❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / john f.kennedy

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2016-02-03 20:33:32

Arkan Salah
پڕشنگی یانە
Kurdistan
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: كوردستان=بەهەشت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2016-01-29
دواترین سه‌ردان: 2019-11-09
په‌یامه‌كان: 442
unknownOpera

john f.kennedy

A
A
A
John F.Kennedy

جۆن ڤیتزجیرالدا کەنەدی یان جۆن ئێف کەنەدی  35 یەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا . کەنەدی لە 19/5/1917 لە برۆکلین ویلایەتی ماساتشوسیس لە دایک بووە ، باوکی ناوی  جۆزێف پاتریک کەنەدیە " 1888- 1969 " کەسێکی بازرگان و سیاسەت مەدار بوو . دایکی ناوی  رۆز ئەلیزابێس ڤیتزجیرالد کەنەدیە " 1890- 1995 " ئافرەتێکی خێرخواز و ئەندامێکی ناسراوی چینی تێروتەسەل و باوخوازی کۆمەڵ بوو . خێزانی کەنەدی خێزانێکی ئەمریکی بە ڕه‌گه‌ز ئیرلەندین و خیزانێکی سیاسی و بازرگانی وڵاتەکە بوون و وە مەسیحی کاسۆلیکی رۆمانی بوون ... براکانی کەنەدی  جۆسێف پاتریک کەنەدی " 1915-1944 " لە جەنگی جیھانی دووەم کوژرا .. رۆبەرت فرانسیس کەنەدی " 1925- 1968 " ... ئیدوارد مۆر کەنەدی " 1932-2009 " ئەندامێکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بووە بۆ ماوەیەکی زۆر و لە 2009 دا کۆچی دوای کرد ... خوشکەکانی کەنەدی  ڕۆزماری کەنەدی " 1918-2005 " ... کاسلین ئاگنیس کەنەدی " 1920- 1948 " ... ئیونیس ماری کەنەدی " 1921-2009 " ... پاتریشا ھیلین کەنەدی " 1924- 2006 " ... جان ئان کەنەدی " 1928 .. ".



کەنەدی بۆ ماوەی 10 ساڵ لە برۆکلین ژیا لەم ماوەیەدا لە خویندنگاکانی ( ئیدوارد دیڤۆشن و گرینۆف لۆوەرو دێکستەر ) خویندویەتی لە ساڵی 1927 خێزانەکەی کەنەدی گواستیانەوە بۆ گەڕەکی ھیدسۆن ھیڵ لە برۆنکس لە نیۆرک ، کەنەدی ئەو ساڵە نەیتوانی بچێتەوە خوێندنگا دوای ساڵێک گواستیانەوە بۆ برۆنکسڤیل لە نیۆرک و پاشان کەنەدی دەستی کردەوە بە خویندن لە ساڵی 1931 دا کەنەدی چووە خویندنگای چواڵیتی لە واڵینگفۆرد لە پۆلی 9 بۆ 12 ی لەوێ تەواو کرد .. کەنەدی لە ساڵی 1936 لە زانکۆی ھارڤارد وەرگیرا ، لەو ماوەیەدا خەریکی یاریەکانی گۆڵف و دووگۆلی و مەلەوانی بوو وە توانی لە یانی مەلەوانی ئیسکواش وەربگیرێت ، لە ساڵی 1938 دا لەگەڵ باوکو برا گەورەکەیدا ڕۆشتە لەندەن بۆ کارکردن لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە لەندەن کە باوکی باڵیۆزی سەرۆک ڕۆزفێلت بوو لە لەندەن .. لە ساڵی 1939 دا دەستی کرد بە گەشت بە ئەوروپا و یەکیتی سۆڤیەت و بالقان و ڕۆژ ھەڵاتی ناوەڕاست دواتر ڕۆشتە چیکۆسلۆڤاکیا و ئەڵمانیاو پاشان گەرایەوە بۆ لەندەن ئەمەش بۆ نوسینی تێزەکەی بۆ کۆتای خویندنەکەی لە زانکۆی ھارڤارد لە کۆتایدا گەڕایەوە بۆ نیۆرک . بەخویندکاریکی سەرکەوتو دانرابوو لە زانکۆکەدا لە تەمنێکی کەمدا ، کەنەدی لە ساڵی 1940 توانی تێزەکەی کۆتای پی بێنێت و دواتر بە کتێب لە ژیر ناوی " بۆجی ئینگلتەرا نوست " بلاو کرایەوەو بووە یەکێک لە پڕ فرۆشترین کتێبەکان . لەو ساڵەدا توانی کۆتای بە خویندنکەی بێنێت و شەھادەی "بەکالۆریۆسی زانست بە پلەی زۆر باشە لە کاروباری نیودەوڵەتی بەدەست بێنێت " ....لە ساڵی 1941 دا کەنەدی پەیوەندی کرد بە ھیزی دەریای ئەمریکاوە ، پاشان دەبێتە سەربازێکی ھێزی دەریای لە جەنگی دووەمی جیھانیدا و لەسەر کەشتی خزمەت دەکات ، لەم ماوەیەدا چەند جارێک شوێنەکەی دەگۆڕێت و ھەر جارێک لە شوێنێک خزمەت دەکات و دەبیتە سەرکردەی چەند دەستەیەک . لە ساڵی 1943 دا لە کاتی ھێرشی یابانیەکان بۆ سەر کەشتیە ئەمریکیەکان کەنەدی لە کەشتیەکەیدا لە نزیک دورگەی سلیمان لەلایەن فڕۆکەی یابانیەوە دەکریتە ئامانج و تێک دەشکێت کەنەدی لەگەڵ چەند پیاوێکیدەستەکەی دەمێننەوە . کەنەدی دوای ماوەیەک بیرکردنەوە خۆ بەدەستەوەدان و مردن لە ناو ئاوەکەدا یان جەنگان ، بەلام بڕیاریاندا خۆیان بە دەستەوە نەدەن بمرن بەڵکو لەگەڵ پیاوەکاندا دەستیان کرد بە مەلە کردن بەرەو دورگەیەکی بچوک ، ھەرچەندە کەندەی پشتیشی پارچەی بەرکەوتبوو بەلام بە دەمی پەتی ئەو بەدلەی رزگارکردنەی گرتبوو کە بە سەربازێکی بریندارەوە بوو لەگەڵ خۆیدا ڕای دەکێشا وە توانی دەستەکەی ڕزگار بکات وە مەدالیای ڕێزلینانیان وەرگرت . لە کۆتاییەکانی ساڵی 1944 دا کەنەدی گەرایەوە بۆ ئەمریکا پاش چارەسەرکردنی برینەکەی پشتی کەنەدی خزمەتی سەربازی کۆتای پی ھات بە پلەی ملازم و تا چەند مانگی سەرەتای ساڵی 1945 کەنەدی لە نەخۆشخانە بوو تا چاک بونەوەی برینەکەی .

کەنەدی دوای کۆتای ھاتنی جەنگی دووەمی جیھان ھاتە نێو دنیای سیاسەتەوەو یەکەم جاریش لە ساڵی 1946 توانی سەرکەوتو بێت ببیتە ئەندامی کۆنگرێس وە بۆ ماوەی 6 ساڵ بەردەام بوو لە شوێنەکەی . لە ھەلبژاردنەکانی ئەنجومەنی پیران لە ساڵی 1952 دا کەنەدی توانی شکست بە منافسە کۆماریەکەی " ھێنری کابوت " بھینێت و ببێتە ئەندامی ئەنجومەنی پیران .. کەنەدی لە 12/9/195 ھاوسەر گیری لەگەڵ " جاکلین بۆڤیر " کرد . کەنەدی لە دوو ساڵی دوایدا چەن نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجامدرا لە بڕبڕەی پشتیدا و توشی نەخۆشیەکی زۆر بوبو لەو ماوەیەدا وە لە زۆربەی زۆری کۆبونەوەکانی ئەنجومەن بێبەش بو لەو ماوەیەدا تەنانەت جاری وابووە کۆتا رێوڕەسمی دینی کاسۆلیکیان لەسەر ئەنجامداوە لە کاتی نەخۆشیەکایدا . لە ساڵی 1956 کەنەدی بوژایەوەو کەوتەوە کار کردن ، کەنەدی دووبارە لە ھەڵبژاردنی 1958 دا بۆ ئەنجومەنی پیران توانی سەرکەوتن بە دەست بینێت و ببیتەوە ئەندام لەم ماوەیەدا سکرتێری ڕۆژنامە گەری کەنەدی " رۆبەرت تۆمسۆن " فیلیمیکی لەسەر ڕۆژێک کارکردنی کەنەدی لە ئەنجومەن و ژیانی ناو خیزانەکەی و کارکردنی لە ئۆفیسەکەی ماڵەوەی دەرھێنا کە بەباشترین فیلم دادەنرێت کە باسی ژیانی کەنەدی بکات.



کەنەدی لە 2 ی یەنایەری ساڵی 1960 دا دەستی کرد بە بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەک نوینەری حیزبی دیموکراتیەکان ، وە منافسەکەی لە جمھوریەکان بریتی بوو لە " ریچارد نیکسۆن " . کەنەدی سەرکەتنێکی زۆر سەرسوڕھێنەری بە دەست ھینا لە کاتێکدا کەنەدی %49.7 ی دەنگی دەنگ دەرەکانی بە دەست ھێناو ڕیچارد توانیبوی %49.5 ی دەنگەکان بە دەست بینێت و تەنھا 0.2 جیاوازی ھەبوو لە نیوانیاندا . کەنەدی یەکەم کەسی کاسۆلیکی بوو توانیبوی ببیتە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا . کەنەدی لە کاتی سەرۆکایەتیەکەیدا توشی قەیرانی زۆر بوو ...لە ساڵی 1960 کاتێک کەنەدی ھاتە سەر حوکم و لە ساڵی 1963 دا کۆتای بە دەسەڵاتەکەی ھێنرا . لەم 3 سالەدا کەنەدی ھەوڵی تەواوی دەدا بۆ خۆشگوزەرانی خەڵک و کەم کردنەوەی ھەژاری لە ڕیگەی بەخشینی ماف و گەرەنتی گەورەتر بۆیان و دابین کردنی کار و خۆراک و بەرز کردنەوەی ئاستی داھاتیان و نەھێشتنی چینایەتی و جیاوازی نێوان ڕەش پێست و سپی پێست و ھەروەھا زیاد کردن باج لەسەر کەسە دەوڵەمەندەکانی وڵات وھەوڵدان بۆ نەھێشتنی گروپی نھێنی و دژە مرۆڤایەتییەکان .. لە بەرانبەریشدا توشی قەیرانێکی زۆر بوو لەم ماوەیەدا وە لە کۆتایدا بووە ھۆی کوشتنی ... له‌ یه‌كێ لۆ كۆڕه‌كانیدا هه‌ندێ ووته‌ی كاریگه‌ر ده‌ڵێت كه‌ ڕونه‌ به‌هۆی ئه‌م ووتانه‌وه‌ تیرۆر كرا :

" ئەمەوێ قسەیەکی نھێنیتان بۆ بکەم کە ئەم قسەیە زۆر ڕقاویە ، لە کۆمەلگایەکی ئازاد و کراوە وە ئێمەش وەکو نەتەوە بە سروشتی مێژوومان رووبەروی رێکخرا و گروپە نھێنیەکان دەبینەوە ، ئێمە لە دەوربەری جیھاندا رووبەرو دەبینەوە لەگەڵ موئامەرەیەکی پتەو قورس کە بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە نھێنی و شتی شاراوە دەبەستێ بۆ فراوان کردنی بازنەی کاری خۆی وەکو بە زۆر رۆشتنە ناو و دزە کردن بێ ھەڵبژاردن ، ترساندن بێ ھەڵبژاردنی ئازادی ، ئەمە سیستەمێکە ھەستاوە بە خستنە ژێری سەرچاوەی مرۆڤایەتی و ماددی و مەعنەوی بۆ رکێفی خۆی و دەیەوێ لە ڕێگەیەوە توانا و دەسەڵاتی خۆی گەورە کات ھەموو شتێک وەکو کۆیلەی ژێر دەستی خۆی لێ بکات ، کە کۆبۆتەوە لە نێوان ھێزی سەربازی و دیبلۆماسی و زانیاری و ئابوری و زانستی وە کاری سیاسی و ئامادەکاری بۆ دەکرێ بە نھێنی و بێ بڵاوبوونەوە ھەڵەکان دەنێژن بێ ئەوەی ئاشکرا بکرێن وە ھیچ پرسیارێ لەسەر ڕێکەوتن ناکرێ وە نھێنیەکانیش بڵاو ناکرێتەوە ، من داوای یارمەتی لە ئێوە دەکەم ، لە قۆناغێکی گرنگدا بۆ ڕاگەیاندن و ئاگادار کردنەوە ی گەلی ئەمریکا ، ئێمە باوەر بە یارمەتی ئێوە دەکەین و مرۆڤیش بۆ ئەو شتە لە دایک دەبێ کە دەیەوێ به‌ دەستی بێنێ و پێ ی بگات ئەویش بریتیە لە : ئازادیەکی سەربەخۆ . "

گرینگترین ڕوداوەکانی کاتی حوکم کردنەکەی :

دورگەی بەرازەکان ساڵی 1961 .. لە سەردەمی ئیزنھاوەر فەرمانی دابو لە ڕیگەی CIA ەوە یارمەتی شۆڕشگێڕانی کوبی بدات بۆ داگیر کردنی کوباو ڕزگارکردنی لە دەستی سیستەمی شیوعی فیدڵ کاسترۆدا ، ئەوە بو لەکاتی ھاتنە سەر حکومی کەنەدی بڕیاری دا بە جێ بەجێ کردنی کارەکە بەلام لە کۆتایدا ئەمریکا و شۆڕش گێڕە کوبیەکان شکستێکی زۆر گەوەرەیان ھێنا بەرانبەر کاسترۆو جیڤارا ..قەیرانی ساروخە کوبیەکان .. لە مانگی 10 ی 1962 دا دەزگای ھەواڵگری ئەمریکی ئەوەی ئاشکرا کرد کە سۆڤیەت بە نیازی دانانی سەکۆی ھەڵدانی ساروخن لە کوبا ، کەنەدی دانانی سەکۆی ساروخی لە دوری 100 میل لە سنوری ولاتەکەی بە بەرەنگاری و تەحەدا کردنی دادەنا بۆیە بڕیاری دا و ئەمری کرد بە ھێزی دەریای ئەمریکا ئابلوقەی وشکانی و ئاوی دورگەی کوبا بدەن و ھەمو کەشتی و فڕۆکەیەک کەدێتە ئەو ناوجەیە بیپشکنن و سەرچاوەکانیان بزانن ، وە ئەگەری ڕودانی جەنگی سییەمی جیھان زۆر نزیک بوو تا لە کۆتایدا سۆڤیەت بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی دانانی ساروخەکانی داو ئەمریکاش ئابڵوقەکەی شکاند ... لەگەڵ چەند ڕوداوی تر وەک جەنگی سارد و دروست کردنی دیواری بەرلین و کێشەی ئەتۆمی ئیسرائیل و جەنگی ڤێتنام وو شۆڕشی ئینقیلابی بەعسیەکان بەسەر عبدالکریم قاسم ..ھتد بەڵام کەنەدی زۆر یرەکانە مامەڵەی لەگەڵ روداوەکاندا دەکرد.

کەنەدی سەرکردەیەکی خۆشەویست بوو لەلای خەڵکی لەو ماوە کورتەی دەسەڵتیدا . ھەوڵی زۆر دابوو بۆ خۆش گوزەرانی خەڵکی و بڵاوکردنەوەی ئاشتی و دژی کەسە سەرمایەدارەکان دەجەنگا و ڕێگری لێ دەکردن لە ڕوتاندنەوەی خەلکی و دژی گروپە نھێنیەکان دەوەستایەوەو ھەوڵی بنبڕ کردنی دەدان کە بوبونە ھۆی مژینی ژیانی خەڵکی لە بەرانبەردا دوژمنانێکی زۆری بۆ خۆی دروست کردبوو لە وڵاتەکەدا کە ھەوڵی لە ناوبردنیان دەدا . کەنەدی کەسێکی زۆر بەھێز نەترس بوو وە خاوەنی ھەڵوێستی بەھێز بوو لە ڕوداوەکاندا و ھەوڵی ئاشتی دەدا لە جیھاندا و بنبڕ کردنی کوشتار ، لە ساڵی 1963 دا لەگەڵ ھەر یەکە لە بەرتانیا و یەکیتی سۆڤیەت واژۆی ئەوەیان کرد چەکی ئەتۆمی لە بەرگە ھەوای زەویدا تاقی نەکەنەوە لەبەر تێک نەجونی کەشو ھەوا ...لە مانگی 10 ی ساڵی 1963 دا جۆن کەنەدی و خێزانەکەی گەیشتنە فڕۆکەخانەی داڵاس بە سەردانیکی رەسمی کە بۆ ویلایەتی تەکساس . کەشو ھەوای ڕۆژەکە زۆر خۆش بوو لە کاتژمیر 11:30 خولەک بەڕێ کەوتن بەرەو مەیدانەکە لەگەڵ حاکمی تەکساس و خێزانەکەیدا بەناو جەماوەرێکی زۆردا تێدەپەڕین و سڵاویان لی دەکرد و چەپڵەیان بۆ لیدەدا . لە کاتیکدا کەنەدی لەناو ئاپۆرای خەلکیدا بوو وە سێری روخۆشی خەڵکەکەی دەکرد و سڵاوی بۆ دەکردن کەنەدی سەقفی ئۆتۆمبێلەکەی لادا بوو لە کاتژمێە 12:30 لە شەقامی ھۆستنەوە ڕۆشتنە شەقامی ئەلم ، بەھۆی زۆری خەڵکەوە ئۆتۆمبیلەکە زۆر بە ھێواشی دەڕۆشت . لە کاتێکدا کەنەدی سڵاوی لە خەڵک دەکرد دەنگی فیشەکیک بیسترا دەستی کەنەدی ھاتە خوارەوەو لە سڵاوکردن وەستا پاشانا دەنگی فیشەکێکی تر بیسترا وە دەنگی سێیەم و چوارەم فیشەکیش بیسترا لە ماوەیەکی کەمدا !!! کەنەدی دوو فیشەکی بەرکەوت و حاکمی تەکساسیش بریندار بوو . پاش گەیاندنی کەنەدی بۆ نەخۆشخانە لە کاتژمیر 1:00 دا ھەواڵی کوژرانی جۆن کەنەدی بلاو بویەوە ..ھەر لەو ڕۆژ و کاتەدا پۆلیسێک بە ناوی " تایبیت " کەسێک دەبینێت کە ھەڵسوکەوتی نامۆ دەکات پاش وەستانی و پرسیار لی کردنی کەسەکە دەمانجەیەک دەر دەھێنێت و دوو فیشەک دەنێت بە پۆلیسەکەوە و ھەڵ دێت . لە کاتژمیر 2:50 خولەکدا لە نزیک سینەمایەک پۆلیس گەنجیک بە ناوی " لی ھارڤی ئازویڵد " دەستگیر دەکەن بە تۆمەتی کوشتنی پۆلیسەکە بەڵام ھارفی دان نانێت بەو تۆمەتەداو دەڵیت کە من نەم کوشتووە ، بەڵام دووبارە دەستگیر دەکرێتەوە بە تۆمەتی کوشتنی سەرۆک کەنەدی !!! دوای دوو ڕۆژ پۆلیس بڕیاری گواستنەوەی دەدەن لە سجنی بینای پۆلیسەوە بۆ دادگای و لێکۆڵینەوە .. بەلام ھارڤی بەرگری لە خۆی دەکرد و دەی وت کە ئەو کارەی ئەنجام نەداوە !! .. لە کاتی گواستنەوەکەدا بۆ دادگا و لەکاتی ھێنانە دەرەوەی لە بینای پۆلیس ڕۆژنامە نوسێکی زۆر لەو شوێنە بون بۆ گواستنەوەی ھەواڵەکە لە ناکاودا یەکیک لە ناو ڕۆژنامە نوسەکانەوە دێتە دەرەوەو دەمانچەیەکی دەرھێناو روی کردە ھارفی و کوشتی !!!! لە بەرچاوی ملیۆنان کەسەوە ھەواڵەکە بلاو بویەوە بکوژی سەرۆک کەنەدی کوژرا پێش ئەوەی داددگای بکرێت !! . ئەو کەسەش کە ھارفی کوشت ناوی " جاکی ڕیوبی " بوو کەسێکی جولەکە بووە و خاوەنی یەکیک لە یانە شەوانیەکان بووە . لە کاتی لێپرسینەوەدا وتویەتی بۆیە کوشتومە بۆ ئەوەی زیان بە جاکلین خیزانی کەنەدی نەگەینێت !!! . دواتر سزای سجنی ھەتای بۆ دەرجوو بەلام لە ساڵی 1967 دا بەھۆی شێر پەنجەوە مرد !!! ..ھەواڵەکە بەم شێوە بلاو بوو کە ھارفی بەرپرس بووە لە کوشتنی کەنەدی تا دوای ماوەیەک گومان و پرسیار لەلای خەڵکی دروست بوو . گرنگترینیان ژمارەی دەنگی فیشەکەکان بوو ، پۆلیس لە مەلەفەکەدا نوسیبوی 2 فیشەک تەقێنراوە .. بەلام بە پیی قسەی چەند شاھیدیک دەنگی 6 فیشەک ھاتووە !!.. کەنەدی فیشەکێک بەر ملی دەکەوێت وە دواتر فیشەکیک بە سەریەوە دەنرێت .. لە کاتی پێکرانی سەرۆک کەنەدیدا بۆ دواوە دەکەویت ! ئەمەش واتە لە پێشەوە تەقەی لێکراوە بەڵام دەبینن حاکمی دالاسیش بریندار بووە کە لە کورسی پێشەوە دانیشتبوو ئەمەش واتە لە دواوە تەقەی لێ کراوە ؟؟؟!!! .. چەند کەسی تر ئاماژەیان بەوە داوە لەلایەن شۆفێرەکەیەوە تەقەی لی دەکرێت و دەکوژرێت بۆیە ئەویان تۆمەت بار کردووە !!؟؟ .

بە درێژای 50 ساڵ لەلایەن لایەنە حکومیەکان و دەزگا نھینیەکانەوە کار لەسەر شاردنەوەو بە درۆخستنەوەی ئەو قسانە کراوە کە دەڵێن پلانیکی گەورە لە پشت ئەم روداوەوە بووە . بە پیشاندانی چەندین ڤیدیۆو وێنە کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە تەقەی لە کەنەدی نەکردووە بەڵکو تاکە کەس کە ئەم کارەی کردووە ھارفی بووە . وە ھۆکاری کەوتنی کەنەدی بە پشتا لە کاتێکدا لە دواوە تەقەی لی دەکرێت بە گەڕانەوە بۆ فایلە پزیشکیەکانی کەنەدی کە تێیدا ئاماژە بەبونی ئازار لە پشتیدا دەکرێت بۆیە کەنەدیش پشتوێنێکی لە پشتیدا بەستووە بۆ پارێزگاری کردن لە پشتی ، ئەمەش وای کردووە کە کەنەدی نەکوێت بە دەمدا لە کاتی بەرکەوتنی فیشەکەکەدا ..." ئایا کێ بوو کەنەدی کوشت ؟؟!!! لیژنەیەک لە لێکۆڵینەوەکان بەوە گەشتبون ھارفی بە تەنھا ئەو کارەی ئەنجام داوە . لە کاتێکدا لیژنەیەکی تر گەشتبونە ئەو ئەنجامەی ئەمە دەستی لە پشتەوە بووەو پیلان بۆ داڕێژراو بووە ... ھارفی بە بکوژ دانرابو ھارڤیش بەرپەرچی تۆمەتەکەی دەدایەوە !!! جاکی ڕویبی ھارفی کوشت پاشان جاکی بە نە خۆشی مرد !! بۆیە ئەم ڕوداوە بە نھێنی مایەوە لای خەڵکی .. ئایا CIA بوو ؟؟؟ یان KGB ی یه‌كێتی سۆڤیەت بوو؟؟؟ یان Mossad ى ئیسرائیل بوو ؟؟؟ یان ڕێکخراوە نھێنیەکان !!! وه‌ هه‌روه‌ها باوكه‌ بۆشیش كه‌ سه‌ر به‌ ده‌زگای هه‌واڵ گری ئه‌مریكا بووه‌ واته‌ CIA له‌م كاره‌ تیرۆرستیه‌ تێوه‌ گلاوه‌ به‌ڵام به‌ڵگه‌ی ته‌واوی له‌سه‌ر نه‌بووه‌.

Kurdzhin

http://www.webchinupload.com/f/2017-09/9e776c4beaa552ce6026711040bdd910.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.91.106.223
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net