فه‌لسه‌فه‌ی به‌یبه‌با له‌ ڕۆمانی کلیلو دمنه‌
یەک شەممە, 17 کانونی دووەم 2010 19:35
مرۆڤ له‌م سه‌رده‌مه‌دا وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ له‌به‌رده‌م فیلیكى هار راده‌كات و له‌ترسدا خۆى فڕه‌ ده‌داته‌ ناو بیریكه‌وه‌ و خۆى به‌دوو لقه‌ داره‌وه‌ ده‌گریته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى نه‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ ،له‌ دیوارى بیره‌كه‌دا ده‌بینیت جوار مار سه‌ریان ده‌رهیناوه‌ له‌ ته‌ختى بیره‌كه‌شدا ئه‌ژدیهایه‌ك ده‌مى كردۆته‌وه‌ تا هه‌رجى كه‌وته‌خواره‌وه‌ قوتى بدات،له‌و لاشه‌وه‌ ده‌بینیت وا دوو جرج خه‌ریكن لقه‌ داره‌كان ده‌قرتێنن،و له‌لایه‌كى تره‌وه‌ ده‌بینیت كه‌زه‌یه‌كى ڵڕ هه‌نگوین هه‌ڵواسراوه‌ ئه‌م كابرا به‌هۆى خواردنى هه‌نگوینه‌كه‌وه‌ ئاگاى له‌ دوو جرجه‌كه‌ نامێنیت و هه‌وڵى خۆڕزگاركردن نادات
جیهان وه‌ك ئه‌م بیره‌ وایه‌ كه‌ڵڕه‌ له‌ ئاشوب و ئاژاوه‌ ،جوارماره‌كه‌ش ئه‌و جوار ڕه‌گه‌زه‌ن كه‌له‌شى مرۆڤیان ڵێك هێناوه‌ (ئاگر ،ئاو ،هه‌وا ،گڵ)هه‌ركامیان ڕێژه‌ى بگۆرێت ئیتر مرۆڤ ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ ،دوو جرجه‌كه‌ش شه‌و و ڕۆژن كه‌به‌رده‌وام له‌ته‌مه‌نى مرۆڤ كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌ ،ئه‌ژدیهاكه‌ش مردنه‌ كه‌ مرۆڤ نازانێت كه‌ى هه‌ڵى ده‌لوشێت،هه‌نگوینه‌كه‌ش بریتییه‌ له‌ خۆشییه‌كانى ژیانه‌