کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه
به‌ردی زراو ( Gallstones ) : -- |
دووشەممە, 24 کانونی دووەم 2011 16:21 |
به‌ردی زراو بریتین له ته‌نی ڕه‌ق که له به‌رد ئه‌چن و له ناو کیسی زراودا دروست ئه‌بن، له‌وانه‌یه ئه‌وه‌نده بچوك بن به‌قه‌د زیخێك، یان ئه‌وه‌نده گه‌وره بن به‌قه‌د تۆپێکی گۆڵف ببن. کیسی زراو ئۆرگانێکی کیسه‌یی بچوکه له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی لای ڕاستی سك دا و ئه‌که‌وێته ژێر جگه‌ر له خوار په‌راسوی چواره‌م له لای ڕاست. کیسی زراو به‌شێکه له سیسته‌می زراو ( biliary system ) که جگه‌ر و په‌نکریاس پێکی ئه‌هێنن و کاریان دروست کردنی ماده‌ی زراو و هه‌ندێ ئه‌نزیمی هه‌رس کردنن. زراو ( Bile ) بریتیه له شله‌یه‌ك که جگه‌ر دروستی ئه‌کات بۆ هه‌رس کردنی چه‌وریه‌کان و چه‌ند ماده‌یه‌کی وه‌ك کۆلیستیرؤڵ و بلیروبین (bilirubin ) ی تیایه که پاشهڕۆیکه له ئه‌نجامی تێکشاندنی خڕۆکه سوره‌کانی خوێن له جگه‌ردا دروست ئه‌بێت، زراو له کیسی زراودا پاشه‌که‌وت ئه‌کرێت تا کاتی به‌کارهێنانی. هۆکار و مه‌ترسیه‌کانی ( Causes, incidence, and risk factors ) هۆکاره‌کانی به‌ردی زراو جیاوازن، به‌ڵام دوو جۆر به‌ردی زراوی سه‌ره‌کی هه‌ن • ئه‌و به‌ردانه‌ی له ماده‌ی کۆلیستیرۆڵ ( Cholesterol ) دروست ئه‌بن که باوترین جۆری به‌ردی زراون. • جۆری دوهه‌م ئه‌و به‌ردی زراوانهن که به هۆی زۆری ماده‌ی بلیروبین ( Bilirubin ) له زراودا دروست ئه‌بن هه‌روه‌کو ئاماژه‌مان پێ دا ماده‌ی زراو ( Bile ) بریتیه له شله‌یه‌ك که له جگه‌ر دا دروست ئه‌کرێت و یارمه‌تی له‌ش ئه‌دات له هه‌رس کردنی چه‌وری دا و پیك هاتوه له ئاو، کۆلیستیرۆڵ، خوێکانی زراو هه‌روه‌ها ماده‌ی کیمیایی تر وه‌ك بلیروبین و به‌م جۆره به‌ردانه‌ش ئه‌وترێت به‌ردی ڕه‌نگاوی ( Pigment Stones ) سه‌باره‌ت به بونی ڕه‌نگه‌کانی ماده‌ی زراو تیایاندا. به‌ردی زراو له ژنان دا و سه‌رو ته‌مه‌نی 40 ساڵی، ئه‌مریکیه‌کان و هه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی تردا باو تره، هه‌روه‌کو چۆن بۆ ماوهییش ڕۆڵی خۆی هه‌یه واته له خێزانه‌کاندا له‌وانه‌یه دوباره ببنه‌وه. ئه‌م هۆکارانه‌ی خواره‌وه‌ش وا له مرۆڤ ئه‌کات که له‌بار تر بێت بۆ دروست کردنی به‌ردی زراو: -- • کاتێ کیسی زراو نه‌توانرێت به باشی و به ته‌واوی خاڵی بێته‌وه ( نمونه کاتی دوگیانی ژنان ). • هه‌ندێ نه‌خۆشی که وا له جگه‌ر ئه‌کان زۆر زیاتر ماده‌ی بلیروبین دروست بکات وه‌ك جۆرێك له نه‌خۆشی که‌م خوێنی درێژخایه‌ن ( chronic hemolytic anemia ) که ئه‌بێته هۆی شیبونه‌وه‌ی خڕۆکه سوره‌کانی خوێن به ڕێژه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر و بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن. • هه‌وکردنی که‌ناڵه‌کانی زراو هه‌روه‌ها کۆبونه‌وه و نیشتنی چه‌وری به ڕێژه‌یه‌کی زۆر له جگه‌ر دا ( تشمع الکبد - Liver Cirrhosis ). • نه‌خۆشی شه‌کره. • چاندنی مۆخی ئێسك و ئۆرگانه‌کانی تر بۆ ئهخۆش. • دابه‌زاندنی کێشی له‌ش زۆر به خێرایی به تایبه‌تی خواردنی که‌م ووزه (کالۆری که‌م بێت ). • ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن خواردنیان ئه‌درێتێ له ڕێگای ده‌ماره‌کانیانه‌وه ( intravenous feedings ) نیشانه‌کانی ( Symptoms ) : -- زوربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌ردی زراویان هه‌یه هه‌رگیز هه‌ست به هیج نیشانه‌یه‌ك ناکه‌ن و زوربه‌ی جار پێ ئه‌زانرێت له کاتی ئه‌نجامدانی هه‌ندێ پشکنینی ڕۆتین بۆ هه‌ر هۆیه‌کی تر وه‌ك ئه‌نجام دانی سۆنهرێك بۆ ناوسك یان وێنه‌یه‌کی تیشك وه یان نه‌شته‌رگه‌ری ناوسك بۆ هه‌ر نه‌خۆشیه‌کی تر بێت. هه‌ندێ جار ئه‌گه‌ر به‌ردێکی گه‌وره که‌ناڵی کیسی زراو یان که‌ناڵی سه‌ره‌کی زراو بگرێت ئه‌وا نه‌خۆشه‌که هه‌ست به ئازارێکی تیژ ئه‌کات له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی لای ڕاستی سکی یان له ناوه‌ڕاستی سکی دا و ئازاره‌که نامێنێت ئه‌گه‌ر به‌رده‌که بچێته به‌شی یه‌که‌می ڕیخۆڵه باریکه‌وه که به دوانزه‌گرێ ناسراوه و که‌ناڵی سه‌ره‌کی زراوی پێوه به‌ستراوه له له‌شی مرۆڤ دا. ئه‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه‌ش له‌وانه‌یه له هه‌ندێ نه‌خۆش دا ڕو بده‌ن : -- • ئازار له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی لای ڕاستی سك یان ناوه‌ڕاستی سکی نه‌خۆشه‌که، و ئازاره‌که دێت و ئه‌ڕوات وله‌وانه‌یه تیژ یان ئازارێکی نا دیاری له‌سه‌رخۆ بێت و هه‌ندێ جار بچێت بۆ پشت یان خوار شانی ڕاست و زۆر جار به چه‌ند خوله‌کێکی که‌م دوای ژه‌مه خواردنه‌کان دێت. • تا لێ هاتن • زه‌رد بونی پێست و سپێنه‌ی چاو واته زه‌ردویی ( Jaundice ). • هه‌ست کردن به ناڕه‌حه‌تی و پڕی له ناوسك دا. • هه‌ندێ جار پیسایی نه‌خۆشه‌که ڕه‌نگی قوڕێکی مه‌یله‌و ڕه‌ساسی په‌یدا ئه‌کات ( Clay-color Stool ). • دڵ تێکهه‌ڵاتن و ڕشانه‌وه. بۆ ده‌ستنیشان کردنی نه‌خۆشیه‌که پێویست به‌م پشکنین و تاقی کردنه‌وه پزیشکیانه ئه‌کان : -- • سۆنۆگرافی بۆ سکی نه‌خۆشه‌که ( Abdominal Ultrasound ). • سی تی سکان بۆ سکی نه‌خۆشه‌که ( CT – Scan ). • ئێم ئاڕ ئای بۆ زراو و په‌نکریاس که به ( MRCP ) ناو ده‌برێت. ئه‌م دوو پشکنینه‌ی سه‌ره‌وه له ناو خه‌ڵکدا به ئه‌شیعه‌ی ته‌نوری ناسراون. • نازوری ناوسك بۆ زراو و په‌نکریاس که به ( ERCP ) ناو ده‌برێت. • پشکنینی ڕێژه‌ی ماده‌ی بلیروبین له خوێندا. • پشکنین و تاقی کردنه‌وه‌ی کاره‌کانی جگه‌ر ( Liver Function Tests ). • پشکنینی ئه‌نزیمی په‌نکریاس. چاره‌سه‌ر کردنی به‌ردی زراو • نه‌شته‌رگه‌ری. هه‌روه‌کو ئاماژه‌مان پێ دا له سه‌ره‌وه، هه‌ندێ که‌س که به‌ردی زراویان هه‌یه هیچ کاتێك هه‌ست به نیشانه‌کانی ناکه‌ن و به ڕێکه‌وت له کاتی ئه‌نجام دانی سۆنه‌ر بۆ هه‌ر هۆیه‌کی تر بێت ئه‌دۆزرێته‌وه که‌واته له‌وانه‌یه پێویستیان به نه‌شته‌رگه‌ری نه‌بێت هه‌تا نیشانه‌کانی به دیار ئه‌که‌ون. به گشتی ئه‌و که‌سانه‌ی که نیشانه‌کانیان تیا ده‌رئه‌که‌وێت نه‌شته‌رگه‌ریان پێویسته، ئینجا یه‌کسه‌ر یان دوای ماوه‌یه‌کی کورت. پێشتر نه‌شته‌رگه‌ری کردنه‌وه‌ی سك ( Laparotomy ) و لابردنی کیسی زراو ڕێگا ئاساییه‌که بوو بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که به‌رده‌کان هیچ ماکێك یان شوێنکاری تری نه‌بوو له سه‌ریان، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌م جۆره نه‌شته‌رگه‌ریه زۆر به که‌می ئه‌نجام ئه‌درێت له جیهاندا و له کوردستانیش که‌مه. ئێستا ته‌کنیکی باو بۆ نه‌شته‌رگه‌ریه‌که بریتیه له ئامێری لاپرۆسکۆپ ( laparoscopic cholecystectomy ) که پێویست به کردنه‌وه‌ی سکی نه‌خۆش ناکات و ته‌نها کونی بچوك له سکی نه‌خۆشه‌که‌دا ئه‌کرێت بۆ بردنه ژوره‌وه‌ی به‌شه‌کانی ئامێره‌که و پڕۆسه‌یه‌کی زۆر خێرایه و ئاسانه بۆ نه‌خۆشه‌که و ستافه پزیشکیهکهش و نه‌خۆشه‌که زوو چاك ئه‌بێته‌وه و زوربه‌ی کات نه‌خۆشه‌که هه‌مان ڕۆژ یان ڕۆژی داهاتو نه‌خۆشخانه به‌جێ ئه‌هێڵێت. • چاره‌سه‌ر به ده‌رمان هه‌ندێ جار ده‌رمانی وه‌ك کینۆدیۆکسی کۆلیك ئه‌سید (chenodeoxycholic acids ) به شێوه‌ی حه‌ب ئه‌درێت به‌و نه‌خۆشانه‌ی که به‌ردی زراویان هه‌یه له جۆری به‌رده‌کانی کۆلیستیرۆڵ بۆ توانه‌وی به‌رد، هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه پێویست بکات بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ یان زیاتریش ئه‌م چاره‌سه‌ره وه‌ربگرێت تا کار بکات و له هه‌مان کاتدا له‌وانه‌شه په‌یدا ببنه‌وه دوای ته‌واو بونی چاره‌سه‌ره‌که، به‌ڵام بۆ هه‌ندێ نه‌خۆش باشه که نه‌توانریت نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ بکرێت ته‌نانه‌ت به ئامێری لاپرۆسکۆپیش. ڕێگایه‌کی دیاری کراو و زانراو نییه بۆ پێشگیری له دروست بونی به‌ردی زراو، به‌ڵام بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که نیشانه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌یان تیا ده‌رئه‌که‌وێت خوراکی که‌م چه‌وری و که‌م کردنه‌وی کێشی له‌شیان سودمه‌نده ته‌نها بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی نیشانه‌کانی نه‌خۆشیه‌که. ئاماده کردنی // باپیره سود وه‌رگیراوه له کتێبی Schwartz's Principles of Surgery, Ninth Edition وێنه‌کان به گه‌ڕان له گۆگڵ وه‌رگیراون. |
ته‌ندروستی
پزیشکه‌کان ئه‌وه‌یان روون کردۆته‌وه که مۆز یه‌کێکه له‌و میوه سودبه‌خشانه‌ی...
توێژینەوەییەکی نوێی پزیشکی فەرەنسی ئەوەی ئاشکرا کرد کە پیاز سودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ و دەبێتە هۆی...
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌وه‌ی روون کرده‌وه ماست که ده‌وله‌مه‌نده...
توێژینەوەییەکی پزیشکی : زەنک یەکێکە لە پێکهاتە هەرە گرنگەکان کە رۆلێکی بەرچاوی هەیە لە دژوایەتی کردنی...
توێژینەوەییەکی نوێی پزیشکی : خەمۆکی و دوودڵی بەردەوام لای پیاوان دەبێتە هۆی توش بوون بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری...
توێژینه‌وه‌ییه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌وه‌ی روون کرده‌وه که وه‌رزش کردن یه‌کێکه...
توێژینه‌وه‌ییه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌وه‌ی روون کرده‌وه که خواردنی میوه و سه‌وزه...
توێژینه‌وه‌ییه‌کی نوێی پزیشکی سویدی ئه‌وه‌ی روونکرده‌وه که خواردنی ماسی ده‌بێته...
پشت ئێشه یه‌کێکه له‌و کێشه ته‌ندروستیانه‌ی که توشی مرۆڤ ده‌بێت هه‌ر بۆ ئه‌م...
توێژینه‌وه‌ییه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌وه‌ی ئاشکرا کردووه که که‌م خه‌وی له ته‌مه‌نی...
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌وه‌ی دووپات کرده‌وه که لیمۆ یه‌کێکه له‌و...
توێژینه‌وه‌ییه‌کی نوێی پزیشکی ئوسترالی ئه‌وه‌ی روون کرده‌وه که به‌رزبوونه‌وه‌ی...
به پێی توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی قاوه سودی زۆری هه‌یه بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئێش و...
توێژینه‌وه‌ییه‌کی نوێی پزیشی له‌سه‌نته‌ری لێکۆلینه‌وه له شێرپه‌نجه ئاماژه‌ی...
توێژینه‌وه‌ییه‌کی نوێی پزیشکی له ولاتی ئوسترالیا ئه‌وه‌یان دووپات کردوه که خه‌مۆکی و...
پزیشکه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که به‌رۆژوو بون چه‌ندین سودی تایبه‌تی هه‌یه...
دامه‌زراوه‌ی «نوفيلد هيلث» ی پزیشکی جیهانی ئه‌وه‌ی روون کرده‌وه که کۆبوونه‌وه‌ی...
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌مه‌ریکی ئه‌وه‌ی روون کرده‌وه که خواردنی...
توێژینه‌وه‌یه‌کی پزیشکی نوێی فه‌ره‌نسی ئه‌وه‌ی روون کرده‌وه که بیبه‌ر که...
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌مه‌ریکی ئه‌وه‌ی روون کرده‌وه که فراوله...