❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سێ بەنداوی نوێ لە هەرێمی كوردستان دروست دەكرێن

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2019-07-30 15:28:14

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2019-12-10
په‌یامه‌كان: 507
WindowsFirefox

سێ بەنداوی نوێ لە هەرێمی كوردستان دروست دەكرێن

بۆ ماوەیەکی زۆر دوور ودرێژ هەموو بەرپرسیك یان هەموو کەسیك تەنانەت دانیشتوانە ئاساییەکانی کوردستان سەرقاڵی شەڕی داعش بوون و هەوڵی ڕزگارکردنی ووڵاتیان ئەدا لە دەستی ئەو کۆمەڵە پیاوکوژە چەپەڵەی کە لەژێر ناو وئاڵای ئاینی ئیسلامی پیرۆزدا هاتوچۆیان ئەکرد و بەهەموو توانای خۆیانەوە خراپەو دەستدرێژیان ئەکردە سەر هەموو بێتاوانێك لە کوردستان بەتایبەت و هەموو عێراق بە گشتی. هەوڵ وتەقەلایەکی زۆریان دا کە ووڵاتەکەمان کاوول بکەن وهەتا ڕادەیەکیش توانیان کوڕەکانمان بەرنە ناو ڕیزی خۆیان و جۆراو جۆر خراپەیان پێ بکەن بەڵام لە یەزدان بەزیاد بێت پێشمەرگە قارەمانەکانمان توانیان بەسەریاندا زاڵ بن و دەریان بکەن و خوای گەورە پشتیوان بێت ناتوانن بگەڕێنەوە هەرگیز.
ئێستاش کاتی ئاوەدانکردنەوەیە و هەموو با ڕوو بکەینە یەزدان و داوا بکەین کە ئەم پرۆژانە لە بەرژەوەندی ووڵاتەکەمان بێت و بەرو بوومی کشت وکاڵی زیاد بێت هەروەها ووزەی کارەبا بۆ ئەوەی ووڵاتەکەمان هەمیشە ڕووناك بێت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2019-07-30 15:29:38

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2019-12-10
په‌یامه‌كان: 507
WindowsFirefox

Re: سێ بەنداوی نوێ لە هەرێمی كوردستان دروست دەكرێن

سێ بەنداوی نوێ لە هەرێمی كوردستان دروست دەكرێن
TUE, 30 JUL 2019 13:43


http://www.kdp.info/grafik/ImageThumb.aspx?size=650&Image=/grafik/uploaded/2019/bandaw__2019_07_30_h13m45s26__RM.jpg
مێرگەسۆر-KDP.info- هەرێمی كوردستان، عێراق و توركیا لەسەر دروستكردنی سێ بەنداو، كە دەكەونە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ توركیا رێككەوتن. ئەندامێكی لیژنەی كوشتوكاڵیش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ، لەبارەی دروستكردنی سێ بەنداوەكەی سنووری قەزای مێرگەسۆر، سبەینێ شاندێكی باڵای توركیا سەردانی بەغدا دەكات.

محەمەد ئەمین فارس، ئەندامی لیژنەی كوشتوكاڵ لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، سێ بەنداو لە سنووری مێرگەسۆر دروست دەكرێن و حكوومەتی عێراق  و توركیاش رەزامەندییان بۆ دروستكردنیان پیشان داوە.

فارس روونیشی كردەوە: "بڕیارە لەگەڵ شاندێكی باڵای توركیا بە سەرۆكایەتیی فەیسەڵ ئۆغلۆ، وەزیری پێشووی ئاو، كە ئێستا راوێژكاری سەرەكیی توركیایە، لەگەڵ 3 پەرلەمانتار و سەرۆكی دامەزراوەی ئاوی توركیا، كە لە 21 كەس پێكدێن، سبەینێ لە بەغدا كۆبوونەوەیەك بكەین، كە یەكێك لە گرنگترین ئەو بابەتانەی گفتوگۆی لەسەر دەكەین، دروستكردنی ئەو سێ بەنداوەیە، كە بە هاوبەشی لە نێوان توركیا، هەرێمی كوردستان و عێراق دروست دەكرێن، گفتوگۆی پێویست دەكرێت و بڕیاری یەكلاكەرەوە لەسەر ئەو بەنداوانە دەدرێت".

ئەو ئەندامەی لیژنەی كوشتوكاڵ لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "ئەو سێ بەنداوە لەسەر رووباری هاوبەش دروست دەكرێن، بە دروستكردنی ئەو بەنداوانە ئەو ناوچانە ئاوەدان دەكرێنەوە، كە ئێستا چۆڵن و خەڵك دەگەڕێتەوە سەر گوندەكانیان و ئەو گوندانە ئاوەدان دەبنەوە، هەروەها دەبێتە هۆی گلدانەوەی ئاو، ئەوەش بۆ كشتوكاڵ و گەشتیاری سوودێكی زۆری دەبێت، هەروەها بۆ كارەبا كە یەكێك لە بەنداوەكان 80 مێگاوات كارەبا و هەروەها ئەوەی دیكەی 40 تا 50 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت".


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.210.23.15
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net