❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / “داعش” دوو هێرشی له‌ خانه‌قین ئه‌نجامدا لیژنه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری سه‌رقاڵی به‌دواداچونه‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » نووسەرانی کوردژین بە گشتی
  •  » “داعش” دوو هێرشی له‌ خانه‌قین ئه‌نجامدا لیژنه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری سه‌رقاڵی به‌دواداچونه‌

#1 2019-02-19 19:36:57

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2019-10-21
په‌یامه‌كان: 488
WindowsFirefox

“داعش” دوو هێرشی له‌ خانه‌قین ئه‌نجامدا لیژنه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری سه‌رقاڵی به‌دواداچونه‌

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەم بابەتە باس ئەکەم لەبەر ئەوەی ناکۆکی نێوان هێزەکان لەسەر دەسەڵات وبەرژەوەندی تەسکی خۆیان ڕێگا ئەدات بە پیاوخراپانی داعش کە سەر هەڵبدەنەوە. پیاوخراپانی داعش ئەزانن چۆن سوود لە ناکوکیەکان وەربگرن و جێ پێی خۆیان بکەنەوە بۆ ئەوەی هەوڵی بەدەستهێنانی دەسەڵات بدەنەوە بەڵام ئەبێ دڵنیابن کە بەهیچ شێوەیەك ناتوانن بگەڕێنەوە وەك جاران لەهەمان کاتدا ئەبێ بە هەموو هەوڵی ئەوە بدەین کە ئەم ڕاستیانە بخەینە بەر چاوی دەسەڵاتدارەکان بۆ ئەوەی ئەو ڕێگایەشیان لێ دابخەین و هەر بەو داخەوە سەری کۆتایی بنێنەوە. ناوچەی خانەقین ناوچەیەکی لێ قەوماوەو پێویستە بەهەموان هەوڵی پاراستنی بدەین وڕزگاری بکەین لە هەموو پیلانێکی پیسی پیاوخراپانی داعش. باڕوو بکەینە یەزدان وداوای پاراستنی ووڵاتەکەمان بکەین لە هەموو خراپەیەك.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2019-02-19 19:39:24

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2019-10-21
په‌یامه‌كان: 488
WindowsFirefox

Re: “داعش” دوو هێرشی له‌ خانه‌قین ئه‌نجامدا لیژنه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری سه‌رقاڵی به‌دواداچونه‌

“داعش” دوو هێرشی له‌ خانه‌قین ئه‌نجامدا
لیژنه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری سه‌رقاڵی به‌دواداچونه‌

http://kirkuknow.com/kurdish/wp-content/uploads/2019/02/xanaqi.jpg
هاوڕێ ئازاد – دیاله‌

ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كه‌ به‌وته‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان داعش بون، شه‌وی رابردو سێ هێرشیان ئه‌نجامدا له‌ ناوچه‌كانی جیاوازه‌كانی خانه‌قین، ئه‌وه‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌كانی لیژنه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق بۆ دیاریكردنی راده‌ی مه‌ترسییه‌كان له‌ قه‌زاكه‌دا.

دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له‌ سنوری خانه‌قین، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیانكرده‌ سه‌ر بازگه‌یه‌كی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و به‌هۆیه‌وه‌، پۆلیسێك كوژرا و یه‌كێكی تر برینداربوو.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لیوای 8ی پۆلیسی سنور به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “كاتژمێر 11ی شه‌و ژماره‌یه‌ك داعش ده‌ستڕێژیان له‌ خاڵێكی هێزه‌كه‌مان كرد له‌ نزیك باره‌گای لیوا، دوای دروستبونی پێكدادان پۆلیسێك كوژرا و یه‌كێكی تر برینداربووه‌”.

باره‌گای لیوای پاسه‌وانی سنور ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی خانه‌قین – كه‌لار له‌ نزیك كۆلیژی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەكان به‌ دوری 4كم له‌ ناوه‌ندی قه‌زاكه‌.

شه‌وی رابردو له‌هێرشكردنه‌ سه‌ر بازگه‌ی پۆلیسی سنور فیشه‌ك به‌ر به‌شه‌ناوخۆیی خوێندكارانیش كه‌وتووه‌

هه‌ر شه‌وی رابردوو له‌ گوندی دارا له‌ قه‌زای خانه‌قین، نزیكی كاتژمێر 11:30 خوله‌ك ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش ئاگریان له‌ دوو خانوو به‌رداوه‌، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی چۆڵ بوه‌ هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی چه‌ند هاوڵاتییه‌ك ئه‌و گونده‌ بۆ (كه‌ركوك ناو) كه‌ زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كاكه‌یی-ن.

زیاتر له‌ ساڵێكه‌ له‌ خانه‌قین و ناوچه‌كانی ده‌وربه‌ری، هێرشی چه‌كداریی و روداوه‌ ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه‌، سه‌رباری هه‌بونی شه‌ش هێز له‌و سنوره‌ و دوباره‌بونه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان، به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند گوندێك چۆڵبون و دانیشتوانه‌كه‌ی ئاواره‌بون.

عەقید عیرفان حەمەخان، جێگری لیوای 3ی پیادەی پێشمەرگە لە سنوری خانەقین وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی هێرشكردنه‌ سه‌ر بازگه‌یه‌كی پۆلیسی سنور به‌ (كەركوك ناو)ى وت “داعش لە دەوروبەری خانەقین جموجۆڵی هەیە و بە شەوان كردەوی تیرۆریستی و هێرش ئەنجامده‌ده‌ن”.

له‌ سنوری قه‌زای خانه‌قین زیاتر له‌ شه‌ش هێز هه‌یه‌ له‌ نێویاندا پێشمه‌رگه، پۆلیسی فیدراڵی، حه‌شدی شه‌عبی، ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و پۆلیسی ناوخۆیی سه‌ر به ‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق.

فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ وتی “دوو رۆژه‌ لیژنەیەكی وەزارەتی بەرگری عیراقی له‌خانه‌قینن بۆ روپێوییكردنی ناوچەكانی ته‌ماس له‌ نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن و سوپای عیراقی”.

هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و به‌رگری عیراق، سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی ه‌ند لیژنه‌یه‌كی جیاواز بۆ به‌دواداچون و دیاریكردنی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك هه‌یه‌.

“له‌ ئێستادا قۆناغی یه‌كه‌م ده‌ستیپێكردووه‌ بۆ دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراق” به‌وته‌ی عەقید عیرفان.

له‌ دوای 2003وه‌ دۆسیه‌ی ئه‌منی خانه‌قین به‌ده‌ست پۆلیس و هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بوو تا گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپا و هێزه‌كانی تری سه‌ر به‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 
  •  » نووسەرانی کوردژین بە گشتی
  •  » “داعش” دوو هێرشی له‌ خانه‌قین ئه‌نجامدا لیژنه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری سه‌رقاڵی به‌دواداچونه‌


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 100.24.122.228
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net