❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جياى ئيفرست

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2012-06-17 09:44:01

دلان88
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
شوێن: هةوليرةكةم
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-04-19
دواترین سه‌ردان: 2013-12-25
په‌یامه‌كان: 1249
WindowsFirefox

جياى ئيفرست


چیاى ئیڤرست

   چیاى ئیڤرست له‌ زنجیره‌ چیاى هیمالایا له‌سه‌ر سنوورى تبت و نیپاڵ . به‌به‌رزترین چیاى جیهان داده‌نرێت ، لوتكه‌ به‌رزه‌كه‌ى كه‌ به‌به‌فر داپۆشراوه‌ ، به‌ 9كم له‌سه‌ر ئاستى رووى ده‌ریا مه‌زه‌نده‌كراوه‌ .
     ئیڤرست چیا : چیاى ئیڤرست به‌ به‌رزترین چیاى جیهان ده‌ژمێردرێت ، نزیكه‌ى 9كم له‌سه‌ر ڕووى ده‌ریا به‌رزتره‌، یه‌كێكه‌ له‌و چیایانه‌ى كه‌ زنجیره‌ چیاى هیمالایاى لێ پێكدێت ده‌كه‌وێته‌ سنوورى تبت ونیپال و باكورى هیند له‌سه‌ر دروستى و ڕاستى به‌رزى چیاى ئیڤرست ڕووپێوكاران جیاوازیان هه‌یه‌ . له‌ڕاپۆرتى تایبه‌تى نێردراوى به‌ریتانیدا ، كه‌ له‌سه‌ره‌تاكانى سه‌ده‌ى نۆزده‌دا ڕووپێوى ئه‌و چیایه‌یان كردووه‌ ، به‌رزییه‌كه‌ى به‌(8848)م تۆماركراوه‌ . به‌ڵام خه‌مڵاندنى ناڕه‌سمى واباوه‌ سكه‌ به‌رزى چیایه‌كه‌ (8882)مه‌تره‌ .
    ئه‌م چیایه‌ به‌ناوى جورج ئیڤرست (1790-1866)ز ، ناونراوه‌ . كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ڕووپێوان بووه‌ له‌ هندستان . خه‌ڵكى تبت ئه‌و كێوه‌ به‌ (شومولونجما)و خه‌ڵكى نیپاڵ یش به‌(ساچارماپا) ناوى ده‌به‌ن .
   ئه‌م چیایه‌ له‌ ڕووى جیۆلوجیه‌وه‌ چیایه‌كى نوێیه‌و زۆر به‌ته‌مه‌ن نیه‌ ، له‌ چینه‌كانى به‌ردى جیڕى پێكدێت . كه‌ ئێستاش  به‌رده‌وام به‌ هۆى جوڵانى ژێره‌وه‌ى بارسته‌ى زه‌وى به‌ هێواشى به‌ره‌وسه‌رو پاڵده‌نرێ . ته‌نیشته‌كانى به‌فر دایپۆشیوه‌، هه‌رچه‌نده‌ لوتكه‌كانى و لێواره‌كانى ،به‌هۆى توندى ئه‌و بایه‌ى كه‌ له‌سه‌رى هه‌ڵده‌كات به‌فرى لێ نامێنێته‌وه‌ .
    بارودۆخى كه‌شوهه‌واى ده‌وروبه‌رى چیایه‌كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌كه‌ڵكى ژیانى رووه‌كى و ئاژه‌ڵى نایه‌ت.
له‌وكاته‌وه‌ى به‌ریتانیه‌كان له‌ په‌نجاكانى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌م چیایه‌‌یان بینیوه‌ ، زۆرله‌ چیانه‌وه‌ردان(شاخه‌وانان) هه‌وڵیانداوه‌ بۆى سه‌ركه‌ون . به‌ڵام هه‌ره‌سهێنانه‌به‌فریه‌كان و درزه‌ قوڵه‌كان و گێژه‌ڵوكه‌ تونده‌كان ، سه‌ربارى زۆر لێژى چیایه‌كه‌ و كه‌مى ئۆكسجین له‌ هه‌وادا . وایكردوه‌  كه‌سه‌ركه‌وتن كارێكى زۆر سه‌خت بێت .
    یه‌كه‌مین هه‌وڵه‌كانى سه‌ركه‌وتنى چیایه‌كه‌ له‌بیسته‌كانى سه‌ده‌ى بیسته‌م ئه‌نجامدراوه‌ . له‌و ماوه‌یه‌دا (10)ده‌ هه‌وڵى سه‌ركه‌وتن دراوه‌ . له‌زۆربه‌یاندا چیانه‌وه‌ردانى به‌ریتانى و سویسرى به‌یارمه‌تى كه‌سێك له‌ هۆزى شیربا وه‌ك رێنیشانده‌رو كۆڵهه‌ڵگر ، ئه‌نجامیانداوه‌ هه‌ندێك له‌و هه‌وڵانه‌ى كه‌ له‌ ماوه‌ى 1921 تاكو 1952 ئه‌نجامدران ، توانیوویانه‌ سه‌ركه‌وتن وه‌ ده‌ست بێنن ، به‌ڵام باردۆخى كه‌شوهه‌وا چیانه‌وه‌ردانى له‌هه‌ڵگه‌ڕان خستووه‌. له‌ كۆتاییدا به‌ شێویه‌كى كه‌م تا كورت توانراوه‌ لووتكه‌كه‌ ببه‌زێنن. به‌هۆى زیاد بوونى زانیارى چیانه‌وه‌ردان و چاكتر بوونى كه‌لو په‌له‌كانیان كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا په‌ره‌ى پێدراوه‌ . كه‌لوپه‌له‌كان بریتى بوون له‌ :- پێڵاو و جلوبه‌رگى چاك چنراوو گۆسكه‌ى ئۆكسجین هه‌ڵگیراو و ئامێرى به‌ته‌ل كێش سوك .سه‌ركه‌ون ئیدموند هیلارى نیوزله‌ندى ، به‌هاورێیه‌تى رێنیشانده‌ره‌كه‌ى ته‌نزینگ نورگاى ، كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ هۆزى شیرباى نیپالى بۆیه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا ، توانیان بۆ سه‌رچیاى ئیڤرست سه‌ركه‌ون ، هه‌ردووكیان له‌ نێردراوانى چیانه‌وه‌ردانى بریتانى بوون كه‌ جون هنت سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرد . ئه‌ونێردراوه‌ له‌ 10ى ئایارى 1953ز كاتماندویان له‌ نیپاڵ جێهێشت له‌ڕووى  خۆرئاواوه‌ به‌ چیاكه‌ گه‌یشتن ، كه‌ تاكو ئه‌وكاته‌ به‌كه‌ڵكى پێهه‌ڵـگه‌ڕان ده‌هات . چیانه‌وه‌ردان له‌كاتى به‌ره‌وپێشچونیان زنجیره‌یه‌ك سه‌ربازگه‌یان له‌رێگه‌كه‌یاندا دامه‌زراند له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى كه‌سه‌كان له‌هه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كدا . دوا سه‌ربازگه‌ش خێوه‌تێكى بچوك بووه‌ هێلارى و تنزینگ له‌ به‌رزى 8504مه‌تر دایانمه‌زراند. دواتر هه‌ردوكیان له‌ 29 حوزه‌یرانى  1953ز گه‌یشتنه‌لووتكه‌.
     له‌ساڵى 1956ز نێردراوێكى سویسرى دووجار له‌ چیاى ئیڤرست سه‌ركه‌تن . هه‌رئه‌م نێردراوه‌ش یه‌كه‌م ده‌سته‌بوو گه‌یشته‌ لوتكه‌ى لهوتس ، كه‌ له‌ جیهاندا به‌پله‌ى چواره‌م دى له‌به‌رزیدا .
      له‌ساڵى 1963 نێردراوێكى ئه‌مرێكى چیانه‌وه‌ردان كه‌ نورمان .ج . دیهرنفورس سه‌ركرایه‌تى ده‌كرد ، له‌ 1ى حوزه‌یران دووئه‌ندامیان به‌ناوى توماس هورنباین و ولیه‌م .ف. ئینسولد توانیان له‌ ڕووكاره‌ سه‌خته‌كانى خۆرئاواوه‌ سه‌ركه‌ن ، یه‌كه‌م كه‌س بوون توانیان ئه‌م ئه‌ركه‌ له‌م ڕووه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن . له‌ 22ى حوزه‌یرانى گه‌یشتنه‌ لوتكه‌ى چیایه‌كه‌ .
     دوگال هاستون و دوگ سكون توانیان له‌ چیاكه‌ سه‌ركه‌ون و له‌ڕووكارى خۆر ئاواى باشوور بگه‌نه‌ لووتكه‌ . یه‌كه‌م كه‌سبوون توانیان ئه‌م ئه‌ركه‌ ئه‌نجام بده‌ن . كه‌ له‌ نێردراوى به‌ریتانى بوون . له‌ 10ى حوزه‌یرانى 1980ز دووكه‌س له‌ ئه‌ندامى نێردراوى چیانه‌وه‌ردانى ژاپۆنى سه‌ركه‌وتن ئه‌وانیش تاكاش ئۆزاكى و تسونیو شیگیهیرو بوون ، كه‌ توانیان له‌ ڕووكارى باكوره‌وه‌ سه‌ركه‌ون . یه‌كه‌م كه‌سبوون توانیان ئه‌م ئه‌ركه‌ ئه‌نجام بده‌ن ، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ 5ى حوزه‌یرانى 1988ز، دوو نێردراوى چیانه‌ووه‌ردان له‌ دوو ڕووكاره‌وه‌ گه‌یشتن ئه‌ندامه‌كان له‌ دوو ژاپۆنى و دووچینى و دوو نیپالى پێكاهاتبوون و تیپى هه‌ڵگه‌ڕانى یه‌كه‌م له‌ سێ كه‌س پێكهاتبوون ، له‌ نیپاڵه‌وه‌ له‌ ڕووكارى باشوره‌وه‌ ده‌ستیان به‌ هه‌ڵگه‌ران كرد .پێ هه‌ڵـگه‌ڕانى دووه‌م كه‌ له‌ هه‌شت كه‌س پێكهاتبوو، له‌ ڕووكارى باكوور له‌ تبته‌وه‌ ده‌ستیان به‌ هه‌ڵگه‌ران كرد ئه‌ندامانى هۆزى شیربا بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بونه‌وه‌رێك هه‌یه‌ پێى ده‌گوترێ (یتى)یان پیاوى سه‌هۆڵى ترسناك له‌ ناوچه‌ى ده‌وروبه‌رى چیاى ئیڤرست نیشته‌جێه‌ ، كه‌چى چیانه‌وه‌ردان ئه‌م بونه‌وه‌ره‌یان نه‌بینیوه‌.
له‌ ژێر وێنه‌ى كۆتایى
یه‌كێك له‌ نێردراوان: له‌هه‌رقۆناغێكدا سه‌ربازگه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێنن ئه‌م وێنه‌یه‌ سه‌ربازگه‌ى نێردراوى به‌ریتانیه‌ له‌ساڵى 1987ز . كه‌هه‌وڵیاندا له‌رووكارى باكورى خۆرههڵاته‌وه‌ سه‌ركه‌ون . كه‌كه‌س پێشتر نه‌یتوانیوه‌ له‌وێوه‌ سه‌ركه‌وێت . كه‌چى به‌فره‌كڕێوه‌ شكستى به‌ نێردراوه‌كه‌ هێناو هه‌وڵه‌كه‌ سه‌رى نه‌گرت .

س رةنكار
                                                                                    تايبةت بةكوردزينم
         

Kurdzhin



زؤر سةيرة مرؤف فرياى رق لى بوونةوة بكةوى
كةجى هةموو تةمةن بةشى خؤشةويستى ناكات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2019-04-13 02:37:08

delshad77
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-22
دواترین سه‌ردان: 2019-04-13
په‌یامه‌كان: 91
WindowsSafari

Re: جياى ئيفرست

SUPAS

Kurdzhin
له روخسارى من مه روانه خور له جاوما قه ت هه ل نايه
كه به خه نده بو تو ئه دويم قولبى كريان له ناخمايه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 34.236.190.216
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net