گـــــــــــۆڕ
دووشەممە, 30 ئاب 2010 15:10

گه‌رچی خانووی داهاتووم
تۆی.........
به‌ڵام هه‌رگیز لێت ناترســـــم......!
گه‌رچی مێژووت
ئێجگار كۆنه‌..
به‌لام هه‌رگیز لێت ناپرســــــم....!
لێت ناپرسم  
تۆ تاریكیت
یان ڕووناكــــــــــــیت...!
به‌ڵام یه‌ك شتم پێ بڵی
ئه‌ونده‌ی كه‌باست ده‌كه‌ن
به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ سامناكــــــــــــــــیت ...!
 

 
 
نوسینی :مریوان باوه‌نوری

تایبه‌ت به‌ کوردژین.