❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بــه‌هــای خــۆراکی(سیری Ú•Û•Ø´ )

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2018-12-14 13:54:41

ghazi rojbeyani
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
Kurdistan
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-10-24
دواترین سه‌ردان: 2024-03-10
په‌یامه‌كان: 61
WindowsSafari

بــه‌هــای خــۆراکی(سیری ڕەش )

https://scontent.fisu7-1.fna.fbcdn.net/v/t1.0-9/47223834_2299023310167989_4753365066693214208_n.jpg?_nc_cat=107&_nc_ht=scontent.fisu7-1.fna&oh=26d76e49b947c09f23dc5165bc0019cf&oe=5C9FCEE4

بــه‌هــای خــۆراکی(سیری ڕەش )

لەوانەیە زۆرێکمان ناوی سیری ڕەشمان نەبیستبێت و نەشمان بینیبێت،سیری ڕەش بۆ یەکەم جار لە وڵاتی فەرەنسا بەرھەم ھێندراوە و وەکو بەھارات سودی لێوەرگیراوە.
سیری سپی لەڕێگای ترشاندنی و دانانی بۆ ماوەی چەند ھەفتەک لە ژێر پلەی گەرمی و بوونی شێ دەگۆڕێت بۆ سیری ڕەش یاخود بەرھەم دێت ،بەوەش لە سیری سپی جیادەکرێتەوە تامێکی زۆر خۆشی ھەیە و لە تامی میوەی وشکراو دەچێت بە پێچەوانەی سیری سپی کە بۆنێکی ناخۆشی بێزارکەری ھەیە، سیری ڕەش بە ھیچ شێوەیەک ئەم بۆنەی نیە.
لە گرنگترین سودەکانیشی:
١- مرۆڤ لە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و کۆلستڕۆل دەپارێزێت: ئەو ھەنگاوانەی کە ئەم سیرەی لە ڕێگایەوە بەرھەم دەھێندرێت وای کردووە ئاوێتەی(S-allylcysteine) زۆر بە چریِ تیایدابێت بەراورد بە سری سپی،ئەمەش وایکردووە سیری ڕەش زۆر بەسودتر بیێت لە ڕێگریکردنی توشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشی شێرپەنجە و کۆلیستڕۆڵ بەراورد بە سیری سپی .

٢- مرۆڤ لە توشبوون بە نەخۆشیە گوازراوەکان و ئازار دەپارێزێت: سیری سپی دژە بەکتریا و کەڕو و میکرۆبی تێدایە،بەڵام سیری ڕەش ئاوێتەی "S-allylcysteine " یارمەتی ھەڵمژینی "allicin" دەدات،کرداری میتاپۆلیزم ئاسان دەکات و مرۆڤیش لە توشبوون بە زۆر ئازار دەپارێزێت.

٣- مرۆڤ لە توشبوون بە زۆر نەخۆشی دەپارێزێت: سیری ڕەش ڕێژەیەکی بەرز دژە ئۆکسانی تێدایە کە دوو ئەوەندەی سیری ئاسایە ،دژە ئۆکسانیش خانەکان لە توشبوون بە نەخۆشی دەپارێزێت ھەروەھا کرداری پیربوونی خانەکانیش خاودەکاتەوە و نایەڵێت مرۆڤ دووچاری نەخۆشی زەھایمەر و کێشەکانی سوڕی خوێن ھەروەھا ڕوماتیزم ببێت.

٤- یەکێکە لەو خواردنانەی کە ڕێژەی کالۆری زۆر کەمە خواردنی مرۆڤ دووچاری قەڵەوی ناکات،بۆیە دەتواندرێت زۆر بە ئاسانی و بەبێ دڵەڕاوکێ لە ژەمەکانی خواردندا بەکاربھێندرێت.

٥- کرداری ھەڵمژینی ئاسن و زینک لە لەشدا زیاددەکات،بۆیە وا گونجاوە لەکاتی خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ئاسن و زینک سیری ڕەشیش بخورێت.

٦- یارمەتیدەرێکی باشی کۆئەندامی بەرگریە لە بەجێھێنانی ئەرکەکانی.

Kurdzhin





له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 44.201.96.213
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net