تاکو ئێستا به‌یاننامه‌کان له‌ فه‌رمانگه‌کان به‌ زمانی عه‌ره‌بین
چوار شەممە, 11 ئایار 2011 12:41



دوای تێپه‌ڕبوونی 20 سال به‌سه‌ر راپه‌ڕینه‌که‌ی به‌هاری سالی 1991 و رزگاربوون له‌ده‌ست به‌عسیه‌کان هه‌موو خه‌لکی کوردستان دوای تێپه‌ربوونی 20 به‌هار به‌سه‌ر ئازادکردنی کوردستان له‌ ده‌ست رژێمی گۆڕ به‌گۆڕ به‌لام له‌ کوردستان تاکو ئیستا له‌ دام و ده‌زاگا و فه‌رمانگه‌ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان  ئاسه‌واری به‌عس به‌سه‌رنه‌چووه به‌لکو گرنگی و بایه‌خی پێده‌درێت ئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌ له‌و رێگایانه‌ی که‌ بوونی پاشماوه‌ی به‌عس له‌ نێو کوردستان ده‌سه‌لمێنێت به‌تایبه‌تی له‌ فه‌رمانگه‌ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان ره‌نگه‌ زۆر که‌س بپرسێت ئاخۆ ئه‌مه‌ بۆ تاکو ئیستا حکومه‌تی هه‌رێم بیری له‌وه‌ نه‌کردۆته‌وه‌ که‌ به‌شێوه‌یه‌کی کۆتا پێهێنان ده‌ست بکات به‌ سرینه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌م پاشماوانه‌ و دابین کردنی پێداویستیه‌کان به‌ زمانی شیرینی کوردی

خوێنه‌ری خۆشه‌ویست لات سه‌یر نه‌بێت که‌ دوای تێپه‌ربوونی 20 سال به‌سه‌ر نه‌مانی به‌عس له‌ کوردستان ئێستاکه‌ به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو پاشماوه‌ی به‌عس ماوه‌ و کارێکی زۆری پێده‌کرێت و ئیش و کاری خه‌لکی پێ راده‌په‌رێنرێت یه‌کێک له‌و پاشماوانه‌ بوونی " به‌لگه‌نامه‌ و به‌یاننامه‌ و فۆرم و ....هتد "ه‌ به‌زمانی عه‌ره‌بی که‌ تاکو ئیستا حکومه‌تی هه‌رێم  نه‌یتوانیوه‌ کار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بکات ئه‌م ئاقاره‌ به‌جێبهێلێت و روو له‌ ئاقاری خۆماڵی بکاته‌وه‌  ئه‌مه‌ش ره‌نگه‌ ته‌نها کێشه‌یه‌ک  نه‌بێت به‌لکو زۆرترین کێشه‌ دروست بکات به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ روو له‌م دام و ده‌زگا و فه‌رمانگه‌ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ ده‌که‌ن بۆ جێ به‌جێ کردنی کاری پێویست و رهاپه‌ڕاندنی ئیش و کاره‌کانیان من وه‌ک سه‌لماندنی بوونی پاشماوه‌ی به‌عس و هه‌بوونی زمانی عه‌ره‌بی به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی له‌ زۆرێک له‌ فۆرم و به‌یانه‌کان و به‌لگه‌نامه‌کانی فه‌رمانگه‌کان ئه‌م نمونه‌یه‌ ده‌هێنمه‌وه‌ که‌ له‌ خواره‌وه‌ به‌ به‌لگه‌ نیشانی هه‌مووتانی ده‌ده‌م که‌ ئه‌مه‌ش خۆی له‌ خۆیدا  بێ توانای یاخود بێ خه‌می حکومه‌ت و لایه‌نی ده‌سه‌لاتی کوردی ده‌خاته‌ روو چونکه‌ ئه‌گه‌ر حکومه‌ت توانانی هه‌یه‌ ئه‌ی بۆ ئه‌م کاره‌ ناگرێته‌ ئه‌ستۆ هه‌لسێ به‌ له‌ ناوبردن و نه‌هێشتنی ئه‌م جۆره‌ فۆرمانه‌ی که‌ تاکو ئێستاش له‌ نێو فه‌رمانگه‌ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان کاری پێده‌کرێت که‌چی هه‌ر به‌ زمای عه‌ره‌بین و زمانی کوردیان تیا فه‌رامۆش کراوه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی کارئاسانی بۆ خه‌لک و نه‌هێشتنی هه‌رچی ئاسه‌واری به‌عسه‌ له‌ کوردستان

راسته‌ له‌ عێراقدا ئێستا زمانی کوردی وه‌ک زمانێکی فه‌رمی دووه‌م کاری پێده‌کرێت به‌لام ناکرێت له‌ کوردستان که‌ زمانێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ و زمانێکی فه‌رمی که‌ کوردیه‌ فه‌رامۆش بکرێت و زمانی عه‌ره‌بی بکرێت به‌ فه‌رمی چونکه‌ ئێمه‌ هه‌موومان کوردین و به‌ کوردی ئه‌دوێین و به‌ کوردی ئه‌نوسین  ، به‌لام ئه‌گه‌ر حکومه‌ت توانای هه‌یه‌ بۆ ئه‌م کاره‌ ناکات ئایا پێتان وا نیه‌ که‌ ئه‌مه‌ که‌م ته‌رخه‌می حکومه‌ته‌ به‌رامبه‌ر به‌م کاره‌ چونکه‌ ئه‌مه‌ کارێکی زۆر قورس نیه‌ که‌ حکومه‌تێک دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند سالێکی دورودرێژ نه‌توانێت ئه‌م جۆره‌ کارانه‌ بکات

ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌یبینن یه‌کێک له‌ " به‌یاننامه‌کانی کۆچی ناوخۆیی " یاخود " به‌یاننامه‌ی گواستنه‌وه‌ی ناوخۆیی و گۆڕانی نیشته‌جێبوون " که‌ تاکو ئێستا له‌ هه‌موو فه‌رمانگه‌ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی ( ره‌گه‌زنامه‌ و باری شارستانی ) له‌ هه‌رێمی کوردستان  کاری پێده‌کرێت خوێنه‌ری خۆشه‌ویست  ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ به‌کاردێت بۆ ( گۆڕینی یاخود گواستنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی باری شارستانی ) له‌ شوێنێکه‌وه‌ بۆ شوێنێکی تر واتا له‌ " شارێک بۆ شارێکی تر یاخود ناحیه‌یه‌ک بۆ ناحیه‌یکی تر یاخود له‌ قه‌زایه‌ک بۆ قه‌زایه‌کی تر "

بۆیه‌ ئه‌گه‌ر سه‌یری بکه‌ین ده‌بینین که‌ تاکو ئێستا دوای تێپه‌ڕبوونی 20 سال هه‌ر به‌ زمانی عه‌ره‌بیه‌ که‌چی حکومه‌تی هه‌رێم  رۆژانه‌ به‌رده‌وام دژایه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌که‌ن که‌ پاشماوه‌ی به‌عسن و بۆنی به‌عسیه‌کانیان لێدێت له‌ به‌غداد به‌لام ئه‌مرۆکه‌ له‌ نێو خودی ئه‌م حکومه‌ته‌ به‌ سه‌دان به‌لگه‌ و به‌یاننامه‌ و فۆرم هه‌ن که‌ پاشماوه‌ی به‌عسه‌ و هه‌ر به‌ زمانه‌که‌ی ئه‌وان نوسراوه‌ته‌وه‌ که‌ به‌م زمانه‌ و له‌ ژێر سێبه‌ری ئه‌م زمانه‌ خه‌لکی کوردی بێ تاوانیان ده‌چه‌وسانه‌وه‌ و ده‌یان کوشتن و ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌کانی باشور و نوگره‌ سه‌لمانیان ده‌کردن و هه‌ر به‌م زمانه‌ بوو که‌ به‌ هه‌زاران که‌سیان ئه‌نفال کردوو به‌ هه‌زاران که‌سیان به‌ چه‌ند  خوله‌کێک له‌  هه‌له‌بجه‌ و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی تر کیمیاباران کرد ، هه‌ر ئه‌و زمانه‌ بوو نه‌یده‌هێشت که‌ تاکی کورد به‌ ئازادی بدوێت و زمانه‌ شیرینه‌که‌ی خۆی بخاته‌ کار بۆ ئه‌وه‌ی له‌ یه‌ک بگه‌ن ئایا ئێستاش به‌م شیوه‌یه‌ مامه‌له‌ی له‌گه‌ل ده‌که‌ن ئاخۆ ئه‌مه‌ چ کاردانه‌وه‌یه‌کی هه‌بێت به‌سه‌ر تاکی کوردی ئێستا

ئایا ئه‌مه‌ بوونی هه‌بوونی به‌عس و پاشماوه‌ی نیه‌ ئێستاکه‌ له‌ کوردستان .. ئایا حکومه‌تی هه‌رێم وه‌لامی چی ده‌بێت بۆ هه‌بوونی ئه‌م جۆره‌ به‌یاننامه‌ و فۆرم و به‌لگانه‌ ؟؟؟؟ چاوه‌ڕوانین 

ن // سیروان واحد ..... به‌رێوه‌به‌ری ماڵپه‌ری کوردژین


 
گوتار
وێنە
ئازادی ڕا ده‌ربرین له‌ ژێر هێرشدایه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان
هیومان رایتس واچ  به‌رواری 10 فبرایه‌ری 2013 ، ڕه‌خنه‌ی توند ئه‌گرێت له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی...
وێنە
په‌یام بۆ گه‌لی کورد له‌ ڕۆژئاوای کوردستان
 حیزب‌و ڕێکخراوه‌ خه‌باتگێڕه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان! کۆمه‌ڵانی ڕاپه‌ڕیوی گه‌لی کورد...
وێنە
(عافیَت)ى (خۆشناوان)
هیَمن عومه‌ر خۆشناو-شه‌قلاَوه‌ مه‌لامحه‌مه‌دى كۆیى كوڕى مه‌لا عه‌بدولَلاَى جه‌لى...
وێنە
ره‌ هه‌نده‌ ستراتیژیه‌كانى دروستكردنى هه‌ریَمه‌كان له‌ ئیَراقدا
عومه‌ر ئاواره‌ له‌ دواى روخاندنى ڕژیَمى به‌عس وكوَتایى هیَنان به‌ كوَمارى ئیَراق له‌ سالَى 2003،...
وێنە
یادی کۆماری کوردستان، زه‌مینه‌یه‌ک بۆ کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی
ن: سمایل شه‌ره‌فی له‌وانه‌یه‌وه‌دوا خستنی یادکردنه‌وه‌ی ساڵیادی کۆماری کوردستان...
وێنە
وتاری به‌ریز خالید عه‌زیزی، سکرتیری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌66 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستاندا
خوشک و برایانی ئازیز! میوانه‌به‌ڕێزه‌کان!  دۆستان! و لایه‌نگران! و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات! و...
وێنە
كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد ـ له‌ نه‌رویج -یادی( شه‌ست و شه‌شه‌مین ) ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان پیرۆزده‌كه‌ن
   له‌ یادی شه‌ست و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان دا.. جوانترین پیرۆبایی...
وێنە
کۆماری کوردستان (کۆمارە کەم تەمەنەکە)
کات پایزێکی نیمچە سارد بوو ، شار شارێکی داگیرکراوی کوردستان بوو، کەچەندەها ساڵە بەدەست زوڵم و ستەمی...
وێنە
هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی نۆیه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیس
هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان! خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان! ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌نیازه‌ ڕۆژی...
وێنە
‌کۆمه‌ڵ کوژی شرناخ وکولانه‌وه‌ی گشت زامه‌کان
زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر ڕۆژه‌و به‌ ناوو بیانویه‌که‌وه‌ به‌ کۆمه‌ڵ له‌...
وێنە
به‌یاننامه (کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی کاسبکارانی کورد له‌ باکووری کوردستان، مه‌حکووم ده‌که‌ین) 30 / 12 / 2011
‌به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌والده‌رییه‌ کوردی و جیهانییه‌کان شه‌وی 28 له‌ سه‌ر29ی...
وێنە
فه‌له‌ج کردنی کابینه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی کێ دایه؟!
به‌ڕێزان ، له‌ ٢٥. ١١. ٢٠٠٩، بابه‌تێکمان له‌ سایت و ڕۆژنامه‌کان بڵاوکرده‌وه له‌ژێر...
وێنە
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌ که‌...
وێنە
چ شتێكت هیلاكت ده‌كات ؟!
ڕسته‌یه‌كی پڕ بایه‌خ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت ( به‌ ته‌نها كاری هزری نابێته‌ هۆی ماندووبوونت )...
وێنە
گۆرانی كۆمه‌لایه‌تی چیه‌؟
پێشەكی: هەمیشە دیاردەی گۆڕان جێگای سەرنجی مرۆڤ بووە، گۆرانە سروشتیەكان یەكەم جۆری گۆران بووە كە مر ۆڤ هەستی...
وێنە
كوردو ئه وهه له ى له به رده ستى دايه
هه مومان ئه زانين ئيمه وه ك كه لى كورد نه ته وه يه كين كه به ده يان ساله. نزيك به صه ده يه كه ؛خه بات ئه كه ين بو ئه...
وێنە
بۆ ناوچه‌ داڕێندراوه‌كان..... حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی پێده‌كرێت.
شاری خورماتوو بۆ نمونه‌.. عومه‌ر ئاواره‌   ئه‌مه‌یان پرسیاری من نییه‌، به‌ڵگو پرسیاری...
وێنە
پێویستە خەڵکی ناوچەکانی بناری قەندیل سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار بکەن
بۆ :پارێزەرانی کوردستان. ماوەی چەند ساڵێکە سوپای تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام بەجۆرەھا چەکی پێشکەوتووی...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه