❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دوانزه‌ پرسیار لەبارەى ئەردۆغانەوە كه‌ ڕۆژنامه‌نووسانی توركیا ناتوانن بیپرسن

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2016-11-06 09:25:32

Arkan Salah
پڕشنگی یانە
Kurdistan
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: كوردستان=بەهەشت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2016-01-29
دواترین سه‌ردان: 2019-11-09
په‌یامه‌كان: 442
LinuxSafari

دوانزه‌ پرسیار لەبارەى ئەردۆغانەوە كه‌ ڕۆژنامه‌نووسانی توركیا ناتوانن بیپرسن

نه‌بوونی ئازادی ڕاده‌ربڕین یه‌كێك بووه‌ له‌ گه‌وره‌ترین زیانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان. ئەردۆغان ده‌ستی به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌كاندا گرتوه‌ و سكاڵا له‌سه‌ر سه‌رنوسه‌ره‌كانیان تۆمار ده‌كات و ڕۆژنامه‌نوسه‌كانیش زیندان ده‌كات.

په‌یامنێرانی بێ سنوور ئازادیی ڕۆژنامه‌وانیی توركیا له‌ ڕیزبه‌ندی ١٥٠ هه‌مین وڵات له‌كۆی ١٨٠ وڵات داده‌نێت، یان له‌خوار ڕوسیای ڤلادیمێر پۆتینەوە.‌ بۆ ساڵی داهاتوو به‌هۆی باری نا ئاسایی وڵات و به‌رده‌وامیی چاكسازی ئه‌گه‌ری دابه‌زینی زیاتریشی هه‌یه‌ ته‌نانه‌ت بۆ خوار ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێرانەوە.

له‌گه‌ڵ چاپه‌مه‌نی و ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی توركی له‌و باره‌دا ئه‌و بابه‌تانه‌ چین كه‌ ڕۆژنامه‌نوسان له‌ پشتی په‌رده‌كانه‌وه‌ تاوتوێی ده‌كه‌ن به‌ڵام ڕێگه‌یان پێ نادرێت كه‌ باسی بكه‌ن؟
ئه‌مانه‌ ته‌نها به‌شێكی كه‌میانن:

١ - ئەردۆغان چۆن بوو به‌ ملیاردێر؟

ئەردۆغان له‌ خێزانێكی هه‌ژار له‌دایك بووه‌ له‌ (ڕیزە) له‌ كه‌ناری ده‌ریای ڕه‌ش. باوكی پاسه‌وانی سنوور بوه‌ و له‌ ده‌ریا كاری كردووه‌. ئەردۆغان له‌ سه‌رده‌مێكدا له‌فه‌ی فرۆشتووه‌ بۆ ده‌ستكه‌وتنی كه‌مێك پاره‌ی زیاتر‌. له‌ قوتابخانه‌یه‌كی دینی ده‌رچووه‌  و له‌ ساڵی ١٩٧٣ەوە‌ خێرا تێكه‌ڵ به‌ سیاسه‌ت بووه‌، له‌ دوای ماوه‌یه‌كی كه‌می زیندان به‌هۆی هاندانی دینیه‌وه‌ بووه‌ به‌ سه‌رۆك شاره‌وانیی ئه‌سته‌مبوڵ. كه‌واته‌ پرسیاره‌كه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ چۆن پیاوێكی وه‌ك ئەردۆغان بووه‌ به‌ ملیاردێر؟

توركه‌كان باش ئه‌مه‌یان له‌بیره‌: ئەردۆغان سیازده‌ جار ڕوبه‌ڕوی لێكۆڵینه‌وه‌ بووه‌ته‌وه‌ له‌كاتێكدا سه‌رۆك شاره‌وانی بوووه‌، به‌ڵام به‌هۆی پارێزبه‌ندییەوە هیچیان ته‌واو نه‌كران. باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه،‌ ئەردۆغان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ هه‌شت حسابی بانكی له‌ سویسرا هه‌یه‌. زۆربه‌ی سامانه‌كه‌ش دیاریی هاوسه‌رگیری كوڕه‌كه‌یه‌تی. تۆماره‌كان ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نن كه‌ سامانه‌كه‌ پاكه،‌ به‌ڵام به‌ ڕێگه‌ی نا یاسایی وه‌ده‌ست هێنراوه‌. ئەردۆغان هێزه‌كه‌ی به‌كارهێناوه‌ بۆ دامركاندنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه‌ و ده‌ستگیركردنی ئه‌و دادوه‌رانه‌ی كه‌ دوای كه‌یسه‌كه‌ ده‌كه‌ون یان لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن. هه‌مان پرسیار ده‌كرێت له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌شی (بیلال)، لەبارەی ده‌سكه‌وتنی سامانه‌ سەیروسه‌مه‌رەکەی‌ و پرسیاراویانه‌ی، (چ شتێك ڕویداووه‌ به‌سه‌ر بیلال‌دا له‌ ئیتاڵیا؟). هه‌روه‌ها بوراكیش كه‌ شوێنه‌كه‌ی نادیاره‌، هه‌ر ڕۆژنامه‌نووسێك كه‌ له‌ توركیا ده‌ژی و به ‌دوای سامانی ئەردۆغان و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێ، خۆی له‌ پشتی شیشی زیندانه‌كاندا ده‌بینێته‌وه‌ بۆ چەندین ده‌یه‌ی داهاتوو.

٢ - بڕوانامه‌ی دبلۆمی ئەردۆغان له‌ كوێیه‌؟

ژیاننامه‌ی فه‌ڕمی ئەردۆغان ده‌ڵێت،‌ بڕوانامه‌ی دبلۆمی هه‌یه‌ له‌ به‌شی زانستی ئابووری و بازرگانی له‌ زانكۆی مه‌رمه‌ره‌. كێشه‌كه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هیچ به‌شێكی له‌و شێوه‌یه‌ له‌ زانكۆكه‌دا نه‌بووه‌. له‌ ساڵی ١٩٨٢ زانكۆكه‌ به‌شێكی بۆ ئابوری و زانستی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كرده‌وه‌، به‌ڵام هیچ تۆمارێك نیه‌ كه‌ ئەردۆغان له‌وێ به‌شدار بوبێت. بڕوانامه‌یه‌كی چوار ساڵی داواكاریه‌كی بنچینه‌ییه‌ بۆ بوون به‌ سه‌رۆك. ئه‌گه‌ر ئەردۆغان درۆی كردبێت له‌باره‌ی بوون به‌ سه‌رۆك ئایا ده‌توانێت به‌ سه‌رۆكی بمێنێته‌وه‌؟ بێگومان ئه‌وه‌ش به‌نده‌ به‌وه‌ی ئایا هێشتا له‌ توركیا یاسا ماوه‌.

٣ - ئایا چیرۆكێكی تر هه‌یه‌ له‌پشتی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی توركیاوه‌؟

هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ١٥ی حه‌وت (تەمووز) كه‌ ئەردۆغان پێی ده‌ڵێت (دیاریه‌ك له‌ خوداوه‌) گه‌وره‌ترین هه‌واڵی توركیایه‌ له‌ ساڵه‌كه‌دا. له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا ئەردۆغان شوێنكه‌وتوانی فه‌تحوڵا گویله‌نی تۆمه‌تبار كرد. كه‌ بیرمه‌ندێكی ئیسلامیه‌ و ئەردۆغان تا ساڵی ٢٠١٣ هه‌مان بیری ئه‌وی هه‌بوو، له‌ ڕێكخستنی كوده‌تاكه‌دا چه‌ند شوێنكه‌وته‌یه‌كی گویله‌نیش پشكیان هه‌بووه،‌ به‌ڵام ئەردۆغان هێشتا ده‌بێت به‌ڵگه‌ بخاته‌ ڕوو بۆ حكومه‌تی ئه‌ریكا له‌باره‌ی هه‌بوونی ده‌ستی گویله‌ن له‌و هه‌وڵه‌دا.
چه‌ندین پرسیار له‌سه‌ر هه‌بوونی ده‌ستی چه‌ند به‌رپرسێكی پێشكه‌وتوی سه‌ربازی‌ ده‌كرێت كه‌ شوێنكه‌وته‌ی گویله‌ن نین، به‌ڵكو له‌ ڕاستیدا زیاتر له‌ لایه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ نزیكترن. وه‌ ئەردۆغانیش ئه‌وه‌ی ڕانه‌گه‌یاندوه‌ كه‌ له‌ كاتژمێر ٥ی ئێواره‌ تاكو ١:٣٠ی شه‌و له‌كوێ بووه‌ له‌ ڕۆژی كوده‌تاكه‌. بێگومان، وا دیاره‌ كه‌ ئەردۆغان خۆی له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كه‌وه‌ زانیویه‌تی وه‌ ته‌نانه‌ت هانیشی دابێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌هانه‌یه‌ك بدۆزێنه‌وه‌ بۆ دورخستنه‌وه‌ی چه‌ندین كه‌س له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانیان. له‌ وڵاتی ئاسایدا ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌دواداچونی میدیا، به‌ڵام له‌ توركیا ڕۆژنامه‌نووسان ته‌نها وته‌ی ئەردۆغانیان وه‌رگرت.
یه‌كێكی تر له‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ كوده‌تاكه‌وه‌ هه‌یه‌ و پۆلیس قه‌ده‌غه‌ی كردووه‌ به‌دواداچوونی بۆ بكرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كێ به‌رپرسیار بووه‌ له‌ كوشتنی هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌ ئێواره‌ی كوده‌تاكه‌. به‌ڵگه‌ی گوزارشته‌یی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و مه‌ده‌نیانه‌ له‌لایه‌ن هیزێكی تایبه‌ته‌وه‌ كوژراون به‌ هەڕه‌مه‌كی كه‌ ئه‌و هێزه‌ له‌ژێر فه‌رمانی سوپادا نییه‌. زۆر پرسیاری تریش ده‌مێنێته‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌و هێزه‌وه‌ كه‌ زۆر تورك ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ پێش هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ سوپایه‌كی نهێنی مه‌شقی پێ كراوه‌ بۆ خزمه‌تكردنی ئەردۆغان به‌ته‌نها.

٤ - ئه‌گه‌ر بزافی خزمەت تیرۆرستی هە‌بێت ئایا ڕێكخراوی تیرۆرستی ئەردۆغان هه‌یه‌؟

ئه‌وه‌ شتێكه‌ ئه‌گه‌ر له‌ دژی فه‌تحوڵا گویله‌ن بوه‌ستیته‌وه‌ و وه‌ شتێكی تریشه‌ كه‌ به‌ ڕێكخراویكی تیرۆرستی ناویان بهێنیت له‌ ئاستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی یان قاعیده‌. ئەردۆغان بزافی خزمه‌ت به‌ بزافی تیرۆرستی خزمه‌ت ناوده‌هێنێت كه‌ به‌ ساده‌یی گه‌مژانه‌یه‌ و بۆ ڕۆژنامه‌نووسانیش نا پیشه‌ییانه‌یه‌ كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ناویان بهێنرێت. به‌ڵام با بۆ ساتێكیش بێت وای دابنێین كه‌ ئه‌و پێناسه‌یه‌ی ئەردۆغان ڕاسته‌. ئەردۆغان پاساو ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ ئه‌ندامانی بزافی تیرۆرستی خزمه‌ت تۆڕێكیان پێكهیناوه بۆ سود و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ ڕاستیه‌كه‌یه‌ باشه‌ ئه‌وه‌ چ جیاوازیه‌كی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ شوێنكه‌وتوانی ئەردۆغان، ئه‌گه‌ر دروست بێت به‌ بزافی خزمه‌ت بوترێت بزافی تیرۆرستی خزمه‌ت كه‌واته‌ روسته‌ به‌ شوینكه‌وتوانی ئەردۆغان بوترێت ڕێكخراوی تیرۆرستی ئەردۆغان.

٥ - ئه‌گه‌ر گویله‌ن تیرۆرسته‌، بۆ ئەردۆغان پێش ٢٠١٣ ئیشی له‌گه‌ڵ كردووه‌؟

له‌بواری فه‌لسه‌فه‌ی دینی ئێستای گویله‌ن و پێش ٢٠١٣ی گویله‌ن جیاوازییه‌كی زۆر كه‌م هه‌یه‌. هیچ جیاوازیه‌ك نیه‌ له‌نێوان ئێستا و پێش ٢٠١٣ی ئەردۆغان. تاكه‌ شت كه‌ جیاوازیی هه‌یه‌ له‌نێوان ئێستا و ئه‌و كاته‌دا ته‌نها یه‌كیتی سیاسییه‌. ئەردۆغان پێداگره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ گویله‌ن گه‌وره‌ تیرۆرسته‌. ئه‌گه‌ر وابێت و گویله‌ن هه‌مان كه‌س بێت كه‌ ده‌یه‌یه‌ك پێش ئێستا وا بووه‌، باشه‌ بۆ ئەردۆغان ئه‌ونه‌ لێی نزیك بووه‌؟

٦ - بۆچی ئاساییه‌ له‌باره‌ی په‌كه‌كه‌وه‌ بنوسرێت به‌لام داعش نا؟

توركیا ڕوبه‌ڕوی ئاسته‌نگ ده‌بێته‌وه‌ له‌لایه‌ن چه‌پ ڕه‌وه‌كانه‌وه‌ وه‌ك په‌كه‌كه‌ وه‌ له‌لایه‌ن داعشیشه‌وه‌، هه‌ردوولا چه‌ندین هێرشیان ئه‌نجام داوه له ‌ناوخۆی توركیادا‌. به‌ڵام كاتێك په‌كه‌كه‌ هێرشێك ئه‌نجام ده‌دات هه‌موو سه‌ردێڕی ڕۆژنامه‌كان داگیر ده‌كات و لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ چه‌ندین ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، ده‌سه‌ڵات چه‌ندین كه‌س تۆمه‌تبار ده‌كات. به‌ڵام كاتێك داعش هێرشیان كرد حكومه‌تی توركی ڕێگه‌ی به ‌ڕاگه‌یاندنه‌كان نه‌دا كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن. ئایا هیچ هۆكارێك هه‌یه‌ كه‌ ئەردۆغان هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی داعش ده‌دات له‌ جیهان به‌ڵام ڕێگه‌ به‌ ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌دات له‌باره‌ی په‌كه‌كه‌وه‌ بدوێن؟

٧ - بۆچی ده‌زگای هه‌واڵگری توركی یارمه‌تی به‌ره‌ی نوسره‌ و داعش ده‌دات؟

له‌سه‌ر هه‌مان باس، به‌ڵگه‌كان ئه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ ڕوو كه‌ به‌ره‌ی نوسره‌ و داعش و ئه‌ل قاعیده‌ی سوریا، چه‌ك و كه‌لوپه‌ل و یارمه‌تیان له‌ ده‌سه‌ڵاتی توركیا وه‌رگرتووه‌. كاتێك ڕۆژنامه‌نووسان هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ وێنه‌ به‌ڵگه‌یان خسته‌ڕوو، ئەردۆغان هه‌ستا به‌‌ ده‌ستگیركردنی سه‌رنوسه‌ری ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ی كه‌ بابه‌ته‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه‌.‌ كاتێك سه‌ربازانی توركی ڕێگریان له‌ كه‌شتییه‌كی پڕ چه‌ك كرد بۆ سوریا، ئەردۆغان فه‌رمانی به‌ ده‌ستگیركردنی سه‌ربازه‌كان كرد له جێی ده‌ستگیركردنی قاچاخچییه‌كان. سانسۆر خستنه‌ سه‌ر هه‌واڵه‌كان راستیه‌كه‌ به‌ درۆ ناخاته‌وه، ته‌نها پرسیاری زیاتر دروست ده‌كات.

٨ -  ئایا ده‌سته‌ی كوشتنی توركیا له‌ پشت كردوه‌ تیرۆرستییه‌كانی پاریسه‌وه‌ بوو؟

له‌ساڵی ٢٠١٣، كرده‌یه‌كی تیرۆرستی به‌سه‌ر سێ چالاكوانی كورددا جێبه‌جێ كرا له‌ ئۆفیسه‌كانیان له‌ پاریس، ئه‌و سێ چالاكوانه‌ له ‌هه‌مان كاتدا ئه‌ندامی پارتی كرێكارانی كوردستانیش بوون. له‌كاتێكدا ئه‌مریكا و توركیا پارتی كرێكارانی كوردستان به‌ گروپێكی تیرۆریستی داده‌نێن، وه‌ له‌و كاته‌دا توركیا به‌ گفتوگۆكردنی پرۆسه‌ی ئاشتییه‌وه سه‌رقاڵبوو له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان، ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ڕه‌نسا (عومه‌ر گونه‌ی) ٣٢ ساڵیان ده‌سگیر كرد كه‌ له‌ ته‌مه‌نی ٩ ساڵییه‌وه‌ له‌ فه‌ڕه‌نسا نیشته‌جێیه‌. به‌پێی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییانه‌ی كه‌ چاودێری كرابوون دوابه‌دوای ڕووداوی كوشتنه‌كان په‌یوه‌ندی به‌ كاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای هه‌واڵگری تووركی(میت)ه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ش مایه‌ی پرسیاره‌، ئایا توركیا له‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ كوشتنی به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی له‌ ناو پایته‌ختی وڵاتێكی هاوڕێی له‌ هاوپه‌یمانی ناتۆ؟

٩ - بۆچی ئەردۆغان زاواكه‌ی خۆیی ده‌ستنیشان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به‌ وه‌زیری نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی؟

له‌ ٢٤ی نۆڤه‌مبه‌ری٢٠١٥، (بێرات ئاڵبایراك) زاوا ٣٧ ساڵانه‌كه‌ی ئەردۆغان ده‌ستنیشانكرا به‌ وه‌زیری ووزه‌ی توركیا. ئایا ئه‌و باشترین كاندید وهه‌ڵبژارده‌ بوو؟ یاخوود فاكته‌ری تر هه‌بوون له‌ بابه‌ته‌كه‌دا؟ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش‌ حه‌زێكی زیاتری دا به‌ ئەردۆغان بۆ گفتوگۆكردنی گرێبه‌ستی ووزه‌ له‌ گه‌ر سه‌ركرده‌ گه‌لێكی وه‌ك (ڤلادمێر پۆتین) به‌بێ ئاماده‌ بوونی هیچ كاربه‌ده‌ستێكی پسپۆڕ له‌كاتی گفتوگۆكه‌. ئایا دانانی (ئاڵبایراك) ڕێگایه‌ك بوو بۆ ڕێكخستنی كاره‌ نایاساییه‌‌كانیان وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆیان بمێنێته‌وه‌؟ یاخود چۆن ئەردۆغان هه‌ستاوه‌ به‌ پاكتاوكردنی هاوپه‌یمانه‌ پێشووه‌كانی له‌ حزبه‌كه‌ی خۆی به‌ زه‌بری هێزو خۆبه‌گه‌وره‌ زانینه‌وه‌، ئایا ئه‌و ئه‌ندامه‌كانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ شوێنه‌كانیان داده‌نێته‌وه‌؟ ئایا ده‌گونجێت ئاڵبایراك سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووبێت‌؟ ئایا سیستمی ده‌سه‌ڵاتی توركیاش ده‌بێت به‌ پشتاوپشت وبنه‌ماڵه‌یی وه‌ك سوریا وه‌ یان وه‌ك سه‌رۆكی پێشووی میسر حوسنی مووباره‌ك؟ كه‌ گه‌له‌كانیان ده‌یانناڵاند به‌ده‌ستیانه‌وه‌.

١٠ - ده‌‌توانین باسی هاوڕێ ونزیكه‌كانی ئەردۆغان بكه‌ین؟

ئەردۆغان هاوڕێیه‌تی به‌ سه‌یری ده‌پارێزێت. هاوڕێیانی ئەردۆغان له‌وانه‌یه‌ فه‌رشی سووریان بۆ دابخرێت له‌ توركیا، به‌ڵام بۆ زۆربه‌ی كه‌سانی تر ئه‌وان به‌ ساده‌یی "دوژمنن." سه‌ره‌تا، (یاسین ئه‌لقادی) بازرگانێكی سعوودییه‌ كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریكاوه‌ تا ساڵی ٢٠١٤ به هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به‌ ئوسامه‌ بن لاندنی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌لقاعیده‌وه‌ تۆمه‌تباركرابوو. له‌ مانگی ته‌مموزی ٢٠٠٦ له‌كاتێكدا ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش به‌ بونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده‌ تۆمه‌ت باریان ده‌كرد، به‌ڵام ئەردۆغان ڕایگه‌یاند "من به‌ڕێز ئه‌لقادی ده‌ناسم. من وه‌ك خۆم متمانه‌ به‌‌ویش ده‌كه‌م. سه‌باره‌ت به‌ بوونی په‌یوه‌ندی یان هاوكاریكردنی ڕێكخراوێكی تیرۆریستی ئه‌وه‌ مه‌حاڵه‌" بائه‌م باسه‌ ببه‌ین به‌لایه‌كی تردا، له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ش گرنگ بێت بزانین سه‌ره‌تا ئەردۆغان چۆن ئه‌وی ناسی و‌ سروشتی په‌یوه‌ندییه‌كانیان چۆنه‌؟ كه ‌ئه‌مه‌ش دووهێنده‌ زیاد ده‌بێت كاتێك په‌یوه‌ندی كوڕه‌كه‌ی ئەردۆغان و ئه‌لقادی ده‌زانین له‌كاتێكدا ئابڵۆقه‌كانی سه‌ری هه‌رمابوون. كه‌ ئه‌مه‌ش ته‌نها دڵۆپێكه‌ له‌ ده‌ریایه‌ك، هه‌رچۆنێك بێت.
(گولبودن حیكمه‌تیار) یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ره‌ خراپترین كاراكته‌ره‌كانی مێژووی ئه‌فغانستان. ئه‌و له‌سه‌ره‌تای پێكدادانه‌كانی موجاهیدین ناوبانگی په‌یداكرد تاكه‌ فه‌رمانده‌ی ئەفغانه‌ كه‌ ته‌نها شه‌ڕێكیش سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ له‌ دژی سۆڤیه‌تییه‌كان. له‌ جیاتی ئه‌وه‌ هه‌رسه‌ركرده‌یه‌كی تر سه‌ربكه‌وتایه‌ ئه‌م هێرشی ده‌كرده‌ سه‌ری. هه‌ر حیكمه‌تیار بوو كه‌ جه‌نگی ناوخۆی هه‌ڵگیرساند له‌ ساڵی ١٩٩٢ پاش كشانه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت له‌ ئه‌فغانستان. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا خۆی به‌ ئه‌ندامی تاڵیبان و القاعیده‌ ناساند، ( ئاشكرایه‌ كه‌ ئەردۆغان به‌گه‌نجی وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ حیكمه‌تیار گرتووه) ئایا چۆن ئەردۆغان بینیویه‌تی؟‌ چۆن ناسیوییه‌تی؟ ، له‌ كاتێكدا توركیا له‌و كاته‌وه‌ حیكمه‌تیاری به‌ تیرۆرست دیاریكردووه‌.
هه‌روه‌ها بێگومان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران‌ هه‌یه‌، وه‌ په‌یوه‌ندی بازرگانی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕوسیا ڤلادمێر پۆتین هه‌یه‌. به‌كورتی ئەردۆغان وادیاره‌ به‌ ته‌واوی كۆمه‌ڵه‌ هاوڕێیه‌كی ته‌واو جیاوازی هه‌یه‌ وه‌ك له‌ هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی ئاسایی ناتۆ. كه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ ده‌ستیان پێكرووه‌؟ چۆن به‌ره‌و پێش ده‌چن؟ ئایا ئه‌مانه‌ په‌یوه‌ندی سیاسین یان بازرگانی، یان هه‌ردووكیان؟

١١ - چی وای له ‌تۆ كرد له‌پۆتین بده‌یت؟

ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ڕوسیا له‌ خراپترین دۆخیدا بوو له‌ دوای جه‌نگی سارده‌وه‌ به‌ڵام، دوای دیداره‌كه‌ی مانگی هه‌شت، دوو سه‌ركرده‌كه‌ بڕیاری ئاشتییان دا، كه‌ به‌دوای خۆیدا ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی دانانی بۆری گازی سرووشتی هێنایه‌ كایه‌وه‌،‌ باسیان له‌ كڕینی سیسته‌می مووشه‌كی ڕوسیا كرد له‌لایه‌ن توركیاوه‌. ئایا هیچ شتێكی تر ماوه‌؟ ئایا ئەردۆغان باسی له‌ ئه‌گه‌ری دانانی هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌نموو له‌ مێرسین كرد؟ له‌كاتێكدا ڕێی تێناچێت، ئایا هه‌رگیز پۆتین باسی له‌ دانانی هیچ جۆره‌ چه‌كێكی ناوه‌كی تاكتیكی كردووه‌ له‌ توركیا؟ یان له‌ لایه‌نی تاكه‌ كه‌سییه‌وه‌، ئایا ئەردۆغان هیچ پاره‌یه‌كی هه‌یه‌ له‌ بانكه‌كانی ڕوسیا؟ ئایا ئه‌و سه‌رمایانه‌ تایبه‌تین یان موڵكی حكوومه‌تن؟ ئایا ڕوسیا هه‌رگیز چووه‌ته‌ ناو پشكی خۆی له‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ توركیا؟

١٢ - چی دانەخستنی ئاكه‌په‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ له‌ساڵی ٢٠٠٨؟

له‌ ساڵی ٢٠٠٨ دادگای ده‌ستووری توركیا بڕیاری سزادانی حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی ئەردۆغان دادو گه‌شه‌ (ئاكه‌په‌)ی ده‌ركرد كه‌ سزاكه‌ ده‌بووه‌ هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ به‌ڵام، له‌ كۆتاییدا و له‌ خوله‌كی دوایندا دادگا بڕیاری دا به‌ مانه‌وه‌ی ئاكه‌په‌ زۆرێك له‌ توركه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن چۆن بزنزمانێك له‌لایه‌ن ئەردۆغانه‌وه‌ ڕاكێشراوه‌، به‌ پێدانی پاره‌ بۆ حسابی ئه‌و‌ دادوه‌ر وه‌ك پێشه‌كییه‌ك بۆ ده‌نگدانه‌كه. ئه‌و ڕۆژه‌ به‌ڕاستی چی ڕویدا؟ ئایا پاره‌ ده‌سته‌‌كان ده‌گۆڕێت له‌كاتی ده‌نگدان؟ ‌ئه‌گه‌ر وایه‌ بۆچی؟ ئایا دوابه‌دوای ئه‌وه‌ ئەردۆغان ده‌سه‌ڵاتدارانی ناچار به‌ وه‌ستان له‌ پرسیار كردن كرد له‌ ڕابردووی ئه‌و بزنزمانه‌؟
پرسیاركردن هه‌رگیز وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یان نییه‌. به‌ڵام دیموكراسی ته‌ندروست میدیای ته‌ندرووستی پێویسته‌. به‌ڵام ئه‌مه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی شه‌رم ئامێزی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری توركیا كه‌ ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ له‌كاتی ده‌سبردن بۆ فایلی گه‌نده‌ڵی و ئاسایش و ئابووری كه‌ له‌ سنوور ده‌رچوون. به‌دڵنیاییه‌وه‌، ئه‌گه‌ر هیچ شتێك نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بشاردرێته‌وه‌ بۆچی ڕێگه‌ نادرێت ڕۆژنامه‌نووسان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌م پرسیارانه‌و چه‌ندانی تر بكه‌ن؟

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن zekeriya abdulla (2016-11-06 09:26:42)

Kurdzhin

http://www.webchinupload.com/f/2017-09/9e776c4beaa552ce6026711040bdd910.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2017-08-21 20:16:16

alikalary727
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-06-18
دواترین سه‌ردان: 2018-07-01
په‌یامه‌كان: 101
unknownOpera

Re: دوانزه‌ پرسیار لەبارەى ئەردۆغانەوە كه‌ ڕۆژنامه‌نووسانی توركیا ناتوانن بیپرسن

bzhit dastxosh  , ardogan=dectator

Kurdzhin
يان كوردستان يان نەمان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.234.214.113
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net