كێ‌ فرمێسكی چاوی قه‌ڵادزه‌ییه‌كان ده‌سڕێت ؟
یەک شەممە, 12 حوزەیران 2011 13:32



 ئه‌گه‌رچی پێشتر ده‌یان جار ئه‌م باسه‌ له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانی كوردستان و هه‌تا له‌كه‌ناڵی
ئاسمانی الجزیره‌ و كه‌ی ئێن ئێن ئه‌م باسه‌ وروژێنرا و باسێكی گه‌رمی ئه‌وكاته‌ی هه‌رێم
بوو زۆر چاوه‌ڕوان بووین كه‌وه‌ڵام بدرێنه‌وه‌ فرمێسكی چاوی قه‌ڵادزه‌ییه‌كان بسڕدرێت
به‌ڵام تاهه‌نووكه‌ شتێكمان نه‌بیست شتێكمان نه‌دیت له‌به‌رئه‌وه‌ جارێكی تر ئه‌م ڕاپۆرته‌
ئه‌گه‌رچی پڕیه‌تی له‌كه‌موكوڕی و له‌ئاست ئه‌و كاره‌ساته‌دا نیه‌ به‌ڵام به‌پێویستی ده‌زانین
جارێكی تریش بۆ ڕای گشتی كوردستان و بۆ هه‌ردوو پارته‌ باڵا ده‌سته‌كه‌ی كوردستان و
خوێنه‌رانی ئازیز و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی بڵاوبكه‌ینه‌وه‌
ئه‌گه‌ر به‌وردی به‌رپرسانی كوردستان نه‌هامه‌تی  كه‌س و كاری ئه‌م شه‌هیدانه‌ بخوێنێنه‌وه‌
ده‌زانن كه‌به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه‌ چ كاره‌ساتێكیان به‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌دا هێناوه‌ له‌مانگی
ئابی ساڵی 1994له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ناوخۆدا له‌قه‌زای قه‌ڵادزێ‌ كاتێك كۆماری ئیسلامی ئێران
قه‌ڵادزێ‌ بۆ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی پارتی دیموكراتی تۆپباران ده‌كات تۆپێك به‌رماڵی

 هاوڵاتی حسن حاجی علی ده‌كه‌وێت  كاره‌ساتێكی نه‌خوزراو دڵته‌زێنی لێده‌كه‌وێته‌وه‌
كه‌تیایدا(21)كه‌س كه‌بریتین له‌ژن و منداڵا به‌هۆی ئه‌م كاره‌ساته‌وه‌ شه‌هیدبوونه‌ سیدخالید
كه‌كچه‌كه‌ی و ژنه‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌م كاره‌ساته‌وه‌ شه‌هیدبوونه‌ به‌گۆڤاری ڕێگای ووت ئه‌م كاره‌ساته‌
به‌رهه‌می شه‌ڕی ناوخۆ بوو به‌ڵام تائێستا بایی درهه‌مێكمان وه‌رنه‌گرتووه‌ له‌هیچ حیزب و
لایه‌نێكی سیاسی كوردستان كمال ره‌شید خوشكه‌كه‌ی به‌ناوی به‌هره‌ له‌م كاره‌ساته‌دا شه‌هیدبووه‌
ئه‌وه‌ی بۆ گۆڤاری ڕێگا ڕوونكرده‌وه‌ كه‌دوای ڕووداوه‌كه‌ چۆته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و ووتی
خوشكه‌كه‌ی من به‌هۆی یه‌ك ساچمه‌وه‌....
 
 
گیانی له‌ده‌ستدابوو به‌نیگه‌رانیه‌وه‌ ووتی دوای 15ساڵ تائێستا ئه‌م شه‌هیدانه‌ هیچیان بۆ
نه‌كراوه‌ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م شه‌هیدانه‌ موچه‌ی شه‌هیدی هاوڵاتی وه‌رده‌گرن كمال ڕه‌شید ووتی
موچه‌ شه‌هیدی هاوڵاتی هیچ نیه‌ به‌ڵكو شتێكه‌ و له‌كوردستانی ئێمه‌ دروستكراوه‌ كمال پێنج
هه‌زار دیناره‌كه‌ی تاڵابانی و حه‌وت هه‌زار دیناره‌كه‌ی بارزانی به‌چاوبه‌سته‌كێ‌ له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات
و ده‌ڵێت شه‌هیدانی ئێمه‌ حیسابی هونه‌رمه‌ندێكیشیان بۆ نه‌كراوه‌ برای شه‌هید به‌هره‌
ده‌ڵێت باله‌كوردستاندا هه‌موو كه‌س ئیمتیازی پێبدرێت به‌ڵام بائێمه‌ش پشتگوێ‌ نه‌خرێین
به‌ڵام
حسن حاجی علی له‌باره‌ی ئه‌م كاره‌ساته‌ی كه‌له‌ماڵی ئه‌م دا ڕوویداوه‌ ده‌ڵێت ئه‌م ڕووداوه‌
هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ بوو كه‌ووڵاتانی دراوسێ‌ یاریان به‌به‌ره‌ی كوردستانی ده‌كرد ئه‌م كاته‌ش
كه‌شه‌ڕه‌كه‌ ڕوویدا گه‌ڕه‌كه‌ ده‌هاته‌ ماڵی ئێمه‌ چونكه‌ له‌م گه‌ره‌كه‌دا ته‌نیا خانوه‌كه‌ی من
چیمه‌نتۆ بوو حسن علی ئه‌وه‌شی بۆ ڕێگا ڕوونكرده‌وه‌ ئه‌وكاته‌ ئێران هه‌ر لایه‌نێك داوای
لێكردبایه‌ كوردستانی بۆ تۆپباران ده‌كرد ناوبراو سه‌باره‌ت به‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوه‌ش
له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت ئه‌م كاره‌ساته‌ كرا به‌فلیمی دیكۆمێنتاری و ته‌واوی  
كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌فره‌تیان له‌شه‌ڕی ناوخۆ  كاره‌كته‌ره‌كانی ده‌كرد سه‌باره‌ت به‌
هاوكاریه‌كه‌ی تاڵابانی و بارزانیش ئه‌وه‌ ڕوونده‌كاته‌وه‌ كه‌هاوكاریه‌كه‌یان بایی خه‌رجی
به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌كه‌شی نه‌كرد ناوبراو ده‌ڵێت ئه‌گه‌رچی له‌كاتی سه‌ردانمان بۆ تاڵابانی و
بارزانی هه‌ردوولا بۆمان گریان به‌ڵام تائێستا هیچیان بۆ نه‌كردووین حسن علی ووتی ئه‌گه‌رچی
تالابانی و بارزانی بۆ ناله‌باری ژیانمان گریان به‌ڵام تائێستاش هیچیان بۆ نه‌كردووین حسن
علی ووتی  به‌بارزانیم ووت من و براكه‌م له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ قه‌ڵادزه‌مان ئاوه‌دانكرده‌وه‌
ئه‌وه‌ پاداشته‌كه‌مانه‌ ده‌مانده‌نه‌وه‌ ئه‌ویش ووتی ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی حكومه‌ته‌وه‌ ده‌بێت
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی مادی و مه‌عنه‌وی بكرێنه‌وه‌ حسن ئه‌وه‌ش ڕوونده‌كاته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان
به‌خاكسپێردران له‌ئارامگه‌یه‌كدا به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك به‌تی ئێن تی ئارامگه‌كه‌شیان
ته‌قانده‌وه‌ حسن علی ئه‌وه‌ ڕوونده‌كاته‌وه‌ كه‌جه‌بار فه‌رمان پێی ووتین كه‌ژن به‌شه‌هیدناچێت
ئه‌و هاوڵاتیه‌ ئه‌وه‌ش ڕوونده‌كاته‌وه‌ كه‌ زۆربه‌ی به‌رپرسانی یه‌كێتی وه‌ك سه‌عدی پیره‌ ئه‌رسلان
بایز كۆسره‌ت ره‌سول سه‌ردانیان كردووین و به‌ڵێنی هه‌موو شتێكیان پێداین به‌ڵام هیچیان
بۆ نه‌كردووین برینی كه‌س و كاری شه‌هیدان تادێت قوڵترده‌بێته‌وه‌ و ساڕێژبوونی محاڵا
ده‌بێت ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی  كه‌هیچ كه‌س و لایه‌نێك یادی ئه‌م شه‌هیدانه‌ ناكاته‌وه‌ و بۆ ئه‌مه‌ش
حسن علی ده‌ڵێت تا پێش ڕێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی هه‌موو ساڵێك یادی ئه‌م
شه‌هیدانه‌یان ده‌كرده‌وه‌ به‌ڵام دوای ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ كه‌س گوێی پێنه‌داون ئه‌وه‌ش بۆ ڕێگا
ئاشكرا ده‌كات كه‌ساڵانه‌ له‌ساڵیادی ئه‌م كاره‌ساته‌ له‌ماڵه‌وه‌ ئه‌م یاده‌ ده‌كاته‌وه‌ و به‌ته‌نیا
به‌ڕۆژوو ده‌بێت حسن علی یه‌كێتی و پارتی به‌قه‌رزداری بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م 21شه‌هیده‌ ده‌زانێت
 
 ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت كه‌ئه‌گه‌ر ده‌ستی ده‌ستیمان پێبكرێت ناچارده‌بین سكاڵا له‌سه‌ر به‌ره‌ی
كوردستانی تۆماربكه‌ین له‌دادگای لاهای نێوده‌وڵه‌تی چونكه‌ ئێمه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
قه‌ره‌بوونه‌كراوینه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ی تاوانباری سه‌ره‌كی ئه‌م ڕووداوه‌وه‌ ده‌ڵێت به‌ره‌ی كور
ستانی تاوانباری سه‌ره‌كی ئه‌م ڕووداوه‌ن ئه‌وه‌ش ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ئاماده‌نین بڕی 25وه‌ره‌قه‌
وه‌ربگرن له‌جیاتی ئه‌م زیانه‌ ئه‌و هاوڵاتیه‌ زۆر به‌توندی  ڕه‌خنه‌ له‌تاڵابانی و بارزانی
ده‌گرێت یكه‌ئاماده‌ییان تێدایه‌ به‌بڕێك پاره‌ی خه‌یاڵی هاوكاری كه‌سی بیانی و غه‌یره‌
كورد بكه‌ن و كورد گوته‌نی تاماڵ پێی بوێت له‌مزگه‌وت حه‌رامه‌ حسێن حاجی علی كه‌كچه‌كه‌ی و
خێزانه‌كه‌ی له‌م كاره‌ساته‌دا شه‌هیدبوونه‌ باس له‌كاتی ڕووداوه‌كه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت ئێران
تۆپی بۆ هه‌موو پارته‌ كوردیه‌كان هاویشتووه‌ له‌باره‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌ی له‌سه‌ر قه‌ڵادزێش كراوه‌
ئه‌م خاوه‌ن شه‌هیده‌ ده‌ڵێت هۆكاری ئه‌وه‌بوو قه‌ڵادزێ‌ سه‌رسنور بوو حیزبه‌كانیش به‌مه‌به‌ستی
گیرفان پڕ كردن ئه‌م شه‌ڕه‌یان ده‌كرد ته‌ئكیدله‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ئه‌م 21شه‌هیده‌ بێتاوان
بوون و هیچ تاوانێكی نه‌بوو ئه‌م دوو برایه‌ له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ دوو وه‌ك دوو پێشمه‌رگه‌ی
خزمه‌تكاری كوردستان خزمه‌تمان كردووه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌له‌دوای له‌ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ یه‌كه‌م
كه‌س بوین كه‌قه‌ڵادزه‌مان ئاوه‌دانكردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ته‌واوی
هاوڵاتیانی قه‌ڵادزێ‌ شایه‌تی ئه‌م ڕاستیه‌ن له‌كاتێدا نێردراوی ڕێگا هه‌وڵی دا

 وێنه‌ی ئارامگه‌ی شه‌هیدانی 6ی ئاب بگرێت گه‌لاوێژ داودی به‌دیكرد له‌سه‌ر گۆڕی كوڕه‌كه‌ی
ئه‌و بۆ ڕێگای ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ئه‌م كاره‌ساته‌ برینێكه‌و له‌جه‌سته‌ماندایه‌ هیچ كاتێك
ساڕێژنابێت گه‌ڵاوێژ به‌قوڕگێكی پڕله‌گریانه‌وه‌ ووتی ئاماده‌نیم بچمه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی
ده‌نگدان و ده‌نگ به‌پارته‌ كوردیه‌كان ناده‌م گه‌ڵاوێژ ته‌ئكید له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌نگدان
بۆ كورد و عه‌ره‌ب بێت ئاماده‌م بچم ده‌نگ بده‌م به‌ڵام بۆ كورد و كورد ده‌نگ به‌هیچیان ناده‌م
چونكه‌ دڵم برینداره‌ دایكی شه‌هیدبڕوا ئه‌وه‌ی بۆ ڕێگا ڕوونكرده‌وه‌ كه‌به‌و كاره‌ساته‌
ته‌واوی هیواته‌كانم زینده‌به‌چاڵا بوون گه‌لاوێژ ڕوونیكرده‌وه‌ كه‌ ئێستاش كه‌به‌ناو
كۆڵانه‌كانی قه‌ڵادزێ‌ دا تێده‌په‌ڕم خه‌ڵكی به‌په‌رۆشه‌وه‌ لێم  ده‌پرسن توخوا كوڕت
نه‌بۆته‌وه‌ به‌ڕاستی ئه‌وه‌ زۆر ئازارم ده‌دات برینی گه‌لاوێژ زۆر قوڵه‌ و به‌ئاسته‌م ساڕێژ
ده‌بن و ده‌ڵێت چوار ساڵه‌ ناسنامه‌ی خانه‌نشینم بۆ كراوه‌ كاتێك ده‌چم بۆ وه‌رگرتنی موچه‌
پێم ده‌ڵێن ئه‌م ناسنامه‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنی موچه‌ نیه‌ جگه‌له‌مه‌ش هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات
كه‌ماوه‌ی چوار ساڵه‌ نامه‌ی مسته‌فاسه‌یدقادری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسه‌ یه‌كێتی هێناوه‌ بۆ
سه‌رۆكی شاره‌وانی قه‌ڵادزێ‌ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زه‌وی به‌ڵام تائێستا ئه‌و پارچه‌ زه‌ویه‌ی
پێنه‌دراوه‌ گه‌ڵاوێژ داود ووتی شه‌هیده‌كانمان دووجار شه‌هیدكران جارێك به‌تۆپی ئێران
جارێكی تریش به‌تی ئێن تی مه‌زاری شه‌هیدانیان لێته‌قاندینه‌وه‌ كه‌ئه‌وه‌ش جارێكی تر توشی
تازیه‌باریان كردینه‌وه‌ گه‌لاوێژ داود
 
 هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت ساڵانه‌ كه‌ئه‌م ڕۆژه‌ دێته‌وه‌ دووباره‌ جه‌رگمان
ده‌سوتێته‌وه‌ و زۆر غه‌مبار ده‌بین گه‌لاوێژ ووتی من وه‌ك دایكی شه‌هید بڕوا له‌به‌رنامه‌مان
دایه‌ به‌هاوكاری حسن و حسێن به‌نیازن سكاڵا له‌سه‌ر به‌ره‌ی كوردستانی تۆماربكه‌ین حسن علی
كه‌هاوڕێمان بوو بۆسه‌ر ئارامگه‌ی شه‌هیدان له‌كاتێكدا كه‌ئێمه‌ قسه‌مان له‌گه‌ڵ گه‌لاوێژ
داود ده‌كرد ئه‌و به‌لێزمه‌ فرمێسك به‌چاوه‌كانیدا ده‌هاته‌  خوارێ‌ بۆیه‌ جارێكی تر لێم كاك
حسن بۆچی واكزوماتی و به‌قوڕگی پڕله‌گریان بۆ گۆڤاری ڕێگا ووتی

 
هه‌رجارێك ئه‌م ئارامگه‌یه‌ ده‌بینم جه‌رگم ئاگری تێبه‌رده‌بێت و قه‌ت بیرم ناچیت چونكه‌
كوڕه‌كه‌م له‌خۆم خۆشترده‌ویست گریانم دێت كه‌دوای پانزه‌ساڵا تائێستا فه‌رامۆش كراوین و
ووتی كوڕه‌كه‌م له‌باوه‌شی خۆمدا گیانی سپارد بۆیه‌ تامردن ناتوانم له‌بیری بكه‌م كاك حسن
كه‌له‌به‌ر گریان نه‌یده‌توانی قسه‌كانی ته‌واو بكات ووتی كاتێك تۆپه‌كه‌ به‌رماڵمان كه‌وت ده‌ست
به‌جێ‌ خێزانه‌كه‌م گیانی سپارد به‌ڵام كوڕه‌كه‌م خسته‌ باوه‌شم زۆر تكام له‌دكتۆر كرد توخوا
ئه‌وه‌ی بۆت ده‌كرێت بۆم بكه‌ بۆ ڕزگاركردنی گیانی كوڕه‌كه‌م له‌مردن به‌ڵام مخابن كوڕه‌كه‌م
له‌باوه‌شی خۆمدا گیانی له‌ده‌ستدا حسن علی باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌كوڕه‌كه‌ی ناوی به‌رهه‌م بوو
چونكه‌ ده‌ڵێت دوای نۆ ساڵ خوا ئه‌م كوڕه‌ی پێدام ئه‌وانیش به‌ئاسانی لێیان ستاندم و
ماڵیان كاول كردم حسن باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ئاماده‌نیه‌ ده‌نگ به‌پارته‌ كوردیه‌كان نادات چونكه‌
دوای 15ساڵا تائێستا ئاوڕیان له‌م شه‌هیدانه‌ نه‌داته‌وه‌ كاك حسن  هێما بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات
هیچ جیاوازیه‌ك نابینم له‌نێوان 24ی4 كاره‌ساته‌ جه‌رگبڕه‌كه‌ی6ی ئاب و ده‌ڵێت ساڵی
74به‌عسی بوو به‌ڵام ساڵی 94پارته‌ كوردیه‌كانی خۆمان بوون بۆچی شه‌ڕی ناوخۆیان كرد و
له‌پێناوچیدا كردیان حسن علی به‌ڵێنی تالابانی و بارزانی به‌رامبه‌ر به‌كه‌س و كاری
شه‌هیدانی 6ی ئاب به‌قسه‌ی بریقه‌دار وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت مام جلال و كاك مه‌سحود پێیان
وتین شه‌هیده‌كانتان شایه‌نی هه‌موو شتێكن به‌ڵام كوا؟
ئه‌م دوو برایه‌ تائێستاش كۆڵیان نه‌داوه‌ و له‌وه‌ی كه‌بتوانن قه‌ره‌بووی ئه‌م زیانه‌ گه‌وره‌یه‌
وه‌ربگرنه‌وه‌ ئه‌و هاوڵاتیه‌ ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ش له‌بارزانی و تاڵابانی ده‌گرێت و ده‌ڵێت نازانم
كاتێك هونه‌رمه‌ندێكی بیانی دێننه‌ كوردستان بڕێك پاره‌ی خه‌یاڵی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن
كه‌له‌كاتێكدا هاتنی هیچ پێویست نیه‌ بۆ كوردستان به‌ڵكو ئه‌وه‌ی پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌م دوو
سه‌رۆكه‌ دڵنه‌وایكردنی كه‌س و كاری ئه‌م 21شه‌هیده‌یه‌
 


 
فاتیمه‌ كوڕێكی له‌م كاره‌ساته‌ شه‌هیدبووه‌ و خۆی و كچێكی له‌م ڕووداوه‌دا برینداربووه‌ وبۆ
ڕێگا ده‌ڵێت ئه‌و برینه‌ی به‌هۆی شه‌هیدبوونی كوڕه‌كه‌م له‌جه‌سته‌م بووه‌ ڕۆژ به‌ڕۆژ
گه‌وره‌تر ده‌بێت و هیچ كاتێك ساڕێژ نابێت هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌هیچ
كه‌س و لایه‌نێك   سه‌ردانی نه‌كردوونه‌و تائێستاش قه‌ره‌بوونه‌كراونه‌ته‌وه‌ و  له‌ڕێگه‌ی
گۆڤاری ڕێگاشه‌وه‌ پرسیارێكی ئاراسته‌ی وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفاوالكراوانی هه‌رێم كردو
ووتی ئایا جیاوازی چیه‌ له‌نێوان كوڕه‌كه‌ی من و باوكی ئه‌و ئه‌وه‌ش ڕوونده‌كاته‌وه‌
كه‌له‌ساڵڕۆژی ئه‌م كاره‌ساته‌دا توشی نه‌خۆشی ده‌بم تا دوو مانگ نایه‌مه‌وه‌ سه‌رخۆم و هێماش
بۆ دووجار نه‌شته‌گه‌ریان بۆ كراوه‌___
 
 
 
عبدڵا ئه‌حمد كه‌خێزانه‌كه‌ی و دوو كچی به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه‌ شه‌هیدبوونه‌و زۆر به‌نیگه‌رانیه‌وه‌
قسه‌ بۆ ڕێگاده‌كات و ده‌ڵێت ئاماده‌نیم به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ناكه‌م
عبدڵائه‌وه‌شی به‌ڕێگا ووت كه‌له‌م ساڵیاده‌دا ده‌مرم و زیندوده‌بمه‌وه‌ ئه‌وه‌ش ده‌ ڵێت
له‌مڕۆژانه‌ كوڕه‌كه‌م ده‌رچووی په‌یمانگابوو پێیان ووتبوو كه‌شه‌هیده‌كانی ئێوه‌ هی سه‌نگه‌ر
نین و
 
 
حسێن علی یش داوا له‌تاڵابانی و بارزانی ده‌كات كه‌داوای لێبوردن له‌كه‌س و كاری ئه‌م
21شه‌هیده‌بكه‌ن و قه‌ره‌بووبكه‌نه‌وه‌ حسێن حاجی علی به‌ناوی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی 6ی ئابی
1994داوا له‌مه‌لابه‌ختیاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌كات و ده‌ڵێت مه‌چن به‌گژ
قوله‌ی قافا به‌ڕاستی ئه‌م قسه‌یه‌ له‌جێگه‌ی خۆیدا نیه‌ ئێمه‌ داوای لێده‌كه‌ین كه‌قسه‌ی
وانه‌كات كه‌ببێته‌ هۆی شه‌ڕی ناوخۆ بۆ جارێكی تر حسن حاجی علیش دوا قسه‌ی بۆ ڕێگاكرد و
ووتی پێم وانیه‌ وه‌زیری شه‌هیدان بۆ باوكی بگری به‌ڵام كاتێك من باسی كوڕه‌كه‌م ده‌كه‌م وه‌ك
ئه‌وه‌ وایه‌ شیر له‌جه‌رگی خۆم بده‌م بۆیه‌ هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆ ده‌خوازم و حه‌زم ده‌كه‌م ئاگای
له‌كه‌س و كاری ئه‌م شه‌هیدانه‌بێت ڕۆژنامه‌نوس موه‌فه‌ق میراوده‌لی سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه‌ بۆ
ڕێگا ووتی دوای 24ی 4 ئه‌م كاره‌ساته‌ گه‌وره‌ترین كاره‌ساته‌ كه‌له‌م  ڕوویدابێت و ناوبراو
تاوانباری سه‌ره‌كی ئه‌م ڕووداوه‌شی خسته‌ ئه‌ستۆی به‌ره‌ی كوردستانی ..


نێره‌ر//دیاری محمد

 
گوتار
وێنە
ئازادی ڕا ده‌ربرین له‌ ژێر هێرشدایه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان
هیومان رایتس واچ  به‌رواری 10 فبرایه‌ری 2013 ، ڕه‌خنه‌ی توند ئه‌گرێت له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی...
وێنە
په‌یام بۆ گه‌لی کورد له‌ ڕۆژئاوای کوردستان
 حیزب‌و ڕێکخراوه‌ خه‌باتگێڕه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان! کۆمه‌ڵانی ڕاپه‌ڕیوی گه‌لی کورد...
وێنە
(عافیَت)ى (خۆشناوان)
هیَمن عومه‌ر خۆشناو-شه‌قلاَوه‌ مه‌لامحه‌مه‌دى كۆیى كوڕى مه‌لا عه‌بدولَلاَى جه‌لى...
وێنە
ره‌ هه‌نده‌ ستراتیژیه‌كانى دروستكردنى هه‌ریَمه‌كان له‌ ئیَراقدا
عومه‌ر ئاواره‌ له‌ دواى روخاندنى ڕژیَمى به‌عس وكوَتایى هیَنان به‌ كوَمارى ئیَراق له‌ سالَى 2003،...
وێنە
یادی کۆماری کوردستان، زه‌مینه‌یه‌ک بۆ کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی
ن: سمایل شه‌ره‌فی له‌وانه‌یه‌وه‌دوا خستنی یادکردنه‌وه‌ی ساڵیادی کۆماری کوردستان...
وێنە
وتاری به‌ریز خالید عه‌زیزی، سکرتیری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌66 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستاندا
خوشک و برایانی ئازیز! میوانه‌به‌ڕێزه‌کان!  دۆستان! و لایه‌نگران! و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات! و...
وێنە
كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد ـ له‌ نه‌رویج -یادی( شه‌ست و شه‌شه‌مین ) ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان پیرۆزده‌كه‌ن
   له‌ یادی شه‌ست و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان دا.. جوانترین پیرۆبایی...
وێنە
کۆماری کوردستان (کۆمارە کەم تەمەنەکە)
کات پایزێکی نیمچە سارد بوو ، شار شارێکی داگیرکراوی کوردستان بوو، کەچەندەها ساڵە بەدەست زوڵم و ستەمی...
وێنە
هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی نۆیه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیس
هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان! خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان! ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌نیازه‌ ڕۆژی...
وێنە
‌کۆمه‌ڵ کوژی شرناخ وکولانه‌وه‌ی گشت زامه‌کان
زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر ڕۆژه‌و به‌ ناوو بیانویه‌که‌وه‌ به‌ کۆمه‌ڵ له‌...
وێنە
به‌یاننامه (کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی کاسبکارانی کورد له‌ باکووری کوردستان، مه‌حکووم ده‌که‌ین) 30 / 12 / 2011
‌به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌والده‌رییه‌ کوردی و جیهانییه‌کان شه‌وی 28 له‌ سه‌ر29ی...
وێنە
فه‌له‌ج کردنی کابینه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی کێ دایه؟!
به‌ڕێزان ، له‌ ٢٥. ١١. ٢٠٠٩، بابه‌تێکمان له‌ سایت و ڕۆژنامه‌کان بڵاوکرده‌وه له‌ژێر...
وێنە
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌ که‌...
وێنە
چ شتێكت هیلاكت ده‌كات ؟!
ڕسته‌یه‌كی پڕ بایه‌خ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت ( به‌ ته‌نها كاری هزری نابێته‌ هۆی ماندووبوونت )...
وێنە
گۆرانی كۆمه‌لایه‌تی چیه‌؟
پێشەكی: هەمیشە دیاردەی گۆڕان جێگای سەرنجی مرۆڤ بووە، گۆرانە سروشتیەكان یەكەم جۆری گۆران بووە كە مر ۆڤ هەستی...
وێنە
كوردو ئه وهه له ى له به رده ستى دايه
هه مومان ئه زانين ئيمه وه ك كه لى كورد نه ته وه يه كين كه به ده يان ساله. نزيك به صه ده يه كه ؛خه بات ئه كه ين بو ئه...
وێنە
بۆ ناوچه‌ داڕێندراوه‌كان..... حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی پێده‌كرێت.
شاری خورماتوو بۆ نمونه‌.. عومه‌ر ئاواره‌   ئه‌مه‌یان پرسیاری من نییه‌، به‌ڵگو پرسیاری...
وێنە
پێویستە خەڵکی ناوچەکانی بناری قەندیل سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار بکەن
بۆ :پارێزەرانی کوردستان. ماوەی چەند ساڵێکە سوپای تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام بەجۆرەھا چەکی پێشکەوتووی...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه