مه‌رگ به‌ ریمۆنکۆنترۆڵی باوه‌ڕ
سێ شەممە, 19 تەمموز 2011 18:52


تابلۆکانی ناخ
مه‌رگ به‌ ریمۆنکۆنترۆڵی باوه‌ڕ
تابلۆ حه‌سه‌ن
ماسته‌ر له‌ سیکلۆژی / ئه‌ڵمانیا

مه‌به‌ست له‌ باوه‌ڕ باوه‌ڕی مرۆڤه‌ به‌ کۆمه‌ڵیک ئه‌جیندای ئاینی و توانه‌وه‌ له‌ بۆته‌قه‌ی کۆمه‌ڵه‌ خه‌یاڵێک که‌ سه‌رجه‌م ژیانی مرۆڤ به‌ سفر یه‌کسان ده‌کاته‌وه‌ و سه‌رنجی مرۆڤه‌کان ڕاده‌کێشێ بۆ ژیانی دوای مه‌رگ که‌ به‌ختیاری هه‌میشه‌یی یان به‌دبه‌ختی هه‌میشه‌یی تێدایه‌ ،ئه‌مه‌ چرکردنه‌وه‌ی بیرۆکه‌یه‌که‌ که‌ زه‌ریایه‌ک ته‌فاسیلی جۆراوجۆر له‌ خۆ ده‌گرێت ، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ ژێر ته‌وژمی ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی ئێجگار زۆره‌ هه‌موشیان له‌ ڕاستیدا قوربانی که‌سانێکن که‌ له‌ ڕاستیدا باوه‌ڕیان به‌و بیرۆکه‌یه‌ نیه‌ ، دڵنیام کاتێک خۆی له‌ گه‌ڵ خودی خۆی کۆده‌بێته‌وه‌ قاقا به‌ قوربانیه‌کانی خۆی پێده‌که‌نێ ، به‌ڵام په‌یژه‌یه‌کی کۆکه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ مه‌رامه‌ نه‌خۆشه‌کانی ، په‌یژه‌یه‌ک که‌ره‌سته‌که‌ی خوێن و ئێسکوپرووسکی خه‌ڵکێکی کاڵفامه‌ که‌ وه‌ک هه‌ویر به‌کارده‌هێنرێ ، ئه‌گه‌ر پیاسه‌یه‌کی مێژووی سووری ئه‌م ته‌راژیدیایه‌دا بکه‌ین له‌ پێش دیمه‌نی هه‌زاره‌ها نموونه‌ی قوربانیدا مه‌نگ و واقوڕماو ده‌وه‌ستین، کاره‌ساتیش له‌وه‌دایه‌ که‌ تاوه‌کو رۆژی ئه‌مرۆش ماشینی هاڕینی جه‌سته‌ی قوربانیه‌کان که‌ زوربه‌یان لاون له‌ سوورانه‌وه‌دایه‌ و نازانین که‌ی یاسایه‌کی ده‌ستپۆڵایینی گشتگیری ئه‌م دیارده‌ ناشرینه‌ ده‌سرێته‌وه‌ و ببڕی ببڕای لاشه‌ی خه‌ڵکی به‌ ته‌ڵه‌کانی ڕیشی پیاوانی ئایین هه‌ڵناواسرێن .
لێره‌دا باس له‌ نموونه‌یه‌ک له‌و نموونانه‌ ده‌خه‌ینه‌وه‌ یادتان که‌ مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ هه‌زار و چل و یه‌ک ساڵ پێش نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌ و شانۆی قوربانییه‌کانیشی میسر و سوریا و ئێران بووه‌ ، ئه‌و ده‌مه‌ی که‌ مشتومڕێکی زۆر هه‌بوو له‌ سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ده‌بێ ببێته‌ جێگری موسته‌نسیر بیللای خه‌لیفه‌ی عه‌باسسه‌کان،  ئه‌م خه‌لیفه‌یه‌ چووبووه‌ ناوساڵ و تینی نه‌خۆشیش وای لێکردبوو که‌ نه‌توانێت وه‌کو پێویست بریاری پێویست بدات ، خه‌لیفه‌ دوو کوڕی هه‌بوو ، نه‌زار و موسته‌علا ، هه‌ردوکیان هه‌وڵی بێوچانیان ده‌دا بۆ جێگرتنه‌وه‌ی باوکی که‌نه‌فتیان ، فاتمییه‌کان له‌ میسر لایه‌نگیری موسته‌علا بوون ، به‌ڵام نه‌زار پاره‌ و زێرێکی بێ شوماری دابه‌ش کرد بۆ گه‌یشتن به‌ مه‌به‌ست و کڕینی لایه‌نگیر ، یه‌کێک له‌وانه‌ی پاره‌ی نه‌زاریان به‌رکه‌وت کابرایه‌ک بوو ناوی حه‌سه‌ن السه‌باح بوو که‌ سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن باری بیست گوێدرێژ زێری به‌رکه‌وت بۆیه‌ بوو به‌ هه‌واداری نه‌زار و نازناوی نه‌زاریی هه‌ڵگرت و موریده‌کانیشی به‌ نه‌زارییه‌کان ناسران تا رۆژێکیان نه‌زار کوژرا و حه‌سه‌نیش مرد که‌سێک ده‌رکه‌وت ده‌یووت من کوڕی نه‌زارم و داوای له‌ هه‌وادارانی کرد که‌ چیتر به‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلام په‌یره‌و نه‌که‌ن له‌ ئیسلام دووربکه‌ونه‌وه‌ .
حه‌سه‌ن السه‌باح که‌ له‌ مێژوودا به‌ پێشره‌وی حه‌ششاشه‌کان ناسرا که‌سێکی شیعه‌ مه‌زهه‌ب بوو و ده‌یگووت من کوری شاهانم و خوێنی من خوێنێکی شاهانه‌یه‌ و ته‌نانه‌ت خۆی کردبوو به‌ دۆستی شاعیری به‌ناوبانگ عومه‌ری خه‌یام .بلیمه‌تی ئه‌م حه‌سه‌نه‌ له‌وه‌وه‌ ده‌ستیپێکرد کاتێک که‌ ده‌ستی گرته‌ سه‌ر قه‌ڵایه‌ک که‌ به‌ قه‌ڵای مه‌رگ ده‌ناسرا و دواتر هه‌واداره‌کانی زنجیره‌یه‌ک قه‌ڵایان گرته‌ ژێر ڕکێفی خۆیان ، ئه‌مان ئه‌شقی ژیان بوون له‌ ناو قه‌ڵا و شوێنه‌ به‌رزه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ له‌ سه‌رووی خه‌ڵکه‌وه‌ بژین ، بۆ ئه‌وه‌ی کاتێک وه‌حیه‌ک له‌ ئاسمانه‌وه‌ داده‌به‌زێت بگات به‌وان چونکه‌ پێشتر موحه‌مه‌دی په‌یامبه‌ری ئیسلام له‌ ئه‌شکه‌وتی حه‌ڕادا وه‌حی بۆ دابه‌زیوه‌ که‌ که‌وتووه‌ته‌ دامێنی چییایه‌ک له‌ مه‌ککه‌ ، ئه‌وه‌ی ڕیگر بووایه‌ له‌ پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی فه‌رمایشته‌کانی حه‌سه‌ن سزای ملهه‌ڵکێشانی بۆ ده‌رده‌چوو.
ده‌ستووری حه‌سه‌ن بۆ قه‌ناعه‌تهێنان زۆر سه‌یر بوو ، هه‌وادارانی خۆی له‌ یه‌کێک له‌ قه‌ڵاکاندا کۆده‌کرده‌وه‌ ، شه‌وێکی بۆ ساز ده‌کردن بۆ ڕابواردن له‌ گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک کچی تازه‌ پێگه‌یشتوو و تا به‌ره‌به‌یان حه‌شیشه‌ی پێده‌دان و دواتر هه‌مویانی ده‌رده‌کرد و له‌ ده‌ره‌وه‌ی قه‌ڵاکه ی‌ داده‌نان و له‌ گه‌ڵ گزنگی به‌یاندا حه‌سه‌ن ده‌رده‌که‌وت و لێێده‌پرسین که‌ دوێنێ شه‌و چیان دیووه‌ ، ئه‌وانیش ده‌یانووت:‌ دوێنی له‌ به‌هه‌شتدا بووین و جۆره‌ها حۆری تێدابوو له‌ گه‌ڵ روووباری هه‌نگوێن و مه‌ی و شتی تر ، ئه‌وجا حه‌سه‌ن پێی ده‌وتن ، به‌ڵێ ده‌بێ بزانن من باخچه‌یه‌کم له‌ ده‌روازه‌ی به‌هه‌شت ، ئه‌وه‌ی ئیمانم پێبهێنێت ده‌چێته‌ ئه‌و به‌هه‌شته‌ ، ئه‌وه‌شی به‌رپێچی فه‌رمایشته‌کانم ده‌کات له‌و به‌هه‌شته‌ دوورده‌که‌وێته‌وه‌ ، ئێستا چی ده‌ڵێن ئێوه‌ !؟
ئه‌مانیش تێکڕایان ده‌یانووت به‌ڵێ ده‌بین به‌ موڵکی قه‌داسه‌تی ئیمام ، چیمان پێ ده‌ڵێیت بڵێ ، سه‌ر و ماڵمان فیدای ئیمامه‌ ، که‌وابوو برۆن فڵان بکوژن ، موریده‌کانیش خێرا ده‌چوون فه‌رمایشته‌که‌یان جێبه‌جێ ده‌کرد ، به‌و شیوه‌یه‌ ده‌ستی حه‌سه‌ن درێژ بوو بۆ کوشتنی هه‌ر که‌سێک بیه‌وێ و له‌ هه‌رشوێنێک بێت با ببێت ، موریده‌کانیشی هه‌موو شه‌وێک به‌هه‌شتێکیان بۆ ساز ده‌درا و له‌ هه‌مان شه‌ویشدا له‌ به‌هه‌شته‌که‌ ده‌رده‌کران تا ئه‌و کاته‌ی مه‌گۆل هه‌مو ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوراستیان خسته‌ ژێر رکێفی خۆیان و هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا قه‌ڵاکانی حه‌سه‌ن السه‌باحیش که‌وته‌ ژێر ڕکێفی مه‌گۆلییه‌کان که‌ هه‌رچی په‌رتووک و ئاسه‌وارێکیان هه‌بوو بوون به‌ قووتی ئاگر .
نموونه‌ی السه‌باح یه‌کجار زۆره‌، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه‌ له‌ هه‌زاره‌ی سێه‌مدا خه‌ڵکی وا هه‌بێت جه‌سته‌ و رۆحی خۆیان ته‌سلیم به‌ که‌سانێک بکه‌ن که‌ فێڵ له‌ کۆمه‌ڵگا و ته‌نانه‌ت له‌ ئایینیش ده‌که‌ن ، که‌وابوو سه‌ره‌رای پێشکه‌وتنت ته‌کنه‌لۆژیا عه‌قڵی مرۆڤ هێشتاکه‌ش له‌قه‌ له‌ ئاستی تینی بیرۆکه‌ی ئه‌وانه‌ی ئاین له‌ به‌رژه‌وه‌نییه‌کی ته‌سکدا به‌کار ده‌هێنن. 

 
گوتار
وێنە
ئازادی ڕا ده‌ربرین له‌ ژێر هێرشدایه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان
هیومان رایتس واچ  به‌رواری 10 فبرایه‌ری 2013 ، ڕه‌خنه‌ی توند ئه‌گرێت له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی...
وێنە
په‌یام بۆ گه‌لی کورد له‌ ڕۆژئاوای کوردستان
 حیزب‌و ڕێکخراوه‌ خه‌باتگێڕه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان! کۆمه‌ڵانی ڕاپه‌ڕیوی گه‌لی کورد...
وێنە
(عافیَت)ى (خۆشناوان)
هیَمن عومه‌ر خۆشناو-شه‌قلاَوه‌ مه‌لامحه‌مه‌دى كۆیى كوڕى مه‌لا عه‌بدولَلاَى جه‌لى...
وێنە
ره‌ هه‌نده‌ ستراتیژیه‌كانى دروستكردنى هه‌ریَمه‌كان له‌ ئیَراقدا
عومه‌ر ئاواره‌ له‌ دواى روخاندنى ڕژیَمى به‌عس وكوَتایى هیَنان به‌ كوَمارى ئیَراق له‌ سالَى 2003،...
وێنە
یادی کۆماری کوردستان، زه‌مینه‌یه‌ک بۆ کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی
ن: سمایل شه‌ره‌فی له‌وانه‌یه‌وه‌دوا خستنی یادکردنه‌وه‌ی ساڵیادی کۆماری کوردستان...
وێنە
وتاری به‌ریز خالید عه‌زیزی، سکرتیری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌66 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستاندا
خوشک و برایانی ئازیز! میوانه‌به‌ڕێزه‌کان!  دۆستان! و لایه‌نگران! و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات! و...
وێنە
كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد ـ له‌ نه‌رویج -یادی( شه‌ست و شه‌شه‌مین ) ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان پیرۆزده‌كه‌ن
   له‌ یادی شه‌ست و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان دا.. جوانترین پیرۆبایی...
وێنە
کۆماری کوردستان (کۆمارە کەم تەمەنەکە)
کات پایزێکی نیمچە سارد بوو ، شار شارێکی داگیرکراوی کوردستان بوو، کەچەندەها ساڵە بەدەست زوڵم و ستەمی...
وێنە
هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی نۆیه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیس
هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان! خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان! ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌نیازه‌ ڕۆژی...
وێنە
‌کۆمه‌ڵ کوژی شرناخ وکولانه‌وه‌ی گشت زامه‌کان
زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر ڕۆژه‌و به‌ ناوو بیانویه‌که‌وه‌ به‌ کۆمه‌ڵ له‌...
وێنە
به‌یاننامه (کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی کاسبکارانی کورد له‌ باکووری کوردستان، مه‌حکووم ده‌که‌ین) 30 / 12 / 2011
‌به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌والده‌رییه‌ کوردی و جیهانییه‌کان شه‌وی 28 له‌ سه‌ر29ی...
وێنە
فه‌له‌ج کردنی کابینه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی کێ دایه؟!
به‌ڕێزان ، له‌ ٢٥. ١١. ٢٠٠٩، بابه‌تێکمان له‌ سایت و ڕۆژنامه‌کان بڵاوکرده‌وه له‌ژێر...
وێنە
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌ که‌...
وێنە
چ شتێكت هیلاكت ده‌كات ؟!
ڕسته‌یه‌كی پڕ بایه‌خ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت ( به‌ ته‌نها كاری هزری نابێته‌ هۆی ماندووبوونت )...
وێنە
گۆرانی كۆمه‌لایه‌تی چیه‌؟
پێشەكی: هەمیشە دیاردەی گۆڕان جێگای سەرنجی مرۆڤ بووە، گۆرانە سروشتیەكان یەكەم جۆری گۆران بووە كە مر ۆڤ هەستی...
وێنە
كوردو ئه وهه له ى له به رده ستى دايه
هه مومان ئه زانين ئيمه وه ك كه لى كورد نه ته وه يه كين كه به ده يان ساله. نزيك به صه ده يه كه ؛خه بات ئه كه ين بو ئه...
وێنە
بۆ ناوچه‌ داڕێندراوه‌كان..... حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی پێده‌كرێت.
شاری خورماتوو بۆ نمونه‌.. عومه‌ر ئاواره‌   ئه‌مه‌یان پرسیاری من نییه‌، به‌ڵگو پرسیاری...
وێنە
پێویستە خەڵکی ناوچەکانی بناری قەندیل سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار بکەن
بۆ :پارێزەرانی کوردستان. ماوەی چەند ساڵێکە سوپای تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام بەجۆرەھا چەکی پێشکەوتووی...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه