گۆڕان یان گۆڕین؟
چوار شەممە, 08 کانونی یەکەم 2010 17:17

سەرباز عوسمان: 
له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێش چوونی دیموکراسیه‌ت له‌ جیهان به‌ گشتی و هه‌ڵپژانی پشکێکی به‌ر هه‌رێمی کوردستان ، وای له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی کردووه‌ ،که‌ به‌خۆ داچوونه‌وه‌یه‌ک بکه‌ن له‌ گشت بواره‌ سیاسی و ئیدارییه‌کاندا. جێگه‌ی گومان نییه‌ ، که‌ بگوترێت ئه‌زموونی ڕابردووی چه‌ند ساڵه‌ی هه‌رێمه‌که‌مان تا ڕاده‌یه‌ک که‌م ته‌رخه‌می هه‌بووه‌ ، له‌ ئاست ئاریشه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کان ، که‌ ئه‌مه‌ش شتێکی وارده‌ و له‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسیدا به‌ قه‌باره‌ی خۆی بوونی هه‌یه‌ ، به‌ڵام هه‌میشه‌ جه‌ماوه‌ر و ده‌سه‌ڵات وه‌کو دوو پێگه‌ی به‌هێز و کارا خۆیان ده‌که‌نه‌ پردێک بۆ ده‌رباز بوون له‌و ئافاتانه‌ی ، که‌ ڕه‌نگه‌ دواتر ببێته‌ گێژاوێکی ماڵوێرانی بۆ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ و کیانه‌ سیاسییه‌که‌ی.
بارودۆخی ئه‌مرۆی هه‌رێمی کوردستانیش پێویستی به‌و جه‌ماوه‌ره‌ هه‌یه‌ ، که‌ ده‌توانین بڵێین تا ئه‌مرۆش زیاتر له‌ سنوری غیابدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌ ، نه‌ک به‌شدارییه‌کی هه‌مه‌کی ، که‌ پێویستیه‌کی حه‌تمییه‌ بۆ گشت پرۆسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان . ئه‌م په‌راوێز خستنه‌ش ڕه‌نگه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌ سیاسیه‌کان بووبێت ، یاخود بۆ له‌ ده‌ست نه‌دانی ئه‌و سه‌روه‌ریانه‌ی که‌ به‌ خوێنی شه‌هیدان وه‌ده‌ست هاتوون ، که‌ ئه‌مه‌ش ده‌لوێ ‌تا ڕاده‌یه‌ک ئیجابیاتی تێدا بووبێت . به‌ڵام له‌ کۆی ئه‌م هه‌ژده‌ ساڵه‌ی ئه‌دای حکومه‌تی هه‌رێم له‌ بواره‌کانی خزمه‌تگوزاری و یاسا و به‌ڕێوه‌بردن ، ‌ نه‌یان توانیوه‌ له‌ ئاستی پێویستدا خۆیان نیشان بده‌ن ، به‌مه‌ش جۆرێک له‌ بێئومێدی لای خه‌ڵک دروست بووه‌ ، که‌ له‌وانه‌یه‌ له‌مه‌و دوا ئه‌و زه‌مینه ڕه‌خساوه‌ و ویست و ئیراده‌ وایان لێبکات ، که‌ پرۆسه‌ی "گۆڕین" ‌ بکه‌نه‌ واقعێک و سارێژی هه‌موو ئه‌و ئیفلیجیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی پێبکه‌ن ، که‌ ساڵانێکه‌ خستوویه‌ته‌ سه‌رچۆک.
هه‌روه‌ها ده‌توانین بڵێین دواین هیوا ،که‌ بتوانێت جه‌ماوه‌ر له‌ دامێنی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ بکاته‌وه‌ سه‌ربار و له‌گه‌ڵ یه‌کدا ئاشتیان بکاته‌وه ‌ ، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ پارله‌مانیه‌یه‌ ، که‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌ بچێت ، چونکه‌ ئه‌مه‌ تاکه‌ ئه‌ڵته‌رناتیڤێکه‌ که‌ ببیته‌ ڕیپێیه‌ر و "گۆڕین" له‌ هه‌موو پۆسته‌ ئیداری و سیاسیه‌کان . هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ جارێکی دیکه‌ متمانه‌ ده‌داته‌وه‌ خه‌ڵک ، که‌ مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ ، نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵبژێرن و موماره‌سه‌ی پرۆسه‌ی دیموکراسی بکه‌ن . هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک و هه‌ر حکومه‌تێکیش له‌ منداڵدانی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ له‌ دایک بووبێت ،ئه‌وا هه‌ردووکیان ده‌بنه‌ ته‌واوکه‌ری یه‌کتری و هه‌میشه‌ ده‌ست به‌ باڵای یه‌کتره‌وه‌ ده‌گرن .
هه‌ر چه‌نده‌ پرۆسه‌ی دیموکراسی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ گشتی و هه‌رێمی کوردستان به‌ تایبه‌تی ، تاراده‌یه‌ک کرچ و کاڵه‌ ، نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و پنته‌ی که‌ ئازادییه‌کان به‌ ڕه‌هایی تێیدا هاتوچۆ بکه‌ن ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌ره‌و پێس چوون هه‌ر به‌رده‌وامه و‌ هیچ ئایدۆلۆژیایه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینیش ناتوانێت ببێته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌میدا و ‌ ڕێگری ڕێگری لێبکات.
با بێینه‌ سه‌ر کرۆکی بابه‌ته‌که‌مان ، که‌ هه‌ڵوه‌سته‌ کردنه‌ له‌سه‌ر هه‌ردوو په‌یڤی "گۆڕان" و "گۆڕین" ، چونکه‌ له‌ ڕووی زمانه‌وانی سیاسیه‌وه‌ ، هه‌ڵگری دوو ناوه‌رۆکن ، که‌ دوو کرده‌ی جیایان لێده‌که‌وێته‌وه‌‌. سه‌ره‌تا گه‌ر پێناسه‌یه‌ک بۆ وشه‌ی "گۆڕان" بکه‌ین ده‌ڵیین : ئه‌و هێزه‌ داینامیکییه‌ یه‌ ، که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ویستی مرۆڤ گوزه‌ر ده‌کات ، واتا هێزێکی ئه‌کتیڤی ماددی نییه‌ ، له‌ پشت ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه‌ ، تاوه‌کو به‌ ئاقارێکی پۆزه‌تیڤییانه‌ی دابه‌رێت ، یاخود له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا کارای بکات . ده‌توانین ئه‌زموونی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی هه‌رێمی کوردستان ناو بنێین "گۆڕان" ، چونکه‌ هێزی جه‌ماوه‌ر له‌ پشتییه‌وه‌ بوونی نه‌بووه‌ ، ئه‌م دیار نه‌بوونه و‌ هاوبه‌شی نه‌کردنه‌وی‌ جه‌ماوه‌ری‌ش فکره‌یه‌کی نوێ دێنێته‌ ئاراوه‌ ، که‌ تا ڕاده‌یه‌ک قه‌ناعه‌ت پێکه‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین له‌ ڕسته‌یه‌کی وه‌هادا "ده‌سه‌ڵات گۆڕاوه‌" په‌یامێکی دروست بگه‌‌یه‌نێت ، جا ئه‌م گۆڕانه‌ پۆزه‌تیڤ بێت یان نێگه‌تیڤ ، له‌ پێکهاته‌ی ئه‌م‌ ڕسته‌یه‌دا هیچ سه‌بژێکتێک یان هیچ که‌رسته‌یک ده‌رناکه‌وێت که‌ گۆڕان ئه‌نجام بدات ، به‌ڵکو ته‌نیا ئۆبژێکتێک هه‌یه که‌ ده‌سه‌ڵاته‌‌‌ ، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامه‌ بۆ ئه‌م په‌راوێز خستنه‌ی جه‌ماوه‌ره‌ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ و ده‌لاله‌ته‌ له‌ فه‌رامۆش کردنیان له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی کورده‌وه‌، بۆیه‌ به‌ به‌کار هێنانی ئه‌م وشه‌یه‌ پاڵنه‌رێک( که‌ جه‌ماوه‌ره‌) ده‌خه‌یته‌ ئه‌ملاوه‌ ، که‌ خوڵقێنه‌ری ئه‌و جووڵه‌ هاڕمۆنیه‌یه‌ و بوونه‌یه‌تی پێویستیه‌کی هه‌میشه‌ییه‌ .
به‌ڵام کاتێک ده‌ڵێین "گۆڕین" ئه‌مه‌ له‌ ڕووی زمانه‌وانییه‌وه‌ ، هێزێکه‌ ، که‌ ئیراده‌ و ویستی له‌گه‌ڵدایه‌ و به‌ پێی پێویستی ده‌توانرێت ئاراسته‌ بکرێت و وه‌کو ئامرازێک بۆ خزمه‌ت کردنی کۆمه‌ڵگا له‌ گشت بواره‌ جیاجیاکاندا به‌کار بهێنرێت. خودی وشه‌ی "گۆڕین" دروستتره‌ بۆ ئه‌م لیسته‌ سیاسیه‌ی که‌ واقعی ئه‌مرۆی کوردستان به‌رهه‌می هێناوه‌ ، چونکه سه‌بژێکتێک له‌ پشتییه‌وه‌ هه‌یه‌ ، که‌ ‌ هێز و ئیراده‌یه‌کیان هه‌یه‌ ، ئه‌وانیش جه‌ماوه‌ر و چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی سیاسین ، که‌ مه‌به‌ستیانه‌ ئه‌م ڕه‌وت و دۆخه‌ی ئێستا بگۆرن به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ بتوانێت وه‌ڵامی داخوازیه‌کانی هه‌ر تاکێکی ئه‌م هه‌رێمه‌ بداته‌وه‌. واتا له‌مه‌و دوا بکه‌ری گۆرین دێته‌ سه‌ر ته‌ختی پرۆسه‌ دیموکراسیه‌که‌ و خۆی نمایش ده‌کات ، و ئه‌و ئۆبژێکته‌ش که‌ پێویسته‌ کاری له‌سه‌ر بکرێت به‌ گشتی هه‌رێمی کوردستانه‌ و ده‌بێت له‌ ڕووی کارگێری و دارایی په‌یوه‌ندییه‌ ئقلیمییه‌کان ئاوڕێکی جدییانه‌ی لێبدرێته‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م په‌تا سیاسیه‌ و کۆمه‌ڵاتییه‌ ده‌بچین که‌ ساڵانێکه‌ گردنی گرتووین .

 

 

 
گوتار
وێنە
ئازادی ڕا ده‌ربرین له‌ ژێر هێرشدایه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان
هیومان رایتس واچ  به‌رواری 10 فبرایه‌ری 2013 ، ڕه‌خنه‌ی توند ئه‌گرێت له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی...
وێنە
په‌یام بۆ گه‌لی کورد له‌ ڕۆژئاوای کوردستان
 حیزب‌و ڕێکخراوه‌ خه‌باتگێڕه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان! کۆمه‌ڵانی ڕاپه‌ڕیوی گه‌لی کورد...
وێنە
(عافیَت)ى (خۆشناوان)
هیَمن عومه‌ر خۆشناو-شه‌قلاَوه‌ مه‌لامحه‌مه‌دى كۆیى كوڕى مه‌لا عه‌بدولَلاَى جه‌لى...
وێنە
ره‌ هه‌نده‌ ستراتیژیه‌كانى دروستكردنى هه‌ریَمه‌كان له‌ ئیَراقدا
عومه‌ر ئاواره‌ له‌ دواى روخاندنى ڕژیَمى به‌عس وكوَتایى هیَنان به‌ كوَمارى ئیَراق له‌ سالَى 2003،...
وێنە
یادی کۆماری کوردستان، زه‌مینه‌یه‌ک بۆ کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی
ن: سمایل شه‌ره‌فی له‌وانه‌یه‌وه‌دوا خستنی یادکردنه‌وه‌ی ساڵیادی کۆماری کوردستان...
وێنە
وتاری به‌ریز خالید عه‌زیزی، سکرتیری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌66 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستاندا
خوشک و برایانی ئازیز! میوانه‌به‌ڕێزه‌کان!  دۆستان! و لایه‌نگران! و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات! و...
وێنە
كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد ـ له‌ نه‌رویج -یادی( شه‌ست و شه‌شه‌مین ) ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان پیرۆزده‌كه‌ن
   له‌ یادی شه‌ست و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان دا.. جوانترین پیرۆبایی...
وێنە
کۆماری کوردستان (کۆمارە کەم تەمەنەکە)
کات پایزێکی نیمچە سارد بوو ، شار شارێکی داگیرکراوی کوردستان بوو، کەچەندەها ساڵە بەدەست زوڵم و ستەمی...
وێنە
هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی نۆیه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیس
هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان! خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان! ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌نیازه‌ ڕۆژی...
وێنە
‌کۆمه‌ڵ کوژی شرناخ وکولانه‌وه‌ی گشت زامه‌کان
زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر ڕۆژه‌و به‌ ناوو بیانویه‌که‌وه‌ به‌ کۆمه‌ڵ له‌...
وێنە
به‌یاننامه (کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی کاسبکارانی کورد له‌ باکووری کوردستان، مه‌حکووم ده‌که‌ین) 30 / 12 / 2011
‌به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌والده‌رییه‌ کوردی و جیهانییه‌کان شه‌وی 28 له‌ سه‌ر29ی...
وێنە
فه‌له‌ج کردنی کابینه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی کێ دایه؟!
به‌ڕێزان ، له‌ ٢٥. ١١. ٢٠٠٩، بابه‌تێکمان له‌ سایت و ڕۆژنامه‌کان بڵاوکرده‌وه له‌ژێر...
وێنە
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌ که‌...
وێنە
چ شتێكت هیلاكت ده‌كات ؟!
ڕسته‌یه‌كی پڕ بایه‌خ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت ( به‌ ته‌نها كاری هزری نابێته‌ هۆی ماندووبوونت )...
وێنە
گۆرانی كۆمه‌لایه‌تی چیه‌؟
پێشەكی: هەمیشە دیاردەی گۆڕان جێگای سەرنجی مرۆڤ بووە، گۆرانە سروشتیەكان یەكەم جۆری گۆران بووە كە مر ۆڤ هەستی...
وێنە
كوردو ئه وهه له ى له به رده ستى دايه
هه مومان ئه زانين ئيمه وه ك كه لى كورد نه ته وه يه كين كه به ده يان ساله. نزيك به صه ده يه كه ؛خه بات ئه كه ين بو ئه...
وێنە
بۆ ناوچه‌ داڕێندراوه‌كان..... حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی پێده‌كرێت.
شاری خورماتوو بۆ نمونه‌.. عومه‌ر ئاواره‌   ئه‌مه‌یان پرسیاری من نییه‌، به‌ڵگو پرسیاری...
وێنە
پێویستە خەڵکی ناوچەکانی بناری قەندیل سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار بکەن
بۆ :پارێزەرانی کوردستان. ماوەی چەند ساڵێکە سوپای تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام بەجۆرەھا چەکی پێشکەوتووی...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه