تابلۆکانی ناخ // چاوی خۆشه‌ویستی له‌ کوێدایه‌ ؟
پێنج شەممە, 07 تەمموز 2011 14:44


ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی خۆشه‌ویستی هه‌ڵده‌ینه‌وه‌ سه‌دان نمونه‌ ده‌بینین که‌ هه‌مویان ئه‌وه‌ ده‌سه‌ڵمێنن که‌ خۆشه‌ویستی خاوه‌نی هیچ چوارچێوه‌ و قاڵب و هێڵێکی پێناسه‌کردن نیه‌ ، ئه‌وه‌ی پێنووس هه‌ڵگرێت به‌ نیه‌تی پێناسه‌کردنی دیارده‌ی خۆشه‌ویستی ده‌که‌وێته‌ هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌وه‌ ، خۆشه‌ویستی له‌ ده‌ره‌وه‌ی شێوازه‌ هه‌ندازه‌کانه‌وه‌یه‌ ، ده‌با نمونه‌ یه‌ک بخه‌ینه‌ به‌رچاو بزانین جگه‌ له‌ کوێری چی وه‌سفێکی تر هه‌ڵده‌گرێت ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ ، ئه‌م دیرۆکه‌ کۆمه‌ڵه‌ مانایه‌ک ده‌به‌خشێت به‌ڵام ئێمه‌ لێره‌دا چاوپۆشی له‌ واتاکانی تر ده‌که‌ین و ته‌نها چاو ده‌برینه‌ سه‌یرو سه‌مه‌ری ئه‌م شێوه‌ خۆشه‌ویستییه‌ .
خه‌لیفه‌ی موسڵمانان یه‌زیدی کوڕی عه‌بدولمه‌لیکی ئه‌مه‌وی دڵی چوو له‌ کچه‌گۆرانیبێژه‌ک ناوی حه‌بابه‌ بوو ، کچێکی جوانی خه‌ڵکی مه‌دینه‌ی مونه‌وه‌ره  بوو ،جگه‌ له‌ ده‌نگه‌ خۆشه‌که‌ی یه‌کێک بوو له‌ شاره‌زایانی عود و شیعریشی ده‌وت ناوه‌ ئه‌سڵه‌که‌ی ( عالیه‌ ) بوو به‌ڵام یه‌زید له‌ خۆشه‌ویستیا ناوی حه‌ببابه‌ی لێنا و هه‌ر به‌و ناوه‌وه‌ ده‌ناسرایه‌وه‌ ، هه‌مو جارێک یه‌زید ده‌یوت ماڵ و مڵک و ته‌نانه‌ت کورسی خیلافه‌شم هیچ نرخێکی نیه‌ به‌رامبه‌ر حه‌ببابه‌ .
یه‌زید زۆربه‌ی کاتی خۆی له‌ گه‌ڵ ئه‌م حه‌ببابه‌ ده‌برده‌ سه‌ر تا وای لێهات بۆ به‌رنوێژی هه‌ینییانیش که‌سێکی تری ده‌کرد به‌وه‌کیل و خۆی له‌ کۆشکه‌که‌ی له‌ گه‌ڵ حه‌ببابه‌ ده‌مایه‌وه‌، بۆیه‌ موسلمه‌ی ی کوڕی عه‌بدولمه‌لیکی برای هاته‌ سه‌ری لۆمه‌ی کرد ، پێی وت برام تۆ خیلافه‌تت له‌ که‌سایه‌تییه‌کی وه‌ک عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز وه‌رگرتووه‌ که‌ ناوبانگی دادپه‌روه‌ری و عه‌داله‌تی دونیای گرتبووه‌وه‌ ئاخر چۆن ده‌کرێ کچه‌ گۆرانیبێژێک دین و دونیات لێزه‌وت بکات، بۆیه‌ ناچار یه‌زید جارێکی تر بۆ به‌رنوێژی ده‌چوه‌وه‌ مزگه‌وت و له‌ خواردنه‌وه‌ی مه‌ی دوور که‌وته‌وه‌ ، حه‌ببابه‌ که‌ ئه‌مه‌ی بیست که‌وته‌ ڕستنی داوێک بۆ دووباره‌ ڕاوکردنه‌وه‌ی یه‌زید بۆیه‌ له‌ گه‌ڵ ( الاحوص )ی شاعیری ناوداری ئه‌و ده‌مه‌ ڕێککه‌وت که‌ هه‌ڵبه‌ستێک بهۆنێته‌وه‌ بگونجێت له‌ گه‌ڵ ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ ‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌زار دینار ، ئه‌وه‌ بوو پارچه‌ شیعرێکی بۆ نووسی که‌ تاوه‌کو ئێستاش له‌ زاری چه‌ندین گۆرابێژی عه‌ره‌به‌وه‌ ده‌بیسترێته‌وه‌ که‌ به‌یتێکی ده‌ڵێ :
اذا انت لم تعشق ولم تدری مالهوی
فکن حجرا من یابس الصخر جلمدا
واتا : گه‌ر تۆ عاشق نه‌بیت و نه‌زانیت خۆشه‌ویستی چیه‌
باشتر وایه‌ ببیته‌ به‌شیک له‌ وشکی تاوێرێکی جه‌لمود، جه‌لمودیش به‌ به‌ردێک ده‌وترێت که‌ وێنه‌ی نه‌بێت له‌ ڕه‌قیدا هه‌ر وه‌ک سه‌لیمه‌ موراد پاشای ژنی نازم غه‌زالی له‌ گۆرانیه‌ک ده‌ڵی : ( گه‌ڵبه‌ک صه‌خه‌ر جه‌لمود ماحه‌ن عه‌له‌ییه‌ )، ئه‌وجا حه‌ببابه‌ به‌ چه‌ند که‌سێکی راسپارد که‌ کاتێک خه‌لیفه‌ ده‌چێته‌ نوێژی جومعه‌ ئاگاداری بکه‌نه‌وه‌ ، له‌ رۆژی هه‌ینی پێش بانگی نیوه‌رۆ حه‌ببابه‌ ئاگادار ده‌کرێته‌وه‌ که‌ خه‌لیفه‌ وا گه‌یشته‌ حه‌ناس ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌وی تێدایه‌ ، یه‌کسه‌ر ئه‌میش به‌ ده‌نگه‌ خۆشه‌که‌ی قه‌سیده‌که‌ی ( الاحوص ) به‌ ئاوازێکی دڵفرێنه‌وه‌ ده‌ڵێ له‌ گه‌ڵ یه‌که‌م به‌یتی قه‌سیده‌که‌ یه‌زیدی خه‌لیفه‌ له‌ شوێنی خۆی ده‌چه‌قێ چیتر ناتوانێت یه‌ک هه‌نگاو بنێت ، هه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت به‌ نزیکترین خزمه‌تکاری خۆی بڵێ : برۆ نوێنه‌ری من به‌ و به‌رنوێژی به‌ خه‌ڵکه‌که‌ بکه‌ ئیتر یه‌زید ده‌گه‌رێته‌وه‌ لای مه‌حبوبه‌که‌ی خۆی شه‌و و رۆژ پێکه‌وه‌ به‌سه‌رده‌به‌ن تا رۆژێکیان پێکه‌وه‌ خه‌ریکی به‌زمی مه‌ی خواردنه‌وه‌ ده‌بن و له‌ ناکاو ده‌نکه‌ هه‌نارێک ده‌په‌رێته‌ قورگی حه‌ببابه‌ی و له‌ ئه‌نجامیشدا ده‌مرێ ، یه‌زید بریار ده‌دا که‌ نابێت حه‌ببابه‌ بنێژرێت ، تا هه‌فته‌یه‌ک به‌ سه‌ر لاشه‌ی حه‌ببابه‌وه‌ ده‌گرێ و خوڕخوڕ فرمێسکی بۆ ده‌رێژێت تا وای لێدێت لاشه‌ بۆگه‌ن ده‌کات و بۆنی کۆشک و ده‌وروبه‌ری کۆشک هه‌راسان ده‌کات به‌ڵام یه‌زید به‌ هیچ جۆرێک هه‌ست به‌ بۆگه‌نی ناکات ، نا به‌ڵکو ئه‌و وا هه‌ست ده‌کات که‌ خۆشترین بۆن له‌ لاشه‌ی حه‌ببابه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێت ، چه‌ند رۆژێکی تر به‌و شێوه‌یه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ ، لاشه‌ هه‌روه‌کو ڕه‌نگی قه‌تران ره‌ش هه‌ڵده‌گیرسێته‌وه‌ و ورده‌ ورده‌ ئه‌ندامه‌کانی له‌شی له‌یه‌ک جیاده‌بنه‌وه‌ ، خه‌ڵکو خوا لێی کۆده‌بنه‌وه‌ و به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت قه‌ناعه‌ت به‌ یه‌زید ده‌که‌ن که‌ ناکرێت چێتر ئه‌م باره‌ درێژه‌ بکێشێت بۆیه‌ قایل ده‌بێت به‌ ناشتنی ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ خه‌لیفه‌ شه‌و و رۆژی به‌ گریانه‌وه‌ ده‌باته‌ سه‌ر بۆیه‌ ده‌وروپشت ته‌گبیریان کرد که‌ وا باشه‌ ئێستا خه‌لیفه‌ ببه‌نه‌ سه‌ر قه‌بره‌که‌ی و له‌ گۆڕی ده‌ربێنن بۆ ئه‌وه‌ی کاتێک ده‌موچاوی حه‌ببابه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ترسناک ده‌بینێت ئیتر بێزی لێده‌کاته‌وه‌ و  له‌ به‌رچاوی ده‌که‌وێت وده‌گه‌رێته‌وه‌ دۆخی سروشتی خۆی به‌ڵام ئه‌وه‌ی روویدا بوو به‌ مایه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ییه‌کی زۆر بۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌ . کاتێک قه‌بریان هه‌ڵدایه‌وه‌ بینییان لاشه‌ به‌ ته‌واوی ڕه‌نگی خه‌ڵوزی له‌ خۆی گرتووه‌ و نیوه‌ی گۆشته‌که‌ی له‌ ئێسکوپروسکی بوه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ هه‌رکه‌سه‌ و تا توانی کتوپڕ ده‌میان هه‌ڵپێکاو له‌ قه‌بره‌که‌ دوورکه‌وتنه‌وه‌ ، له‌ دووره‌وه‌ بینییان خه‌لیفه‌ به‌ دوو ده‌ست باوه‌شی کردووه‌ به‌ لاشه‌ی حه‌ببابه‌ و بۆنی ده‌کات و ده‌یدوێنێت و خوڕخوڕ ده‌گری بۆی ، کاتێک که‌ گه‌راناوه‌ کۆشکی خه‌لیفه‌ پرسیاریان لێکرد و وتیان : ئایا چۆن به‌رگه‌ی ئه‌و بۆگه‌نی و لاشه‌ ترسناکه‌ی حه‌ببابه‌ت گرت له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێ :
من هیچ کاتێک حه‌ببابه‌م به‌ و گه‌شی و جوانیه‌ نه‌بینیوه‌ و هیچ کاتێکیش بۆنی وا خۆش نه‌بووه‌ ، بۆنی حه‌ببابه‌ له‌ بۆنی میسک و عه‌نبه‌ر خۆشتر بوو .
ئه‌مه‌ شێتی نه‌بێت له‌ خۆشه‌ویستی چیه‌ ؟ ئه‌دی کوا چواوی بینینی خۆشه‌ویستی .
 ‌
نێره‌ر // تابلۆ حه‌سه‌ن
ماسته‌ر له‌ سایکلۆژی – ئه‌ڵمانیا

 
گوتار
وێنە
ئازادی ڕا ده‌ربرین له‌ ژێر هێرشدایه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان
هیومان رایتس واچ  به‌رواری 10 فبرایه‌ری 2013 ، ڕه‌خنه‌ی توند ئه‌گرێت له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی...
وێنە
په‌یام بۆ گه‌لی کورد له‌ ڕۆژئاوای کوردستان
 حیزب‌و ڕێکخراوه‌ خه‌باتگێڕه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان! کۆمه‌ڵانی ڕاپه‌ڕیوی گه‌لی کورد...
وێنە
(عافیَت)ى (خۆشناوان)
هیَمن عومه‌ر خۆشناو-شه‌قلاَوه‌ مه‌لامحه‌مه‌دى كۆیى كوڕى مه‌لا عه‌بدولَلاَى جه‌لى...
وێنە
ره‌ هه‌نده‌ ستراتیژیه‌كانى دروستكردنى هه‌ریَمه‌كان له‌ ئیَراقدا
عومه‌ر ئاواره‌ له‌ دواى روخاندنى ڕژیَمى به‌عس وكوَتایى هیَنان به‌ كوَمارى ئیَراق له‌ سالَى 2003،...
وێنە
یادی کۆماری کوردستان، زه‌مینه‌یه‌ک بۆ کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی
ن: سمایل شه‌ره‌فی له‌وانه‌یه‌وه‌دوا خستنی یادکردنه‌وه‌ی ساڵیادی کۆماری کوردستان...
وێنە
وتاری به‌ریز خالید عه‌زیزی، سکرتیری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌66 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستاندا
خوشک و برایانی ئازیز! میوانه‌به‌ڕێزه‌کان!  دۆستان! و لایه‌نگران! و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات! و...
وێنە
كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد ـ له‌ نه‌رویج -یادی( شه‌ست و شه‌شه‌مین ) ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان پیرۆزده‌كه‌ن
   له‌ یادی شه‌ست و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان دا.. جوانترین پیرۆبایی...
وێنە
کۆماری کوردستان (کۆمارە کەم تەمەنەکە)
کات پایزێکی نیمچە سارد بوو ، شار شارێکی داگیرکراوی کوردستان بوو، کەچەندەها ساڵە بەدەست زوڵم و ستەمی...
وێنە
هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی نۆیه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیس
هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان! خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان! ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌نیازه‌ ڕۆژی...
وێنە
‌کۆمه‌ڵ کوژی شرناخ وکولانه‌وه‌ی گشت زامه‌کان
زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر ڕۆژه‌و به‌ ناوو بیانویه‌که‌وه‌ به‌ کۆمه‌ڵ له‌...
وێنە
به‌یاننامه (کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی کاسبکارانی کورد له‌ باکووری کوردستان، مه‌حکووم ده‌که‌ین) 30 / 12 / 2011
‌به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌والده‌رییه‌ کوردی و جیهانییه‌کان شه‌وی 28 له‌ سه‌ر29ی...
وێنە
فه‌له‌ج کردنی کابینه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی کێ دایه؟!
به‌ڕێزان ، له‌ ٢٥. ١١. ٢٠٠٩، بابه‌تێکمان له‌ سایت و ڕۆژنامه‌کان بڵاوکرده‌وه له‌ژێر...
وێنە
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌ که‌...
وێنە
چ شتێكت هیلاكت ده‌كات ؟!
ڕسته‌یه‌كی پڕ بایه‌خ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت ( به‌ ته‌نها كاری هزری نابێته‌ هۆی ماندووبوونت )...
وێنە
گۆرانی كۆمه‌لایه‌تی چیه‌؟
پێشەكی: هەمیشە دیاردەی گۆڕان جێگای سەرنجی مرۆڤ بووە، گۆرانە سروشتیەكان یەكەم جۆری گۆران بووە كە مر ۆڤ هەستی...
وێنە
كوردو ئه وهه له ى له به رده ستى دايه
هه مومان ئه زانين ئيمه وه ك كه لى كورد نه ته وه يه كين كه به ده يان ساله. نزيك به صه ده يه كه ؛خه بات ئه كه ين بو ئه...
وێنە
بۆ ناوچه‌ داڕێندراوه‌كان..... حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی پێده‌كرێت.
شاری خورماتوو بۆ نمونه‌.. عومه‌ر ئاواره‌   ئه‌مه‌یان پرسیاری من نییه‌، به‌ڵگو پرسیاری...
وێنە
پێویستە خەڵکی ناوچەکانی بناری قەندیل سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار بکەن
بۆ :پارێزەرانی کوردستان. ماوەی چەند ساڵێکە سوپای تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام بەجۆرەھا چەکی پێشکەوتووی...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه