حکومه‌ت و حیزبی کوردی ماف نادات‌ به‌ گه‌نجانی ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌که‌ی ..!!
دووشەممە, 28 شوبات 2011 17:40



گه‌نجێکی سه‌ربه‌حیزب : موچه‌م هه‌یه‌ و زه‌ویم وه‌رگرتوه ‌و ده‌مانجه‌ش ‌هه‌ڵده‌گرم

گه‌نجێکی به‌دوور له‌حیزب: شه‌ش ساڵه‌ په‌یمانگام ته‌واو کردوه‌ و دانه‌مه‌زراوم ئێستا
شاگردی به‌رگدرووم
گه‌نجیکی کۆج کردوو بۆ ئه‌ورووپا: مافم نه‌بوو بۆیه‌ رام کرد ئێستاش خه‌ریکه‌ شێت
ده‌بم..!!



گه‌نجان داینه‌مۆی هه‌ڵسورێنه‌ری گشت بزوتنه‌وه‌ و کارێکن بۆیه‌ حیزب پۆلێنی

کردوون به‌ شێوازێک تێیان ده‌روانێت که‌ هه‌میشه‌ نه‌ده‌کرا ئاوها گه‌نجان
ته‌فره‌قه‌ بکرین له ‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌وحیزبه‌ کوردیانه‌ هه‌ریه‌که‌یان و چه‌ند
رێکخراویکی کردۆته‌وه‌ بۆ گه‌نجه‌کانی خۆی و هیچی تر..
له‌ وه‌ سه‌یر تریش هه‌ر رێکخراوه‌ و ده‌ڵێت: ئیمه‌ بیست هه‌زار یان پانزه‌هه‌زار
ئه‌نداممان هه‌یه‌ له ‌کاتێکیشدا گه‌ر هه‌موو رێژه‌ی ئه‌ندامی ریکخراوه‌کان
کۆبکه‌یته‌وه‌ ژماره‌ی گه‌نجان له‌رێژه‌ی دانیشتوانی کوردستانیش تیده‌په‌رێت بۆیه‌
ئه‌ترسم خه‌جاله‌ت بن به‌لێکدانی ریژه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانیان دلنیام قیاسی ده‌شکێنن؟
هه‌ر له‌ چاوی ئه‌م رێکخراوانه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م بارگرژیه‌ دروست بوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌
ته‌نها گوێیان  له ‌ئه‌ندامانی خۆیان گرتوه ‌و ئه‌ندامه‌کانیشیان هیچ داخوازیه‌کیان
نیه‌، ده‌کرێت روونتر بڵێین :درۆی شاخداریان له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانیان کردوه‌ که‌
مانگانه‌ راپۆرتی خۆیان به‌رزکردۆته‌وه‌ به‌ئاگاش نین له‌ گه‌نجانی ده‌ره‌وه‌ی
حیزبه‌که‌ی که ‌چۆن گوناح گوناح له ‌چاوه‌رێیدان بۆ دامه‌زراندن یا برێک هاوکاری که‌
گه‌نجێک سه‌ر به‌حیزبێک یا رێکخراویک نه‌بێت ئه‌وا هه‌میشه‌ به‌دوورده‌خرێت
له‌هه‌مووشتێک  .. ئه‌و حیساب بۆ نه‌کردنه و فه‌رق و جیاوازیانه‌ خوڵقینه‌ری‌ ئه‌و توره
‌بونه‌یه‌ که‌ بگاته‌ لێک ترازانێک له ‌نیوان گه‌نجاندا که ‌هه‌ر یه‌که‌یان خاوه‌ن
بیرکردنه‌وه‌یه‌کی جیاوازبن و نه‌تیجه‌که‌شی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌یبینن چه‌نده‌ توره‌و بێ
مافن.....
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ په‌یوه‌ندیمان کرد به‌ گه‌نجێک که‌ کادره‌ له‌ مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی
پێی وتین ناوم نه‌به‌ن قسه‌ده‌که‌م دوای دڵنیاکردنه‌وه‌ی که‌ زانی ناوی نابه‌ین ووتی:
من گه‌نجێکم زه‌ویم وه‌رگرتوه‌ مانگانه‌ش پاره‌ی خۆمم هه‌یه‌ که‌ مووچه‌ی ئه‌ندام
کۆمیته‌یه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ووتی ئۆتۆمبێلێکی که‌شخه‌ی خۆم هه‌یه‌ و گه‌ر ژنیش
بهێنم هاوکاری باش ده‌کرێم و جه‌ژنانه‌ و شتی تریش شمولم ده‌کات و هه‌مووشتێک
به‌دڵی خۆمه پرسیمان (ده‌مانچه) هه‌ڵده‌گریت ووتی به‌ڵی‌ ‌.
گه‌نجێکی ترمان دواند که‌ ماوه‌ی 6 شه‌ش ساڵه‌ په‌یمانگای ته‌واو کردوه‌ وتی :من
ئێستا شاگردی به‌رگدرووم له ‌سلێمانی هه‌رچه‌ند هه‌وڵم دا دایان نه‌مه‌زراندم
ئێستاش زۆر عادزم له‌ حکومه‌ت به ‌پێکه‌نینه‌وه‌ ووتی :بابه‌ قه‌د ئیمزا بۆ حیزب
ناکه‌م ..ئێمه‌ش وتمان ئه‌وه‌ قه‌د دانامه‌زرێیت و ته‌واو.
گه‌نجێکی تر که‌له ئه‌ورووپا ده‌ژیت به‌ناوی (هیوا محمد )ووتی: من ئه‌وه ‌ژیانه
‌هه‌مه‌ بی ئیقامه‌یی ماوه‌ی8 ساڵه‌ له‌ ئه‌ورووپا ده‌ژیم به‌ته‌نهایی
کوردستانه‌که‌م گه‌ر ژیانی تیابووایه‌ نه‌ده‌هاتم ئێستاش ئیقامه‌م نیه‌!! و فێری چی
بووم... وه‌لا دایع بووم ئه‌وه‌نده‌ ده‌خۆمه‌وه‌ و ده‌کێشم
هه‌ر ئاگام له‌ وه‌زعی کوردستان نه‌ماوه‌ هه‌موو ئۆ باڵه‌که‌شی به‌ئه‌ستۆی حکومه‌تی
هه‌رێم له‌ به‌ر ئه‌وه‌ گه‌ر باشبونایه‌ .. ئێمه‌ی گه‌نج بۆ ده‌هاتین ماڵمان ویران
ده‌کرد ، باوکم خانوه‌‌که‌مانی بۆ فرۆشتوم بۆ حه‌قی رێگا که‌ داومه‌ به‌قاچاخچی
تابمگه‌یه‌نێته‌ ئه‌ورووپا ئێستا له‌کرێچێتیان.. به‌دڵی پره‌وه‌ و له‌ دوای هه‌ڵکێشانی
ئاخێکی قووڵ ووتی: چیبکه‌م خه‌ریکه ‌شێت ده‌بم بۆ مه‌سه‌له‌ی ئیقامه‌که‌ش ئه‌وروپیه‌کان
ده‌ڵێن: سه‌رکردایه‌تی کورد ووتویه‌تی کوردستان هه‌میشه‌بێ گرفت و پڕ خۆش گوزه‌رانیه
‌.
گه‌نجێکی شاری سلێمانی که‌ناوی(هه‌لدێر)ه‌ ووتی دایکم ده‌زانێت به‌شداری
خۆپیشاندانه‌کان ده‌که‌م که‌ ده‌رۆمه‌‌ ده‌ره‌وه‌ دایمه ‌ده‌ڵێت:کوڕم  ئێواره‌
چاوه‌ڕێتم بێیته‌وه‌ جه‌رگم نه‌سوتێنیت نه‌چیته‌ پێشه‌وه‌ (هه‌لدێر)یش ووتی: من
زۆر ده‌ترسم به‌ده‌ستی (کاکه‌  ڕ‌ێژوان و کاکه‌ شیرزادو کاکه‌ سورکیو) بم واتا
وه‌ک ئه‌وانم لێبێت بۆیه‌ ئیستا له‌ ته‌قه ‌ده‌ترسم له به‌ر ئه‌وه‌ی تاقانه
‌کورم حه‌زه‌ر ده‌که‌م دایمه‌ له‌دوور ‌خۆپیشاندانه‌کان ده‌وه‌ستم .

له‌ ئه‌نجام دا ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ هه‌زاران گه‌نجی دوور له‌ حیزب رۆژێک له ‌رۆژان

ئاوریان لێ نه‌دراوه‌ته‌وه‌ و بۆیه‌ گۆێ نه‌گرتن لێان به ‌دوور له‌ چاوی رێکخراوه‌
لاوانه‌کان ئه‌وا مه‌ترسیداره ‌به‌ نموونه‌ له‌م خۆپیشان دانانه‌ی کوردستان له‌سه‌دا 90
نه‌وه‌تی گه‌نج و لاو بوه ئێستا پێویسته‌ ئه‌و نا ئومێدیه‌ بره‌وێته‌وه و‌‌‌ گوێیان لێ
بگیردرێت تا ئاسوده‌بن خۆ چی ده‌بێت له ‌پرا سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم خۆی بکات به ‌ناو
خۆپیشاندانه‌کاندا و  وتارێکی راستگۆیانه ‌بدات تا دڵنیابن و چی داواکاری و پێشنیاره‌
وه‌ری بگرێت ئیتر کوردستان ئارام ده‌بێته‌وه و پیاسه‌یه‌کی به‌رده‌رکی سه‌را و شه‌قامی
سالم ئاوێزانمان ده‌کات به‌جوانیه‌کانی ره‌نگی ئالای کوردستان ‌ .


شاخه‌وان_د  (ئه‌و‌رووپا) :
ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it


 
گوتار
وێنە
ئازادی ڕا ده‌ربرین له‌ ژێر هێرشدایه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان
هیومان رایتس واچ  به‌رواری 10 فبرایه‌ری 2013 ، ڕه‌خنه‌ی توند ئه‌گرێت له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی...
وێنە
په‌یام بۆ گه‌لی کورد له‌ ڕۆژئاوای کوردستان
 حیزب‌و ڕێکخراوه‌ خه‌باتگێڕه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان! کۆمه‌ڵانی ڕاپه‌ڕیوی گه‌لی کورد...
وێنە
(عافیَت)ى (خۆشناوان)
هیَمن عومه‌ر خۆشناو-شه‌قلاَوه‌ مه‌لامحه‌مه‌دى كۆیى كوڕى مه‌لا عه‌بدولَلاَى جه‌لى...
وێنە
ره‌ هه‌نده‌ ستراتیژیه‌كانى دروستكردنى هه‌ریَمه‌كان له‌ ئیَراقدا
عومه‌ر ئاواره‌ له‌ دواى روخاندنى ڕژیَمى به‌عس وكوَتایى هیَنان به‌ كوَمارى ئیَراق له‌ سالَى 2003،...
وێنە
یادی کۆماری کوردستان، زه‌مینه‌یه‌ک بۆ کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی
ن: سمایل شه‌ره‌فی له‌وانه‌یه‌وه‌دوا خستنی یادکردنه‌وه‌ی ساڵیادی کۆماری کوردستان...
وێنە
وتاری به‌ریز خالید عه‌زیزی، سکرتیری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌66 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستاندا
خوشک و برایانی ئازیز! میوانه‌به‌ڕێزه‌کان!  دۆستان! و لایه‌نگران! و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات! و...
وێنە
كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد ـ له‌ نه‌رویج -یادی( شه‌ست و شه‌شه‌مین ) ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان پیرۆزده‌كه‌ن
   له‌ یادی شه‌ست و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان دا.. جوانترین پیرۆبایی...
وێنە
کۆماری کوردستان (کۆمارە کەم تەمەنەکە)
کات پایزێکی نیمچە سارد بوو ، شار شارێکی داگیرکراوی کوردستان بوو، کەچەندەها ساڵە بەدەست زوڵم و ستەمی...
وێنە
هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی نۆیه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیس
هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان! خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان! ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌نیازه‌ ڕۆژی...
وێنە
‌کۆمه‌ڵ کوژی شرناخ وکولانه‌وه‌ی گشت زامه‌کان
زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر ڕۆژه‌و به‌ ناوو بیانویه‌که‌وه‌ به‌ کۆمه‌ڵ له‌...
وێنە
به‌یاننامه (کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی کاسبکارانی کورد له‌ باکووری کوردستان، مه‌حکووم ده‌که‌ین) 30 / 12 / 2011
‌به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌والده‌رییه‌ کوردی و جیهانییه‌کان شه‌وی 28 له‌ سه‌ر29ی...
وێنە
فه‌له‌ج کردنی کابینه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی کێ دایه؟!
به‌ڕێزان ، له‌ ٢٥. ١١. ٢٠٠٩، بابه‌تێکمان له‌ سایت و ڕۆژنامه‌کان بڵاوکرده‌وه له‌ژێر...
وێنە
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌ که‌...
وێنە
چ شتێكت هیلاكت ده‌كات ؟!
ڕسته‌یه‌كی پڕ بایه‌خ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت ( به‌ ته‌نها كاری هزری نابێته‌ هۆی ماندووبوونت )...
وێنە
گۆرانی كۆمه‌لایه‌تی چیه‌؟
پێشەكی: هەمیشە دیاردەی گۆڕان جێگای سەرنجی مرۆڤ بووە، گۆرانە سروشتیەكان یەكەم جۆری گۆران بووە كە مر ۆڤ هەستی...
وێنە
كوردو ئه وهه له ى له به رده ستى دايه
هه مومان ئه زانين ئيمه وه ك كه لى كورد نه ته وه يه كين كه به ده يان ساله. نزيك به صه ده يه كه ؛خه بات ئه كه ين بو ئه...
وێنە
بۆ ناوچه‌ داڕێندراوه‌كان..... حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی پێده‌كرێت.
شاری خورماتوو بۆ نمونه‌.. عومه‌ر ئاواره‌   ئه‌مه‌یان پرسیاری من نییه‌، به‌ڵگو پرسیاری...
وێنە
پێویستە خەڵکی ناوچەکانی بناری قەندیل سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار بکەن
بۆ :پارێزەرانی کوردستان. ماوەی چەند ساڵێکە سوپای تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام بەجۆرەھا چەکی پێشکەوتووی...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه