به‌رگی شه‌رعیه‌ت له‌ به‌ر مالکی داکه‌نن
چوار شەممە, 20 تەمموز 2011 18:54



تابلۆ حه‌سه‌ن
ماسته‌ر له‌ سایکلۆژی / ئه‌ڵمانیا

گوایه‌ حکومه‌ته‌که‌ی به‌غدا حکومه‌تێکی هاوبه‌شه‌ له‌ نێوانی کۆمه‌ڵێک کیان و پارتی جیاجیای عێراق که‌چی کاتێک له‌ ڕاپۆرتێکدا باس دێته‌ سه‌ر حزبی ده‌عوه‌ی مالکی به‌ حزبی حاکم ناوی ده‌برێت ، ئه‌مه‌یان هه‌ڵه‌یه‌کی چاپ نیه‌ به‌ڵکو له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت که‌ مالکی له‌ حکومه‌تی پێشوودا و له‌م کابینه‌ شه‌قوپۆقه‌ی ئێستایدا بووه‌ته‌ دیکتاتۆرێک که‌ هه‌موو سه‌ره‌گورێسه‌کانی به‌ده‌ستی خۆی گرتووه‌ و خۆیشی ته‌ڵه‌ موویه‌کی باریکه‌ به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عه‌جه‌م ، عه‌جه‌م ده‌ستی هێناوه‌ته‌ ناو ریخۆڵه‌ی ئه‌م وڵاته‌ و به‌ یارمه‌تی که‌سانێک که‌ له‌ ده‌زگا باڵاکانی ده‌وڵه‌تی عێراقیدا کاربه‌ده‌ستی باڵان که‌ هه‌موویان وه‌لائی سه‌ره‌وخۆیان بۆ ده‌وڵه‌تی عه‌جه‌مه‌ .
ئه‌م ده‌وڵه‌تی عه‌جه‌مه‌ به‌ درێژایی چه‌ند ساڵی ڕابووردا ناوچه‌ سنوورییه‌کانی باشووری کوردستان بۆردومان ده‌کات به‌ هۆکارێکی وه‌همی که‌ گوایه‌ ئه‌ندامانی پژاک له‌م ناوچانه‌وه‌ هێڕش ده‌به‌نه‌ ناو ئێران به‌ڵام ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌که‌ ئه‌وه‌ نیه‌ به‌ڵکو ڕاستییه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی عه‌جه‌م له‌وه‌ تۆقیوه‌ که‌ له‌ دوارۆژێکی نزیکدا ده‌وڵه‌تی کوردستان ئاشکرا بێت بۆیه‌ ده‌بێت ته‌گه‌ره‌ درووست بکات له‌ ڕێگای ئه‌و کاروانه‌دا، تا ئێستاش سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که‌ سه‌رۆکی هه‌رێم ناره‌زایی فه‌رمی پێشکه‌ش به‌ ده‌وڵه‌تی عه‌جه‌م کردووه‌ که‌چی حکومه‌ته‌که‌ی مالکی ئه‌لفێکی نه‌کردووه‌ته‌ سه‌ر یائێک له‌و رووه‌وه‌ .
له‌ کوردستانی خۆمانیش خوێنی چه‌ندین لاو له‌ سلێمانی رژا له‌ زنجیره‌ خۆپیشاندانێکدا که‌ بۆ ( پیرۆزبایی له‌ حکومه‌تی تازه‌ی میسر !! ) له‌ لایه‌ن ( ئۆپتسیۆن !! )ه‌وه‌ سازدرا که‌چی نه‌ تۆپبارانی عه‌جه‌م و نه‌ سنووربه‌زاندنی عه‌جه‌م و نه‌ هه‌ڕه‌شی عه‌جه‌م و نه‌ رژانی خوێنی کورد ئه‌م ئۆپتسۆنه‌ی نه‌جوڵانده‌وه‌ که‌ ته‌نانه‌ت به‌یاننامه‌کی ناره‌زایی ڕه‌شبکاته‌وه‌ دژ به‌ عه‌جه‌م ، یان ئه‌وه‌تا ده‌ستی به‌خشه‌نده‌ی عه‌جه‌م چه‌وره‌ بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌جینداکانیان به‌رێوه‌ ده‌به‌ن له‌ کوردستاندا .
به‌ هه‌ر نرخێک بێت ده‌بێت ئه‌و به‌رگی شه‌رعیه‌ته‌ی مالکی و حیزبی ده‌عوه‌که‌ی له‌ به‌ریان کردووه‌ دابکه‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی دیوی ناوه‌وه‌ی ئه‌م لایه‌نه‌ بۆ خه‌ڵکی ئاشکرا بێت ، ده‌وڵه‌تی عه‌جه‌م کارێکی وای کرد که‌ کۆده‌نگی کورد له‌ عێراقدا له‌تله‌ت بێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ک رۆژێک له‌ رۆژان کورد له‌ عێراقدا جڵه‌وی حوکم بگرێته‌ ده‌ست و ئه‌وه‌ ش ببێته‌ هۆی به‌هێزبوونی پێگه‌ی کورد و له‌ ئه‌نجامیشدا یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ڕه‌سمی کوردستان ، که‌ کورد وه‌کو باسمان کرد هیوای گرتنی ده‌سه‌ڵاتی یه‌که‌می حوکمی به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌بێت به‌ شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی جڵه‌و له‌ ده‌ستی شیعه‌ یان سوننه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ ، لای هه‌موانیش ئاشکرایه‌ که‌ شیعه‌که‌ ئامرازێکه‌ به‌ ده‌ستی عه‌جه‌م و سوننه‌ش له‌ ژێر سێبه‌ری تیرۆریستانی ئیسلامی له‌ لایه‌که‌وه‌ و په‌روه‌رده‌ی شۆڤێنزمی عروبی له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ دیاره‌ چی هه‌ڵوێستێکیان هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ردوو وشه‌ی کورد و کوردستان ، هیوای دۆستایه‌تی و هاووڵاتێتی له‌ هیچ ته‌ره‌فێک له‌و ته‌ره‌فانه‌ چاوه‌رێ ناکرێت بۆیه‌ سیاسه‌تی کوردی ده‌بێت تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌بێت ، به‌رژه‌وه‌ندی باڵای کورد وا ده‌خوازیت که‌ هیچ هێزێک له‌ عێراقدا نه‌بێته‌ دکتاتۆرێکی وا که‌ به‌ پاره‌ و پوڵی خۆمان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ کورد و کوردستان بکرێت بۆیه‌ ده‌بێت کورد له‌ عێراقدا وه‌ک سه‌نگی به‌قاڵ هه‌ر جاره‌ی له‌ تایه‌ک له‌ هه‌ردوو تای ته‌رازووی حوکمدا بنیشنه‌وه‌ ، ئه‌م سیاسه‌ته‌ وا ده‌کات هه‌میشه‌ هه‌ردوو هێزی سووننه‌ و شیعه‌ هه‌وڵی خۆنزیکردنه‌وه‌ له‌ کورد بکه‌ن ، دیاریشه‌ خۆ نزیککردنه‌وه‌ نرخی خۆی هه‌یه‌ که‌ ده‌بێت کورد به‌ده‌ستی بهێنێت ، من وا ده‌زانم هه‌ر له‌ میانی ئه‌م سه‌روسه‌ودایه‌دا ده‌کرێت دۆسییه‌ی که‌رکوکی کوردستانیش ساغبێته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ر هه‌ردوو هێزی سوونه‌ و شیعه‌دا باسمان کرد ده‌کرێت هه‌مان سیاسه‌ت بۆ هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئیقلیمی رۆم و عه‌جه‌م ( تورکیا و ئێران ) پیاده‌ بکرێت ، له‌مه‌شدا کۆمه‌ڵێک ئه‌نجامی ئه‌رێتی به‌ده‌ست ده‌که‌وێت ، هه‌ر له‌ میانی ئه‌م راستییه‌وه‌ و ده‌ڵێم ئه‌مرۆ کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ به‌رگی شه‌رعیه‌ت له‌ به‌ری مالکی و ده‌عوه‌ داکه‌نین و به‌ ده‌ستی خۆمان و بۆ کاتێکی دیاریکراو له‌به‌ر سووننه‌ بکرێت ، هه‌ر که‌سێکیش و له‌ هه‌ر پۆست و پایه‌یه‌کدا بێت ئه‌گه‌ر پێ‎ێچه‌وانی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای کورد سیاسه‌ت بکات ده‌بێت به‌ هه‌موومانه‌وه‌ ریسوای بکه‌ین ، ئێ ده‌عوه‌ و مالکی و هه‌مو هێزه‌کانی شێعه‌ بێشه‌رمانه‌ لایه‌نگیری ده‌وڵه‌تێکی بێگانه‌ی وه‌کو ئێران ده‌که‌ن ، ئاخر بۆ ده‌بێت ئێمه‌ لایه‌نگیری شه‌ری به‌رگری بژاک یان هه‌ر هێزێکی تری کوردی نه‌بین . 
 
 

 
گوتار
وێنە
ئازادی ڕا ده‌ربرین له‌ ژێر هێرشدایه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان
هیومان رایتس واچ  به‌رواری 10 فبرایه‌ری 2013 ، ڕه‌خنه‌ی توند ئه‌گرێت له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی...
وێنە
په‌یام بۆ گه‌لی کورد له‌ ڕۆژئاوای کوردستان
 حیزب‌و ڕێکخراوه‌ خه‌باتگێڕه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان! کۆمه‌ڵانی ڕاپه‌ڕیوی گه‌لی کورد...
وێنە
(عافیَت)ى (خۆشناوان)
هیَمن عومه‌ر خۆشناو-شه‌قلاَوه‌ مه‌لامحه‌مه‌دى كۆیى كوڕى مه‌لا عه‌بدولَلاَى جه‌لى...
وێنە
ره‌ هه‌نده‌ ستراتیژیه‌كانى دروستكردنى هه‌ریَمه‌كان له‌ ئیَراقدا
عومه‌ر ئاواره‌ له‌ دواى روخاندنى ڕژیَمى به‌عس وكوَتایى هیَنان به‌ كوَمارى ئیَراق له‌ سالَى 2003،...
وێنە
یادی کۆماری کوردستان، زه‌مینه‌یه‌ک بۆ کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی
ن: سمایل شه‌ره‌فی له‌وانه‌یه‌وه‌دوا خستنی یادکردنه‌وه‌ی ساڵیادی کۆماری کوردستان...
وێنە
وتاری به‌ریز خالید عه‌زیزی، سکرتیری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌66 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستاندا
خوشک و برایانی ئازیز! میوانه‌به‌ڕێزه‌کان!  دۆستان! و لایه‌نگران! و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات! و...
وێنە
كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد ـ له‌ نه‌رویج -یادی( شه‌ست و شه‌شه‌مین ) ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان پیرۆزده‌كه‌ن
   له‌ یادی شه‌ست و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان دا.. جوانترین پیرۆبایی...
وێنە
کۆماری کوردستان (کۆمارە کەم تەمەنەکە)
کات پایزێکی نیمچە سارد بوو ، شار شارێکی داگیرکراوی کوردستان بوو، کەچەندەها ساڵە بەدەست زوڵم و ستەمی...
وێنە
هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی نۆیه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیس
هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان! خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان! ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌نیازه‌ ڕۆژی...
وێنە
‌کۆمه‌ڵ کوژی شرناخ وکولانه‌وه‌ی گشت زامه‌کان
زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر ڕۆژه‌و به‌ ناوو بیانویه‌که‌وه‌ به‌ کۆمه‌ڵ له‌...
وێنە
به‌یاننامه (کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی کاسبکارانی کورد له‌ باکووری کوردستان، مه‌حکووم ده‌که‌ین) 30 / 12 / 2011
‌به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌والده‌رییه‌ کوردی و جیهانییه‌کان شه‌وی 28 له‌ سه‌ر29ی...
وێنە
فه‌له‌ج کردنی کابینه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی کێ دایه؟!
به‌ڕێزان ، له‌ ٢٥. ١١. ٢٠٠٩، بابه‌تێکمان له‌ سایت و ڕۆژنامه‌کان بڵاوکرده‌وه له‌ژێر...
وێنە
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌ که‌...
وێنە
چ شتێكت هیلاكت ده‌كات ؟!
ڕسته‌یه‌كی پڕ بایه‌خ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت ( به‌ ته‌نها كاری هزری نابێته‌ هۆی ماندووبوونت )...
وێنە
گۆرانی كۆمه‌لایه‌تی چیه‌؟
پێشەكی: هەمیشە دیاردەی گۆڕان جێگای سەرنجی مرۆڤ بووە، گۆرانە سروشتیەكان یەكەم جۆری گۆران بووە كە مر ۆڤ هەستی...
وێنە
كوردو ئه وهه له ى له به رده ستى دايه
هه مومان ئه زانين ئيمه وه ك كه لى كورد نه ته وه يه كين كه به ده يان ساله. نزيك به صه ده يه كه ؛خه بات ئه كه ين بو ئه...
وێنە
بۆ ناوچه‌ داڕێندراوه‌كان..... حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی پێده‌كرێت.
شاری خورماتوو بۆ نمونه‌.. عومه‌ر ئاواره‌   ئه‌مه‌یان پرسیاری من نییه‌، به‌ڵگو پرسیاری...
وێنە
پێویستە خەڵکی ناوچەکانی بناری قەندیل سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار بکەن
بۆ :پارێزەرانی کوردستان. ماوەی چەند ساڵێکە سوپای تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام بەجۆرەھا چەکی پێشکەوتووی...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه