.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447724242223) .
داعش ماوەیەکی زۆرە کە بوەتە سەرئێشەیەکی گەورە بۆ هەموو کوردستان و هەروەها بۆ ناوچەکە بە گشتی. گومانی تیا نیە کە هێزێك لە پشتیایەتی و پاڵپشتی ئەکات بە هەموو شێوەیەك ئەوەش ڕوونی ئەکاتەوە کە مورتەزەقەن واتە بەکرێگیراون و هەموو شتێك ئەکەن لەپێناوی پارەو ماڵدا. ئەبێ بیرمان نەچێت کە ووڵاتەکەمان چاوێك وتەماعێکی زۆری لەسەرە وزۆر کەس پێیان خۆش نیە کە بە ئاسودەیی وسەربەرزی بژین کەواتە بەم شێوەیە کۆمەڵێکی وەك داعش پێویستە کە ئەم ئەزمونە تێك بدات و نەیەڵێت کە بە ئاشتی و ئازادی بژین. لەهەمان کاتدا ژمارەیەکی نەفسیەت نزمیش هەن کە بۆ پارە هەمووشتێك ئەکەن هەر وەك فرۆشتنی خاك و ووڵات و زۆر بە زەقی بینرا ساڵی پار لە کەرکوك کەواتە ئەو هیچ وپوچانەش هەن کە یارمەتی داعش بدەن و بیانشارنەوە داڵدەیان بدەن. ئەبێ هەموو دانیشتوانی کوردستان ئاگاداری ئەم ڕاستیانە بن و هەمیشە هەولی ئەوە بدەن کە یەکێتی نێوان هەموو کورد بەهێز بکەن و دوور کەونەوە لە ناکۆکی وهەوڵی پاراستنی خاك و ووڵات بدەن و لەهەمان کاتدا ڕێ نەدەن بە کۆمەڵی وەك داعش کە گەنجەکانمان سەر گەردان بکەن و بیانخەنە سەر ڕێی ناڕاست.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
عەزیز وەیسی: داعش بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێ
TUE, 1 OCT 2019 16:19
هەولێر-KDP.info- فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی تیشك ده‌خاته سه‌ر گۆڕانكاریی ناوچه‌كه له ڕووی ئه‌منییه‌وه و باس له مه‌ترسیی داعش ده‌كات له ناوچه‌كەدا، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان هۆشدارییان له مه‌ترسیی دووباره‌سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش دا.
لیوا عه‌زیز وه‌یسی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "هاتنی داعش سیاسی بوو، سه‌ربازی نه‌بوو، چونكه ئه‌گه‌ر به‌س سه‌ربازی بووایه ئه‌وه له‌دوای نه‌مانی داعش، یان له‌دوای كۆتاییهاتنیان وه‌ك ده‌وڵه‌ت ده‌مانگوت مه‌ترسییان نه‌ماوه، به‌ڵام ئێستاش مه‌ترسین و داعش ماوه و مه‌ترسییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه مه‌وقعیه‌تی دیاریان نییه، جاران دیار بوون، ده‌مانزانی چۆن و له كوێن، کەچی ئێستا بوونه‌ته پارتیزان، به‌ڵام ده‌زگا ئه‌منییەکانی ئێمه به ئاسایش و پۆلیس و پێشمه‌رگه‌وه چاوكراوه‌ن، ماوه‌ته‌وه ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا، نازانین ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق هه‌موو زانیارییەکی له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكخراوه هه‌یه، یان نا؟ مه‌ترسییان له‌سه‌ر هه‌یه، یان نا. چونكه داعش شاراوه‌یه و خۆی ده‌توانێت كۆنترۆڵی زانیارییه‌كان بكات، كاتێكیش قسه له‌سه‌ر مه‌ترسیی ڕێكخراوێكی له‌و شێوەیە ده‌كه‌یت، ده‌بێ زانیاریی دروستت له‌به‌رده‌ست بێت ".
گوتیشی: "داعش له باشووری مووسڵ كۆنترۆڵی چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان كردووه و تا به‌عاج له زۆر شوێن هەن و مه‌ترسین. له مه‌خمووریش به‌هه‌مان شێوه ده‌ركه‌وتوون، جێگایان نییه، چاوه‌ڕوانی گۆڕانكاری و موفاجه‌ئه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كرده‌ی تیرۆریستی بکەن و ڕۆڵی خۆیان ببینه‌وه".
رایشیگه‌یاند: "تا ئێستاش ده‌یانه‌وێت له ڕووی ڕاگه‌یاندنه‌وه باری ده‌روونیی خه‌ڵك تێك بده‌ن و مه‌عنه‌ویاتی خۆیان به‌هێز بكه‌ن، به‌تایبه‌ت كه باس له دروستكردنی ویلایه‌ته‌كان ده‌كرێت."
له‌باره‌ی دۆخی شنگالیشه‌وه لیوا عه‌زیز وه‌یسی ئاماژه‌ی به‌وه دا، کە ڕێگای سه‌ره‌كیی عێراق و سووریا ده‌بێ باشتر ئیداره بكریت، به‌تایبه‌ت له شنگال، ئێستا خه‌ڵكی شنگال بوونه‌ته نامۆ و خه‌ڵكی غه‌ریب و نه‌ناس بوونه‌ته خاوه‌نی شنگال هه‌ركه‌سه و بۆخۆی كار ده‌كات، ئه‌وه‌ی له شنگال هه‌یه گرفتی جددییه.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
dast xosh bra
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ibn abdullah نووسی:
dast xosh bra
زۆر سوپاست ئەکەم هەر سەرو دڵ خۆش بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه