بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌ئمین منداڵه‌کانی خۆیان ئه‌کوژن
پێنج شەممە, 09 حوزەیران 2011 14:17

له‌م ماوه‌یه‌ی کۆتایدا له‌ نێوان کۆچکردوانی عێراقی و عه‌ره‌ب له‌ ئه‌مریکا دیارده‌یه‌ک بڵاو بۆته‌وه‌ به‌ فێڵکردن له‌ یاسا به‌و راده‌یه‌ی که‌ ئاماده‌ن هاوسه‌ر و منداڵه‌کانیان ئه‌که‌نه‌ قوربانی وه‌ هه‌روه‌ها بازرگانی به‌جه‌سته‌ی خۆیانه‌وه‌ ئه‌که‌ن ئه‌مانه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وتێکی خێرایان هه‌بێت و و بچنه‌ ناوی دنیای خه‌یاڵه‌وه‌ به‌هۆی مامه‌ڵه‌کردن به‌ موخه‌ده‌رات و ماده‌ بێ هۆشکه‌ره‌کان ، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ ملیۆنه‌ر په‌نا ئه‌به‌نه‌ به‌ر رووداوه‌کان که‌ ته‌ئمینی زۆری هه‌یه‌ هه‌روه‌ک رووداوی ئوتومبیل که‌ ئه‌و قه‌ره‌بووه‌ی له‌ ئه‌مریکا ئه‌درێته‌وه‌ رێژه‌یه‌کی زۆره‌ و له‌ هه‌موو ووڵاتانی دونیا زیاتره‌..

 

ته‌ئمین هه‌روه‌ک عه‌شیره‌ته‌:

 

ته‌ئمین له‌ ئه‌مریکا حاڵه‌تێکی قانونیه‌ که‌ ده‌ستوری وڵاته‌که‌یان باسی ئه‌کات یه‌کێک له‌و ته‌ئمینه‌ بریتیه‌ له‌ ته‌ئمین له‌سه‌ر ماڵ و ژیان، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ک چۆن له‌ کۆندا (دیه‌) هه‌بووه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ژێر سایه‌ی یاسادا ئیستا هه‌یه‌ که‌ خیزانی ئه‌و که‌سه‌ی رووداوه‌که‌ ئه‌نێته‌وه‌ قه‌ره‌بووی لایه‌نی دووه‌م ئه‌که‌ن که‌ رووداوه‌که‌یان به‌سه‌ردا هاتووه،‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بگاته‌ مردن یاخود بریندار بوون ئه‌بێت قه‌ره‌بووی ئه‌و که‌سه‌ بکه‌نه‌وه‌ و پاره‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و که‌سه‌ بده‌نه‌وه‌ هه‌ره‌وها هه‌ر مه‌سره‌فێکی تر که‌ به‌هۆی ئه‌و روداوه‌وه‌ که‌سی دووهه‌م توشی بووه‌و بۆته‌ و زه‌ره‌رمه‌ند بووه‌ پێی.

هه‌ربۆیه‌ له‌ ئه‌مریکا ده‌ستیک قاچێکت یان په‌راسوت بشکێنه‌ یان منداڵه‌که‌ت بکه‌ به‌ ژێر سه‌یاره‌یه‌که‌و و بیکوژه‌ ئه‌بیته‌ ملێۆنێر،هه‌تاوه‌کی شکاویه‌که‌ قورستر بێت و له‌ شوێنی هه‌ستیاردا بێت قه‌ره‌بووه‌که‌ زیاتر ئه‌بێت، ڕێژه‌ی رووداوی ئوتومبیل له‌ ئه‌مریکا زۆرتره‌ له‌ چاو ووڵاتێکی وه‌ک به‌ریتانیا یان زۆرینه‌ی ده‌وڵه‌ته‌کانی تر، زۆربه‌شی له‌شێوه‌ی منداڵ له‌بار بردن له‌ کاتی سکپڕیدا خۆی ئه‌بینێته‌وه‌ ، به‌جۆرێک ئه‌و دایکه‌ خۆی ئه‌داه‌ت ژیر سه‌یاره‌ یاخود خۆی به‌ر عه‌مودێکی کاره‌با ئه‌دات یان دارێک یان دیوارێکی کۆنکرێت که‌ وه‌کو بنه‌مایه‌ک له‌م کاته‌دا قه‌ره‌بووه‌که‌ ئه‌گاته‌ یه‌ک ملیۆن دۆلار وه‌ له‌ هه‌ندێک ویلایه‌ت زیاتره‌ ریژه‌که‌ هه‌رچه‌ند ویلایه‌ته‌که‌ پیشه‌سازی بێت قه‌ره‌بووه‌که‌ زیاتره‌ ، له‌ ویلایه‌تێک بۆ ویلایه‌تێکی تر ئه‌م قه‌ره‌بووه‌ ئه‌گۆڕێت بۆ نمونه‌ له‌ کالیفۆرنیا جیاوازه‌ له‌ شیکاغۆ وه‌ نیوۆرک و ته‌کساس و فلۆریدا وه‌ جۆرجیا..واته‌ هه‌تا ویلایه‌ته‌که‌ زیاتر گرنگی به‌ پیشه‌سازی بدات و پێشکه‌وتوو بێت ئه‌وا قه‌ره‌وبووه‌که‌ زیاتر ئه‌بێت له‌ چاو ئه‌و وویلایه‌تانه‌دا که‌ زیارت لادێ نشینن و کشتوکاڵین، هه‌ربۆیه‌ زۆریان له‌ کاتی سه‌فه‌ر کردنیان بۆ یه‌کێک له‌و وویلایه‌تانه‌ خۆیان رووبه‌روی روداو ئه‌که‌نه‌وه‌ ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوه‌که‌ گه‌وره‌تر بێت.

 

هه‌روه‌ک چۆن له‌گه‌ڵ ره‌شید عیراقیدا رویدا که‌ بووه‌ ملیۆنێر دوای ئه‌وه‌ی ژنه‌که‌ی و کۆرپه‌که‌ی ناوسکی له‌ده‌ستدا له‌ دوای روداوێک له‌ نیۆرک که‌ قه‌ره‌بووه‌که‌ی گه‌یه‌ندرایه‌ ملیۆنیک و دوو سه‌د هه‌زار دۆلاری ئه‌مریکی ، له‌ دوای ئه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ویلایه‌تی نیومه‌کسیکۆ وه‌ له‌وێ گه‌وره‌ترین پێشانگای سه‌یاره‌ی کرده‌وه‌.

 

جۆره‌کانی ته‌ئمین له‌ ئه‌مریکا:

 

هه‌موو دانیشوتانی ئه‌مریکا باش شاره‌زان که‌ ه‌تئمین له‌وێ ئه‌کرێت به‌ دوو به‌شه‌وه‌:

 

Full coverage: ئه‌مه‌ جۆری یه‌که‌مه‌ که‌ سه‌رچاوه‌ی دروستکردنی پاره‌و فیڵ کردنه‌ له‌ ئه‌مریکادا، لێره‌دا قه‌ره‌بووی که‌سی زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌کرێته‌وه‌ بۆنمونه‌ قه‌ره‌بویی ئه‌و که‌سه‌ ئه‌کرێته‌وه‌ که‌ ئوتومبیله‌که‌ی لێخوڕیوه‌ و که‌سیلی له‌گه‌ڵدا بووه‌ و نرخی ئوتومبیله‌که‌ له‌ راستیدا چه‌نده‌ ئه‌درێه‌توه‌ پێی له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها قه‌ره‌بووی تر که‌ ئه‌گاته‌ ده‌یان هه‌زاران دۆلار ئه‌گه‌ر برینداریه‌کی سه‌خت بوو له‌گه‌ڵ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی پاره‌ی تیچوونی چاره‌سه‌ر جا به‌هه‌ر ڕێگایه‌ک چاره‌کرابێت ئه‌مه‌ش به‌ به‌ژداری کردنی له‌ کۆپمپانیای ته‌ئمین به‌ ه‌تنها 100 دۆلار بۆ هه‌ر مانگێک له‌ که‌م کاتدا ئه‌گه‌ر بگاته‌ 200 دۆلار به‌پێی مه‌له‌فی ئه‌و که‌سه‌ و پابه‌ند بونی به‌ یاساکانی هاتوچۆ، هه‌رچه‌ند که‌سه‌که‌ سه‌رپێچی که‌متر بێت ئه‌وه‌نده‌ ڕێژه‌ی ته‌ئمینی مانگانه‌کی که‌م ئه‌بێت وه‌ به‌پێچه‌وانه‌شه‌ راسته‌.

ه‌تئمین ته‌نها ئوتومبیل ناگرێه‌توه‌ به‌ڵکو خانوو دوکان و .. وه‌ موڵکه‌کانی ئه‌و که‌سه‌ ئه‌گرێته‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ فێڵ کردنه‌ له‌ کۆمپانیای ته‌ئمین به‌ هه‌رشێوه‌یه‌ک بێت جا به‌هۆی ئوتومبیل بێت که‌ زۆرتر باوه‌ یاخود سواتندنی خانووه‌که‌ی بێت یان سوتاندنی دوکان و نانه‌وه‌ی زه‌ره‌رێکی گه‌وره‌ یان له‌ کاتی باراندا یان له‌کاتی رووداوه‌ سروشتیه‌کان، جۆری دووه‌م قه‌ره‌بوه‌که‌ی جیاوازه‌ له‌ جۆری یه‌که‌م به‌پێی یاری کڕینی ئوتومبیل...

 

ئه‌م یاریه‌: بۆ نمونه‌ له‌ کاتی کڕینی ئوتومبیلیکی تازه‌ و مۆدێرندا له‌ کۆمپانیای به‌رهه‌م هێن به‌ 20 هه‌زار دۆلار له‌ کاتێکدا که‌ ئه‌م ئوتومبیله‌  توشی روداوێکی سوک ئه‌بێت کۆمپانیاکه‌ دایئه‌نیت بۆ فرۆشتن به‌ نیوه‌ی نرخه‌که‌ی واته‌ به‌ 10 هه‌زار دۆلار لێره‌دا خاوه‌نه‌ فێڵکاره‌که‌ به‌ 10 هه‌زار دۆلاری ئه‌کڕێت بۆ ئه‌وه‌ی دیسان رووداوێکی تری پێ بکات و داماوی بکات ئه‌مه‌ش ئه‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ که‌ له‌ ژێر پارێزگاری ئه‌و کۆمپانیایه‌دا نه‌مێنێت لێره‌دا کۆمپانیای ته‌ئمین هه‌ڵئه‌ستێت به‌ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌ به‌ڵام به‌نرخه‌که‌ی سه‌ره‌تای واته‌ به‌ 20 هه‌زار دۆلاره‌که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ 10 هه‌زار دۆلار کریویه‌تی جگه‌ له‌و قه‌ره‌بوانه‌ی پێشتر باسمان کرد ، به‌هۆی وێران کردنی سه‌یاره‌که‌وه‌ نرخی کڕینی 2 سایه‌ر به‌ده‌ستئه‌هێنێت.

 

ده‌رمانه‌ ئازار شکێنه‌کان ( موسه‌کین) ئه‌بنه‌ بازاری بازرگانی به‌ ماده‌ بێهۆشکاره‌کان:

 

پرسیارێک کرا له‌ سه‌میر میسری که‌ دانیشتویه‌کی تازه‌ی ویلایه‌تی میشیگان بوو ژن و 3 منداڵی هه‌یه‌ ، له‌ ساڵی 2010 گه‌یشته‌ ئه‌مریکا به‌ سه‌یاره‌ی کامری روداوێکی نایه‌وه‌ که‌ بووه‌ هۆی شکاندنی بڕبڕه‌ی پشتی ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ رۆژیکی خلیسکی به‌فراناویدا سه‌یاره‌که‌ی توسی روداو ببوو، زۆرینه‌ی فێڵکاره‌کان رۆژانی به‌فر و باران ئه‌قۆزنه‌وه‌ گوایه‌ کۆنتڕۆڵیان له‌ده‌ستداوه‌ له‌و کاته‌دا!. له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی لێی کرا بوو ووتی:

خۆشیه‌ گه‌وره‌که‌م ئه‌وه‌ بوو که‌ پزیشکه‌که‌ بۆ چاره‌سه‌رم ده‌رمانی هایدرۆکین (لورتاب)ی بۆ نوسیم وه‌ک چاره‌سه‌ر که‌ جۆرێکه‌ له‌ ده‌رمانه‌ بێ هۆشکاره‌کان که‌ موسه‌کینی تیادایه‌ که‌ چاره‌سه‌ری هه‌موو جۆره‌ ئازارێکی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ئه‌کات ، که‌ هه‌ستیک و ئارامیه‌ک ئه‌دات به‌و که‌سه‌ خه‌مۆک ئه‌بێت و چالاکیه‌کی جه‌سه‌تیشی ئه‌بێت له‌هه‌مان کاتدا ، ئه‌م ده‌رمانه‌ له‌ هه‌وو ده‌رمانێک زیاتر داواکاری له‌سه‌ره‌ به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ مودمینی بوون که‌ رێژه‌یه‌ک له‌ موخه‌ده‌راتی تیادایه‌ وه‌ ئه‌درێت به‌و که‌سانه‌ی که‌ شوێنێکیان شکاوه‌ ناونراوه‌ ( ئازار کوژ) پزیشک له‌ چه‌ند کاتیکدا ته‌نها ئه‌ینوسێت، ئه‌مانیش ئه‌یفڕۆشنه‌وه‌ و بازرگانی پێوه‌ ئه‌که‌ن.

 

قوسه‌ی له‌ ویلایه‌تی فلۆریدا یه‌کیک بوو له‌ قوربانیانی کارێکی ته‌ڵه‌که‌بازی ، له‌گه‌ڵ حاجی عماد ناسیاوی په‌یدا ئه‌که‌ن و داوای لێئه‌کات که‌ یارمه‌تی بدات که‌ سه‌یاره‌که‌ی بۆۆ ڕێکبخات، که‌ موڵکی یه‌کێک له‌ پێشانگاکانی سه‌یاره‌ ئه‌بێت که‌ هاوڕێی ئه‌بێت و ناوی ئیحسان ئه‌بێت، داوای لێئه‌کات که‌ منداڵه‌کانی و ژنه‌که‌ی بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌که‌ زۆرتر بێت و تاک به‌تاکی خیزانه‌که‌ بگرێته‌وه‌... ئه‌وه‌ بوو ئیسحانی بینی و ده‌ستی کرد به‌ قسه‌کردن له‌گه‌ڵی که‌ گوایه‌ ئه‌گه‌ر به‌هۆی حاجی عماده‌وه‌ نه‌بێت ئه‌وا ئه‌م یارمه‌تی قوسه‌ی نه‌ئه‌دا وه‌ به‌ده‌یه‌ها که‌س به‌ ئاواتی ئه‌م کاره‌وه‌ن و ده‌ستیان ناکه‌وێت وه‌ ئه‌مه‌ ئه‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو ژیانت بگۆڕێت بۆ ئه‌مه‌ش ئیحسان مه‌رجی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو ئه‌ویش:

 

 یه‌که‌م: هه‌ر تاکێک له‌اتاکه‌کانی خێزانه‌که‌ 2000 دۆلار بده‌ن به‌ ئیحسان له‌ دوای ئه‌و قه‌ره‌بوه‌ی که‌ وه‌ریئه‌گرن که‌ ئه‌گاته‌ ده‌هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر تاکێک وه‌ ره‌نگه‌ زیاتریش وه‌ هه‌تا برینه‌که‌ سه‌ختتر بێت قه‌ره‌بوه‌که‌ زیاتره‌،

وه‌ ئیحسان به‌ قوسه‌ی ئه‌ڵێت من له‌به‌ر حاجی عیماد نه‌بێت پێشه‌کی پاره‌که‌م لێوه‌رئه‌گرتی..

دووه‌م: هه‌موو ئه‌و ده‌رمانانیه‌ که‌ وه‌ریئه‌گرن بۆ ئازار بۆ ماوه‌ی دوومانگی یه‌که‌م ئه‌بێت بیده‌ن به‌ من..

ئایا تۆ به‌ ئه‌مه‌ رازیت؟

قوسه‌ی ئه‌ڵێت به‌ڵێ و رازی ئه‌بێت و ئه‌ڵێ ئێمه‌ پێویستیمان به‌و ده‌رمانانه‌ نیه‌ ، وه‌ ئیحسان داوای له‌ قوسه‌ی و خێزانه‌که‌ی کرد که‌ خۆیان وا نیشان بده‌ن ئازاریان هه‌یه‌ له‌ مل و پشتدا له‌ دوای رووداوه‌که‌  بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزترین جۆری ده‌رمانیان بۆ بنوسرێت که‌ ماده‌ی بێهۆشکاری زیاتر تیادا بێت، که‌ دوایی ئه‌یانفرۆشێته‌وه‌ به‌مه‌ش قوسه‌ی قه‌ره‌بووه‌که‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێت و ئه‌یخاه‌ت پڕۆژه‌یه‌که‌وه‌  وه‌ حاجی عیمادیش  100 دۆلار له‌ هه‌ر تاکێک له‌ خێزانه‌که‌ وه‌رئه‌گرێت.

 

یه‌کێکی تر به‌ ناوی فه‌رید سه‌یاره‌ جیبه‌ نوێیه‌که‌ی خۆی لێخوڕی ئه‌هات بۆ ویلایه‌تی ئه‌وهایۆ وه‌ له‌ نزیک به‌نزینخانه‌یه‌ک، لێره‌دا ئه‌بو خالید و قوسه‌ی ئاگایان له‌ یه‌ک نابێت به‌لام هه‌ردووکیان به‌مه‌به‌ستی هه‌مان کار له‌وێدا ئاماده‌ ئه‌بن، هه‌ربۆیه‌ ئه‌بو خالید زۆر به‌ توندی خۆی ئه‌کێشێت به‌ ئوتومبیله‌که‌ی فه‌رید و قوسه‌یدا و له‌وێدا رووداوێکی زۆر گه‌وره‌ رووئه‌دات منداڵه‌کان به‌راستی ئازاری زۆریان پێئه‌گات و ده‌ستئه‌که‌ن به‌ گریان هه‌روه‌ها ژنه‌که‌ی قوسه‌ی ئازاری پێئه‌گات به‌ڵام له‌ دوایدا قه‌ره‌بووه‌که‌یان وه‌رگرت.

 

زۆریان ئه‌ڵین پێداویستی وامان لێئه‌کات که‌ هه‌ستین به‌م کاره‌ زۆریان ئه‌ڵێن خێزانه‌کانمان داواکاریان زۆره‌ و هیچ ڕێگایه‌کم نیه‌ بۆ دابین کردنی داواکاریه‌کانیان، به‌ڵام له‌ کۆتایدا ئه‌مه‌ تاوانه‌ و پێویست ناکات ژیانی خۆت بخه‌یته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و ئه‌مه‌ بۆته‌ هۆی زیاتر ناشرینکردنی وێنه‌ی عه‌ره‌ب به‌تایبه‌ی عێراقی له‌ رۆژئاوا.

 

فریشته‌ی جوانی

9_6_2011

 
گوتار
وێنە
ئازادی ڕا ده‌ربرین له‌ ژێر هێرشدایه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان
هیومان رایتس واچ  به‌رواری 10 فبرایه‌ری 2013 ، ڕه‌خنه‌ی توند ئه‌گرێت له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی...
وێنە
په‌یام بۆ گه‌لی کورد له‌ ڕۆژئاوای کوردستان
 حیزب‌و ڕێکخراوه‌ خه‌باتگێڕه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان! کۆمه‌ڵانی ڕاپه‌ڕیوی گه‌لی کورد...
وێنە
(عافیَت)ى (خۆشناوان)
هیَمن عومه‌ر خۆشناو-شه‌قلاَوه‌ مه‌لامحه‌مه‌دى كۆیى كوڕى مه‌لا عه‌بدولَلاَى جه‌لى...
وێنە
ره‌ هه‌نده‌ ستراتیژیه‌كانى دروستكردنى هه‌ریَمه‌كان له‌ ئیَراقدا
عومه‌ر ئاواره‌ له‌ دواى روخاندنى ڕژیَمى به‌عس وكوَتایى هیَنان به‌ كوَمارى ئیَراق له‌ سالَى 2003،...
وێنە
یادی کۆماری کوردستان، زه‌مینه‌یه‌ک بۆ کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی
ن: سمایل شه‌ره‌فی له‌وانه‌یه‌وه‌دوا خستنی یادکردنه‌وه‌ی ساڵیادی کۆماری کوردستان...
وێنە
وتاری به‌ریز خالید عه‌زیزی، سکرتیری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌66 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستاندا
خوشک و برایانی ئازیز! میوانه‌به‌ڕێزه‌کان!  دۆستان! و لایه‌نگران! و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات! و...
وێنە
كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد ـ له‌ نه‌رویج -یادی( شه‌ست و شه‌شه‌مین ) ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان پیرۆزده‌كه‌ن
   له‌ یادی شه‌ست و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان دا.. جوانترین پیرۆبایی...
وێنە
کۆماری کوردستان (کۆمارە کەم تەمەنەکە)
کات پایزێکی نیمچە سارد بوو ، شار شارێکی داگیرکراوی کوردستان بوو، کەچەندەها ساڵە بەدەست زوڵم و ستەمی...
وێنە
هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی نۆیه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیس
هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان! خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان! ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌نیازه‌ ڕۆژی...
وێنە
‌کۆمه‌ڵ کوژی شرناخ وکولانه‌وه‌ی گشت زامه‌کان
زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر ڕۆژه‌و به‌ ناوو بیانویه‌که‌وه‌ به‌ کۆمه‌ڵ له‌...
وێنە
به‌یاننامه (کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی کاسبکارانی کورد له‌ باکووری کوردستان، مه‌حکووم ده‌که‌ین) 30 / 12 / 2011
‌به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌والده‌رییه‌ کوردی و جیهانییه‌کان شه‌وی 28 له‌ سه‌ر29ی...
وێنە
فه‌له‌ج کردنی کابینه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی کێ دایه؟!
به‌ڕێزان ، له‌ ٢٥. ١١. ٢٠٠٩، بابه‌تێکمان له‌ سایت و ڕۆژنامه‌کان بڵاوکرده‌وه له‌ژێر...
وێنە
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌ که‌...
وێنە
چ شتێكت هیلاكت ده‌كات ؟!
ڕسته‌یه‌كی پڕ بایه‌خ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت ( به‌ ته‌نها كاری هزری نابێته‌ هۆی ماندووبوونت )...
وێنە
گۆرانی كۆمه‌لایه‌تی چیه‌؟
پێشەكی: هەمیشە دیاردەی گۆڕان جێگای سەرنجی مرۆڤ بووە، گۆرانە سروشتیەكان یەكەم جۆری گۆران بووە كە مر ۆڤ هەستی...
وێنە
كوردو ئه وهه له ى له به رده ستى دايه
هه مومان ئه زانين ئيمه وه ك كه لى كورد نه ته وه يه كين كه به ده يان ساله. نزيك به صه ده يه كه ؛خه بات ئه كه ين بو ئه...
وێنە
بۆ ناوچه‌ داڕێندراوه‌كان..... حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی پێده‌كرێت.
شاری خورماتوو بۆ نمونه‌.. عومه‌ر ئاواره‌   ئه‌مه‌یان پرسیاری من نییه‌، به‌ڵگو پرسیاری...
وێنە
پێویستە خەڵکی ناوچەکانی بناری قەندیل سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار بکەن
بۆ :پارێزەرانی کوردستان. ماوەی چەند ساڵێکە سوپای تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام بەجۆرەھا چەکی پێشکەوتووی...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه