❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بەغدادی نەخۆشەو كارەكانی لەناو داعش دەسپێرێت بەجێگرەكەی

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2019-08-22 15:01:26

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2019-10-21
په‌یامه‌كان: 488
WindowsFirefox

بەغدادی نەخۆشەو كارەكانی لەناو داعش دەسپێرێت بەجێگرەكەی

هەر وەکو لەمەوبەر باسمان کرد ماوەیەکە لە هەموو لایەکەوە زۆر باسی داعش ئەکرێت و زۆر پڕوپاگەندەیەکی بەهێزی بۆ ئەکرێت! نازانم بڵێم چی بەڵام نە بەغدادی خۆی و نە قەرداشی جێگری ئەوەندە ناسراو نین بە سەرکردەیەکی گرنگ و پێش کەوتو و نە دەوڵەتە کارتۆنیەکەیان هیچ پێشکەوتنێکی بەدەست هێناوە کە ببێتە مایەی مەترسیەکی گەورە بەڵام لەهەمان کاتیشدا وەك عەرب ئەڵێن "لا دخان بدون نار" واتە دوکەڵ بەبێ ئاگر نابێت ئەبی سەرنجێکی زۆر بدرێتە ئەم بابەتە وئامادەکاریەکی زۆری بۆ بکرێت.  زۆر ڕوون و ئاشکرایە کە ئەو کؤمەڵە بەکرێگیراون ولە لایەنێکەوە یان چەند لایەنێکەوە پارەیەکی زۆریان بۆ ڕەوانە ئەکرێت و هەروەها ڕێ و شوێنیان بۆ دیاری ئەکرێت، کەواتە هەر لایەنێك بێت بۆمان دەرکەوتوە کە زۆر چاویان بە کوردا هەڵنایەت وگومانی تیا نیە هەوڵی ئازاردانی کورد وکوردستان ئەدەن هەر وەك هەمیشە خەریکن ئنجا بەڕێی ووڵاتفرۆشەکانی ناو خۆمان یان بە ڕێی داعشەوە بێت.
ئەم هەموو ڕووداوانە وامان لێئەکات کە هەوڵی یەکگرتن بدەین و ڕوونی بکەینەوە کە سەرکەوتنمان لە یەکگرتندایە وئەبی هەموو هەوڵی ئەوە بدەین کە ووڵاتەکەمان بە سەلامەتی بەم ماوەیەدا تێپەڕ ببێت و بەکەمترین زەرەر. ڕۆژی ئەوەیە کە هەموو ڕاستیەك بخەینە بەر چاوی گەنجان وتێیان بگەیەنین کە درۆکانی داعش هەموی هەر لە بەرژەوەندی خۆیاندایە وهینی کەسی کەشی تیا نیە. هەروەها ڕوو بکەینە یەزدان و دوعا بکەین بۆ گەلەکەمان و نیشتمانەکەمان.   

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2019-08-22 15:03:09

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2019-10-21
په‌یامه‌كان: 488
WindowsFirefox

Re: بەغدادی نەخۆشەو كارەكانی لەناو داعش دەسپێرێت بەجێگرەكەی

بەغدادی نەخۆشەو كارەكانی لەناو داعش دەسپێرێت بەجێگرەكەی


https://image.sharpress.net/root/root/images/102282019_abubakrbaxdady.jpg
شارپرێس:
رۆژنامەی "تایمز"ی بەریتانی راپۆرتێكی بەناونیشانی "ئەبوبەكر بەغدادی نەخۆشەو كارەكانی رێكخراوی داعشی سپاردووە بەجێگرەكەی" بڵاوكردووەتەوە.

بەپێی راپۆرتەكە، دۆخی تەندروستی ئەبوبەكر بەغدادی بەشێوەیەك خراپە، ناتوانێت كاروباری رۆژانەی بەرێوە بەرێت، بۆیە كارەكانی داوەتە دەست "عبدالله قرداش"ی جێگری.

ئەو جێگرەی بەغدادی سەرۆكی رێكخراوی داعش لەسوپای عێراق لەسەردەمی سەدام حوسێن فەرماندە بووەو لەدوای كەوتنی سوپاكەش پەیوەندی بە بەغدادی‌و گروپە توندڕەوەكان كردووە.

هەریەكە لەبەغدادی‌و قرداش پێشتر لەلایەن سوپای ئەمریكاوە دەستگیركراون، كە لەزیندانیش پێشكەوە پەیوەندیان دروست بووە.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.228.21.186
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net