ئوسامە بن لادن کوژراو، هیچ گۆرستانێک وه‌ری ناگرێت
سێ شەممە, 03 ئایار 2011 12:18

 

 

دوای ئه‌وه‌ی باراک ئۆبامایی سه‌رۆکی ئه‌مریکا ، سه‌رله‌ به‌یانی زووی ئه‌مڕۆ مه‌رگی ئوسامه‌ بن لادنی راگه‌یاند، باڵیۆزخانه‌ و  دیپلۆماسیه‌کانی ئه‌مریکا له‌ هه‌موو شوێنێکی جیهاندا له‌ حاڵه‌تی  فریاگوزاریی  و ئاماده‌باشیدان.


سه‌رله‌به‌یانی زوو ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ باراک ئۆبامایی سه‌رۆکی ئه‌مریکا رایگه‌یاند ،که‌ هێزه‌ تایبه‌تیه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ئه‌رکێکی سه‌ربازیی تایبه‌تدا له‌ پاکستان توانیویانه‌ که‌ ئوسامه‌ بن لادنی سه‌رکرده‌ی رێکخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده‌ بکوژن ..
ئۆباما رایگه‌یاند " له‌ رێی پشکنینی دی ئێن ئه‌یه‌وه‌ ، دڵنیابوین له‌ مه‌رگی بن لادن که‌ ماوه‌یه‌کی دوورو درێژی خایاندوه‌ ، تا به‌ سزایی خۆی گه‌یشت، وه‌ده‌توانم بڵیم له‌مه‌ودوا ئیتر دادپه‌روه‌ریی له‌ جیهاندا به‌دی ده‌کرێت.!!.."


په‌یمانگای‌ ستراسفۆر بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ هه‌واڵگریه‌كان له‌راپۆرتێكدا چۆنیه‌تی‌ كوشتنی‌ ئوسامه‌ بن لادنی‌ بڵاوكرده‌وه‌، له‌راپۆرته‌كه‌دا ئام اژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌، هێزێكی‌ تایبه‌تی‌ ئه‌مریكی‌ به‌ناوی‌ ( سێلس) له‌پرۆسه‌یه‌كی‌ سه‌ربازیدا له‌ شاری‌ ( ئه‌بوت ئاباد) كه‌ 56 كیلیۆمه‌تر له‌ ئیسلام ئابادی‌ پایته‌ختی‌ پاكستانه‌وه‌ دووره‌ سه‌رۆكی‌ رێكخراوی‌ قاعیده‌یان كووشتوه‌.
ستراسفۆر راشیگه‌یاندووه‌ ئه‌و خانوه‌ی‌ كه‌ بن لادنی تێد كوژراوه‌  ماوه‌ی‌ پێنج ساڵ ده‌بێت دروست کراوه‌..


به‌وته‌ی‌ چه‌ند شاهێد حاڵێكیش چه‌ند هه‌لیكۆپته‌رێكی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ كاتژمێر یه‌ك بۆ دووی‌ شه‌و به‌كاتی‌ گرینج پرۆسه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه‌و له‌و كاته‌شدا ئوسامه‌ بن لادن و یه‌كێك له‌ كوڕه‌كانی‌ له‌ژێر پاسه‌وانیێكی‌ چڕه‌پڕدا له‌و ماڵه‌ خۆیان حه‌شار داوه‌و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیش له‌كاتی‌ پرۆسه‌كه‌دا ئه‌نجام نه‌دراوه‌، راپۆرته‌كه‌ له‌زاری‌ چه‌ند به‌رپرسێكی‌ ئه‌مریكی‌ گواسته‌وه‌ كه‌ پرۆسه‌ی‌ كووشتنه‌كه‌ 40 خوله‌كی‌ خایاندووه‌و ئوسامه‌ بن لادن و كوڕه‌كه‌یی‌ و پاسه‌وانه‌كانی‌ به‌رگریان له‌ خۆیان كردووه‌و له‌ئه‌نجامدا خۆیی‌ و كوڕه‌كه‌یی‌ و چه‌ند پاسه‌وانێكی‌ كوژراون.

تیشكیشی‌ خستۆت ه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانی‌ پاكستان هاوكاریی ئه‌م تیمه‌یان کردوه‌ له‌سه‌ر شوێن و چۆنیه‌تی‌ كوشتنی‌ بن لادن.

ئاژانسه‌كان :  لیۆن بانیتایی‌ سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ ئه‌مریكا كه‌ ئێستا كاندید كراوه‌ بۆ وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌یانی‌ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ داوای‌ له‌ كۆنگرێس كردووه‌ كه‌ به‌ڵگه‌ی‌ زیاتر له‌سه‌ر چۆنیه‌تی‌ به‌رێوه‌چونی‌ پرۆسه‌كه‌ ئاشكرا بكه‌ن.

به‌ پێی سه‌رچاو ه‌ ئه‌مریكییه‌كان هیچ وڵاتیك ئاماده‌یی نیشان نه‌داوه‌، كه‌ ته‌ر‌می بن لادن له‌ خۆ بگرێت وله‌هه‌مان کاتدا میراتگران و لایه‌نگرانی ئه‌لقاعیده‌ له‌ هه‌موو لایه‌کی جیهانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی یه‌ک له‌دوا ی یه‌ک بڵاوده‌که‌نه‌وه .


به‌پێویستی ده‌زانین که‌هه‌مومان له‌ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ئه‌م سیناریۆیه‌ تێبگه‌ین و بزانین که‌ ئوسامه‌ بن لادنی شازاده‌ی به‌ناوبانگی سعودیه‌ دوایی  10 ساڵ وون بون،  دواترله‌ڕێگه‌ی ئاژانسه‌کانی ئه‌مریکا مژده‌ی کوشتنمان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نن!! که‌له‌باکڕاوندی ئه‌م ون بون و کوشتنه‌دا کۆمه‌ڵێ نهێنی ده‌بینین، خه‌ریکن وه‌ک کوشتنی سه‌دام حسینی دیکتاتۆری عێراق له‌گه‌ڵ لاشه‌که‌یدا نه‌ک له‌گۆڕستانێک بگره‌ ده‌یانه‌وێ له‌ناو ده‌ریادا بینێژن، ئه‌مه‌ کۆمه‌ڵێ پرسیار لایی کوردو عێراقیه‌کان دروست ده‌کات ؟ ته‌نها ئه‌وه‌مان پێبڵێن رووداوه‌كه‌ی (11) یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ر گرنگتر بو له‌مه‌رگی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان ؟


پێویسته‌ میدیاکانی جیهان هه‌مویان کۆکبن که‌ڕێگا خۆشبکرێت مۆڵه‌ت بدرێت به‌فلیمکاری به‌ناوبانگی جیهانی مایک مۆر که‌فلیم کارێکی به‌ناوبانگی هۆڵی هوده‌، که‌پێشتر فلمیکی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ڕوداوه‌که‌ی 11 یانزده‌ی سێپته‌مبه‌ردروست کردبوو، تاوه‌کو ئیمڕۆش بتوانێ ئه‌م فلیمه‌ی که‌به‌نیازه‌ له‌سه‌رچۆنیه‌تی ژیان و گوزه‌رانی شازاده‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی (ئوسامه‌ بن لادن) دروستی بکات چیتر ڕێگری لێنه‌کرێت بۆئه‌وه‌ی بۆئێمه‌و نه‌وه‌کانی ئاینده‌ ڕۆشه‌ن بێت که‌ ئوسامه‌ بن لادن کێ یه‌؟ ده‌پرسین بۆچی عێراق و ئه‌ڤغانستانتان به‌بیانوی ئازادکردن داگیرکرد، به‌خۆتان ڕه‌وا ده‌بینن، به‌ڵام ڕێگا به‌فلیمکارێک ناده‌ن بۆ دروست کردنی واقیعێك له‌شێوه‌ی فلیمێکی دکیۆمه‌نتری بۆ ئێمه‌و ئه‌وانه‌ی داهاتو دروست بکات ؟!به‌خۆتان ڕه‌واده‌بینن ئوسامه‌ بن لادنی چه‌ند ساڵ وون بو به‌کوژراو به‌ئێمه‌ بفرۆشنه‌وه‌، که‌ئیمڕۆش ده‌بینین که‌س و کاری کوژراوانی (11) یانزده‌ی سێپته‌مبه‌ر ده‌ستی سیاسه‌تی نێوان القاعیده‌ و کۆشکی سپی كۆبوونه‌وه‌وه‌‌و به‌ گێڕانی شایی‌و سه‌ما خۆشحاڵی خۆیان له‌ كوژرانی بن لادن ده‌ربڕن.


دەرهێنەری بەناوبانگی ئەمەریکایی مایکل مۆڕپێشتر به‌بڕی 10 هەزار دۆلاری بەخشیوه‌ته‌ ناوەندی رۆشنبیری ئیسلامی ئەمەریکایی لە ناوچەی “گراند زیڕۆ”، هەروەها هۆشداریشی دایە هەموو دانیشتووانی ئەمەریکا بۆ پاڵپشتیکردن لە سەرکەوتنی ئەو ناوەندە رۆشنبیرییە ئیسلامییە..

مایکل مۆر یەکێکە لە دەرهێنەرە جیهانییە ئەمەریکاییەکان و خاوەنی بەناوبانگترین فیلمە ئەمەریکییەکانە.

نێره‌ر // هه‌نگاو مامه‌



 
گوتار
وێنە
ئازادی ڕا ده‌ربرین له‌ ژێر هێرشدایه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان
هیومان رایتس واچ  به‌رواری 10 فبرایه‌ری 2013 ، ڕه‌خنه‌ی توند ئه‌گرێت له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی...
وێنە
په‌یام بۆ گه‌لی کورد له‌ ڕۆژئاوای کوردستان
 حیزب‌و ڕێکخراوه‌ خه‌باتگێڕه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان! کۆمه‌ڵانی ڕاپه‌ڕیوی گه‌لی کورد...
وێنە
(عافیَت)ى (خۆشناوان)
هیَمن عومه‌ر خۆشناو-شه‌قلاَوه‌ مه‌لامحه‌مه‌دى كۆیى كوڕى مه‌لا عه‌بدولَلاَى جه‌لى...
وێنە
ره‌ هه‌نده‌ ستراتیژیه‌كانى دروستكردنى هه‌ریَمه‌كان له‌ ئیَراقدا
عومه‌ر ئاواره‌ له‌ دواى روخاندنى ڕژیَمى به‌عس وكوَتایى هیَنان به‌ كوَمارى ئیَراق له‌ سالَى 2003،...
وێنە
یادی کۆماری کوردستان، زه‌مینه‌یه‌ک بۆ کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی
ن: سمایل شه‌ره‌فی له‌وانه‌یه‌وه‌دوا خستنی یادکردنه‌وه‌ی ساڵیادی کۆماری کوردستان...
وێنە
وتاری به‌ریز خالید عه‌زیزی، سکرتیری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌66 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستاندا
خوشک و برایانی ئازیز! میوانه‌به‌ڕێزه‌کان!  دۆستان! و لایه‌نگران! و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات! و...
وێنە
كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد ـ له‌ نه‌رویج -یادی( شه‌ست و شه‌شه‌مین ) ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان پیرۆزده‌كه‌ن
   له‌ یادی شه‌ست و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان دا.. جوانترین پیرۆبایی...
وێنە
کۆماری کوردستان (کۆمارە کەم تەمەنەکە)
کات پایزێکی نیمچە سارد بوو ، شار شارێکی داگیرکراوی کوردستان بوو، کەچەندەها ساڵە بەدەست زوڵم و ستەمی...
وێنە
هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی نۆیه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیس
هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان! خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان! ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌نیازه‌ ڕۆژی...
وێنە
‌کۆمه‌ڵ کوژی شرناخ وکولانه‌وه‌ی گشت زامه‌کان
زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر ڕۆژه‌و به‌ ناوو بیانویه‌که‌وه‌ به‌ کۆمه‌ڵ له‌...
وێنە
به‌یاننامه (کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی کاسبکارانی کورد له‌ باکووری کوردستان، مه‌حکووم ده‌که‌ین) 30 / 12 / 2011
‌به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌والده‌رییه‌ کوردی و جیهانییه‌کان شه‌وی 28 له‌ سه‌ر29ی...
وێنە
فه‌له‌ج کردنی کابینه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی کێ دایه؟!
به‌ڕێزان ، له‌ ٢٥. ١١. ٢٠٠٩، بابه‌تێکمان له‌ سایت و ڕۆژنامه‌کان بڵاوکرده‌وه له‌ژێر...
وێنە
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌ که‌...
وێنە
چ شتێكت هیلاكت ده‌كات ؟!
ڕسته‌یه‌كی پڕ بایه‌خ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت ( به‌ ته‌نها كاری هزری نابێته‌ هۆی ماندووبوونت )...
وێنە
گۆرانی كۆمه‌لایه‌تی چیه‌؟
پێشەكی: هەمیشە دیاردەی گۆڕان جێگای سەرنجی مرۆڤ بووە، گۆرانە سروشتیەكان یەكەم جۆری گۆران بووە كە مر ۆڤ هەستی...
وێنە
كوردو ئه وهه له ى له به رده ستى دايه
هه مومان ئه زانين ئيمه وه ك كه لى كورد نه ته وه يه كين كه به ده يان ساله. نزيك به صه ده يه كه ؛خه بات ئه كه ين بو ئه...
وێنە
بۆ ناوچه‌ داڕێندراوه‌كان..... حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی پێده‌كرێت.
شاری خورماتوو بۆ نمونه‌.. عومه‌ر ئاواره‌   ئه‌مه‌یان پرسیاری من نییه‌، به‌ڵگو پرسیاری...
وێنە
پێویستە خەڵکی ناوچەکانی بناری قەندیل سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار بکەن
بۆ :پارێزەرانی کوردستان. ماوەی چەند ساڵێکە سوپای تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام بەجۆرەھا چەکی پێشکەوتووی...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه