به‌یانی هه‌ڵگری خۆشیه‌کان نیه‌..
سێ شەممە, 10 ئایار 2011 12:09

ئاه دوای ئاه خۆشیه‌کانیان لێسه‌ندووم وه‌ دوورکه‌وتنه‌وه‌ داگیرکه‌ری ژیانمه‌... فرمێسک ته‌نها شوینی چاوه‌کانی منه‌، له‌ ناو کوچه‌ بێده‌نگه‌کاندا.. بێده‌نگی ته‌نها بێده‌نگی ئه‌یشکێنێت.. چاوه‌ڕێی رووناکیم چاوه‌ڕێی لوتکه‌م ، وا شه‌وان به‌هیمنی به‌سه‌ر ئه‌به‌م.. له‌ ناو ناخمدا هه‌موو ورده‌کاریه‌کان شاراوه‌ن.. گوێ له‌ده‌نگی با ئه‌گرم له‌ لوره‌ ترسناکه‌کانی و له‌ خۆم ئه‌پرسم چۆن ئازاره‌کان بۆ ئه‌مرۆژه‌یان هه‌ڵگرتوم؟!.. خۆشیه‌کانی ون بوون له‌ ناو زه‌ماندا.. نایه‌ته‌وه‌ جاریکی تر . له‌ هه‌ستمدا هه‌موو مانا جوانه‌کانی ژیان وون بووه‌.

 

به‌یانی هه‌ڵگری خۆشیه‌کان نیه‌...

 

برینه‌کانم ئاواته‌کانمی خنکاندوه‌ ، بانگه‌وازی سه‌رکه‌وتنی ئه‌کات له‌ جه‌نگی نێوان رۆح و جه‌سته‌مدا که‌ له‌سه‌ر زه‌ویدا پاشماوه‌ی خه‌نده‌کانم ئه‌بینم و خۆشیه‌کانم شه‌هید ئه‌کرێن و خه‌م داگیرم ئه‌کات.. زه‌وی رۆحم پڕیه‌تی له‌ خه‌ته‌ر چێنراوه‌ به‌ لوغمی خه‌فه‌تی ته‌قێنه‌ر! ئایا نامبینی چۆن ئه‌ژیم؟!

بێزارم له‌ هه‌موو چرکه‌یه‌کم .. له‌گه‌ڵ هه‌موو چاوتروکانێک فرمێسکێک ئه‌رژم.. یادگاریه‌کان وازم لێناهینن.. ئازارێک هه‌یه‌ له‌ پێکه‌نینمدا ئه‌گه‌ر پێبکه‌نم بێ هیواییه‌ک هه‌یه‌ له‌ خه‌ونه‌کانمدا ئه‌گه‌ر به‌هیوابم..خۆری رۆژێکی نوێ هه‌ڵنه‌هات و نه‌ڵێم تێپه‌ڕی.. شه‌وگار باڵه‌کانی نه‌دا پێم و دیسان هه‌ستامه‌وه‌... خۆزگه‌کان رۆیشتن بۆ زه‌وی هیواکانم هیچم نه‌ماوه‌ له‌ چاوه‌روانی ئاینده‌ی ته‌نهایم نه‌بێت.

 

به‌یانی هه‌ڵگری خۆشیه‌کان نیه‌...

 

چڕی دڵ  و شه‌قامه‌ سه‌رنجراکێشه‌کان دوریان خستیته‌وه‌ لێم ..هه‌میشه‌ وون ئه‌بوویت منیش له‌ ئازاری خۆزگه‌کانمدا ئه‌ژیام ئه‌گه‌ر بشهاتیتایه‌ زوو ون ئه‌بویته‌وه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستت هاتن بێت ئه‌و رۆژگارانه‌ که‌م بوون به‌ڵام خۆش بوون وه‌کو په‌له‌ هه‌ورێک بوون به‌ڵام هه‌ستم پێ نه‌ئه‌کرد نازانم خۆشیه‌کان چۆن ئه‌هاتن و ئه‌رۆیشتن.. ساتێکی زۆر خۆش له‌گه‌ل تۆ کۆی ئه‌کردمه‌وه‌ تێکه‌ڵ بوو له‌ ئاسوده‌یی و خه‌مباری ئه‌مرۆ ئه‌یبینم چه‌ن ساتێکی ره‌ش بوون.. هه‌تا من نزیکتر بم لێت تۆ دوورتر ئه‌بووی لێم..

 



به‌یانی هه‌ڵگری خۆشیه‌کان نیه‌...

 

نازانم چی بنوسم .. پێنوسه‌که‌م به‌ده‌سته‌ له‌ نێوان دوو دڵی و بیرکردنه‌وه‌دا..

جوانه‌ مرۆڤ راستی هه‌ستی بنوسێت له‌م کاته‌دا.. گرنگ ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤایه‌تی تیادابێت کاتێک ئه‌نوسێت.. کاغه‌ز ناتوانێ ئه‌م هه‌موو خۆشه‌ویستیه‌ بگرێته‌ باوه‌ش ، هه‌ستێک ئه‌مێنێته‌وه‌ له‌ نێوان ووشه‌کاندا و پیته‌کان پارێزگاری لێ ئه‌کات له‌گه‌ڵ دانانی خاڵه‌کاندا خۆزگه‌ ئه‌هاتی له‌ دوای ون بونت ئه‌هاتی به‌س له‌ پێناو مندا..! پیته‌کان لۆمه‌م ئه‌که‌ن و له‌باوه‌شم ئه‌گرن له‌ گریانه‌ بێده‌نگه‌که‌مدا ، شه‌و زۆر هیلاکم ئه‌کات به‌نهێنیه‌کانی.. هێشتا نازانم چی بنوسم... ئه‌وانه‌ی له‌ بره‌وه‌ریمدان چرپه‌یه‌کی خه‌مم ئه‌ده‌نێ وه‌ کاته‌کان تێئه‌په‌ڕن و جێم ئه‌هێڵن زۆر به‌ ئارامی بێ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویست هه‌ستی پێبکات..

هه‌ندێ شت له‌ ته‌مه‌نماندا ووشک ئه‌کات و حه‌سره‌ت ئه‌مێنێته‌وه‌ و په‌رۆشی تازه‌ ئه‌بێته‌وه‌  نازانم بۆ کوێ ڕێگه‌ بگرم و رۆژگاره‌کانم له‌ چاوه‌روانتن ، هێشتا چاوه‌ڕێی ئه‌و بارانه‌م که‌ بۆ خه‌می من ئه‌بارێت.. ئه‌وتام له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌دا و ئه‌پرسم بۆ خۆی نابینێ؟! بۆ من ئه‌بینێت؟!

ئه‌وه‌نده‌ تێئه‌گه‌م که‌ چتر له‌ هیچ تێناگه‌م



 

به‌یانی هه‌ڵگری خۆشیه‌کان نیه‌...

 

هاتمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نێوان خه‌م‌ و خه‌فه‌تدا خۆشی به‌دی بکه‌م..به‌شکم برینه‌کانم خۆی ساڕێژ بێت و نه‌یه‌ته‌وه‌.. چه‌ند خۆراگرم به‌ڵام پیته‌کان به‌خیلن و ناوت نابه‌ن.. هه‌موو کات ئه‌موت تۆ ئه‌و په‌پوله‌یه‌ی که‌توانیت جیاوازی نێاون ئاگر و پروشکه‌که‌ی بکه‌ی... من هێشتا لیره‌م و هه‌ر لێره‌ ئه‌م ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که‌ له‌ ناو چڕی ژیان و که‌سانی تردا منت بیر چۆوه‌.. هیشتا له‌گه‌لتام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ڕێگا دووره‌ی زیاتر له‌ منت نزیک ئه‌کاته‌وه‌ .. خۆشیت پێدام له‌ ئه‌وپه‌ڕی ناخۆشیدا.. فێرت کردم ئه‌و که‌سه‌ی که‌ له‌ ده‌ستبه‌رداری ئازادی ئه‌بێت له‌ پێناو سه‌لامه‌تیدا ئه‌وه‌ شایه‌نی سه‌لامه‌تی و ئازادیش نیه‌.. من لێره‌م به‌ڵام..تۆ.. تۆ له‌ کوێی.. له‌ کوێ بتدۆزمه‌وه‌.. له‌ کوێ بتبینم..؟

بۆ ناگه‌ڕێیته‌وه‌ وه‌ک باڵنده‌یه‌کی باڵ شکاو چاوه‌کانت ته‌نها روو له‌ ئاسمانه‌.. ئه‌مه‌وێ له‌ بێده‌نگی سۆزدا بتبنمه‌وه‌ .. هه‌ندێ جار نامه‌کانت ئه‌خوێنمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێکی خه‌مت بخۆمه‌وه‌ .. به‌ بیرکردنت به‌رگه‌ی ئه‌م رۆژگاره‌ بگرم..

من به‌ پێنوسی بێرنارد شۆ نانوسم .. وه‌ به‌ زمانی ونستۆن چه‌رچل قسه‌ ناکه‌م.. هه‌ستی خۆم به‌ فڵچه‌که‌ی ده‌ستی بیکاسۆ ناکێشم.. چه‌ن ووشه‌یه‌کی شکاوم بۆ نوسیوی.. دووری که‌وته‌ نێوانمانه‌وه‌ .. ئاه له‌ دووری، ئه‌و دووریه‌ی که‌ ره‌نگی گه‌نجیمی کرد به‌ ره‌شترین ره‌نگ.

هاتمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بنوسم و نازانم چی بنوسم له‌ به‌رده‌م ئه‌و دووریه‌ به‌ئازاره‌دا و له‌به‌رده‌م وێسگه‌ی چاوه‌روانیدا.. به‌ڵام له‌ هه‌موو ووشه‌کان گه‌وره‌تری له‌ هه‌موو ماناکان به‌نرختری.. ئاه ئه‌مجاره‌ش ئاه ئه‌مه‌وێت

له‌ ناو هه‌موو هه‌سته‌ شکۆمه‌نده‌کاندا بم له‌ ناو ساته‌ راسته‌کاندا.. ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی خه‌مت کرده‌ دیار و پێت به‌خشیم له‌ کوێی .. دڵم قه‌ک پارجه‌ ئاڵتتۆنێک پێ به‌خشیت .. له‌ هه‌موو بۆنه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵمدایت به‌و په‌ڕی خۆشه‌ویستیه‌وه‌ ته‌نها تۆ له‌ناخمدایت.. له‌ پێناو تۆدا هه‌وڵمدا برینه‌کانم هه‌ڵکۆڵم له‌ پێناو خۆشه‌ویستیتدا پێمنا به‌ پاشماوه‌ی برین و ئازاره‌کانم.. نه‌مهێشت ئاهه‌کانم بینه‌ درکان دنیام به‌ خۆشیه‌وه‌ پێشوازی کرد رازی بوم به‌ رۆژگیران .. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا تۆ هه‌ر نه‌هاتی...

باوه‌ربکه‌ ئه‌وه‌نده‌م خۆشویستویت ئه‌گه‌ر له‌نێوان ئاشقه‌کانی زه‌ویدا دابه‌شی بکه‌م به‌شی هه‌مووی ئه‌کات.. وا ئه‌زانم که‌ رۆژ هه‌ڵنایه‌ت ته‌نها به‌ بونی تۆ نه‌بێت وه‌ مانگ و ئه‌ستیره‌کان به‌ده‌وری تۆدا ئه‌سوڕێنه‌وه‌.. ئه‌م دنیایه‌ که‌مه‌ بۆ خۆشه‌ویستی تۆ..

ئه‌زیزم هه‌میشه‌ شانازی به‌ خۆشه‌ویسته‌ پاکه‌ بێگه‌رده‌که‌مانه‌وه‌ ئه‌که‌م.. مێژوو تۆ ناوێ و یادگاریه‌کان رقی لێت ئه‌بێت و که‌شتیه‌که‌م ئه‌سکینم که‌ گه‌یشتمه‌ دورگه‌ی خۆزگه‌کان.. قه‌ت ناگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ لات جارێکی تر.. خۆم وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌کانم ئه‌ده‌مه‌وه‌..

ئاااه ئه‌گه‌ر تێئه‌گه‌ی له‌ مانای بێ وه‌فاییی!!!

پرسیارێک ئه‌مێنێته‌وه‌ به‌ نیسانه‌ی سه‌رسورمانه‌وه‌ ..

که‌ی خۆشه‌ویستی بکه‌ین؟! چۆن خۆشه‌ویستی بکه‌ین؟! کێمان خۆش بوێت؟! بۆچ خۆشمان بوێت؟! له‌به‌ر کێ خۆشه‌ویستی بکه‌ین؟! تا که‌ی خۆشمان بوێت؟!

 

فریشته‌ی جوانی

 
گوتار
وێنە
ئازادی ڕا ده‌ربرین له‌ ژێر هێرشدایه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان
هیومان رایتس واچ  به‌رواری 10 فبرایه‌ری 2013 ، ڕه‌خنه‌ی توند ئه‌گرێت له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی...
وێنە
په‌یام بۆ گه‌لی کورد له‌ ڕۆژئاوای کوردستان
 حیزب‌و ڕێکخراوه‌ خه‌باتگێڕه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان! کۆمه‌ڵانی ڕاپه‌ڕیوی گه‌لی کورد...
وێنە
(عافیَت)ى (خۆشناوان)
هیَمن عومه‌ر خۆشناو-شه‌قلاَوه‌ مه‌لامحه‌مه‌دى كۆیى كوڕى مه‌لا عه‌بدولَلاَى جه‌لى...
وێنە
ره‌ هه‌نده‌ ستراتیژیه‌كانى دروستكردنى هه‌ریَمه‌كان له‌ ئیَراقدا
عومه‌ر ئاواره‌ له‌ دواى روخاندنى ڕژیَمى به‌عس وكوَتایى هیَنان به‌ كوَمارى ئیَراق له‌ سالَى 2003،...
وێنە
یادی کۆماری کوردستان، زه‌مینه‌یه‌ک بۆ کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی
ن: سمایل شه‌ره‌فی له‌وانه‌یه‌وه‌دوا خستنی یادکردنه‌وه‌ی ساڵیادی کۆماری کوردستان...
وێنە
وتاری به‌ریز خالید عه‌زیزی، سکرتیری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌66 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستاندا
خوشک و برایانی ئازیز! میوانه‌به‌ڕێزه‌کان!  دۆستان! و لایه‌نگران! و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات! و...
وێنە
كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد ـ له‌ نه‌رویج -یادی( شه‌ست و شه‌شه‌مین ) ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان پیرۆزده‌كه‌ن
   له‌ یادی شه‌ست و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان دا.. جوانترین پیرۆبایی...
وێنە
کۆماری کوردستان (کۆمارە کەم تەمەنەکە)
کات پایزێکی نیمچە سارد بوو ، شار شارێکی داگیرکراوی کوردستان بوو، کەچەندەها ساڵە بەدەست زوڵم و ستەمی...
وێنە
هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی نۆیه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیس
هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان! خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان! ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌نیازه‌ ڕۆژی...
وێنە
‌کۆمه‌ڵ کوژی شرناخ وکولانه‌وه‌ی گشت زامه‌کان
زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر ڕۆژه‌و به‌ ناوو بیانویه‌که‌وه‌ به‌ کۆمه‌ڵ له‌...
وێنە
به‌یاننامه (کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی کاسبکارانی کورد له‌ باکووری کوردستان، مه‌حکووم ده‌که‌ین) 30 / 12 / 2011
‌به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌والده‌رییه‌ کوردی و جیهانییه‌کان شه‌وی 28 له‌ سه‌ر29ی...
وێنە
فه‌له‌ج کردنی کابینه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی کێ دایه؟!
به‌ڕێزان ، له‌ ٢٥. ١١. ٢٠٠٩، بابه‌تێکمان له‌ سایت و ڕۆژنامه‌کان بڵاوکرده‌وه له‌ژێر...
وێنە
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌ که‌...
وێنە
چ شتێكت هیلاكت ده‌كات ؟!
ڕسته‌یه‌كی پڕ بایه‌خ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت ( به‌ ته‌نها كاری هزری نابێته‌ هۆی ماندووبوونت )...
وێنە
گۆرانی كۆمه‌لایه‌تی چیه‌؟
پێشەكی: هەمیشە دیاردەی گۆڕان جێگای سەرنجی مرۆڤ بووە، گۆرانە سروشتیەكان یەكەم جۆری گۆران بووە كە مر ۆڤ هەستی...
وێنە
كوردو ئه وهه له ى له به رده ستى دايه
هه مومان ئه زانين ئيمه وه ك كه لى كورد نه ته وه يه كين كه به ده يان ساله. نزيك به صه ده يه كه ؛خه بات ئه كه ين بو ئه...
وێنە
بۆ ناوچه‌ داڕێندراوه‌كان..... حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی پێده‌كرێت.
شاری خورماتوو بۆ نمونه‌.. عومه‌ر ئاواره‌   ئه‌مه‌یان پرسیاری من نییه‌، به‌ڵگو پرسیاری...
وێنە
پێویستە خەڵکی ناوچەکانی بناری قەندیل سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار بکەن
بۆ :پارێزەرانی کوردستان. ماوەی چەند ساڵێکە سوپای تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام بەجۆرەھا چەکی پێشکەوتووی...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه