من زوو وتم لە گەڵای وەریوی پاییز دەچم! من ساڵ نیە لەژێر پێیی نەهامەتیدا لەت لەت نەبم عیلەتی سەفەر ڕەنگی...
وێنە
دووڕۆژ لە نزیکەوە.
. لەو دوریەمەوە دوو ڕۆژ دێمە شاری تۆ.. دوو ڕۆژ لە نزیک تۆ.. بەڵام دووڕۆژ لە بێدەنگترین کاتەکانی ژیانما لەگەڵ تۆ.....
وێنە
الله‌
لە ژیێر نازو سیێبەری ‌ئاڵایەکی چوار لەتەوە ‌نیشتیمانە داخ لە دڵەکەم ‌ڕۆژ لە دوای رۆژ ‌لە دەست...
وێنە
نیشتمانیَك له‌ئه‌رخه‌وان
نیشتمانیَك له‌ئه‌رخه‌وان ...
وێنە
بۆ گیانی تۆ کاکه‌ "مه‌ریوان باوه‌نوری " جوانه‌مه‌رگ
  بۆ مه‌رگی شاعیر و هاورێی زۆر خۆشه‌ویستم " کاکه‌ مه‌ریوان باوه‌نوری " جوانه‌مه‌رگ...
وێنە
ناسك، ناسك ،ئالَ، ئالَ شه‌پۆلی دلَم ئاوبده‌
                  كه‌ژالَ ئیبراهیم خدر 1  به‌شه‌و رۆژ لیَم...
وێنە
باخچەیەکی قەفەسی، وەرزێک لە تەنهایی.
  کەژاڵ ئیبراهیم خدر 1 لەنێو باخچەیەکی پەمەیی دەریادا لەنێو شەپۆلێکی سەرشێتی بەربادا لەناو پەرداخێک لە...
وێنە
بۆ گوڵێک!
  ئەى جوانترین سامفۆنیاى من ئەى هارمۆنیاى ڕەنگەکانى سروشتى من! ئەى باران وکانیاوى من ئەى جوانترین بونەوەرى...
وێنە
وه‌ره‌ گه‌ر تۆ
 وه‌ره‌ گه‌ر تۆ به‌س به‌ گریان پێكه‌نینت دێ تا بۆ به‌ پێكه‌نین هێنانت بگریم و گریان...
وێنە
لەم نەورۆزە
‌ئیتر لاشەم داقرسێینە لەم نەورۆزە ‌لەپیێشەوازی هاتنتدا دەبائیتر دڵی پڕ سۆم ‌پشکۆ دەرکا ‌کەلەم بکە...
وێنە
خەیال
‌گەزەنگی تۆ کۆی بەیانیان ‌سەرئ ئەدا لە ماڵی غەربەت و چۆڵم ‌ئەندیێشەی خەیاڵ ودووریت ‌بۆتە تەوق و...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه