❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سه‌نتەری توێژینەوە ستراتیژیی و نێودەوڵەتییەکان: داعش له‌ عیراق كۆتایی نه‌هاتوه‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2018-12-04 17:32:29

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2019-10-21
په‌یامه‌كان: 488
WindowsFirefox

سه‌نتەری توێژینەوە ستراتیژیی و نێودەوڵەتییەکان: داعش له‌ عیراق كۆتایی نه‌هاتوه‌


هەندێك ڕاستی هەیە دەربارەی داعش کە هەتاکو ئێستا ڕوون نەبوەتەوە، ئەو ڕێکخراوە جۆرەها ڕێ ی وفێڵی بەکار هێناوە بۆ ئەوەی کە کەسانێکی نەزان بەرێتە ناو ڕیزەکانیانەوە. کەسانی نەزان ئەوانەن کە زۆر شارەزاییان نیە دەربارەی ئاینی ئیسلام و تەنانەت ئەزانن کە ئیسلامن و لەوانەیە بزانن چۆن نوێژ بکەن و چەند ئایەتێکی ئاسانیان لەبەرە، لە هەمان کاتدا زۆر بێ دەرامەتن وهیچ یارمەتیەکیان نیە لە هیچ لایەکەوە. ئەوانە ڕاوێکی زۆر ئاسانن وبەئاسانی ئاینەکەیان فێر ئەکەن کە نەدلێ خۆیانە نەك ئاینی ئیسلامی پیرۆز. وبە تەماعی پارە دەسەڵات و ئافرەت هەموو شتێکیان پێ دەکەن.
هەموومان بیستمان کە داعش تەواو بوە وکۆتاییان پێهاتوە بەڵام بە پێ ی زۆر هەواڵ دەرئەکەوێت کە بنبڕ نەبون بە تەواوەتی بەڵکو چەند کۆمەڵێکی بچوکیان ماوون لە سەر لووتکەی شاخە سەختەکان لە کوردستان و ناوچە شاخاویەکان و لەژێر زەویدا لە ناوچە نزمەکان و بیابانیەکان هەر وەك مشك و جرج! بێجگە لەوانە ژمارەیەکی خاوەن نەفسیەتی سووك لە شارەکاندا لەپێناوی پارە ودەسەڵات وئافرەتدا هەموو شتێکیان بۆ ئەکەن بەلام زۆر هەڵەن لەبەر ئەوەی بە هیچ جۆرێك ئەو کۆمەڵە ڕێ وونکردوە ڕێ ی پێ نادرێت دەسڵاتی هەبێت و بتوانێت یاری بکات بە ژیانی هاووڵاتیە بێتاوانەکانەوە وەك جاری پێشو و بێگوومان هێزی پێشمەرگەی قارەمانیش لە کوردستان ڕێیان پێ نادەن ولەهەمان کاتدا هێزەچەکدارەکانی عێراقیش ناهێڵن دەست بکەنەوە لە ناوچەکانی تردا. بە پشتیوانی یەزدان ئەم جارە کۆتاییان پێ دێت بە تەواوی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2018-12-04 17:33:53

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2019-10-21
په‌یامه‌كان: 488
WindowsFirefox

Re: سه‌نتەری توێژینەوە ستراتیژیی و نێودەوڵەتییەکان: داعش له‌ عیراق كۆتایی نه‌هاتوه‌

سه‌نتەری توێژینەوە ستراتیژیی و نێودەوڵەتییەکان: داعش له‌ عیراق كۆتایی نه‌هاتوه‌

December 3, 2018 at 4:05 pm

http://kirkuknow.com/kurdish/wp-content/uploads/2017/07/shargat-1.jpg
به‌پێی راپۆرتێكی سەنتەری توێژینەوە ستراتیژیی و نێودەوڵەتییەکان لە واشنتن، رێکخراوی داعش بەتەواوی کۆتایی نەهاتوە لە عیراق وەک ئەوەی لەساڵی 2017دا راگەیەنرا.

راپۆرتەکە كه‌ 30ی تشرینی دووه‌م بڵاوكرایه‌وه‌، تیایدا ئاماژەی بەوەکراوه‌، داعش جموجۆڵەکانی لەچەند ناوچەیەکدا چڕکردوەتەوە بەسودوەرگرتن لەچەند فاکتەرێک لەوانە “ناجێگیریی سیاسی، پەرەسەندنی گەندەڵیی و خراپی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان”.

هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه‌ جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی سەرەڕای ئەوەی کۆی پەلامارەکان لە سەرتاسەری عیراق کەمیکردووە، “به‌ڵام ژمارەی ئەو پەلامارانەی دەکرێنە سەر ئامانجە حکومییەکان لەنێوان 2017  تا 2018 زیادیکردووە”، وەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە “پەلامارەکان لە پارێزگای کەرکوک لەو ماوەیەدا دوو ئەوەندە زیادیان کردوە بەجۆرێک لە ساڵی 2018دا زۆرترین پەلاماری بەخۆوە بینیوە”.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 100.24.122.228
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net