❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / لە کوڵەجۆ پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی لەدژی چەکدارانی داعش دەست پێکرد

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2019-08-05 14:04:07

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2019-10-21
په‌یامه‌كان: 488
WindowsFirefox

لە کوڵەجۆ پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی لەدژی چەکدارانی داعش دەست پێکرد

زۆر جار ئەم خاڵەمان ڕوونکردۆتەوە کە داعش هەمیشە دەرئەکەوێت لە ناوچە هەمە ڕەگەز نشینەکان وهەوڵی تێکدانی ئەزموونەکەی ناوچەکە ئەدات بۆ ئەوەی کە بتوانێت خۆی دابمەزرێنێت و سوود لەناکۆکیەکانی نێوان دانیشتوانی ناوچەکە وەربگرێت. یەکەمین هەوڵ بۆ نەهێشتنی داعش و بێ هێزکردنیان ئەوەیە کە ناکۆکیەکان چارە سەربکرێن و هەموو دانیشتوانی ناوچەکە تێبگەن کە ژیانی ئاسودەیی خۆیان گرنگترە لە هەندێك جیاوازی کە زۆر بە ئاسانی چارە ئەکرێن. دانیشتوانی ئەو ناوچانە ساڵانێکی زۆر پێکەوە ژیاون وهیچ تەنگ وچەڵەمەیەکیان نەبوە لە ژیانی باو وباپیران وباوکی باپیرانیشەوە وئەبێ ئەو ڕاستیە تێبگەن کە هەموو ناکۆکیەکان دروستکراون و هەندێك کەس هەن کە سوودی لێ وەرئەگرن. هەوڵدان بۆ لەناوبردنی داعش کە هەموو ئامانجێکی کوشتن وبڕینی بێتاوانانە زۆر ئاسانە کە ناڕێکی نەما لە نێوان دانیشتوانی ناوچەیەك و باوڕهێنانە بە داهاتوی ناوچەکە و ووڵاتەکە کە هینی هەموانە.
کەواتە با هەموو هەوڵی ڕیککەوتن بدەین دەست لەناو دەست بخەین بۆ لەناوبردنی هەموو جم وجوڵێك کە لەو پیاوخراپانەوە دەربکەوێت و هەموو هەوڵەکانیان بوچەڵ بکەینەوە.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2019-08-05 14:05:46

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2019-10-21
په‌یامه‌كان: 488
WindowsFirefox

Re: لە کوڵەجۆ پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی لەدژی چەکدارانی داعش دەست پێکرد

لە کوڵەجۆ پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی لەدژی چەکدارانی داعش دەست پێکرد
Basnews 05/08/2019 - 11:14 بڵاوکراوەتەوە لە كوردستان

http://www.just-images.com/media/k2/items/cache/ccd52b4aa8f93c3299f476623ca65004_L.jpg?t=-62169984000

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە چەند لیوایەکی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایش، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر چەکدارانی داعش لە سنووری ناحیەی کوڵەجۆ ئەنجام دا.



عەمید کەمال، فەرماندەی لیوای 5ی پیادەی شارەزوور، بە کەناڵی (کوردستان24)ی راگەیاند: "بەهۆی دزەکردنی چەکدارانی داعش بۆ ناوچەکەمان، هەڵمەتێکمان بۆ دووبارە نەبوونەوەی دزەکردنی داعش دەست پێکردووە".



راشی گەیاند: "تەنیا هێزەکانی پێشمەرگە لەو ئۆپەراسیۆنە بەشدارن و هیچ هەماهەنگییەکیان لەگەڵ هێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی نییە".



لە سەرەتای ئەم مانگەدا، چەکدارانی داعش لە ناحیەی کوڵەجۆ سەر بە قەزای کفری، لە ئیدارەی گەرمیان هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش، بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە و دوو ئەندامی هێزەکانی ئاسایش شەهید بوون و هەشت کەسیش بریندار بوون و دوو ڕۆژ لەمەوبەریش یەکێکی دیکە لە بریندارەکان کە هاووڵاتییەک بوو شەهید بوو.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 100.24.122.228
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net